بەرهەم ساڵح: دراوسێ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ململانێ و ملشكاندنی یه‌كتردا به‌رده‌وام بن عێراق ده‌بێته مه‌یدانى جه‌نگ
ده‌قی وتاری بەرهەم ساڵح له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس
5 ساڵ لەمەوپێش
دوێنێ چوارشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس لە سویسرا، بە ئامادەبونی سەركردەی وڵاتانی گەورەی جیهان وتارێكی پێشكەشكرد.
دەقی وتارەکە:
به‌رێزان خوشك و برایانی ئازیز
خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵتانم له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی و نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م.
له ژێر سه‌ركردایه‌تی رۆشنگه‌ری پرۆفیسۆر كلاوس شواب ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بووه به یه‌كێك له دیارترین رووداوه‌كانی جیهان بۆ خستنه رووی ئاڵنگارییه ھه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌و كاته‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1971 دا به‌سترا ئه‌وه‌ی خسته روو كه هیچ شتێك ئه‌سته‌م نییه كاتێك حكومه‌ت و دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و بیرمه‌ندانی گه‌وره‌ی جیهان پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه و یه‌كده‌گرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ دیارترین كێشه به‌رچاوه‌كانی جیهان، ئه‌م كۆڕبه‌نده ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له ڕێگه‌ی كرداری هاوبه‌ش و مه‌به‌ست و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ئامانجه‌كان به‌دیدێت، ئه‌م ده‌روازه‌یه بریتیه له گفتوگۆیه‌كی جددی له باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئامانجه پڕ هیواكان به‌دیبێنین.
هیچ كه‌س له‌م ژووره‌دا سه‌رسام نابێت كاتێك ده‌ڵیم ئه‌مانه سه‌رده‌مێكی پڕ ئالنگارین بۆ عێراق، خۆپیشانده‌ران كه زۆربه‌یان له گه‌نجانی عێراقن له شه‌قامه‌كاندا بۆ ماوه‌ی چوار مانگه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ژیانیان خستۆته به‌ر ئاراسته‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاری، داواكاری ئه‌وان ویستی قوڵ و داوكاری گرنگیان هه‌یه بۆ ده‌رفه‌تی ئابووری وڵاته‌كه‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان ببیسترێ و وه‌ڵام بدرێنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا په‌ره‌سه‌ندنی ھه‌رێمایه‌تی هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ریمان ده‌كات ئێمه له به‌رده‌م زریانێكداین.
بڕوای ته‌واوم هه‌یه كه عێراق له ئاست ئه‌م ئاڵنگاریانه‌دا هه‌ڵده‌ستێته‌وه زیاتر له‌وه‌ی وه‌ك نێچیرێكی كه‌وتوو بێت بۆیان، ئێمه هێشتا ده‌توانین وڵاتێكی خۆشگوزران و به‌هێزتر و باشتر و یه‌كگرتوو تر نیشان بده‌ین.
له وتاره‌كه‌مدا له كۆبوونه‌وه‌ی حه‌فتا و چواره‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ئه‌یلولی ساڵی رابردوو له نیویۆرك پێشكه‌شم كرد، باسم له ئومێدێكی بینراو و خۆشگوزه‌رانی كرد بۆ داهاتووی عێراق و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌راست، له هه‌مان كاتدا داننان به هه‌ستیاری دۆخی قورسمان توانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و كاته‌دا به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه زۆرمان ئومێد و هیوا هه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه، په‌تای داعش له عێراق له ناوبرا سوپاس بۆ ئه‌و قوربانییه شكۆمه‌ندانه‌ی كه هێزه‌كانی عێراق له سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی تر به‌خشیان به پشتیوانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
عێراق له لێواری سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا وه‌ستا، له شوێنێك كه برینه ناوخۆییه‌كان بۆ دواین جار بتوانن سارێژ ببن، له شوێنێك كه بتوانین چه‌ندین ده‌یه له جه‌نگ و گه‌مارۆ و تراژییدیاكان تێپه‌رێنین و له شوێنێكدا كه بتوانین پێكه‌وه كاربكه‌ین به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كه گه‌لی عێراق شایسته‌یانه.
تێڕوانینی من ئه‌و كاته‌و ئێستاش بۆ عێراق ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و جۆره‌یه كه ده‌كرێت ببێت به هێزێك بۆ سه‌قامگیری و پردێكیش بۆ یه‌كخستنی ئابووریه‌كی گه‌وره تر له ناوچه‌كه‌دا.
گرژییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان له نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكا له ماوه‌ی مانگی رابردوو ئه‌وه‌ی به‌بیر هێناینه‌وه كه ویسته‌كانمان له‌وانه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌دا بێت به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كان كه به‌ده‌رن له كۆنترۆڵی ئێمه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كانیش ره‌تكه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و دراوسێ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ململانێ و ملشكاندنی یه‌كتردا به‌رده‌وام بن ئه‌وا سه‌روه‌ری ئێمه رێزی لێ ناگیرێ و ناوچه‌كه‌شمان وه‌ك مه‌یدانێكی جه‌نگ به‌كار ده‌هێنرێت
ئێمه داخوازی په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌كه‌ین هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌لكێشی ململانێكان بكرێین كه نه بژارده‌ی ئێمه‌یه‌و نه دروستیشی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و دراوسێ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ململانێ و ملشكاندنی یه‌كتردا به‌رده‌وام بن ئه‌وا سه‌روه‌ری ئێمه رێزی لێ ناگیرێ و ناوچه‌كه‌شمان وه‌ك مه‌یدانێكی جه‌نگ به‌كار ده‌هێنرێت، بۆیه دواتر ناتوانین هیچ ئومێدێكی به‌دیهێنانی به‌رنامه‌ی كاری گۆڕانكاری به‌ده‌ست بهێنین، عێراق قه‌رزار بار و سوپاسگوزاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و پشتیوانییه ئابووری و سه‌ربازییه‌ی كه پێشكه‌شیكرد و به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی له جه‌نگی دژ به داعش.
هاوپه‌یمانی سه‌ربازی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی كرد ئامرازێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان بتوانن سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو له جه‌نگێكی دروستكراودا به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ئێران رۆڵێكی میحوه‌ری له جه‌نگی دژ به داعش گێڕا‌و و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژی جوگرافی و سه‌رچاوه‌ی ئاو و ئابووری و ئاینیمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه.
دواین بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌مان بریتی نییه له ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێنه‌زانین و دوژمنكاری، به‌ڵكو ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی عیراقییه‌كان به سه‌رپێچیه‌كی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یانی ده‌زانن، ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه له دڵه‌وه چارسه‌ر بكرێت، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق بكات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زیاتر په‌یوه‌سته به قوڵای عه‌ره‌بی، پێویسته بوترێت توركیا كه دراوسێمانه له باكوره‌وه ده‌رچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمانه وه‌ك ده‌بینین جیۆپۆلیتیكی عێراق جێگه‌ی سه‌رنجه و زیندوو و پڕ ئالنگارییه.
له به‌رژه‌وه‌ندیمان نییه كه هاوپه‌یمانێك هه‌ڵبژێرین له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌ر حسابی ئه‌وی تر تا ئه‌وكاته‌ی كه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیمان رێزی لێده‌گیرێت هیچ وڵاتێك نابێت عێراق سه‌ركوت بكات، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی ئابووری و دیبلۆماسیمان پێویسته له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی خۆماندا یه‌كانگیر بێت نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر و نه‌ك هه‌تاكو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیشمان.
سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عیراق پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی دراوسێكان و هاوپه‌یمانه نیوده‌وڵه‌تییه‌كانمان بێت، ناكرێت سزا بدرێین له كاتێكدا كه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ریمان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆی سه‌ربازی خۆمان به‌هێز بكه‌ین، دواین بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌مان بریتی نییه له ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێنه‌زانین و دوژمنكاری، به‌ڵكو ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی عیراقییه‌كان به سه‌رپێچیه‌كی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یانی ده‌زانن، ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه له دڵه‌وه چارسه‌ر بكرێت، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق بكات.
خوشك و برایانی ئازیز
خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش له عێراقدا ئاسته‌مه تاكو رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێگه‌یه‌ك نه‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر بێت له ناسه‌قامگیری و ململانێكان، شه‌پۆلی توند و تیژیه به‌رده‌وامه‌كان و كێبه‌ركێكان هیچ شتێك ناهێننه دی جگه له ئازارێك بۆ گه‌له‌كه‌مان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی داهاتوویان كه شایسته‌یانه.
تا ئێستاش بڕوام وایه كه عێراق ده‌بێته هه‌وێنی گۆڕانكارییه‌كی ئیجابی، ئه‌مه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا وڵاتێكه كه هه‌یه، به‌ڵكو له سه‌رده‌مه‌كانی میسیۆپۆتامیاوه بووه به لانكه‌ی شارستانی و ده‌فرێكی توانه‌وه بۆ بیر و باوه‌ڕ و تایفه و نه‌ژاده جیاوازه‌كان.
كه‌م وڵات هه‌یه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ و توندوتیژی و سه‌ركوتكردن و بۆردومانی كیمیایی و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌مارۆ و خوێنڕێژی تائیفی و نه‌ژادی بوبێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه رووبه‌ڕووی بوینه‌ته‌وه، كه كه‌مترین ئاشتی و سه‌قامگیریمان هه‌بووه.
ئه‌م ئه‌زمونه تاڵانه فێریان كردووین كه سه‌ره‌رای جیاوازیه‌كانمان زۆر شت هه‌یه كه پێكمانه‌وه ئه‌به‌ستێت وه‌ك له‌وه‌ی له یه‌كترمان دابرێت، خۆپیشانده‌رانیش ئاماژه‌یه‌كی ترن بۆ ئه‌مه، نیشتیمان په‌روه‌ری و پابه‌ندبونیان به عێراق رۆژانه له شه‌قامه‌كانی عێراق نیشان ده‌ده‌ن.
ئێمه پێكه‌وه خه‌ونه‌كانمان هاوبه‌ش پێكردووه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه گرێمان ده‌دات كه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانیان.
زۆر گرنگتر له‌وه فێربووین كه چۆن بتوانین به ته‌نیا ئه‌م خه‌ونانه به‌دیبهێنین ئه‌گه‌ر بێت و له ئامانج و مه‌به‌ستی هاوبه‌شدا یه‌كگرتوو و یه‌كریز بین، ئه‌مه وانه‌یه‌كیشه بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان.
خۆشگوزه‌رانی به‌نده به قه‌ڵاچۆكردنی توندڕه‌وی و فێركردنی وانه‌ی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن، ئه‌م وانه‌یه به‌نده به دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌ك داخستنی ده‌رگاكان به‌رووی یه‌كتردا، چوارچێوه ھه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی بازرگانی و ئابووری و ئاسایش كه ده‌توانێت ده‌روازیه‌ك بێت بۆ دیالۆگی سیاسی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له نێو ئه‌و دوژمنانه‌ی پێویستیانه.
خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێكی بنه‌ڕه‌تییه، گه‌نجه عێراقییه‌كان بۆ ژیانێكی باشتر بۆ وڵاته‌كه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ری كاری زیاتر بۆ خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ له‌ناو بردنی گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه وڵاته‌كه‌مانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره به ئاقارێكی خراپ‌دا بردووه، منیش هه‌مان داواكاری ئه‌وانم هه‌یه
پێویسته ئێمه به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان بین بۆ كێشه‌كانمان.
ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه گه‌لی عێراق لاوه‌كان به هه‌زارانیان له رێگه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌وه له شه‌قامه‌كانی به‌غدا و شه‌قامه‌كه‌نی تر نزیكه‌ی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكرد، زۆر ئازار به‌خش و ماڵ‌وێران كه‌ره كاتێك توند و تیژی نرایه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسابوون كه له‌ئه‌نجامدا زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ری ئاشتی خواز و بێ‌تاوان بوونه قوربانی زۆربه‌شیان له‌و گه‌نجانه بوون كه له نه‌وه‌ده‌كان و ساڵانی دواتر له دایك بوون و هه‌روه‌ها له ریزی هێزه ئه‌منیه‌كانیشدا قوربانییه‌كی زۆر بووه.
به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانانه ده‌كه‌ین داوا ده‌كه‌ین كه سه‌به‌بكاران به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
دادپه‌روه‌ری و ئاسایش بنه‌مای هه‌ر كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌تێك و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێكی بنه‌ڕه‌تییه، گه‌نجه عێراقییه‌كان بۆ ژیانێكی باشتر بۆ وڵاته‌كه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ری كاری زیاتر بۆ خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ له‌ناو بردنی گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه وڵاته‌كه‌مانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره به ئاقارێكی خراپ‌دا بردووه، منیش هه‌مان داواكاری ئه‌وانم هه‌یه، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن نیشتمانی عێراقی یه‌كگرتوو بێت و به‌گوێره‌ی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵی په‌رته‌وازه نه‌بێت، ئه‌وان داوای سیسته‌مێكی سیاسی ده‌كه‌ن كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌وان بێت و شكۆمه‌ندیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌ر و سه‌ربه‌ست ده‌كه‌ن، ئه‌مه قۆناغێكی راگوزه‌ری نه‌وه‌كانه كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه بۆ به‌دیهێنانی باشتر و ئامانجی باشتر، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نابێت، هیچ كه‌س ناتوانێت له شه‌و و رۆژێكدا به‌ده‌ستی بهێنێت، پێویستمانه متمانه‌ی گه‌لی عێراقه به حكومه‌ته‌كه‌یان و پێداچوونه‌وه به یاسا و ده‌ستوورمان به ده‌ست بهێنینه‌وه تاكو ببینین چۆن ئه‌وان به‌ڵێنه‌كانی نێوان سه‌ركرده عێراقییه‌كان و گه‌له‌كه‌مان نوێ و به هێز ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێشووتر زیاتر نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌ی داهاتوو بكات، هه‌روه‌ها پێویستمانه دۆخێك بهێنینه كایه‌وه كه گه‌شه‌ی ئابووری به‌رده‌وام بێته دی و ده‌سته‌به‌ری كار بۆ لاوه‌كانمان به‌دی بێت و له ئاست گه‌شه‌ی خێرای دانیشتواندا بێت، بێكاری لاوان گه‌شتووه‌ته ئاستێكی به‌رز به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر نه‌توانین لاوه‌كانمان به به‌هره و خوێندنی پێویست دابین بكه‌ین كه پێویستیانه بۆ سه‌ركه‌وتن.
له(۳۸)ملیۆن دانیشتوانی عێراقی ڕێژه‌ی له ٦٥٪ له ژێر ته‌مه‌نی (۳۰) ساڵه‌وه‌ن وڵاته‌كه‌ی من به‌رزترین رێژه‌ی توانا و خه‌زێنه‌ی مرۆیی هه‌یه له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و دانیشتوانه‌كه‌ی ساڵانه یه‌ك ملیۆن له ده ساڵی داهاتوودا زیاد ده‌كات، ئه‌م راستییه ئابووری و دیمۆگرافیانه ناكرێت له‌به‌ر چاو نه‌گیرێن و وه‌ك ئه‌مری واقع ده‌وڵه‌تی عیراق ناتوانێ ئه‌مه به ته‌نیا بكات، كه‌رتی گشتی توشی گیرۆده‌یی بووه پێویستمانه كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌هێز بكه‌ین و داوا له هه‌موو ئه‌وانه‌ی بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ لێره كۆبوونه‌ته‌وه كه به گوێره‌ی توانا رۆڵی خۆیان ببینن له هێنانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و تواناكان بۆ عێراق.
تێده‌گه‌ین له‌و راستیه كه ئێمه رۆڵیكی گرنگمان هه‌یه كه بیگێڕین له دروستكردنی ئه‌م دۆخه پێویسته ئێمه ببینه وڵاتێك كه عێراقی و بیانییه‌كان متمانه‌یان هه‌بێت بۆ مه‌ودایه‌كی دور و درێژ وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و وه تیایدا كه‌رتی تایبه‌ت به‌هێز بكرێت، بۆیه پێویسته كه بناغه‌ی یاسای و رێكخستن دابرێژین بۆ پارێزگاری له وه‌به‌رهێنه‌ران و ره‌خساندنی بازاڕی ئازاد.
پێویسته بوترێ گه‌نده‌ڵی ده‌بێت قه‌ڵاچۆ بكرێت ئه‌مه شێرپه‌نجه‌یه‌كه كه گیرۆده‌ی ئابووری سیاسی ململانێ و نا سه‌قامگیری سیاسی بووه، به‌رێوه‌بردنی باش و حوكمی یاسا پێویسته به كردار بونیاد بنرێت نه‌وه‌كو ته‌نیا سه‌رزاره‌كی بێت پێویسته به‌رده‌وام بێت وه هه‌روه‌ها درێژه‌ی پێ بدرێت.
به درێژای ئه‌م دۆخه هه‌ستیار و ناسكانه سودێكی زۆرمان له ژیری و رێبه‌ری مه‌رجه‌عیه‌ت بینیوه له نه‌جه‌ف به تایبه‌ت سه‌ماحه‌تی سه‌ید ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی كه رابه‌رایه‌تی ئه‌و له رۆژه تاریكه‌كاندا زۆر كاریگه‌ر و گرنگ بووه یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق بگه‌یه‌نێت به كه‌ناری ئارام، دڵنیام له كاتێكدا قسه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌كه‌م، داوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه ده‌كه‌م بۆ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی كه به‌م دوایه‌ی بۆ سه‌ماحه‌تیان كرا.
له كۆتایدا پێویسته ژێرخانمان بونیاد بنێن و نوێ بكه‌ینه‌وه له پێناو دروستكردنی بناغه‌یه‌كی پێویست بۆ گه‌شه‌ی ئابووری بونیادنان و سه‌ر پێخستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌مان كه له جه‌نگی دژ به داعش وێران و كاول بووه له پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و له ماوه‌یه‌كی درێژتردا ئه‌و ویسته‌مان به دیبهێنین ئه‌وا ده‌بێت ویستمان بۆ ئاینده‌یه‌كی دوور تر بروانێت، پێویستمان به به‌نده‌ری نوێ و ڕێگای خێرا و هێڵی ئاسنین و فرۆكه‌خانه و شاری پیشه‌سازی و به‌نداو هه‌یه، پێویستمان به ئاودێری نوێ و پرۆژه‌ی زه‌وی و زار هه‌یه، پێویسته پشتیوانی له مه‌شق پێكردنی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی به‌رهه‌م دار بن له ئابووری گه‌شه‌سه‌ندووی سه‌ده‌ی ۲۱ دا.
عێراق ناتوانێت هیچ كام له‌مانه به ته‌نیا بكات، هه‌ر یه‌ك له سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان و شاره‌زاییه پیویسته‌كان گه‌وره و له ئاستێكی فراوان دا ده‌بێت، جارێكی تر عێراق له دامه‌زراوه داراییه نیوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش و بودجه و سه‌رمایه‌ی سه‌ربه‌خۆ و كه‌رتی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به شیوازێكی تر هه‌موو ئێوه ده‌روانێت كه ببن به هاوبه‌شمان.
ئه‌مه‌وێت لێره له‌گه‌ڵ دواین بیرۆكه‌كان جێتان بهێڵم ، وه‌ك ئه‌وه‌ی وتومه ئه‌مانه سه‌رده‌مێكی قورسن بۆ عێراق و ناوچه‌كه ، به‌ڵام سه‌قامگیری و عێراق و هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی هه‌نگاوێكی گرنگن بۆ قه‌ڵاچۆكردنی توندره‌وی و ململانێكان كه هه‌موومان تێوه ده‌گلێنێ ، ئێمه چه‌ندین خاڵی به‌هێزمان هه‌یه له كاتێكدا له‌م ئه‌ركه ده‌روانین ، گه‌لی عێراق به هه‌موو پاشخانی جیاوازه‌وه یه‌كلا كه‌ره‌وه و خه‌ڵكانی به‌هێزن كه بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه له توند و تیژی و په‌راوێز خستن ژیاون به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له شكۆمه‌ندی یاخود ویستی خۆیان هه‌ڵگرن ، له راستیدا ئێمه له لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ت له نه‌جه‌ف هێزمان پێدراوه كه بووه به له‌نگه‌ر بۆ نوێ بوونه‌وه و دان به خۆدا گرتن و چاكسازی، هه‌روه‌ها بۆ درێژه‌دان به دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق.
وه‌ك له‌م ئاماده بووه به‌رێزانه ده‌ڕوانم زۆرێك له هاوڕێیانم و هاوپه‌یمانه‌كانم ده‌بینم كه ئه‌زانم له گه‌ڵ ویستی ئێمه‌دان ، ئومێدی به‌رده‌وام ده‌خوازم كه ئێوه له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانمان بكه‌ن ، ئێمه‌ی عێراقی ئه‌وه ده‌زانین و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شه كه داهاتوو له ده‌ستی ئێمه‌دایه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سوپاسگوزاری پشتیوانی هاوبه‌شه‌كانمان له رۆژھه‌ڵات و خۆرئاوا ده‌كه‌ین و ده‌زانین كه پابه‌ندبوونی ئه‌وان به ئێمه‌وه هه‌وڵیكی زیندووه بۆ سه‌ركه‌وتنمان.