هاوڵاتى ورده‌کارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بهڕێوهبهرى بهڕێوهبهرایهتى گشتى وهبهرهێنهران لهسلێمانى ئاشکراى دهکات زیاتر له (50) وهبهرهێنهرو سهرمایهدارى ههرێمى کوردستان بهشداربوون لهکۆبوونهوهیان لهگهڵ سهرۆکى حکومهت و جێگرهکهى و مهسرور بارزانى بهڵێنى داوه که پهله له رێکارهکانى پڕۆژهى شهقامى سهدمهترى سلێمانى و پڕۆژهى گهشتیارى دوکاندا بکرێت بۆ جێبهجێکردنى.

دوێنێ سیشهممه 28ى کانونى دووهمى 2020، مهسرور بارزانی و قوباد تاڵهبانی، سهرۆک و جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهگهڵ ژمارهیهک لهوهبهرهێنهرانى ههرێمى کوردستان کۆبوونهوهو باسیان لهههلى کار و گرنگى پهرهپێدانى ئابوورى ههرێم و ههموارکردنهوهى یاساى وهبهرهێنان و ئهولهویهتدان بهپڕۆژه ستراتیژییهکان کراوه.

بهڕێوهبهرى بهڕێوهبهرایهتى گشتى وهبهرهێنهران لهسلێمانى لهلێدوانێکدا ئاماژهى بهوهکرد لهو کۆبوونهوهیەدا باسى ههماههنگیى وهبهرهێنهرهکان و حکومهت بهگشتى کراوه کهحکومهت پلانى خۆى بداته وهبهرهێنهرهکان بۆ جێبهجێکردنى پڕۆژهى ستراتیژى.

عهزیز سهعید، بهڕێوهبهرى بهڕێوهبهرایهتى گشتى وهبهرهێنهران لهسلێمانى وتیشى «لهکۆبوونهوهکهدا باسمان لهشهقامى سهدمهترى سلێمانى و پڕۆژهى ستراتیژى گهشتیارى دوکان کرد کهتهنها بڕیارى حکومهتى ماوهو ههموو شتێک تهواو بووه، جهنابى کاک مهسرور بهڵێنیدا که شهقامى سهدمهترى و پڕۆژهى گهشتیارى دوکان کارى بهپهلهى بۆ بکرێت تا بکهوێته بوارى جێبهجێکردنهوه«.

پڕۆژهى گهشتیارى دوکان زیاتر لهدوو ملیار دۆلارى بۆ تهرخانکراوهو پێکهاتووه لهشارێکى گهشتیارى و لهلایهن فاروق گروپ بههاوکارى کۆمپانیاى دیکه جێبهجێ دهکرێت.

عهزیز سهعید جهختى لهوهشکردهوه که لهکۆبوونهوهکهدا فاروق مهلا مستهفا خاوهنى فاروق گروپ داواى لهسهرۆکى حکومهت و جێگرهکهى کردووه که بڕیار لهسهر پرۆژهى گهشتیارى دوکان بدهن تا دهست بهکارهکانى بکرێت.

بهڕێوهبهرى گشتى وهبهرهێنهرانى سلێمانى باسى لهوهشکرد لهکۆبوونهوهکهدا باسى گرنگى پڕۆژه ستراتیژییهکان و کاریگهرییان لهسهر ژێرخانى ئابوورى کرایهوه که بۆ لهمهودوا پرۆژه  عهشوائیى نهکرێت و حکومهتى ههرێم پلان بداته وهبهرهێنهرهکان تا بتوانن جێبهجێى بکهن و لهبهرانبهردا وهبهرهێنهران ههلى کار بۆ گهنجان بڕهخسێنن تا ههمووى چاوهڕێى دامهزراندن لهکهرتى گشتى و حکومهتدا نهکات.

ههروهها ئهوهشى خستهڕوو  کهگفتوگۆ لهبارهى ههموارکردنهوهى یاساى وهبهرهێنان و چاککردنى سیستمى بانکى کراوه، وتیشى «قهبارهى وهبهرهێنان زیاد دهکرێت بهپرۆژهى ستراتیژى و بونیهى تهحتى ئابوورى ههرێمى کوردستان زیاد دهکات، چونکه ئهوانهى بهشداربوون (50) سهرمایهدارو وهبهرهێنهرى گهوره بوون کهپڕۆژهی گهورهو ستراتیژییان جێبهجێکردووه«.

« سهرمایهدار موڵکى هاوبهشى حکومهته، وهبهرهێنان بۆیه دروست دهبێت کۆکردنهوهى وهگهڕخستنى ئهو سهرمایهیهو حکومهت بهتهنها ناتوانێت سهرکهوتوو بێت تێیدا»، عهزیز سهعید وادهڵێت.

جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێمى کوردستان رایگهیاند که لهکۆبوونهوهیاندا لهگهڵ وهبهرهێنهرانى کوردستان جهختیان لهسهر رهخساندنى ههلی کارى زیاتر بۆ گهنجان کردووهتهوه.

قوباد تاڵهبانی، جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێمى کوردستان رایگهیاند «لهگهڵ وهبهرهێنهران کۆبووینهوهو جهختمان کرده‌‌وه‌‌ که‌‌ده‌‌بێت که‌‌رتى تایبه‌‌ت ته‌‌واوکه‌‌رى حکومه‌‌ت بێت بۆ به‌‌ھێزکردنى ژێرخانى ئابورى و ره‌‌خساندنى ھه‌‌لى کارى زیاتر بۆ گه‌‌نجانمان و ئێمهش پاڵپشتى وه‌‌به‌‌رھێنه‌‌ران ده‌‌بین.»

له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م تایبه‌ت به‌په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى هه‌رێمى کودستان کراو مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌ت وتی: «ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ زه‌مینه‌یه‌کى له‌بارتر بۆ وه‌به‌رهێنان له‌گشت که‌رته‌کان بهێنینه‌ ئاراو ئاسانکارى پێویست بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆو ده‌ره‌کى بکه‌ین، وتیشى پێویسته‌ وه‌به‌رهێنان به‌پێى پلانێکى زانستى  و پێداویستییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بێت» .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار