په‌رله‌مان له‌ژێر فشاردایه، ئه‌مڕۆ بۆمبه‌که نه‌ته‌قێنێته‌وه
130 هه‌زار که‌س له‌هه‌رێم مووچه‌ى مانگانه‌یان له‌خوار 400 هه‌زار دیناره‌وه‌یه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه ئاشکراده‌کات (130) هه‌زار که‌س له‌هه‌رێم، موچه‌کانیان له‌خوار (400) هه‌زار دینارى مانگانهوهیهو حکومه‌ت له‌پلانیدایه ئه‌و داهاته‌ى ده‌ستى ده‌که‌وێت له‌پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ى موچه که‌مه‌کاندا به‌کاریبهێنێت.
بڕیارە پەرلەمانی کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى چاکسازى له‌خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازات و به‌خشینه‌کان بکات، دواى گفتوگۆ کاتێک دیارى ده‌کرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ى سێیه‌م و په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌که.
له‌ناو پڕۆژه‌یاساى چاکسازیدا، پرسى موچه‌ى پله‌باڵاکان و خانه‌نشینانى سه‌ربازیى و خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوه‌کان یه‌کلاده‌کرێته‌وه به‌پێى وته‌ى په‌رله‌مانتاران.
سندوقى خانه‌نشینى کهیاساکهى هه‌یه‌و ماوه‌ى (28) ساڵه کارانه‌کراوه به‌داخه‌وه‌و دینارێک لهسندوقهکهدا نییه، ئه‌م سندوقه کارادهکرێتهوهو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ که‌سێک سه‌ڵاحیاتى نه‌بێت ده‌ستى بۆ ببات و خه‌رجى بکات
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت دواى (28) ساڵ له‌حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان سندوقى خانه‌نشینى کارا ده‌کرێته‌وه.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»ئه‌م پڕۆژهیاسایە لایه‌نى باشى زۆره، یه‌کێک له‌وانه سندوقى خانه‌نشینى کهیاساکهى هه‌یه‌و ماوه‌ى (28) ساڵه کارانه‌کراوه به‌داخه‌وه‌و دینارێک لهسندوقهکهدا نییه، ئه‌م سندوقه کارادهکرێتهوهو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ که‌سێک سه‌ڵاحیاتى نه‌بێت ده‌ستى بۆ ببات و خه‌رجى بکات و سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت».
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زیاتر له (12) تریلۆن دینارى موچه نه‌دراوه‌کان و موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراو قه‌رزارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانه‌و له‌م پڕۆژه‌یه‌دا جێگیرکراوه کهههژمارى بانکییان بۆ بکرێته‌وه.
زیاد جه‌بار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تائێستا نه‌کراوه به‌یاسا که‌حکومه‌ت قه‌رزارى فهرمانبهرانیهتى»به‌په‌سه‌ندکردنى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک حسابى بۆ ده‌کرێته‌وه‌و بڕى پاشه‌که‌وته‌که چه‌نده ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماره‌که‌ى، هه‌رچه‌نده باسى ئه‌وه‌کراوه کهمامهڵهى پێناکرێت تادۆخى دارایى باش ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر حکومه‌تێکى دیکه بێت به‌یاسا قه‌رزارى فه‌رمانبه‌ره‌کانى ده‌بێت».
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌هه‌رێمى کوردستاندا (130) هه‌زار که‌س کهموچه له‌حکومه‌ت وه‌رده‌گرن، موچه‌ى مانگانه‌یان له‌خوار (400) هه‌زار دیناره‌وه‌یه« هێزه‌کانى ناوخۆ که‌خانه‌نشین ده‌بن له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى، مانگانه موچه‌که‌یان له (200) هه‌زارەوە ده‌ستپێده‌کات و که‌مه، ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌م یاسایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌درێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى ناوخۆ‌و مه‌ده‌نى خاڵێکمان جێگیر کردووه«.
حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه حه‌وت ملیار دینار بۆ موچه‌ى پله تایبه‌ت و پله باڵاکان خه‌رج ده‌کات «ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا 40 موچه‌کانیشیان که‌مبکرێته‌وه، سێ ملیار دینارى مانگانه که‌متر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت، هه‌ندێ موزایه‌ده‌ى سیاسى له‌م پرسه‌دا به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌کرێت کهواقعى نییه، چونکه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌که په‌سه‌ندنه‌کرێت پله‌باڵاکان به له‌سه‌دا 80ى موچه‌کانیان خانه‌نشین ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕێندرێت به‌که‌متر له‌سه‌دا 60ى موچه‌کانیان خانه‌نشین ده‌کرێن»، زیاد جه‌بار سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى وا ده‌ڵێت.
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه ئاشکراده‌کات که‌حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه (100) ملیار دینار خه‌رج ده‌کات بۆ موچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازیى و» هه‌موو ئه‌وانه شه‌ن و که‌و ده‌کرێن و ده‌خرێنه‌وه سه‌ر پله‌ى شایسته‌ى خۆیان».
شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم چووەته ژێربارى ئه‌وه‌ى کهموچه که‌مه‌کان زیادبکات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیه‌که‌یان له‌خوار (300) هه‌زار دیناره‌وه‌یه، به‌ڵام دیارى نه‌کراوه«.
هه‌روه‌ها جه‌وده‌ت پێشیوابوو پڕۆژه‌یاساى چاکسازى که‌حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کردووه‌و ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ده‌کرێت خاڵى «ئیجابی» زۆرى تێدایه، به‌ڵام دوو تێبینیان هه‌یه، یه‌که‌میان ئه‌و هه‌ژماره‌ى بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران ده‌کرێته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر جاره‌و به‌پێى توانا داراییه‌که‌ى پاره‌ى بخستایه‌ته سه‌ر نه‌ک «موچه‌خۆران مافى ته‌سه‌روفیان نه‌بێت و ته‌نها ژماره‌یه‌ک بێت، حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نه‌بوو هیچ بڕه پاره‌یه‌ک بخرێته سه‌ر حساب بانکى فه‌رمانبه‌ران»، دووه‌میان که‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینى له‌هه‌رێمى کوردستاندا بکرێته (400) هه‌زار دینار‌و جێگیربکرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو پێشبینى ده‌کات دواى شه‌ن و کهوکردنى دوو موچه‌و سێ موچه‌کان و لابردنى بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى سه‌ربازى»حکومه‌تى هه‌رێم نزیکه‌ى (100) ملیار دینارى مانگانه‌ى بۆ بگه‌ڕێته‌وه«.
شێرکۆ جه‌وده‌ت جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌مان مه‌هامى کابینه‌ى هه‌شته‌مى هه‌یه له‌وه‌ى مانگانه پاره‌یه‌کى زۆرى بۆ بگه‌ڕێته‌وه به‌هۆى په‌سه‌ندکردنى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌وه.
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان کردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران، دڵنیایى ناداته فه‌رمانبه‌ران که‌مافى مامه‌ڵه‌کردنیان نه‌بێت.
روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى دیارى نه‌کراوه‌و کردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران به‌بێ بوونى حه‌قى ته‌سه‌روف کردن دڵنیایى و زامنى فه‌رمانبه‌ران ناکات، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم نییه‌تى ئه‌وه‌یه که‌ئه‌م موچانه بخاته‌سه‌ر به‌غداو واش کارى بۆ کردووه له رابردوودا».
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو حکومه‌تى هه‌رێم پێیانیان راگه‌یاندووه که‌هه‌ر کات حکومه‌تى هه‌رێم دۆخى دارایى باش ببێت، ئه‌وکاته مامه‌ڵه به‌و هه‌ژماره بانکیهى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌کرێت و له‌ئێستادا له‌تواناى حکومه‌تدا نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌چه‌ند خاڵێکى ئیجابى تێدایه کهچاکسازى له‌دوو موچه‌و زیاتر ده‌کات و بندیوار‌و پله‌باڵا خانه‌نشینکراوان که‌حکومه‌ت خۆى ئه‌نجامى داوه نایهێڵێت «ئه‌وانه‌ى پله‌یان هه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و پله شایسته‌یه‌ى که‌خۆى هه‌یبووه بهواقعى، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى خه‌باتى شاخیان هه‌بووه«.