وه‌ڵامى جنێوی په‌رله‌مانتارێکى پارتیم به‌جنێو دایه‌وه‌

سیپان سالم ئامێدى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى فراکسیۆنى نهوهى نوێ باسى گرژییهکهى رۆژى دووشهممهى رابردووى ناو پهرلهمان دهکات که لهکاتى خوێندنهوهى دووهمدا دروستبووهو هۆکارهکهى بۆ قسهى پهرلهمانتارێکى پارتى دهگهڕێنێتهوهو لهگهڵ ئهوهش بهشتێکى ئاسایى وهسفى دهکات.

سیپان ئامێدى، ئهندامى فراکسیۆنى نهوهى نوێ لهم چاوپێکهوتنهیدا دهڵێت دهیانهوێت خانهنشینى پله باڵاکانى پهرلهمانتارو وهزیرهکان و ههموو ئهوانهى بۆ چوار ساڵ دێن نهمێنێت و موچهى خانهنشینى مهدهنى بکرێته (500) ههزار دینارى مانگانه.

هاوڵاتى: ئهو گرژیانهى ناو پهرلهمان، پهیوهندیى بهچییهوه ههبووه؟

سیپان سالم ئامێدى: بهندهو مامۆستا ئهبوبهکر ههڵهدنى خهریکى موناقهشهکردن بووین لهسهر ماددهى حهوت که تایبهته بهخانهنشینی پلهباڵاکان کهئێمه وهک فراکسیۆنى نهوهى نوێ لهسهرهتاوه رهتمانکردهوه که بمێنێت و لهگهڵیدا نین کهههر بمێنێت.

هێڤیدار ئهحمهد پهرلهمانتارى پارتى لهشوێنى خۆى ههستایهوه وتى بێدهنگ بن و لهسهرخۆ بن، ئهوهش پێچهوانهى پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمانى کوردستانه که پهرلهمانتارێک لهشوێنى خۆى ههستێت بێت ئامۆژگارى پهرلهمانتارێکى دیکه بکات، لهو کاتهش پێمان وت کهبڕۆ لهشوێنى خۆت دابنیشهو حهقى تۆ نییه ئهوه بهئێمه بڵێیت، یهکسهر کهچووه شوێنى خۆى لهگرته ڤیدیۆیهکهش ماوه جنێوێکى ناشرینى پێدام، منیش وهڵامى جنێوهکهیم بهجنێو دایهوه، بهو شێوهیه بووهو خۆ پێى ناڵێم سوپاست دهکهم.

هاوڵاتى: ئهو قهڵهمهى که تۆ هاویشتت، بهر وهزیرى دارایى کهوت؟

سیپان سالم ئامێدى: نا بهر هیچ کهسێک نهکهوت، نهگهیشته ئهو کهسهو کهوتهوه خوارهوه.

هاوڵاتى: پارتى دهڵێت هیچ قسهیهکمان بۆ ئۆپۆزسیۆن نههێشتۆتهوه؟

سیپان سالم ئامێدى: ئێمه داوامان کردووه که خانهنشینى پلهباڵاکان نهمێنێت و ئێمه داوا دهکهین کههیچ نهمێنێت نهک لهسهدا 15و لهسهدا 50.

هاوڵاتى: پێت وایه ئهمهى که روویدا لهناو پهرلهمان شتێکى ئاساییه ئاوا گرژى دروست ببێت؟

سیپان سالم ئامێدى: ئهوهى من دهیبینم شتێکى زۆر ئاساییهو لهناو ههموو پهرلهمانتارانى دونیا شتى ئاوا روودهدات، لهپێناو داکۆکى کردن لهمافى هاوڵاتیان، وتوومانه  نابێت خانهنشینى پلهباڵامان بمێنێت که بهئهوهش بهرژهوهندى زۆر کهس تێکدهچێت، دیاره ئهوهیان پێ ناخۆش بوو، بۆیه خۆیان نهگرت و ههڕهشهیان لهئێمه کرد.

هاوڵاتى: ئایا رۆڵى سهرۆکایهتى پهرلهمان لهو گرژییهدا چى بوو؟

سیپان سالم ئامێدى: سهرۆکى پهرلهمان یهکسهر دانیشتنهکهى بهجێهێشت.

هاوڵاتى: پڕۆژهیاساى چاکسازى لهو پشێوییهى کهپێشتر ههبووه، ئهم پڕۆژهیه کهخانهنشینى پلهباڵاکان کهمدهکاتهوه ئیجابى نییه؟

سیپان سالم ئامێدى: ئهوهى ئێمه داوامان کردووه ئهگهر خاڵهکانى فراکسیۆنى نهوهى نوێی تێ بکرێت بهڵێ دهڵێین ئیجابییهو تاحهدێک دهتوانێت گۆڕانکارى بکات، نههێشتنى خانهنشینکردنى پله باڵاکان بهشێوهیهکى گشتى نهمێنێت، ئهوانهى بهواسیته دێت، پهرلهمانتار چوار ساڵ دێت و کارهکهى تهواو دهبێت بۆ خانهنشین بکرێت، کهسێک دهبێته وهزیر بۆ چوار ساڵ بۆ خانهنشین بکرێت، تهمهنم نهگهیشتووه  به (30) ساڵ بۆ خانهنشین بکرێم.

هاوڵاتى: خاڵه جهوههرییهکانى نهوهى نوێ بۆ پڕۆژهیاساى چاکسازى چین کهدهتانهوێت جێگهى بکرێتهوه؟

سیپان سالم ئامێدى: یهکێک لهوانه نههێشتنى خانهنشینى پلهباڵاکان، کردنهوهى ههژمارى بانکى فهرمانبهران و تێکردنى سهرجهم ئهو پاشهکهوتهى فهرمانبهران که لاى حکومهته، حساب دهکهنهوه کههیچ پارهى تێدا نهبێت و مافى تهسهروفى تێدا نهبێت سوودى چییه، ئێستاش خهڵک دهزانێت چهند پارهى لاى حکومهته، بتوانێت باج و رسوماتى حکومهت بداتهوهو مانگانه بهشێک لهو پارهى پاشهکهوتهش رابکێشێت، ئهو پارهیهى لهئهنجامى ئهو چاکسازییه بۆ حکومهت دهگهڕێتهوه بدرێته خانهنشینى مهدهنى کهکهمتر نهبێت له (500) ههزار دینارى عێراقى وهکو ئهوهى عێراق.

هاوڵاتى: ئهگهر حکومهتى ههرێم ئێستا بڵێت لهتوانامدا نییهو ئهو خانهنشینهى (220) ههزار وهردهگرێت بیکاته (350) ههزار دینار، قسهى ئێوه چییه؟

سیپان سالم ئامێدى: (350) ههزار دینارى مانگانه له (220) ههزار دینار باشتره بۆ خانهنشینى مهدهنى، بهڵام ئهو پارهیهى لهداهاتى نهوت و داهاتى ناوخۆو ئهو پارهیهى لهبهغداوه دێت حکومهتى ههرێم دهتوانێت زۆر زیاترى بکات بهدادپهروهرانه خهرجى بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار