ئه‌مریکا پێگه‌ى له هه‌رێم تۆکمه ده‌کات
جێگیرکردنى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌هه‌رێم له گفتوگۆدایه‌و ره‌زامه‌ندى به‌غداى ده‌وێت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا هه‌وڵده‌دات پێگه‌ى سه‌ربازیى خۆى له‌عێراق و سوریا به‌هێز بکات، یه‌کێک له‌هه‌نگاوه‌کانى دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازییه له‌هه‌رێمى کوردستان که‌دوو هه‌زارى تێدا جێگیر بکات.
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن جێگیرکردنى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌هه‌رێم ره‌زامه‌ندى به‌غداى ده‌وێت.
چه‌ند به‌رپرسێکى ئه‌مریکا زانیاریان داوه‌ته رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى سعودی که‌ئه‌مریکا (10) پێشنیارى پێشکه‌شکردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسه عێراقیانه‌ى داواى ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکایان کردووه.
یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ى رۆژنامه‌که باسى ده‌کات په‌یوه‌ندى بهجێگیرکردنى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکیه‌وه هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستان.
رۆژنامه‌که باسى ئه‌وه‌ی کردووه یه‌کێک له‌و (10) خاڵه‌ى ئه‌مه‌ریکییه‌کان داویانه‌ته به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بریتییه له«گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ زیادکردنى پێگه‌ى ئه‌مریکا، جا له‌ڕووى ژماره‌ى سه‌رباز بێت یان بنکه‌ى سه‌ربازیی. پێشنیاره‌که دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازیى له‌خۆده‌گرێت له‌نزیک سلێمانی، باشورى هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه، که (500) بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز جێگیر بکرێت».
جێگیرکردنى ئه‌و ژماره سه‌ربازه ئه‌مریکیانه له‌هه‌رێمى کوردستان بێجگه له‌و پێنج هه‌زار سه‌ربازه‌یه که له‌عێراقدا بوونیان هه‌یه.
جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، جێگیرکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمدایه.
عوسمان که‌ریم، جێگرى سه‌رۆکى کاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێویست به‌وه‌ده‌کات په‌رله‌مانى کوردستان ئاگادارى جێگیرکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا بێت، به‌ڵام جارێ سه‌رۆکى هه‌رێم نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌رکات هاته‌وه بۆ هه‌رێم په‌یامى ده‌بێت و له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ى خۆمان ده‌بێت، تا ئه‌م ده‌قه‌یه به‌فه‌رمى ئه‌م پرسه قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌کراوه«.
جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه باسى له‌وه‌شکرد، به‌لایانه‌وه گرنگه هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه له‌هه‌رێمى کوردستان و تائێستا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌که، وتیشى «داعش کۆتایى پێنه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان به‌سه‌رکردایه‌تى ئه‌مریکا نه‌بوایه خه‌لافه‌تى داعش له‌ناو نه‌ده‌چوو، جێگیرکردنى هێزى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستان پێویستى بهدیراسهى ورد ده‌بێت».
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت جێگیرکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستان به رێکه‌وتنى به‌غداو هه‌ولێر ده‌کرێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئاگادارى رێکه‌وتنى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکا نیم بۆ جێگیرکردنى هێزى سه‌ربازى و نه‌مبیستووه له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه هێز جێگیربکرێت، چونکه له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌م و هیچ داواکارییه‌ک پێشکه‌ش نه‌کراوه«.
جه‌بار یاوه‌ر پێشیوابوو جێگیرکردنى هێزى سه‌ربازى ئه‌مریکى په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌وه‌یه که یه‌کتر تۆمه‌تبارده‌کرێت له‌مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌نێوان کوتله سیاسییه‌کان له‌عێراق، وتیشى «مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا په‌یوه‌ندى بهدهوڵهتى عێراقى فیدڕاڵه‌وه هه‌یه، ده‌بێت رێکه‌وتنى سه‌ربازیى حکومه‌تى فیدڕاڵ بیکات له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، وه‌کو هه‌رێمى کوردستان و گوێتان له‌سه‌رۆکى هه‌رێم بوو لهکۆڕبهندى داڤۆس لهمبارەیهوه وه‌ڵامى راگه‌یاندنه‌کانى دایه‌وه که‌هێشتا عێراق و هه‌رێم پێویستى به‌هێزى هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش که‌هێشتا ماون».
هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هیچ بنکەیەکی ئه‌مریکى و هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمى کوردستان بوونى نییه« ئه‌وه‌ى که‌هه‌یه راوێژکارو مه‌شقپێکه‌ر هه‌یه‌و هێزى شه‌ڕکه‌ر له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونى نییه، هى هچ وڵاتێکى هاوپه‌یمانان به‌ئه‌مریکاشه‌وه«.
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى به‌رگرى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه کهجێگیرکردنى دوو هه‌زار سه‌رباز له‌هه‌رێم ره‌زامه‌ندى به‌غداى ده‌وێت.
هه‌رێم که‌مال ئاغا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌رگرى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»بێگومان مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا و جێگیرکردنى په‌یوه‌ندى به‌حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراقه‌وه هه‌یه، لەئێستادا هه‌رێمى کوردستان هێزى پاسه‌وانى سنورى هه‌یه«.
پەرلەمانتارە کوردەکەی عێراق وتیشى «بوونى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستان یا جێگیرکردنى هێزى دیکه پێویستى به رێکه‌وتنى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه«.