هۆشداریی ده‌درێت له‌پاڵ ره‌شکردنى جامی ئوتومبێلدا تاوان ئه‌نجام بدرێت
په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى: به‌رپرسان هیوایه‌تیان ئه‌وه‌یه جامى ئوتۆمبێله‌کانیان ره‌ش بکه‌ن
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
پۆلیسى سلێمانى هۆشدارى توند ده‌دات له‌وه‌ى که بڕیارى «ره‌شکردنى جامی ئوتومبێل بۆ هه‌مووان» رێژه‌ى تاوانه‌کان زیاد بکات و هه‌روه‌ها په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ به‌رپرسان راده‌کێشرێت که بڕیاره‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندى حه‌زى خواستى ئه‌وان ده‌رکراوه.
ره‌شکردنى جامى ئوتومبێل له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه ئه‌مڕۆ 15ى کانونى دووه‌مى 2020 ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و به‌پێى رێژه‌ى له‌سه‌دا (30،50،70، 100) نرخى ئه‌و باجه ده‌ده‌ن که له (400) هه‌زار دیناره‌وه بۆ یه‌ک ملیۆن و (200) هه‌زار دینارى ساڵانه ده‌ستپێده‌کات.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوەبه‌رى پۆلیسى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و بڕیاره لایه‌نى باشه‌و خراپه‌شى هه‌یه، لایه‌نه خراپه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که‌سانێک له‌پاڵ ئه‌و بڕیاره‌دا تاوانى پێوه‌بکات».
باسى له‌وه‌شکرد به‌رده‌وام ده‌بن لهبهدواداچوونهکانیان به‌پێى ئه‌و ژماره ئوتۆمبێلانهى کهتۆمارکراون لههاتوچۆو هه‌رکه‌سێک که به‌نایاسایى جامی ئۆتۆمبێله‌کانیان ره‌ش بکه‌ن سزا‌و لێپێچینه‌وه‌یان بۆیان ده‌بێت.
بڕیاره‌که ناڕه‌زایه‌تى له‌ناو خه‌ڵک و هه‌ندێک له‌په‌رله‌مانتارانیش دروستکردووه که به‌رپرسانى باڵا هه‌ن بڕیاره‌که‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌رکردوه.
عوسمان که‌ریم سێدهرى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئوتۆمبێلى جام ره‌شم پێ باش نیه‌و پێویست نیه، چونکه ئێمه له‌وڵاتى خۆمان‌داین و پێویست ناکات خۆمان له‌هاوڵاتیان بشارینه‌وه«.
هه‌روه‌ها پێشیوابوو رێگه‌خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ زیادکردنى تاوان، چونکه که‌سانێکى تر له‌پاڵ ئه‌وانه‌ى به‌پێى یاسا جامه‌کان ره‌ش ده‌که‌ن، که‌سانێکى دیکه به‌بێ یاسا جامه‌کان ره‌ش ده‌که‌ن و تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى لیژنه‌ى ناوخۆ وتیشى «ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که‌که‌سانێک هه‌ن لهبهرپرسهکانى باڵا‌و مامناوه‌ند کههیوایهتیان ئه‌وه‌یه جامى ئوتۆمبێله‌کانیان ره‌ش بێت و که پێویستیش نیه، چونکه تۆ کهکهسێکت هه‌بێت وه‌ک پاسه‌وان چ پێویستت به‌جام ره‌شکردنه«.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌و داهاته‌ى له ره‌شکردنى جامى ئوتومبێل ده‌ست وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌که‌وێت ئه‌وه‌نده نیه کار بکاته‌سه‌ر زیادبونى داهاتى گشتى هه‌رێمى کوردستان.
له‌به‌رانبه‌ردا وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به«زۆر باش» وه‌سف ده‌کات بۆ ره‌شکردنى جامى ئوتومبێل و ده‌شڵێت:» یه‌که‌م که‌س ده‌بم جامى ئوتومبێله‌که‌م ره‌ش ده‌که‌م».
فازڵ حاجى، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌مڕۆ 15ی مانگ ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانى بهڕێوەبهرایهتیهکانى هاتوچۆ بکه‌ن و مۆڵه‌تى یاسایى بۆ وه‌ربگرن و جامى ئوتۆمبێله‌کانیان ره‌ش بکه‌ن».
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ره‌شکردنى جامى ئوتۆمبێل یه‌کێک ده‌بێت له‌هۆکاره‌کانى زیادبوونى تاوانه‌کان، فازڵ حاجى وتیشى» تائێستا تاوان هه‌ر هه‌بووه‌و ئه‌وه نابێته هۆکارێک بۆ تاوان، به‌ڵکو زۆر بڕیارێکى باشه‌و هه‌موو که‌سێک به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى هاویندا پێویستیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى تیشکى رۆژ که‌متر بێته ناو ئوتۆمبێلهوهو شۆفێر توشى سترێز نه‌کات».
هه‌روه‌ها وتیشى»یه‌که‌م که‌س ده‌بم جامى ئوتۆمبێله‌که‌م ره‌ش ده‌که‌م».
وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه له‌سه‌ر داواى هاوڵاتیان وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌و بڕیاره‌ى داوه‌و « هاوڵاتى زۆر هه‌یه حه‌زى لێیه‌تى، بۆیه ئێستا شێوازى حه‌زه‌که کراوه‌ته یاسایى».