داهاتى ناوخۆیى هه‌رێم گه‌یشته 250 ملیار دینارى مانگانه
مانگانە تریلیۆنێک دینار دەگاتە دەست وەزارەتی دارایی
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
حکومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى چه‌ندین که‌ناڵى جیاوازه‌وه داهاته ناوخۆییه‌کان کۆده‌کاته‌وه‌و له‌ئێستادا ده‌گاته (250) ملیار دینارى مانگانه‌و به‌کۆى گشتى ئه‌و پارانه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ترلیۆنێک دینارى تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، دواى باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و زیادبوونى جوڵه‌ى بازرگانى له‌خاڵه سنورییه‌کان و زیادکردنى باجه‌کانه‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم داهاته‌که‌ى مانگانه نزیکبووەتهوه له‌دوو به‌رانبه‌ر که‌پێشتر (130) ملیار بۆ (140) ملیار دینار بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم باسى ئامارى داهاته‌کانى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کرد کهزیادیان کردووه‌و نزیکبووه‌ته‌وه له‌دوو به‌رانبه‌رى ئه‌وه‌ى پێشتر که‌مانگانه ته‌نها (140) ملیار دینار بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته (250 بۆ 260) ملیار دینارى مانگانه‌و ئه‌و ئاماره‌ش به‌رزو نزمى ده‌کات به‌هۆى داهاتى فه‌رمانگه حکومییه‌کان و خاڵه گومرگییه‌کانه‌وه.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌چه‌ندین بۆنه‌ى جیاوازدا ئه‌وه‌ى ئاشکراکردووه کاریان بۆ زیادکردنى داهاته ناوخۆییه‌کان کردووه‌و له‌ئێستادا دوو به‌رانبه‌رى جاران داهاتى ناوخۆییان هه‌یه.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت داهاتى مانگانه‌ى ناوخۆیى هه‌رێمى کوردستان که‌ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى (220 بۆ 230) ملیار دیناره.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» داهاتى ناوخۆیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مانگانه ده‌گاته (220 بۆ 230) ملیار دینارە، ئه‌وه‌ش ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، داهاته‌کان که‌ده‌چنه‌وه لاى وه‌زاره‌تى دارایى بریتین له (453) ملیار دینار که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه بۆ موچه ره‌وانه ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ (270) ملیۆن دۆلارى داهاتى نه‌وت که (320) ملیار دینار ده‌کات، بڕى (220) ملیار دینار داهاتى ناوخۆیى و بڕى (20) ملیار دینارى هاوکارى ئه‌مه‌ریکا بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى سه‌ره‌وه بێت، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى ده‌گاته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌کۆى گشتى ترلیۆنێک دینار ده‌کات.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات که له‌ئێستادا (496) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت (40) دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بمێنێته‌وه مانگانه (540) ملیۆن دۆلار ده‌کات و بهدیناریش ده‌کاته نزیکه‌ى (650) ملیار دینارى مانگانه.
حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندووه که‌مانگانه بڕى (250 بۆ 300) ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته‌وه به‌کۆمپانیا نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان.