به‌رهه‌م ساڵح تاکلایه‌نه‌ ناتوانێت کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایی بکاته‌وه‌

هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ ‌هاوڵاتی:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

راوێژکارێکى سهرۆک کۆمار دهڵێت دۆخى عێراق بهرهو ئاڵۆزى زیاتر ههنگاوى ناوهو بهرههم ساڵح تاکلایهنه ناتوانێت کاندیدى سهرۆک وهزیران یهکلایی بکاتهوه.

هاوژین عومهر، راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتی، ئاماژه بهوهدهدات تائێستا نزیکهى (600) خۆپیشاندهر کوژراون و زیاتر له (20) ههزارى دیکه برینداربوون و کۆمهڵێک مهرجیان بۆ کاندیدى سهرۆک وهزیران ههیه که لهم رهوته سیاسییانهى ئێستا نهبێت و پێشینهى خراپ و گهندهڵییان نهبێت.

ههروهها باسى ئهوهشدهکات تۆپهکه لهگۆرهپانى ماڵى شیعهکاندایهو ئهوانیش ناکۆکییان زۆرهو نهیانتوانیوه کاندیدێک یهکلایی بکهنهوه که رهزامهندى مهرجهعیهت و خۆپیشاندهران و ئهجێنداى وڵاتانیشى لهسهر بێت.

عادل عهبدولمههدى به ئاراستهیهک ئیش دهکات کهجارێکى تر دابنرێتهوهو پێوهى دیاره

هاوڵاتی: بۆ شهرعییهت پێدانهوه به عادل عهبدولمههدى گفتوگۆ ههیه، یان تهنها ههوڵى تاکهکهسى عهبدولمههدییه؟

هاوژین عومهر: عادل عهبدولمههدى به ئاراستهیهک ئیش دهکات کهجارێکى تر دابنرێتهوهو پێوهى دیاره، بهڵام دهستورى عێراق و خۆپیشاندهران رێگهى پێنادهن، چونکه دهستی لهکارکێشاوهتهوهو له رووى دهستورییهوه دهبێت جارێکى تر دووباره تهکلیف بکرێتهوه.

لهزهمهنى عادل عهبدولمههدیدا نزیکهى (600) خۆپیشاندهر کوژراون و زیاتر له (20) ههزار کهسیش برینداربوون، لهڕووى واقعییهوه قبوڵکراو نییه جارێکى تر کاندید بکرێتهوه بۆ پۆستى سهرۆک وهزیران.

هاوڵاتی: سهرۆک کۆمار چاوهڕێى ماڵى شیعهکانه کاندیدێک یهکلایی بکاتهوه پاش چوار مانگ لهخۆپیشاندان و کوژرانى سهدان کهس؟

هاوژین عومهر: دوو شت دهبێت لهبهرچاو بگیرێت، یهکهمیان میکانزمى  دهستورى ههیه بۆ دیاریکردنى کاندیدى سهرۆک وهزیران، وازحه دهبێت لهکوتلهى زۆرینه بێت که ههر جهماعهتى هاوپهیمانى فهتح بهسهرۆکایهتى هادى عامری و کوتلهکانى دیکهى شیعهکانه، میکانزمیى دووهم ههیه کهواقعێکى نوێ هاتۆتهپێشهوه کهعێراق لهبهردهم دووڕیانێکدایه خۆپیشاندانى گهورهو تازهگهرى و پهرهسهندن ههیه، خهڵکى عێراق قبوڵ ناکات دهموچاوه سیاسییه کۆنهکان ببنه کاندیدى سهرۆک وهزیران، ئهمهش کێشهیهکى گهورهى دروستکردووهو دۆخهکهى ئاڵۆز کردووه.

بهحوکمى ئهوهى دهستور سهڵاحییهتهکهى داوهته سهرۆک کۆمار تهکلیفى کاندیدێک بکات، لاى سهرۆک کۆمار ئاڵاوه، بهرههم ساڵح دهیهوێت کارێک بکات کێشهکانى عێراق چارهسهربکات.

تائێستا ئهوهى بهفهرمى کاندید دراوه بهسهرۆک کۆمار پێشوهخت خۆپیشاندهران رهتیدهکهنهوه، کاتێک حکومهتت ناچار کرد دهستلهکاربکێشێتهوهو حکومهتى نوێ پێکبهێنرێت، دهبێت ئامانج لێى ئهوهبێت دۆخى عێراق بهرهو باشتر ببهیت و خۆپیشاندانهکان کۆتایى پێبێت، بهڵام تائێستا ئهوه نههاتۆتهدى.

هاوڵاتی: چارهسهرى دۆخهکه لاى کێیه، بهرههم ساڵح یان ماڵى شیعه؟ کهخۆپیشاندهران رۆژانه کوژراویان ههیه؟

هاوژین عومهر: پێویسته لایهنهکان بهردهوام بن له راوێژکردن و گفتوگۆ، ههموو لایهک ههست بهههستیارى بارودۆخهکه بکهن، سهرۆک کۆمار درکى پێکردووه، بۆیه ههندێ ههنگاو نانێت بمانگێڕێتهوه بۆ چوارگۆشهى یهکهم و خاڵى سهرهتاى کێشهکان.

 سهرۆک کۆمار ئهوهى کردوویهتى بۆ ئهوهیه خوێنى زیاتر نهڕژێت و ئهساسهن بۆ ئهوهیه، ئێستا کهسێک تهکلیف بکات لهو دهموچاوانهى پێشتر خۆپیشاندهران رهتیانکردووهتهوه وهکو قوسهى سوهێل و ئهسعهد عێدانى ئهوانى دیکهش زۆر لهوه زیاتر عێراق گرى دهگرت و ئاڵۆزییهکان زیاتر دهبوون،  بهتایبهت ئهو نۆ پارێزگا شیعهنشینهى که ناڕهزایهتى زۆرى تێدایه.

بهرههم ساڵح  سهرۆک کۆمار ناتوانێت کاندیدى سهرۆک وهزیران یهکلایی بکاتهوه

تاکلایهنه بهرههم ساڵح  سهرۆک کۆمار ناتوانێت کاندیدى سهرۆک وهزیران یهکلایی بکاتهوه، دهبێت حساب بۆ میکانیزمه دهستورییهکان بکرێت لهگهڵ داواکارى خۆپیشاندهران و کۆمهڵگاى مهدهنى و تهنانهت کۆمهڵگاى نێودهوڵهتیش.

ههڵوێستى سهرۆک کۆمار دهبێت زۆر بهوردى ههنگاو بنێت و ههر واشى کردووه، خۆپیشاندهران پاڵێوراویان نییه تا بیکهیته کاندیدى سهرۆک وهزیران  و کۆمهڵێک مهرجیان ههیه، ناشکرێت سهرۆک کۆمار کهسێک بێنێت لهدهرهوهى کوتلهى زۆرینه که لهدهستورو یاسادا نووسراوه.

بهرههم ساڵح لهههوڵى بهردهوام و جدیدایه بۆ ئهوهى هێزهکان ناچاربکات کهسێک بێت لانى کهم خۆپیشاندهران رازى بکات.

هاوڵاتی: بهرههم ساڵح کۆبوونهوه لهگهڵ خۆپیشاندهران و شیعهکاندا دهکات بۆ ئهوهى چارهسهرى کۆنکرێتى بکات و کاندیدێک یهکلابکهنهوه؟

هاوژین عومهر: کۆبونهوهى دهورى ههیه، نوێنهرى خۆپیشاندهران بهشداربوون و ئاماده نین ناو بدهن، دهڵێن کێشهمان لهگهڵ کهس نییه، دهبێت ئهو مهرجانهى تێدابێت کهسێکى سهربهخۆ بێت و سهر بهم رهوته سیاسییانهى ئێستاو پێشینهیهکى خراپ و گهندهڵ نهبێت.

راسته لهعێراقدا ژمارهیهک لهو کهسایهتیانه ههیه، بهڵام کوتلهى زۆرینه بهحوکمى ئهوهى لهناو ماڵى شیعهکاندا کێشهى زۆر ههیهو نهگهشتوونهته ئهوهى  کهسێک بهپێى ئهو مهرجانه دیارى بکهن، بۆیه سهرۆک کۆمار بهردهوام لهههوڵ و پهیوهندیدایه لهگهڵ ههموو لایهنهکان نهک تهنها ماڵى شیعه، بهڵکو سوننهکان بەکوردو تورکمانیشهوه بۆ ئهوهى درک بهو دۆخه بکهن.

سهرۆک کۆمار بهماڵى شیعهکانى وتووه نابێت کاندیدێک دیارى بکهن لهو تایپانهى پێشوو بێت و پێویست ناکات سهرۆک کۆمار ئیحراج بکهن، بهڵکو دهبێت مهرجى خۆپیشاندهران لهبهرچاو بگیرێت.

هاوڵاتی: بهرههم ساڵح بۆچى پۆستى سهرۆک وهزیران وهرناگرێت بۆ ماوهى دوو مانگ که دهستور رێگهى پێداوه؟

هاوژین عومهر: سهرۆک کۆمار رهغبهتى لهوه نییه پۆستى سهرۆک وهزیران وهربگرێت بۆ ئهو ماوهیه، چارهسهر ئهوهنییه، عادل عهبدولمههدى دوو مانگه دهستى لهکارکێشاوهتهوهو شیعهکان نهیانتوانیوه کهسێک دیارى بکهن بۆ سهرۆک وهزیرانى نوێ.

کێشهکه لهوه قوڵترو گهورهترهو گرنگه تۆ بارودۆخهکه لهبهرچاو بگریت، چهک لهدهستى دهوڵهتدا نییه لهعێراقدا، میلیشیاى چهکداریى ههیهو چهکیان لهدهستدایه.

ماڵى شیعه ناکۆکى گهورهیان ههیهو ناتوانن بگهنه رێکهوتن

هاوڵاتی: دهکرێت چوار مانگى دیکهش قوربانى خۆپیشاندهران بهردهوام بێت؟

هاوژین عومهر: چارهسهرهکان لاى سهرۆک کۆمار نییه، ماڵى شیعه ناکۆکى گهورهیان ههیهو ناتوانن بگهنه رێکهوتن، کهخۆپیشاندهران و مهرجهعیهتیش و سهرۆکایهتى کۆماریش ههموو هێزه سیاسییهکان رازى بکات، تۆپهکه لهساحهى ماڵى شیعهکاندایه.

پهیامى خۆپیشاندهران وازحهو فشارهکهیان لهناو پارێزگاکانى شیعهکانه ئهو نۆ پارێزگایهى شیعهکان دهسهڵاتى زۆریان تێیدا ههیهو یهکلابووهتهوه بۆ شیعهو دانیشتوانهکهى زۆرینهى شیعهکانن، ناتوانى بهبێ کوتله زۆرینهکان کاندید یهکلابکهیتهوه.

دهمانهوێت سهرۆک وهزیرانى نوێ دۆخهکه تێپهڕێنێت بۆ ماوهى ئهو شهش بۆ ههشت مانگه کهههڵبژاردنى پێشوهخت ئهنجامبدرێت و کێشهکان یهکلابکرێتهوه، ئهگهر ئهمه نهکهیت گهمهیهکى دۆڕاوت کردووه، بهڵام فشار بکرێتهسهر ماڵى شیعهکان.

ئه‌جێنداى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ له‌یه‌کلاکردنه‌وه‌ى سهرۆک وهزیران  به‌ده‌ست ئێمه‌ نییه‌

هاوڵاتی: تاچهند ئهجێنداى ئێران و ئهمریکا رۆڵیان ههیه لهو دۆخهى عێراقدا؟

هاوژین عومه‌ر: قه‌زیه‌که‌ له‌ئه‌نجامدا کێشه‌یه‌کى ناوخۆیى عێراقه‌، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن ئه‌جێنداى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ش رۆڵیان له‌یه‌کلاکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که‌دا هه‌یه‌و به‌ده‌ست ئێمه‌ نییه‌، عێراق کراوه‌ به‌گۆڕه‌پانى ململانێى نێوان وڵاتان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار