په‌رله‌مانى عێراق نامه‌ى بۆ حکومه‌ت ناردووه‌ پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵى بۆ بنێرێت

فارس عیسا، سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



 


سازدانى: ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى نوێنهرایهتى حکومهتى ههرێم لهبهغدا ئاماژه بهوهدهدات پهرلهمان نامهى بۆ حکومهته کاربهڕێکهرهکهى عادل عهبدولمههدى ناردووه تا پڕۆژهى بودجهى 2020 رهوانه بکات تاگفتوگۆى لهسهر بکرێت و دواتر پهسهند بکرێت.

فارس عیسا، سهرۆکى نوێنهرایهتى حکومهتى ههرێم لهبهغدا لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، ئاماژه بهسهردانهکهى دوێنێى عادل عهبدولمههدى سهرۆکى حکومهتى کاربهڕێکهرى عێراق دهکات و دهڵێت سهردانهکهى بۆ ههولێر سهلماندنى بههێزى پێگهى کورده لهعێراق و ناوچهکهداو ئهوهش بههۆى ههڵوێستى حهکیمانهى سهرکردایهتى سیاسییهوه بووه.

ههروهها ئهوهش رووندهکاتهوه کهگروپى 15 لهبهغدا هاوههڵوێستن لهپرسى نیشتمانیى و نهتهوهییهکانداو پێویسته پارتى و یهکێتى ئهگهر لهبهش و پشکى خۆشیان بووه ئیستحقاقى لایهنهکانى ناو گروپى 15 بدەن.

فارس عیسا دهشڵێت «ههرکات پڕۆژهى بودجه چووه پهرلهمان و ئیستحقاقى ههرێمى کوردستان و خهڵکى کوردستان گرهنتى کراو جێگیربوو ئهوکات حکومهتى ههرێم رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت رادهستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى دهکات».

هاوڵاتى: سهردانهکهى  دوێنێى عادل عهبدولمههدى تاچهند بۆ کورد گرنگه؟

فارس عیسا: سهردانهکهى زۆر زۆر گرنگ بووه، چونکه هێشتا عادل عهبدولمههدى سهرۆک وهزیرانى عێراقهو ئێستاش دهسهڵات و سهڵاحیاتى خۆى ههیه باسهرۆکى حکومهتى کاربهڕێکهر بێت.

خۆتان دهزانن دۆخى ئێستاى عێراق و ناوچهکه چۆنه بهتایبهت دواى رووداوى کوشتنى قاسم سولهیمانى، عێراق بهدۆخێکى ئاڵۆزدا تێپهڕ دهبێت، لهم بارودۆخهدا رۆڵى کورد زۆر بهرچاو بوو بهتایبهت کهههڵوێستێکى هاوسهنگ و بێلایهنانهى ههبووه لهسهر رووداوهکان، پرسى سیاسى داهاتووى عێراق نادیارهو دیار نییه چارهنووس بهکوێى دهگهیهنێت، عادل عهبدولمههدى لهسهردانیدا بۆ ههولێر ئاڵوگۆڕى بۆچونى لهگهڵ سهرۆکى ههرێم و سهرۆکى حکومهتى ههرێمدا کردووهو نامهیهکیشه بۆ لایهنهکانى دیکه کهههولێر دواى ههموو روداوهکان شوێنى دروستکردنى بڕیاریش نهبێت شوێنى ئهوهیه کهبڕیارى تێدا دروستبکرێت بۆ سیاسهتى داهاتووى عێراق.

 

سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی نامهیهکه بۆ لایهنهکانى دیکهی عێراق

هاوڵاتى: گفتوگۆیهک لهنێوان ههرێم و بهغدا کراوه لهسهر پرسى نهوت و بودجه، ئایا پرسى پڕۆژهى 2020 بهچى گهشتووه بهو پێیهى بۆ خۆتان لهناو دانیشتن و گفتوگۆکاندابوون؟

فارس عیسا: دهبوو مانگى 10ى ساڵى رابردوو پڕۆژهى بودجهى 2020 بچوایهته پهرلهمانى عێراق، بهڵام لهبهر بارودۆخى عێراق و دروستبوونى خۆپیشاندانهکان و زرووفى سیاسى و دهستلهکارکێشانهوهى عادل عهبدولمههدى لهسهرۆکایهتى حکومهت بۆیه پڕۆژهکه نهچووهته پهرلهمان، بهڵام ئێستاش رێکهوتنهکه ماوهو بهغدا مولزهمه بهو رێکهوتنهى که لهنێوان ههولێرو بهغدا کراوه.

ئێستا مانگانه موچهى فهرمانبهرانى ههرێم رهوانه دهکرێت کهبڕهکهى (453) ملیار دیناره، ههرکات پڕۆژهى بودجه چووه پهرلهمان و ئیستحقاقى ههرێمى کوردستان و خهڵکى کوردستان گرهنتى کراو جێگیربوو ئهوکات حکومهتى ههرێم رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت رادهستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى دهکات.

هاوڵاتى: ئایا زانیارى ههیه لهم مانگهدا پڕۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان بکرێت؟ 

فارس عیسا: تهبیعى ئاگادارم لهسهرئهوهى که پهرلهمانى عێراق بهفهرمى نامهى بۆ حکومهتى عێراق ناردووهو داواى کردووه پڕۆژهى بودجهى 2020 بچێته پهرلهمان تا گفتوگۆ بکرێت و پهسهند بکرێت، تهمهنا دهکهین لهم مانگهدا بنێردرێت و پشکى کوردو مافه داراییهکانى جێگیر بکرێت و رێکهوتنى نێوان ههولێرو بهغدا بچێته بوارى جێبهجێکردنهوه.

گروپى 15 هیچ زهرهرێکى له یهکههڵوێستى کورد نهداوه لهبهغدا، بهپێچهوانهوه خاڵێکى ئیجابییه که لهژێر چهترێک کۆبوونهتهوهو پارتى و یهکێتى دهتوانن لهگهڵیاندا قسه بکهن، نهک قسه بهجیا لهگهڵ لایهنهکانى ناو گروپى 15 بکهن که خاوهنى 15 کورسى پهرلهمانن.

هاوڵاتى: دواى کوشتنى قاسم سولهیمانى، فهرماندهى فهیلهقى قودس، پێگهى کورد لهعێراقدا چۆنه؟

فارس عیسا: ئهو سیاسهتهى کهکورد  پهیڕهوى کرد لهم رووداوهدا، به راستى پێگهى کوردى بههێز کردووه، چونکه سیاسهتێکى هاوسهنگ و حهکیمانه بووهو توانى بهرژهوهندییهکانى کورد بپارێزێت و نهبێته تهرهف لهگهڵ هیچ لایهکدا، ئهوهش بۆ کورد گرنگه.

هاوڵاتى: بهڵام سوننهکانیش ههمان ههڵوێستى کوردیان ههبووه که نهچوونه پهرلهمانى عێراق لهگهڵ شیعهکان بۆ دهنگدان بهدهرکردنى هێزه بیانییهکان؟

فارس عیسا: لهبهرئهوهى کورد تایبهتمهندى خۆى ههیه بهراورد بهسوننهکان کهههرێمێکى سهربهخۆیهو پهرلهمانى ههیه حسابى جیاوازترى بۆ دهکرێت، پاشان کاک نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان جوڵهیهکى دبلۆماسى زۆر باشى ئهنجامدا لهگهڵ لایهنه سیاسییهکان که یهکههڵوێستى سهرکردایهتى سیاسى کوردى دهرخست لهسهر رووداوو پێشهاتهکان که لهناوچهکهدا روودهدهن، سوننهکان لهناو یهکدا یهک بۆچوون و ههڵوێستیان نهبووه لهسهر رووداوهکانى ناوچهکه ئهوهش کاریگهرى کوردى زیاتر کردووه.

عێراق لهدۆخێکى زۆر ئاڵۆزو ناسهقامگیردایه، دیار نییه بهرهو کوێ دهڕوات، ئهگهر مامهڵهیهکى واقعى و تهندروست لهگهڵ ئهم دۆخهى ئێستا نهکرێت به راستى داهاتووى عێراق خراپتر دهبێت، عێراق تهنها وهک ناو وهک وڵات ماوه بهداخهوه

هاوڵاتى: تاچهند یهکدهنگى کورد لهبهغدا بۆ کورد گرنگه بهتایبهت لهم بارودۆخهى ئێستاى عێراقدا؟

فارس عیسا: ئهو دهستکهوتانهى بهدهست کورد کهوتووه تائێستا بههۆى یهکدهنگى و یهکههڵوێستییهوه بووه، ههر کاتێک یهکڕیز بین مهبهست و ئامانجهکانمان بهدیدێت، یهکدهنگى کورد بۆ ئێمه موهیمه کهدهستکهوتهکانى کورد زیاتر پارێزگارى لێبکرێت و مافهکانیش بهدهستبهێنین زیاتر، ههم بۆ خهڵکى دیکهش موهیمه که بزانن مامهڵه لهگهڵ کێ بکهن لهپرسى عێراق و ناوچهکهدا، لایهنه سیاسییهکانی ههرێم بهگشتى سوپاس بۆ خوا یهکههڵوێستن لهپرسه گرنگ و ههستیارهکانى ناوچهکهدا.

هاوڵاتى: ئێستا گروپى 15 دروستبووه لهلایهن فراکسیۆنهکانى (گۆڕان، کۆمهڵ، یهکگرتوو، هاوپهیمانى، نهوهى نوێ، ئاینده) ئایا گرفتى بۆ یهکههڵوێستى کورد دروستکردووه لهبهغدا؟

فارس عیسا: گروپى 15 هیچ زهرهرێکى له یهکههڵوێستى کورد نهداوه لهبهغدا، بهپێچهوانهوه خاڵێکى ئیجابییه که لهژێر چهترێک کۆبوونهتهوهو پارتى و یهکێتى دهتوانن لهگهڵیاندا قسه بکهن، نهک قسه بهجیا لهگهڵ لایهنهکانى ناو گروپى 15 بکهن که خاوهنى 15 کورسى پهرلهمانن.

گروپى 15 له بابهته نیشتمانى و نهتهوهییهکانى کورد لهبهغدا یهک بۆچوونیان ههیه لهگهڵ پارتى و یهکێتى و ئهوهش گرنگه بۆ کورد.

بۆ ئهوهى یهکڕیزى زیاتر بپارێزرێت لهبهغدا حهقه ئیستحقاقى تهواو بدرێته گروپى 15، ئهگهر لهپشکى پارتى و یهکێتیش کهمبووەتهوه با پێشکهشى گروپى 15ى بکهن ئهوهش له قازانجى یهکڕیزیى کوردایه.

هاوڵاتى: زانیاریتان ههیه عادل عهبدولمههدى لهگهڵ بهرپرسانى ههرێم چى باسکردووه؟

فارس عیسا: عادل عهبدولمههدى سوپاسى حکومهت و سهرکردایهتى سیاسى کوردستانیان کردووه کهتوانیوایه هاوسهنگى ههڵوێستى خۆیان بپارێزن لهمهڕ رووداوهکانى ئهم دواییه، مامهڵهیهکى تهندروست لهگهڵ ئهم واقعهى ئێستا بکهن و باسى ئهوه کراوه ههولێر و بهغدا ئیرادهى باشیان ههیه بۆ چارهسهرکردنى کێشهکان و ههماههنگى دهکرێت بۆ چارهسهرکردنى ئاڵۆزییهکانى عێراق بۆ ئهوهى بگاته قۆناغێکى سهقامگیر.

هاوڵاتى: تا چهند سهردانهکهى عادل عهبدولمههدى بۆ ئهوه بووه کورد پشتیوانى بکات تاجارێکى دیکه شهرعیهتى سهرۆک وهزیران بهدهستبهێنێتهوه؟

فارس عیسا: عێراق لهدۆخێکى زۆر ئاڵۆزو ناسهقامگیردایه، دیار نییه بهرهو کوێ دهڕوات، ئهگهر مامهڵهیهکى واقعى و تهندروست لهگهڵ ئهم دۆخهى ئێستا نهکرێت به راستى داهاتووى عێراق خراپتر دهبێت، عێراق تهنها وهک ناو وهک وڵات ماوه بهداخهوه، لهبهرئهوهى نه یهکڕیزیى ماوه نه رێز لهکابینهى حکومهتى ئێستا دهگیرێت و ئیلتیزامات به دهستورهوه نهماوه، بۆیه پێویسته لایهنهکان بتوانن بۆچونهکانى خۆیان رێکبخهن لهپێناو دهربازبوونى ئهم وڵاتهدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار