مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا هه‌یه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌شێک له‌په‌رله‌مانتارانى کورد ئه‌وه ئاشکراده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه دواى نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى حزبوڵاى عێراق به‌هۆى به‌شدارى نه‌کردنى کورد له‌بڕیارى ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى وه‌رگرتووه‌و ده‌ڵێن کورد‌و سوننه به‌شداریى دانیشتنى په‌رله‌مانیان نه‌کرد بۆ ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان لهعێراقداو «هه‌ڕه‌شه‌کانى حزبوڵاى عێراق به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین، ژیانى په‌رله‌مانتارانى کوردیش له‌مه‌ترسیدایه«.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، په‌رله‌مانتارى گروپى 15 له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»وه‌ک گروپى 15 ده‌چینه‌وه بۆ به‌غداو گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى یه‌کێتى کردووه«.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نامه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌موو په‌رله‌مانتارانى کورد‌و سوننه‌کان هاتووه، به‌ڵام «ناکرێت هه‌ر به نامه‌یه‌ک نه‌ڕۆینه‌وه بۆ په‌رله‌مان».
5ی کانونى دوه‌مى 2020، له‌دانیشتنێکى نائاساییدا، په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌نگى په‌رله‌مانتاره شیعه‌کان ده‌نگیاندا بۆ ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان له‌عێراق و فراکسیۆنه کوردییه‌کان و سوننه‌کان به‌شدارى دانیشتنه‌که‌یان نه‌کرد.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید باسى له‌وه‌کرد که شیعه زۆر هه‌وڵى داوه و محه‌مه‌د حه‌لبوسیش هه‌وڵى دا که ئه‌و بریاره ده‌رنه‌کات و وتى «شیعه‌کانیش زۆر هه‌وڵیاندا ته‌نیا شیعه ده‌نگى پێنه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زمونى سوننه‌کان دووباره نه‌که‌نه‌وه، چونکه دواى ساڵى 2003 سوننه‌کان به ته‌نها چوونه به‌ره‌ى دژایه‌تى کردنى ئه‌مریکاوه‌و باجێکى زۆر گه‌وره‌یاندا، شیعه هه‌ستیان به‌وه‌کرد و هه‌ڕه‌شه‌کانیان بۆ کورد‌و سونه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌بوو که هه‌رچۆنێک بێت کورد و سوننه به‌رنه په‌رله‌مان».
ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه ده‌چینه‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانیشته‌کانى په‌رله‌مان».
له‌باره‌ى ناردنى نامه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ په‌رله‌مانتاره کورده‌کان، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق وتى «ئه‌وانه ڕاست ناکه‌ن، ئێمه هیچ نامه‌یه‌کمان بۆ نه‌هاتووه و هه‌ڕه‌شه‌مان لێکرابێت». له ڤیدیۆییه‌کى دزه‌پێکراوى کۆبوونه‌وه‌که‌ى 5ى کانونى دووه‌مى په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆکى په‌رله‌مان هۆشدارى ده‌داته په‌رله‌مانتاره شیعه‌کان له کاریگه‌ره خراپه‌کانى بڕیاره‌که که بڕیارى ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کانیدا
حه‌لبوسى ده‌ڵێت «ئه‌م دانیشتنه شیعییه و له‌م بڕیاره‌دا سوننه و کوردتان له‌گه‌ڵ نییه و خۆتان ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن».
حه‌لبوسى ده‌شڵێت» یه‌کێک له هه‌نگاوه‌کان راگرتنى مامه‌ڵه‌ى دارایى ده‌بێ له‌گه‌ڵ عێراقدا و به‌هۆیه‌وه ره‌نگه نه‌توانین پابه‌نده داراییه‌کانمان به‌رامبه‌ر هاوڵاتىان جێبه‌جێ بکه‌ین».
به‌ره‌به‌یانى هه‌ینى 3ى کانونى دووه‌مى2020، سوپاى پاسداران و پێنتاگۆن رایانگه‌یاند که قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له هێرشێکى ئه‌مریکادا کوژراوه. هێرشه‌که دوو ئۆتۆمبێلى له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى به‌غدا کردووه‌ته ئامانج له‌ڕێگه‌ى فرۆکه‌یه‌کى بێ فڕۆکه‌وانیه‌وه، حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاندووه که هاوکات مه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییش کوژراوه.