دەیان هەزار دانیشتووی موسڵی کۆن ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناو دیمه‌نێکی تۆقێنەری پڕ له‌وێرانکاریی

دانیشتووانە رەسەنەکەی موسڵی کۆن لەیەک کاتدا خەریکە شێوەزارە تایبەتەکەیان‌و هونەری بیناسازی کۆنی شارەکەیان لەدەست دەدەن ‌هاوڵاتى

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دەیان هەزاران خێزان کەدانیشتووی موسڵی کۆن بوون ک دانیشتوانی رەسەنی شارەکەن، ناتوانن بگەڕێنەوە بەهۆی زۆریی ئەو وێرانکارییەی بۆ ئەو بەشەی شارەکە بەخۆیەوە بینی لەکاتی شەڕەکانی رزگاریدا لە دەستی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کە شارەکەی داگیرکرد لە 2014.

لەم چەند ساڵەی دواییدا تەنها چەند خیزانێکی دانیشتووی موسڵی کۆن گەراونەتەوە، کە خەڵکی رەسەن و بنەڕەتی شارەکەن و هێشتا شێوەزاری موسڵی کۆنیان لەنێوان خۆیاندا پاراستووە.

بهدرێژایی مێژوو دانیشتوانی موسڵ خاوهن شێوهزارێکی تایبهت بهخۆیان بوون و لهناو شێوهزارهکانی زمانی عهرهبیدا، بهشێک بووه لهڕێگای پێشکهوتنی شارستانی، زۆرێک لهدانیشتوانهکهی ترسیان هەیە لەوەی شێوهزاره رهسهنهکەیان لەناوبچێت دوای چهندین ساڵ لهشهڕو ئاوارهبوونی دانیشتوانهکهی.

بهشێکی زۆری دانیشتوانی موسڵی کۆن کە لهبهکارهێنهرانی ئهو شێوهزارهن، ناوچهکانیان بهتهواوی وێران بوه، ئهویش بههۆی شهڕی چهکدارانی داعش و کوژرانی ههزاران کهس لهدانیشتوانی ئهو ناوچهیه لهئەنجامی چەندساڵی شهڕێکی قورس، ئهوه جگه لهههڵاتنی دهیان ههزار لەدانیشتیوانەکەی کە لەگەڵ خۆیان شێوهزاری ناوخۆی شارهکه و یادگارییهکانی رابردوویان بردووه.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا (٢٠٠) خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شاری موسڵی کۆن کەچەند ساڵێک لەمەوبەر بەئاسوودەیی تیایدا ژیان، ئێستا کەدەگەڕێنەوە دەچن بەسەر ئەو هەموو وێرانکارییەی شارەکە بەخۆیەوە بینیویەتی لەکاتی شەڕەکانی رزگارکردنیدا لەدەستی داعش.

عەلی جەهانگیر بەڕێوبەری گشتی کاروباری لقەکانی وەزارەتی کۆچ وتی «گهڕانهوهیان بهشێکه لهبەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە کهوەزارەتەکە کاری پێدهکات لهوکاتهوهی داعش له موسڵ دهرپهڕێندراوه.

وتیشی «کاردەکەین بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابینکردنی هەموو سەرچاوەکان بۆیان.»

جەهانگیر هەروەها وتی «بابەتی گەڕانەوە بژاردەی خێزانەکەیەو ئێمە فشار ناخەینە سەر هیچ کەس بڕوات گەر بخوازن لەکەمپەکاندا بمێننەوە.»

زۆربەی ئاوارەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەتایبەتی گەر ناوچەکانیان کێشەی ئەمنی و خزمەتگوزارییان نەبێت و ماڵەکانیان شیاوبن بۆ ژیان، بەڵام ئەمە بەئاسانی لەموسڵی  کۆن دەستنادات.

ئەو (200) خێزانە لەکەمپی سەلامیەوە لەباشوری موسڵ گوێزرانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی باری ئەمنییان پەسەندکراو رەوشی پێویستیان بۆ دانرا تا لەناوچەکانیان نیشتەجێببنهوه.

وەزارەتەکە خزمەتگوزاری دوای گەڕانەوە دابین دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خێزانەکان تێکەڵدەبنەوە بەکۆمەڵگە ناوخۆییەکە.

جەهانگیر وتی «لە پلانەکانماندا بۆ ئەمساڵ، زیاتر سەرنج دەخەینەسەر زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاوارەبوون و ئەو بارە گرانەی دروستیکردبوو لەکەمبوونەوەدان.»

وەزارەتەکە ئێستا خۆراک و هاوکاری تەندروستی و یارمەتی دیکە دەداتە خێزانەکان جگە لەپاڵپشتی دارایی بۆ ئەوەی هاوکارییان بکات ژیانی رۆژانەیان دەستپێبکەنەوە.

ژمارەی خێزانە ئاوارەکان لەسەرانسەری عێراقدا کەمیکردووە، چونکە نزیکەی (540) هەزار خێزانی ئاوارە لە 2019 گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

سەرجەم (330) هەزار خێزان لەئاوارەییدا ماون بەو (70) هەزار خێزانەوە کە لەکەمپەکاندا دەژین کەزۆربەیان کەوتوونەتە باشوری موسڵ. بەڵام کەسیان وەکو ناوچەی موسڵی کۆن نیگەران نین، چونکە ئەوان وا خەریکە شێوەزارە کۆنەکەیان کە دەست دەدەن. زۆرێک لهدانیشتوانی رهسهنی موسڵ ترسیان ههیه شێوهزارهکهیان لهناوبچێت، هەروەکو چەندین شتی تریان لەدەستدا.

شههد وهلید کچێکی تهمهن (٢٦) ساڵە ، لهناو حهوشهی ماڵه بهردینهکهیدا، کهدهکهوێته نزیک وێرانهی مزگهوتی نوری کهمێژووهکهی بۆ (٨٥٠) ساڵ بهر لهئهمڕۆ دهگهڕێتهوه، کاتێک توندڕهوان لههاوینی ٢٠١٧ کشانهوه رووخاندیان، وتی «سهدا ٩٠ی ئهوانهی له بهشی کۆنی ئهم شاره رۆشتوون لهو کهسانه بوون که بهزمانی موسڵاوی قسهیان دهکرد. جیلی ئهمڕۆکه نازانن شێوهزاری موسڵاوی چۆنهو بهشێوهزاری تر قسه دهکهن».

شههد یهکێکه لهو ژماره کهمانهی بەکارهێنەرانی شێوهزاری موسڵاوی که بهشیوهیهکی بهردهوام قسهی پێدهکات، ئهو لهبهشی خۆرههڵاتی شارهکه گهوره بووهو رزگارى بوو لهخراپترین کاولکارى که بهسهریاندا هاتووه، بۆ زیندووڕاگرتنی ئهو لهگهڵ باپیری و هاوڕێکانی که لهناوچهی موسڵی کۆن دهژین بهشێوهزاری موسڵاوی قسهدهکات.

لهگهڵ ئهوەدا کە لهمهغریبەوە تاوهکو وڵاتانی کهنداوی عهرهب زمانێکی یهکگرتووی ههیه، بهڵام شێوهزاره ناوچەییهکان زۆر لێک جیاوازن لهنێوان وڵاتێک و وڵاتێکی تر، دانیشتوانی شارێکی تر،  ئهو جیاوازییهش بۆ لیک دووری دهربڕینی وشهکان و شێوهی نووسینی دهگهڕێتهوه، ئهو جیاوازیانه تا ئاستێک گهورهیه لهنێوان شێوهزارهکان   بۆ ئهوهی لهیهکتر تێبگهن پهنا دهبهنهبهر بهکارهێنانی زمانی بیانی وهکو ئینگلیزی و فهرهنسی.

بهشێک لهوشهکانی شێوهزاری موسڵاوی لهزمانهکانی تورکی و کوردی و فهڕهنسی وهرگیراون، ئهوهش وێنەدانەوەی مێژووی دیاری شارهکه بووه.

لاوازبوونی بهکارهێنانی ئهو شێوهزاره بۆ ماوهیهکی پێش ئێستا دهگهڕێتهوه، کاتێک موسڵ و خهڵکهکهی رووبهڕووی ململانێی چهکدارانی داعش بوونهوه که کۆنترۆڵی ناوچهکهیان کردبوو لهساڵی ٢٠١٤، بهگوێرهی قسهی عەبدولکەریم یاسین ئەحمەد لێکۆڵهری عێراقی لهزانکۆی نیوکاسڵ کهتایبهتمهنده لهوتنهوهی ئهو شێوهزارهدا.

لهسهرهتاکانی سهدهی بیستهم، موسڵ و ناوچهکانی دهوروبهری، نیشتیمانی عهرهب و کوردو ئاشوری و تورکمانهکان و پێکهاتهکانی تر بووه، ههروهها موسوڵمان و مهسیحی و جولهکه و کهمایهتیەکانی تری لـێ ژیاوه، ههموویان لهپاڵ یهکتری قسهیان بهشێوهزاری موسڵاوی کردوه.

لهچلهکان و پهنجاکانی سهدهی رابردوو رهوهندی جولهکهکان موسڵیان بهجێهێشت ئهویش دوای راگهیاندنی دهوڵهتی ئیسرائیل و ئهو رووداوانهی بهسهر فهلهستینیهکان هات لهناچارکردنیان بهچۆڵکردنی خاکهکهیان.

لهگهڵ ئهوهش کۆمهڵگای مهسیحی لهناوچهکانی باکوری عێراق بهشێوهیهکی بەردهوام لهکهمبوونهوهدایه، ئهو خێزانانه ههڵدێن لهبهر شهڕو هێرشی توندڕهوان لهسهریان یان بۆ ههوڵدان بۆ دهستکهوتی دهرفهتێکی باشتر لهدهرهوه.

لهسهرهتای شهستهکانی سهدهی رابردوو حکومهته یهک لهدوای یهکهکانی عێراق دهستیان کرد بهپرۆسهی هێنانی هاوڵاتیان بۆ باکوری وڵاتهکه بهمهبەستی زیاترکردنی رێژهی عهرهب، ئهو کهسانهی دههاتنه شارهکهوه پارێزگارییان لهزمان و کهلهپوری باب و باپیرانیان دهکرد، ئهوهش وایکرد زمانی موسڵاوی لاوازتر بێت.

بهو دواییانهش، دانیشتوانهکهی بهشێوازێکی توند ناچارکرابون که نهگهڕێنهوه ناوچهکانیان و سهردانی شوێنهکانیان نهکهن.

سهعد محەمەد جهرجیس تهمهن (٥٩) ساڵ وتی «کێشهی ئێمه ئەوەیە زۆر تێکەڵ بووین«، لهکاتێکدا ئهو لهناو خانووه وێرانبووەکهی دههات و دهچوو، که لهسهدهکانی رابردوو بنیاتنراوهو دهکهوێته سهر گردێک لهنزیک رووباری دیجله، ههروهها وتی «لهسهردهمی سهدام حوسهیندا دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری موسڵ لهڕیزهکانی سوپاو پۆلیسدا بوون، کاتێک دهگهڕانهوه بۆ موسڵ دهستیان دهکرد بهبهکارهێنانی شێوهزاری تر ئهوهش کاریگهرى لهسهر شێوهزارهکهمان ههبوو».

بهڵام مهحمود یاسین تهمهن (٢٥) ساڵ، که له دایکبووی ناوچهی کۆنی موسڵه، باب و باپیرانی لهناوچهکانی دهوروبهر هاوتون بۆ ئهو شاره، ئهو بهشێوهزاری موسڵاوی قسهناکات، وتی «کاتێک هاوڕێکانم بهشێوهزاری موسڵاوی قسهدهکهن، ناتوانین لێیان تێبگهین، منیش پێیان دهڵێم ئهوه چی دهڵێن ههروهکو مریشک، ئهوان ههروهکو مریشکن، یان وهکو دهنگی باڵندهکانن، ههندێ خهڵکیش شێوهزارهکه بهقسهی نێوان ژنان دهشوبهێنن».

ژمارهی دانیشتوانی ناوچهی موسڵی کۆن لهساڵی ٢٠١٤دا زیاتر له (٦٠) ههزار کهس بووە، رێکخراوی»داعش» ژمارهیهکی زۆری لێ کوشتن لهماوهی حکومکردنی شارهکه، کهماوهی سێ ساڵی خایاند، ئهویش لهڕێگای لهسێدارهدانی ئاشکراو گشتگیر، ههروهها بوردومانکردنی پێگهکانی داعش لهلایهن هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بهسهرۆکایهتی ئهمریکا، وایکرد ناوچهکه بهتەواوی ببێته دیمهنێکی تۆقێنەر لهوێرانکاری، لهناو دهیان ههزار کهسیشدا که شارهکهیان جێهێشت، ژمارهیهکی زۆر کهمیان گهڕاونهتهوه، زۆربهشیان هیچ شتێکیان نیه تا لهپێناویدا بگهڕێنهوه، بهشێکی تریشیان ناگهڕێنهوه لهترسی تۆڵهلێکردنهوهیان لهلایهن هێزه عێراقیهکانهوه.

نەوال فهتحی ژنێکی تهمهن (٧٠) ساڵهو ئهو ههر لهناوچهی موسڵی کۆن لهدایکبووهو ژیاوه، لهبهر شهڕ لهناوچهکهی ههڵاتوهو ئێستاش لهبهشی خۆرئاوای موسڵ دانیشتووه، باسی لهوه کرد ئهو لەبیریەتی کاتێک منداڵ بووە شێخ و گهورهکان سەردانی ماڵهکهیان کردووە  که لەناوچهی کۆنی موسڵ بووەو لەماڵیاندا ماونەتەوە، ئهو دڵنیایهو بهشانازیشهوه باسی ئهوه دهکات ئهو سەردانانە کاریگەری  لهسهر کهلتووری ئەوان نهبووه.

بهپێکهنینهوه بۆ ئاژانسی ئەسیۆشیتید پرێسی وت «ههرگیز ناکهوینه ژێر کاریگهرییان»، باسی لهوهشکرد زمانیش لهئێستادا نزیکه لهوهی لهبیر بکرێت شانبهشانی ههموو شتهکانی تر، ههروهها وتی «بیرکردنهوهی خهڵک گۆڕاوه، ئهوان ههموو شتێکیان گۆڕی، جلهکانیان و زمانی ئاوخاوتنیان گۆڕی، دهبێ ئێمه لهگهڵ خۆمان درۆ نهکهین، ناتوانین جارێکی تر ئهو شێوهزاره بگهڕێنینهوه.»

لهگهڵ ئهو حاڵهتهی لاوازبوونی شێوهزاری موسڵاوی تێیکهوتووه، نووسهر ئهحمهد وایدهبینێ هێشتا ئهو ئومێده ههیه جارێکی تر شێوهزاره‌‌کەیان بدرهوشێتهوه.

لهلایهکی ترهوه لهقاوهخانهی القنگرهی کهلتوری کەدەکەوێتە تەنیشت زانکۆی موسڵ، قوتابیهکان کۆبوونهتهوه بۆ زیندوکردنهوهی شوێنهواره مێژووییهکانی شارهکهیان که پهیوهندیداره بهههمووجێگایهکهوه.

له‌نزیک ده‌روازه‌که‌ چه‌ند تیشرتێک ده‌بینیت که‌وته‌یه‌کی به‌ناوبانگی موسڵاویه‌کانی له‌سه‌ر چاپکراوه‌ که‌ده‌ڵێ «خه‌ڵکی موسڵ  هه‌ست ده‌که‌ن ئێستا پێویسته‌ جیاوازی ناسنامه‌یان پیشانبده‌ن، زمان به‌شێکه‌ له‌ناسنامه»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار