یه‌کگرتوو خۆیان تێکدا... نه‌وه‌ى نوێ موزایه‌ده‌یان ده‌کرد
پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان باسى گرژییه‌که‌ى رۆژى دووشه‌مه‌ى رابردوو ده‌کات له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاساى چاکسازى و ده‌ڵێت «ئۆپۆزسیۆن هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه‌و ته‌سه‌وریان نه‌ده‌کرد ئێمه به‌رگرى لهکهمکردنهوهى موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاره‌کان بکه‌ین».
پێشه‌وا هه‌وارمى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌ندامانى یه‌کگرتوو له‌کاتى گرژییه‌که‌دا خۆیان تێک‌داو په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ موزایه‌ده‌یان ده‌کرد.
هاوڵاتى: ئه‌و گرژیانه‌ى له‌په‌رله‌مان له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاساى چاکسازى خانه‌نشین روویدا ئاساییه؟
پێشه‌وا هه‌ورامى: له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه‌و ئه‌و گرژیانه نیشانى جموجۆڵى په‌رله‌مانه، شتێک نییه یه‌که‌مجار روویدابێت و قابیلى ئه‌و هه‌موو تهفسیراتهش نییه که بۆى ده‌کرێت.
هاوڵاتى: ئه‌و گرژییه‌ى نێوان په‌رله‌مانتارانى پارتى و نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کگرتوو له‌لایه‌کى دیکه له‌سه‌ر مافى خانه‌نشینانى خه‌ڵک بوو یا په‌رله‌مانتاران؟
پێشه‌وا هه‌ورامى:هیچ په‌یوه‌ندى به خانه‌نشینانى په‌رله‌مانتارانه‌وه نه‌بوو، قسه‌م ده‌کردو ده‌موت ده‌بێت موچه‌ى خانه‌نشینى که‌مبکرێته‌وه‌و باسى ئه‌وه‌م کرد شاهیدى ئه‌وه ده‌ده‌م که‌هه‌موو گه‌نجه‌کان داواى ئه‌وه‌یان کردووه موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران دابه‌زێته که‌مترین ئاست، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زهختێکى زۆر له‌سه‌ر ئێمه هه‌بووه، خۆ ته‌نها ئێمه په‌رله‌مانتار نین، په‌رله‌مانتارى چوار خولى پێشوو خانه‌نشین کراون که (650) په‌رله‌مانتارن و ئیشى به‌خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر نه‌ماوه، له‌وانه‌یه حه‌ز بکات هه‌روه‌کو خۆى بمێنێته‌وه، زه‌ختمان لهسهربووهو پێیانوتووین ویژدانتان هه‌بێت موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران زۆر که‌م مه‌که‌نه‌وه، ئێمه وامان کرد گۆڕانکاریه‌کى مێژووییه‌و له‌سه‌دا 80%ی خانه‌نشینیمان هێناوه‌ته له‌سه‌دا 15% موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران.
هاوڵاتى: په‌رله‌مانتارێک به‌پێى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌که به‌چه‌ند خانه‌نشین ده‌کرێت؟
پێشه‌وا هه‌ورامى: په‌رله‌مانتارێک ته‌مه‌نى 45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمه‌تى هه‌بووبێت له‌سه‌دا 15%ی موچه‌که‌ى پێ ده‌ده‌رێت، ملیۆنێک و (500) هه‌زار دینار که‌متر ده‌کات، له‌باشترین حاڵه‌تدا ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نێکى زۆرى هه‌یه‌و خه‌باتى هه‌بووه‌و خزمه‌تى هه‌یه له سێ بۆ سێ ملیۆن و (500) هه‌زار دیناردا ده‌وه‌ستێت، تییدایه (30 بۆ 40) ساڵ خزمه‌تى کردووه‌و له‌وانه‌یه خۆى لیوا بووبێت، منێکى گه‌نج شمولى خانه‌نشینییه‌که ناکه‌م و شه‌ڕم کردووه حه‌قى خه‌ڵک پارێزراوبێت.
گه‌نجێکم سبه‌ى له‌په‌رله‌مان کاره‌کانم ته‌واو ده‌بێت بچمه شوێنێکى دیکه موچه‌م ده‌بێت، ئیتر بۆ موچه‌ى خانه‌نشینى بمگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ى گه‌نجن ئیشى دیکه ده‌که‌ن دواى په‌رله‌مان.
هاوڵاتى: گرژییه‌که به‌هۆى چییه‌وه بوو؟
پێشه‌وا هه‌ورامى: که‌قسه‌م ده‌کرد ئه‌م مه‌سه‌له‌ى خانه‌نشینییه که‌مبکرێته‌وه‌و قبوڵ ناکه‌ین که‌س موزایه‌ده به‌ئێمه بفرۆشێته‌وه، به راستى هه‌ندێک براده‌ر هه‌ستان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان و موزایه‌ده‌یان کرد، کورت و پوخت ئۆپۆزسیۆن ته‌سه‌ورى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئێمه‌یان نه‌ده‌کرد که به‌م جۆره به‌رگرى لهکهمکردنهوهى موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران ده‌که‌ین، هه‌تا دواى کۆبوونه‌وه ده‌یانوت ئۆپۆزسیۆن ئیشى له‌سه‌ر ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌یه کردووه‌و ئێوه هیچتان نه‌هێڵاوه‌ته‌وه ئێمه قسه‌ى له‌سه‌ربکه‌ین و کێشه‌که‌یان ئه‌وه‌بوو، نازانم یه‌کگرتوو دواى قسه‌کانم بۆ خۆیان تێکدا له‌ناو پهرلهمانداو هیچ په‌یامێکم بۆ یه‌کگرتوو نه‌بوو، به‌ڵام دیاربوو به‌خۆیان وه‌ریانگرت، بهویژانهوه هه‌موو په‌رله‌مانتاران داوایان کردووه موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران که‌مبکرێته‌وه، له‌م قسانه‌دا کاک هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى ئێمه هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و داواى کردووه ئارام ببنه‌وه، په‌رله‌مانتارێکى نه‌وه‌ى نوێ (سیپان ئامێدى) جنێوى ناشرینى به باوکى هێڤیدار دابوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه سیپان ئامێدى قه‌ڵه‌مێکى وه‌شاند بۆ هێڤیدارو به‌ر کاک ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى که‌وت.
هاوڵاتى: له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت په‌رله‌مانتارێکى پارتى به‌ناوى زانا مه‌لا خالید دێته ناو گرژییهکهو ده‌ست راده‌وه‌شێنێت و قسه ده‌کات، ئه‌مه گرژییه‌که‌ى زیاد نه‌کرد؟
پێشه‌وا هه‌ورامى: زانا‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه‌ى پارتیش وه‌زعه‌که‌یان بینى کاردانه‌وه‌یان هه‌بوو به‌هۆى تهسهروفهکهى سیپان ئامێدییه‌وه.
له‌سه‌ر حه‌قى خه‌ڵک بووه‌و ئیحترامى په‌رله‌مانتار له‌دواى په‌رله‌مانه‌وه کۆتایى نایات و ده‌توانن بچنه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر، لەنهوهى نوێ قه‌بوڵ ناکه‌ین ئه‌و هه‌ڵانه‌ى که رابردوو کرابوو، به‌سه‌ر ئێمه‌یدا بهێنن.