هاوڵاتى وردەکاریی سیناریۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
مسته‌فا چاوڕه‌ش: هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى یه‌کێتى ترسى ناوێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌چه‌ند ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ستى که‌وتووه، دوو پێشنیاز هه‌یه بۆ دیاریکردنى سه‌رۆکى حزب، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن هه‌ڵببژێردرێت، بۆچوونێکى دیکه‌ش هه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵببژێردرێت که سێ جێگرى هه‌بێت بۆ ده‌ڤه‌ره‌کانى (سلێمانى، هه‌ولێرو دهۆک، که‌رکوک و گه‌رمیان)
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یانویست ناویان بهێندرێت ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد سه‌رۆکى حزب له‌نێوان( به‌رهه‌م ساڵح، لاهور شێخ جه‌نگى، بافڵ تاڵه‌بانى).
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌کرد گفتوگۆکان بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن کراوه که به‌رپرسى مه‌کته‌بى رێکخستن و هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى و به‌رپرسى مه‌له‌فى ئه‌منى بچنه ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و ناوى (شاڵاو کۆسره‌ت ره‌سوڵ، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، مه‌حمود سه‌نگاوى، مسته‌فا چاوڕه‌ش، قوباد تاڵه‌بانى، عیماد ئه‌حمه‌د، ئاسۆ ئه‌ڵمانى، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان، عه‌دنان حه‌مه‌ى مینا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، مسته‌فا چاوڕه‌ش، قادر عه‌زیز) ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باسکرد، بۆچوونێکى دیکه‌ش هه‌یه که به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکى حزب هه‌ڵبژێردرێت و بافڵ تاڵه‌بانى بکرێته جێگرى و لاهور شێخ جه‌نگى بکرێته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنیش شاڵاو کۆسره‌ت ره‌سوڵ بێت وه‌ک پاراستنى باڵانسى ناو یه‌کێتى «به‌ڵام ئه‌مانه گفتوگۆکانى له‌سه‌ره‌تادایه‌و ماوه‌ى دوو هه‌فته له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وافوقاتى له‌سه‌ر بکرێت».
دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى لیژنه‌یه‌ک به‌سه‌رۆکایه‌تى فه‌رید ئهسهسهردو بهئهندامێتى (19) ئه‌ندامى دیکه‌ى سه‌رکردایه‌تى دیارى کران که له‌ماوه‌ى (10 بۆ 12) رۆژدا پێداچوونه‌وه‌و ده‌ستکارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزب بکه‌ن و دواتر بهێندرێته‌وه ناو ئه‌نجومه‌ن و دواتر په‌سه‌ندى بکه‌ن.
له‌ناو په‌یڕه‌وه ناوخۆییه‌که‌ى یه‌کێتیدا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى حزب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن (مه‌کته‌بى سیاسى) ده‌نووسرێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنیان له‌نێو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تیدا ده‌بێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، سه‌رۆکى کاتیى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دوێنێ له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تیدا لیژنه‌یه‌کى (20) که‌سى دیارى کران که له‌ماوه‌ى (12) رۆژدا په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده بکه‌ن و بێته‌وه ناو ئه‌نجومه‌ن و خاڵ به‌خاڵى گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ین و په‌سه‌ند بکرێت».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌ناو په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى دیارى ده‌کرێت سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێن»دواى په‌سه‌ندکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى کاتى زۆرى ناوێت و ده‌بێت سهرۆکێکت هه‌بێت کۆتبکاتهوهو ده‌بێت شه‌رعیه‌تى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌ده‌ستبهێنێت».
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ئازاد ده‌بن له‌وه‌ى خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن (مه‌کته‌بى سیاسى)ى یه‌کێتى هه‌ڵببژێرن و ئه‌وه‌ش به‌ده‌نگدان یه‌کلاییده‌کرێته‌وه.
سه‌رۆکى کاتى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که «سه‌رۆکى یه‌کێتى له‌ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تیدا هه‌ڵده‌بژێردرێت».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى یه‌کێتى دواى کۆچى دوایى مام جه‌لال بۆ یه‌کێتى به‌قورس ناوده‌برێت، مسته‌فا چاوڕه‌ش دڵنیایى له‌وبارەیه‌وه دا‌و وتى» هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى حزب ترسى ناوێ، هه‌ر که‌سێک بێت بهدهنگدانهو ئه‌گه‌رچى رێکه‌وتن و گفتوگۆ هه‌بێت پێش کۆبوونه‌وه‌کان و رێکه‌وتن هه‌بێت و دوو دوو سێ سێ کۆببنه‌وه، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا بهدهنگدانهو کێ بردییه‌وه ئه‌وه ده‌بێته سه‌رۆکى یه‌کێتى».
دواى په‌سه‌ندکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى له‌لایه‌ن ئه‌و (20) ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تییه‌وه، ده‌بێت ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن که‌ژماره‌یان (11) که‌س یان (15) که‌س ده‌بێت که‌هه‌ردوو پێشنیاره‌که هه‌یه له‌ناو په‌یڕه‌و یه‌کلاده‌کرێته‌وه‌و گفتوگۆکان بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌چنه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ستى پێکردووه.