حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه‌ پێش کۆتاییهاتنى کابینه‌که‌ى مووچه‌ پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بداته‌وه‌

زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى لیژنهى دارایى و ئابوورى لهپهرلهمانى کوردستان ئاماژه بهوهدهدات بهجێبهجێکردنى یاساى چاکسازى و رێکهوتنى نێوان ههرێم و بهغدا کهمانگانه بڕى (900) ملیۆن دۆلار (تریلۆنێک و 80) ملیار دینار رهوانهى ههرێمى کوردستان دهکرێت، دۆخى ئابوورى زۆر باش دهبێت.

زیاد جهبار، سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، ئهوه ئاشکرادهکات که مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهتى ههرێم و قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهت بهڵێنیانداوه پێش تهواوبوونى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم قهرزى پاشهکهوتى موچهى فهرمانبهران بدهنهوه.

ههروهها ئهوهش دهخاتهڕوو کهداوایان لهحکومهتى ههرێم کردووه دوو پڕۆژه بودجه بۆ 2020 ئاماده بکهن، یهکێکیان بهپێى ئهو رێکهوتنهى لهگهڵ بهغدا کراوهو یهکێکى دیکهیان که ههر هیچ بودجهیهک نهنێردرێت و لهسهر داهاتى نهوت و ناوخۆ رهوانهى پهرلهمان بکرێت.

هاوڵاتى: وهفدى دانوسانکارى ههرێم لهگهڵ بهغدا رۆژى پێنجشهممهی رابردوو هاتنه پهرلهمان، چ شتێکى گرنگ باسکرا؟

زیاد جهبار: لهڕاستیدا وهفدى دانوسانکار زیاتر لهسهر پرسه داراییهکانى نێوان ههرێم و عێراق قسهیان کرد، دیاره لهیهکهم رۆژى چوونیان بۆ بهغدا بۆ گفتوگۆکردن بۆیان باسکردین قۆناغ بهقۆناغ، ئهوهى بهلامانهوه گرنگ بوو که چوار خاڵى بنچینهیى گفتوگۆى لهسهرکرا، پشکى ههرێم لهبودجهى عێراق، هێزى پێشمهرگهو مهسهلهى خاک و ناوچه جێناکۆکهکان.

وهفدى داوسانکارى ههرێم لهگهڵ بهغدا باسیان لهوهکرد لێکتێگهشتنێکى باش لهبهرژهوهندى ههردوولا دروست بووه، لهو کاتهى وهفدى ههرێم چووه پڕۆژه بودجهى 2020 لهلایهن حکومهتى عێراقهوه ئاماده دهکرا، بهشێک لهمانه رێکهوتنى لهسهر کراوهو جێکراوهتهوه لهپڕۆژهکهدا، ئهگهر پرۆژهیاساى بودجهى 2020 بنێردرێتە پەرلەمان، ئهوا پشکى ههرێم تێیدا پارێزراو دهبێت کهمیزانییهى عێراق لهسهر (161) ترلیۆن دینار خهمڵاندنى بۆ کراوه، مانگانه بڕى (900) ملیۆن دۆلار بگاته ههرێمى کوردستان لهبهرانبهردا حکومهتى ههرێم رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه تهسلیمى سۆمۆ بکات و رۆژانه سهد ههزار بهرمیل نهوتى کهرکوک لهڕێى بۆرییه نهوتییهکانى ههرێمهوه بگاته بهندهرى جهیهان لهسهر ئهمانه رێکهوتن کراوه.

هاوڵاتى: پشکى (74) ملیار دینارى مانگانه که بۆ پێشمهرگه رهوانه بکرێت لهناو ئهو (900) ملیۆن دۆلارهدایه یان جیاوازه؟

زیاد جهبار: هێزى پێشمهرگهى کوردستان لهناو مهنزومهى وهزارهتى بهرگرى عێراقدا بێت، بهڵام بهپێى دهستور ئهمه پێشێلکردنى دهستوره، چونکه هێزى پێشمهرگهى کوردستان لهناو مهنزومهى بهرگرى عێراقیدایه نهک وهزارهتى بهرگرى.

بڕى ئهو (74) ملیار دینارى مانگانهیه بۆ پێشمهرگه لهناو ئهو (900) ملیۆن دۆلارهدایه کهبهغدا رهوانهى ههرێمى دهکات دواى پهسهندکردنى بودجهى 2020ى عێراق.

لهکۆتایى ساڵى 2020 بڕیاره سهرژمێرى لهعێراقدا بکرێت

هاوڵاتى: باسیان لهوهکرد پشکى ههرێم لهبهغدا لهسهدا 12.67 ناکرێت به لهسهدا 14%؟

زیاد جهبار: ئێستا لێکتێگهشتنێک ههیه لهنێوان ههردوو وهزارهتى پلاندانانى عێراق و حکومهتى ههرێمى کوردستاندا که لهڕووى زانستییهوه قسهى لهسهردهکهن کهپشکى ههرێم 14%یهو بهڵام نهکراوهته بنهما بۆ پڕۆژه بودجهى 2020، لهکۆتایى ساڵى 2020 بڕیاره سهرژمێرى لهعێراقدا بکرێت.

ئهوانهى موچهى خانهنشینیان کهمهو (220) ههزار دیناره لهکاتى جێبهجێکردنى یاساى چاکسازى ئهو پارهیەى دهگهڕێتهوه بۆ حکومهت بخرێتهسهر موچهى خانهنشینان کهکهمترین موچهیان ههیه

هاوڵاتى: پرسى موچهى پاشهکهوتکراو و موچهى خانهنشینى لهگهڵ حکومهتى ههرێم چۆن باسکراوهو بهڵێنى چى دراوه؟

زیاد جهبار: ئێمه ئهو کاتهى خهریکى پڕۆژهیاساى چاکسازى بووین لهگهڵ سهرۆکى حکومهت و جێگرهکهى و وهزیرى دارایى و بهشێکى دیکه لهوهزیره پهیوهندیدارهکان کۆبووینهوهو گفتوگۆى زۆر ورد کرا.

ئهوانهى موچهى خانهنشینیان کهمهو (220) ههزار دیناره لهکاتى جێبهجێکردنى یاساى چاکسازى ئهو پارهیەى دهگهڕێتهوه بۆ حکومهت بخرێتهسهر موچهى خانهنشینان کهکهمترین موچهیان ههیه.

ههروهها پاشهکهوتى موچهمان باسکرد، پێمانوتن ناکرێت هیچ قسهیهک لهسهر پاشهکهوتى موچهى فهرمانبهران نهکهن، ئهوهى تێگهشتین قهلهقییهک ههبوو که بهرچاویان روون نییه.

لهیاساى چاکسازى موچهى پاشهکهوتکراوهکان و گهڕانهوهى بۆ فهرمانبهران جێگیرکراوه، که ههژمارى بانکى دهکرێتهوه بهپێى یاساکه، بڕگهى دووهمى ئهوهیه  لهدواى کردنهوهى ههژمارى بانکى بۆ فهرمانبهران رێنمایى و تهعلیمات دهردهکات بۆ ئهوهو دوو شتمان بهحکومهت و وهزارهتى دارایى وتووه، یهکهمیان ئایا فهرمانبهران چۆن دەتوانن پارە پاشهکهوتکراوهکان بەکاربێنن و دووهم کەی دهتوانن مامهڵهى پێوه بکهن،

چونکه بۆ ئهوهیه فهرمانبهران قهرزارى حکومهتن، لهڕێگهى مامهڵهى ههژماره بانکییهکهوه مهقاسه بکرێت و حکومهت چى پارهیهکى لاى فهرمانبهرانه وهریبگرێتهوه ئیتر پێشینهکانه، عهقاره، پارهی کارهباو ئاوه.

«کهی»ـهکه بۆ ئهوهیە حکومهتى ههرێم دواى جێبهجێکردنى رێکهوتنى یاساى  بودجهى 2020، حکومهتى ههرێم لهساڵێکدا چهند جارێک شتێک لهو پارهیه رابکێشێت.

هاوڵاتى: ئایا لهگفتوگۆکانتان لهگهڵ مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهت و قوباد تاڵهبانى جێگرى و وهزیره پهیوهندیدارهکان باسیان لهوهکرد کهپێش تهواوبوونى کابینهى نۆیهم قهرزى پاشهکهوتى موچهى فهرمانبهران بهتهواوى دهدرێتهوه؟

زیاد جهبار: بهڵێ ئهو بهڵێنهیان داوه پێش تهواوبونى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم قهرزى موچهى پاشهکهوتى فهرمانبهران بدرێتهوه، ههتا سهرۆکى حکومهت روونکردنهوهى پێداین که وتى:»ههژمارى بانکى بکهینهوه، فهرمانبهرێک (30) ملیۆن دینارى لاى حکومهته چهکى پارهکه رادهکێشێت تهواوهو حکومهت مولزهمه بهدانهوهى) حکومهتى ههرێم دهتوانێت قهرزهکانى پاشهکهوت بداتهوه کهنزیکه له (13) ملیار دۆلارى ئهمریکى وهک خۆیان باسیان کردووه.

بڕوام بهو ژماره زۆرهى قهرز نییه لهسهر حکومهتى ههرێمى کوردستان، تهنانهت قهرزى مووچهى پاشهکهوتکراوى فهرمانبهرانیش کهباسى (13) ملیار دۆلار دهکرێت، هێشتا وهزارهتى دارایى و ئابوورى نهیتوانیوه بهتهواوی زهبتى بکهن بزانن چهند دهکات

هاوڵاتى: وهفدى دانوسانکارى ههرێم باسى قهرزهکانى ههرێمیان کرد که (24) ملیار دۆلار قهرزارن؟

زیاد جهبار: باسى قهرزهکان بهگشتى کراو بۆ خۆم بڕوام بهو ژماره زۆرهى قهرز نییه لهسهر حکومهتى ههرێمى کوردستان، تهنانهت قهرزى مووچهى پاشهکهوتکراوى فهرمانبهرانیش کهباسى (13) ملیار دۆلار دهکرێت، هێشتا وهزارهتى دارایى و ئابوورى نهیتوانیوه بهتهواوی زهبتى بکهن بزانن چهند دهکات.

هاوڵاتى: ئامانج رهحیم سکرتێرى ئهنجومهنى وهزیران خهریکى بۆردێکن بۆ کۆکردنهوهى سهرجهم قهرزهکانى سهر حکومهت، هیچ پرسیارتان ئاراسته کرد لهوبارهیهوه؟

زیاد جهبار: پرسیارمان لێکردن که لیژنهو کۆمیتهیهک پێکهێنراوه ئامانج رهحیم سهرپهرشتى دهکات، بۆ قهرزهکان چهند قهرزارهو ههنگاو بهههنگاو چۆن قهرزهکان دهدهنهوه، ئێستا نهوتێکى زۆر لهههرێمى کوردستان دهفرۆشرێت و رۆژانه (460) ههزار بهرمیل ههناردهى دهرهوه دهکات.

لهداهاتى نهوت تهنها (318) ملیار دینار دهدرێت بهوهزارهتى دارایى بۆ موچه، ئیتر نهوت بهرمیلێکى به (70) بێت یا به (60 و 50) دۆلار بێت ههر ئهوهنده دهدرێت بهوهزارهتى دارایى، ئهوى دیکهى روون نییهو شهفاف نییهو لێرهو لهوێ دهبیستین قهرزى کۆمپانیا نهوتى و ناتهوتییهکان و قهرزه ناوخۆییهکان که لهبانکهکاندا بوون دهدرێتهوه، شتێک قهرز دهدرێتهوەو دهبێت لهداهاتوودا روون بێت.

هاوڵاتى: پرۆژهى بودجهى 2020 دێته پهرلهمانى کوردستان؟ یاخود بهبیانووى نهبوونى بودجه لهبهغدا ههرێمیش ئهمساڵ رهوانهى پهرلهمانى ناکات؟

زیاد جهبار: ئێمه خۆمان وهکو سهرۆکى لیژنهى دارایى ئهوهمان روونکردهوه که شهش ساڵه  پرۆژهى بودجه نههاتۆته پهرلهمان و یهکێک لهلاوازترین خاڵهکانى حکومهتى ههرێمى کوردستانه کهیاساى بودجهت نهبێت، خراپترین حکومهتیش ئهوهیه یاساى بودجهى نهبێت، لهبهرئهوه ئهوهمان بهنوێنهرهکانى حکومهت وت، ئهگهر بیانووهکه ئهوهبێت بهرچاویان روون نییه، بهڵام حکومهتى ههرێم ئهگهر لهگهڵ ناوهند رێکناکهوێت و هیچ پارهمان بۆ نانێردرێت، دهبێت لهسهر داهاتى ناوخۆیى و فرۆشتنى نهوت خهمڵاندن بکات و دوو جۆر پرۆژه بودجه ئامادهبکهن، یهکیان بهپێى ئهو رێکهوتنهى لهگهڵ بهغداد کراوه، یهکێکیان بهوهى که لهخراپترین حاڵهتدا لهسهر داهاتى نهوت و ناوخۆ بیکهن، وهکو بهڵێنیان نهدا، بهڵام بهحسابى خۆیان  وتیان ئیشى تێدا دهکهین.

هاوڵاتى: ئهگهر بهغدا بودجهى نهبێت، ههرێمى کوردستان چۆن مامهڵه دهکات؟

زیاد جهبار: لهحاڵهتێکدا ئهگهر یاساى بودجه لهعێراق نهبوو، ههرێمى کوردستان وهکو ساڵى 2019 پارهى بهشێکى موچهکهى بۆ دێت که (453) ملیار دینارى مانگانهیه، حاڵهتێکى تر ئهوهیه کهبهغدا هیچ بڕه پارهیهک بۆ ههرێمى کوردستان نهنێرێت ئهوهش واریده، ئهوهش دهبێت پشت بهداهاتى نهوت ببهستین که لهسهروو (460) ههزار بهرمیل نهوت ههناردهى دهرهوه دهکرێت.

هاوڵاتى: دۆخى دارایى ههرێم بهرهو گهشهندن و ئارامى دهڕوات یا وهستاوهو مهترسى پاشهکشه ههیه؟

زیاد جه‌بار: بۆ ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر تۆزێک دۆخى سیاسى عێراق باش ببێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ دۆخى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2019 زیاتر گه‌شه‌ ده‌کات، به‌تایبه‌ت رێکه‌وتنى بودجه‌ى 2020 و ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌رێم و عێراق جێبه‌جێ بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار