نێچيرڤان بارزانى: دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانى له داڤۆس ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق دوا و ڕایگه‌یاند گه‌لى عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن و پێم وایە بەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە. دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس، به‌شدارى له دانيشتنێكدا به ناونيشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير” كرد كه تيايدا جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرێترى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ئابووريى عێراق و عادل ئه‌لجوبه‌ير، وه‌زيرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه به‌شدار بوون.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند" نه‌وه‌ى عێراق خۆیان به نه‌وه‌ى تر‌ى وڵاتان به‌راورد ده‌كه‌ن ئەم نه‌وه‌يه ئێستا ماندوو بووە لە حوکمڕانییەکی شانزدە ـ حەڤدە ساڵه کە ناتوانێ کەمترین پێداویستی و خزمه‌تگوزارييان بۆ دابین بکات. ئەمە وایکردووە ئەم خەڵکە ماندوو ببێت گه‌لى عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن و پێم وایە بەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە. دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین".
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى دۆخى سوریاوه وتى" ئه‌ه‌وى له‌سوریا روده‌دات له ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی چه‌ند ساڵه‌یه كه به هه‌ڵه هاتووه".
تيايدا باس له لێكه‌وته درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچه‌يى كرا.
تيشك خرايه سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له كه‌نداو، عێراق و سووريا. ده‌رباره‌ى ڕوواو و پێشهاته‌كانى عێراق.
ده‌قى وته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
نێچيرڤان بارزانى وتى" دوو ـ سێ شت هەیە گرنگه بزانین: یەکەم، ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، ئێمە باسی نەوەیەک دەکەین کە تەمەنیان لەنێوان پانزدە ساڵ تا بیست و سێ ساڵە، نە سەددمیان لە بیرە، نە ئەمه‌ریکاش، ئەمە نه‌وه‌يه‌كه داوای ژیانێکی باشتر دەکات لە عێراقدا، خۆی لەگەڵ شوێنەکانی دیکە بەراورد دەکات، پێویستی بە سەفەرکردنیش نییە، دەتوانێ هەر لە سەر ئينتەرنێت و سۆشیاڵ‌میدیا بزانێ لە دنیای دەرەوە چی هەیە؟ ئەم نه‌وه‌يه ئێستا ماندوو بووە لە حوکمڕانییەکی شانزدە ـ حەڤدە ساڵه کە ناتوانێ کەمترین پێداویستی و خزمه‌تگوزارييان بۆ دابین بکات. ئەمە وایکردووە ئەم خەڵکە ماندوو ببێت.
ئێمە دەبینین پرۆسەیەک هەیە هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکرێت و دەچن بۆ هەڵبژاردن، به‌ڵام لە ئه‌نجامدا ئەوەی دەردەچێ ئەوە نییە کە ئەم نه‌وه‌يه هيواى بۆ ده‌خوازێ. لە هەرێمی کوردستان ئێمە ناتوانین خۆمان جیا بکەینەوە لەوەی تا ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، ئێمە بەشێکین لەم وڵاتە. بێگومان ئەوەی لەوێ ڕوودەدات، کاریگەری لەسەر دۆخى ئێمەش هه‌يه.
ئەوەى ئێستا گرنگە هەموومان بيزانین، عێراقی پێش ئۆکتۆبەر زۆر جیاوازە لە عێراقی دوای ئۆکتۆبەر، زۆر زۆریش گرنگە سیاسەتمەدارەکانی عێراق ئه‌وه تێبگەن كه گەلی عێراق جارێکی تر قبووڵ ناکات دۆخه‌كه بگەڕێتەوە پێش یەکی ئۆکتۆبەر. گه‌لى عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن و پێم وایە بەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە. دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین.
ئەوەی زۆرم پێ سەیرە، هەتا ئێستاش باس لەوە دەکرێت کە وڵاتانی دەرەکی دەستیان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هه‌يه. با ئێمە بڵێین لە سەدا حەفتا خەتای خەڵکی دیکەیە و ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كييه، بەڵام سی لەسەد دەبێ خۆمان وەک عێراقی دابنیشین بیر لەوە بکەینەوە كه‌موكوڕييه‌كان لە کوێ بوون و هەوڵ بدەین ئەمانە ڕاست بکەینەوە. ڕۆڵى هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکە كه هەموو هەوڵى بۆ ئەوەیە دۆخه‌كه ئارام ببێتەوە، هەوڵێشمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی لەو كێشه‌يه دەربچین.
له به‌شێكى ديكه‌دا وتى: با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین: بۆچی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هه‌ن؟ هاتنى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داواى عێراق بوو كاتێك ساڵی 2014 كه داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نزیك بووه‌وه، حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تييه‌وه داوای یارمه‌تی كرد.
ئه‌و هێزانه تا ئێستا له عێراق ماونه‌ته‌وه و یارمه‌تیی هێزه‌كانی عێراقی ده‌ده‌ن به پێشمه‌رگه‌شه‌وه، ئه‌ركیان ڕوون و ئاشكرایه كه هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان و مه‌شقپێكردنیانه له شه‌ڕی دژی داعشدا، تا ئێستاش ئه‌مه به‌رده‌وامه. به بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا كارێكی دروست نه‌بوو، جارێ دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له عێراق كه سوننه و كوردن، هه‌ردوولایان به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیریی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نه‌كردووه.
به بۆچوونی ئێمه عێراق پێویستی به یارمه‌تيی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، چونكه پرسی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریزم له عێراق پرسێكی زۆر جددییه و پێمان وایه ئه‌م ئامانجه به‌بێ یارمه‌تیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌دی نایه‌ت و پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا بمێننه‌وه. ئه‌وه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ده‌كات ده‌ست به دانوستانێك بكرێته‌وه، پێموایه ئه‌وه زۆر ئاسایییه جارێكی دیكه‌ی دانیشتن ئه‌نجام بدرێت و شێوه‌ی كاركردنی زیاتر له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا ڕێكبخرێته‌وه، به‌ڵام پرسی پره‌نسيپى مانه‌وه‌یان، پێموایه مانه‌وه‌یان پێویسته.
پرسی سووریا پرسێكی زۆر ئاڵۆزه و ئه‌وه‌ی له سووریا ڕووده‌دات له ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی چه‌ند ساڵه‌یه كه به هه‌ڵه هاتووه. كاتێك ڕووداوه‌كانی سووریا ده‌ستیان پێكرد دوو به‌ره هه‌بوو، به‌ره‌یه‌كیان زۆر ڕوون بوو كه یارمه‌تيی به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌دا و له ڕووسیا و ئێران پێكهاتبوو و به جددی یارمه‌تيی سووریا ده‌ده‌ن، به‌ره‌یه‌كی دیكه هه‌بوو ئه‌وانیش وڵاتانی ئه‌ورووپی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش كه نه ستراتیژ نه ڕوانگه‌يان هه‌بوو، ڕۆژێك هێڵی سوور و ڕۆژێك هێڵی شین بوو، واته كه‌س تێنه‌ده‌گه‌یشت كه چى ده‌كرێت، بۆيه تا ئێستاش كێشه‌ی سووریا هه‌روا به‌رده‌وامه، هیچ ڕوونییه‌ك نییه ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی سووریادا بكرێت، بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیی برایانمان كوردانی سووریا ده‌ده‌ين بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسی.