هاوڵاتى ورده‌کاریى هه‌ژماره‌ بانکیه‌که‌ى فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان ئاشکرای دهکات کهسکرتێرى ئهنجومهنى وهزیران پێى راگهیاندووه دواى رێکهوتنى ههرێم و عێراق لهسهر بودجهو نهوت دۆخى دارایى ههرێمى کوردستان باش دهبێت و ههژماره بانکییهکهى موچهخۆران چالاک دهکرێت.

پڕۆژهیاساى چاکسازى لهپهرلهمانهو بڕیاره سبهینێ پێنجشهممه 16ى کانوونى دووهمى 2020 لهپهرلهمانى کوردستان پهسهندبکرێت و یهکێک لهمادده سهرهکییهکان دانانى ههژمارى بانکییه بۆ سهرجهم موچهخۆرانى حکومهتى ههرێم و بهژماره موچه پاشهکهوتکراوهکان دهکرێته سهر ههژمارهکانیان.

جهمال حهوێز سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى‌‌ وت «پڕۆژهى چاکسازى ئهو پارهیەى دهستى دهکهوێت دهچێته خهزێنهى حکومهت، رێکهوتنمان لهگهڵ حکومهت کردووه موچه کهمهکان بهگشتى زیادبکرێت».

باسی لەوەش کرد دوێنێ سێشهممه لهگهڵ ئامانج رهحیم، سکرتێرى ئهنجومهنى وهزیران «بهتێروتهسهلى» باسى پڕۆژهکهو رێکهوتنى نێوان حکومهتى ههرێم و بهغدایان کردووە و «مژدهى خۆشى» بۆ فهرمانبهران و موچهخۆران پێبووە.

وتیشی «پێى راگهیاندم ئهو رێکهوتنهى ههرێمى کوردستان و عێراق لهسهر بودجهو نهوت بچێته بوارى جێبهجێکردن ئهمساڵ ئهو چینانهى موچهیان کهمه بۆیان زیاددهکرێت و مژدهى خۆشمان پێیه بۆیان».

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمان جهختى لهوهشکردهوه که سکرتێرى ئهنجومهنى وهزیران ئهوهشى بۆ باسکردووه بودجهى ههرێم به رێکهوتنى لهگهڵ عێراق بودجهیهکى باشهو موچهى پاشهکهوتکراوهکان سوودى لێ دهبینن و دۆخى دارایى باش بێت دهیخاته خزمهت ئهوانیشهوه«.

جهمال حهوێز، وتیشى «دۆخى دارایى ههرێم باش ببێت ههژماره بانکییهکهى فهرمانبهران کهموچهى پاشهکهوتکراویان لاى حکومهته چالاک دهکرێت».

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، دواى پهسهنکردنى پڕۆژهیاساى چاکسازى، وهزارهتى دارایى رادهسپێردرێت که لهماوهى سێ بۆ شهش مانگدا ههژمارى بانکى بۆ سهرجهم موچهخۆران بکاتهوهو لهوه زیاتر دوانهکهوێت.

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى جهختى له جێبهجێکردنى پڕۆژهیاساى چاکسازیی کرد دواى ئهوهى رۆژى پێنجشهممه پهسهنددهکرێت، وتیشى:»کارێکى وامان کردووه باشتر بکهوێته خزمهتى کۆمهڵانى خهڵکهوه، ئیرادهى چاکسازى مههامى ههموو لایهنهکانه و حکومهت ههناوى چاکسازى ناوهو داوامان لهحکومهت کردووه لهماوهى دوو بۆ سێ مانگدا راپۆرت بدهنه پهرلهمان که بههۆى یاساى چاکسازییهوه چهند پاره بۆ حکومهت دهگهڕێتهوه«.

وهزیرێکى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم ئهوه دووپاتدهکاتهوه ئامانجى کردنهوهى ههژمارى بانکى بۆ موچهخۆران و فهرمانبهران بۆ ئهوهیه دواى باشبوونى دۆخى دارایى چالاک بکرێت.

کوێستان محهمهد، وهزیرى کاروکاروبارى کۆمهڵایهتى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» بهدڵنییاییهوه ههموو تواناکانمان دهخهینهگهڕ بۆ جێبهجێکردنى پڕۆژهى چاکسازى دواى پهسهندکردنى لهپهرلهماندا، ئهمه ههنگاوى یهکهمه بۆ چاکسازى له کابینهى نۆیهمدا، چونکه دهبێته هۆى گهڕانهوهى داهاتێکى زۆرو دواتر دهخرێته خزمهتى خهڵکهوه«.

وهزیرى کارو کاروبارى کۆمهڵایهتى، وتیشى «بهدڵنیاییهوه دانانى ههژمارى بانکی که جێگیرکراوه، بۆ ئهوهیه کاتێک حکومهتى ههرێم  دۆخى دارایى باش بوو، شایسته داراییهکانى لهبهغدا وهرگرت ئهوهش بچێته بوارى جێبهجێکردنهوه«.

کوێستان محهمهد، ئهوهشى دووپاتکردهوه که لاى ههموو لایهنهکان بهوانهشى که ئۆپۆزسیۆنن مههامى چاکسازییان ههیه، چونکه بهبڕواى ناوبراو لهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستاندا خهڵک سزاى حزبه سیاسییهکانى داوهو نهچووه سهر سندوقهکانى دهنگدان، چاکسازى نهکرێت خهڵک سزاى توندترى حزبه سیاسییهکان دهدات، «ئهمه بۆته هۆکارى ئهوهى  ئیراده لاى ههموو حزبه سیاسییهکان دروست بووه کهدهبێت چاکسازى بکرێت و حکومهت ببێته حکومهتى ‌ و دادپهروهرى پهیڕهو بکرێت».

سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵى ئیسلامى له پهرلهمانى کوردستان دهڵێت، جێگیرکردنى ههژمارى بانکى فهرمانبهران لهپڕۆژه یاساى چاکسازى بۆ ئهوهیه حکومهت لهداهاتوودا چالاکى بکات.

عهبدولستار مهجید، سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت «ئهوهى بهلامانهوه گرنگه بهیاسا بچهسپێت ههژمارى بانکى فهرمانبهرانه، دروستکردنى ههژمارى بانکى که حکومهتى ههرێم گرهنتى بدات به میکانیزمى خۆى ئهو موچه پاشهکهوتکراوانه دهگهڕێنێتهوه، وهزارهتى دارایى دهبێت رێنمایى دهربکات، با مقاسه بکرێت، بیست ملیۆن دینارم لاى حکومهته، بهڵام پارهى ئاوو کارهباو پێشینهکان قهرزارم، حکومهت کهم کهم بیداتهوه بهفهرمانبهران و بارى قهرزى خۆى سوک بکات».

سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهپهرلهمانى کوردستان پێشیانوایه حکومهتى ههرێم دۆخى دارایى باشهو وتیشى «ئێستا وهزعى دارایى حکومهتى ههرێم باشه، بهشه بودجهیهک بۆ موچه لهبهغداوه دێت بۆ ههرێم، نهوتى ههرێم دهفرۆشرێت و دێتهوه خهزێنهى حکومهتى ههرێم، داهات ههمووى زیادى کردووه چهند قات، بهدانپێدانانى سهرۆکى حکومهت که لهسهدا 50ى داهاتى ناوخۆ زیادى کردووه، ئهو داهاتانه چى لێدهکهیت».

عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه‌ کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌ى که‌ هه‌بووه‌ له‌شه‌ڕى داعش و بوونى ئاواره‌یه‌کى زۆرو بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و نرخى نه‌وت بووه‌ 27 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک» ئه‌وکات به‌ کاک نێچیرڤان بارزانى و کاک قوباد تاڵه‌بانیم وت، ئایا نییه‌تتان هه‌یه‌ موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران بده‌نه‌وه‌، وتیان (ده‌مانه‌وێت موچه‌ پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بده‌ینه‌وه‌، له‌ رێگه‌ى هه‌ژمارى بانکییه‌وه‌)ۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، جێگیرکردنى هه‌ژمارى بانکى فه‌رمانبه‌ران له‌پڕۆژه‌ یاساى چاکسازى بۆ ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌ت له‌داهاتوودا چالاکى بکات.

عهبدولستار مهجید، سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئهوهى بهلامانهوه گرنگه بهیاسا بچهسپێت ههژمارى بانکى فهرمانبهرانه، دروستکردنى ههژمارى بانکى که حکومهتى ههرێم گرهنتى بدات به میکانیزمى خۆى ئهو موچه پاشهکهوتکراوانه دهگهڕێنێتهوه، وهزارهتى دارایى دهبێت رێنمایى دهربکات، با مقاسه بکرێت، بیست ملیۆن دینارم لاى حکومهته، بهڵام پارهى ئاوو کارهباو پێشینهکان قهرزارم، حکومهت کهم کهم بیداتهوه بهفهرمانبهران و بارى قهرزى خۆى سوک بکات».

سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهپهرلهمانى کوردستان پێشیانوایه حکومهتى ههرێم دۆخى دارایى باشهو وتیشى «ئێستا وهزعى دارایى حکومهتى ههرێم باشه، بهشه بودجهیهک بۆ موچه لهبهغداوه دێت بۆ ههرێم، نهوتى ههرێم دهفرۆشرێت و دێتهوه خهزێنهى حکومهتى ههرێم، داهات ههمووى زیادى کردووه چهند قات، بهدانپێدانانى سهرۆکى حکومهت که لهسهدا 50ى داهاتى ناوخۆ زیادى کردووه، ئهو داهاتانه چى لێدهکهیت».

عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه‌ کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌ى که‌ هه‌بووه‌ له‌شه‌ڕى داعش و بوونى ئاواره‌یه‌کى زۆرو بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و نرخى نه‌وت بووه‌ 27 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک» ئه‌وکات به‌ کاک نێچیرڤان بارزانى و کاک قوباد تاڵه‌بانیم وت، ئایا نییه‌تتان هه‌یه‌ موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران بده‌نه‌وه‌، وتیان (ده‌مانه‌وێت موچه‌ پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بده‌ینه‌وه‌، له‌ رێگه‌ى هه‌ژمارى بانکییه‌وه‌)».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار