ئارێز عه‌بدوڵا بۆ ‌هاوڵاتى: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێزیدیانه‌ هه‌یه‌ ‌نزیکن له‌په‌که‌که‌وه‌ لەشه‌نگال

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى یهکێتى دهڵێت دواى پێداچوونهوه بهپهیڕهوى ناوخۆو پهسهندکردنى لهناو ئهنجومهنى گشتیدا، دواتر دهنگدان بۆ ئهندامانى ئهنجومهنى سیاسى (مهکتهبى سیاسى) و سکرتێرى یهکێتى دهکرێت.

ئارێز عهبدوڵا، ئهندامى ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى یهکێتى لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، جهختلهوه دهکاتهوه کهحکومهتى ههرێم لهڕووى ستراتیژییهوه یهکیگرتووهتهوه، بهڵام ههنگاوى زۆرى ماوهو دهشڵێت «حزبێک بهتهنها بتوانێت زۆرینهى کوردسیهکانى پهرلهمانى کوردستان بهدهستبهێنێت دهتوانێت حکومهتى ههرێم یهکبگرێتهوه«.

ئارێز عهبدوڵا، باسى ئهوهش دهکات کهپهیوهندیان لهگهڵ ئهو ئێزیدیانه ههیه کهپهیوهندییان لهگهڵ پهکهکهدا ههیه لهشهنگال و دهشڵێت»: ئێمهو پارتى نهمانتوانیوه تهمى ئهو شکستهى بهسهر شهنگالدا هات بیسڕینهوه، دووجار کشانهوه لهشهنگال واى لهخهڵکهکهى کردووه کهدوورکهوتوونهتهوه«.

هاوڵاتى: کۆبونهوهى سهرکردایهتى کهبریاره 1ى شوبات ئهنجام بدرێت، سکرتێرو ئهندامانى ئهنجومهنى جێبهجێکردن (مهکتهبى سیاسى) ههڵدهبژێردرێت؟

ئارێز عهبدوڵا: لهو کۆبوونهوهیه ههڵبژاردن ناکرێت، تهنها ئهو کۆمیتهیهى پێکهێندرابوو بۆ پێداچونهوهى پهیڕهوى ناوخۆ، ئهو پهیڕهوه کهپهیکهرى نوێى یهکێتى دهردهخات پهسهنددهکهین، دواى ئهوه سکرتێرو ئهندامانى ئهنجومهنى جێبهجێکار ههڵدهبژێردرێت.

هاوڵاتى: پێشنیار ههیه سهرکردایهتى دهڤهرهکان دروستبکرێت؟

ئارێز عهبدوڵا: دوو پێشنیار ههیه، پێشنیارێکیان ئهوهیه کهدهسهڵاتهکانى حزبى دابهشبکرێت و بهو شێوهیه بێت که بۆ نموونه پارێزگاى ههولێر سێ مهڵبهندى ههیه، بهههرسێکیان ئهنجومهنى سهرکردایهتى ههبێت، پێشنیارێکیش ههیه وهک پێشووتر بێت مهڵبهندهکان ههبێت و مهکتهبى رێکخستن ههبێت سهرپهرشتییان بکات، ههردووکیان لهگفتوگۆدایه.

هاوڵاتى: لهو دوو پێشنیاره کهمیان بۆ دۆخى یهکێتى باشتره؟

ئارێز عهبدوڵا: بهبۆچوونى خۆم ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارێزگاکان ههبێت بهبێ مهکتهبى رێکخستن بۆ ئهوهى ئۆرگانهکان سهربهخۆییهکى زیاتریان ههبێت و ناوهندهکانى رێکخستن سهربهخۆیى زیاتریان ههبێت لهکارکردن و بڕیاردان و بهرپرسیارێتى ههڵگرتن و لامهرکهزێتیان ههبێت.

هاوڵاتى: قسه لهسهر ئهوهیه کوڕانى کۆسرهت رهسوڵ بهتایبهت شاڵاو کۆسرهت رهسوڵ کهئێستا بهرپرسى مهڵبهندى ههولێره بکرێته سهرۆکى ئهنجومهنى سهرکردایهتى دهڤهرى ههولێرو دهۆک؟

ئارێز عهبدوڵا: بڕوام پێبکه تائێستا هیچ باسنهکراوه، بهڵام ههردوو کوڕهکهى کاک کۆسرهت که دهرچوون بۆ ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى دهمێکه لهناو ئۆرگانهکانى حزب کاردهکهن، بێگومان رێزو تهقدیریان ههیه، پێگهى ئهوان وهکو پێگهى ههموو ههڤاڵانى تر پارێزراو دهبێت، کوڕانى کاک کۆسرهت پێگهى حزبى و کۆمهڵایهتیان پارێزراو دهبێت.

هاوڵاتى: لهئێستادا دۆخى یهکێتى لهههولێر چۆنه بهوپێیهى بهڕێزتان کارى رێکخستنتان لهو پارێزگایهدایه؟

ئارێز عهبدوڵا: یهکێتى جهماوهرو لایهنگرو دۆستێکى زۆر زۆرى ههیه، خهڵکێکى زۆر ههیه ئهوهنده یهکێتین کاتێک کهموکوڕییهکان دهبینن لهیهکێتى دوورکهوتوونهتهوه، بههۆکارى ئهوهى ئێمه له رابردوو کێشهمان ههبوو، خهڵێکى زۆر ههبووه ساردبووتهوهو نیگهران بووهو دوورکهوتۆتهوه.

ههروهها بهوپێیهى خهڵکى یهکێتى لهههولێرو دهۆک زۆر لهشهڕى ناوخۆ زۆر زهرهرمهند بوون و لهیهکگرتنهوهى حکومهتیش جارێکى دیکه زهرهرمهند بوونهوه، فشار ههیهو فهرق و جیاوازى لهنێوان ئهندام و کادران بهتایبهت گهنجهکانى یهکێتى بهراورد بهلایهنهکانى دیکه دهکرێت و ئهوه کاریگهرى زۆر ههیه بێگومان، بهڵام یهکێتى لهههولێر قاعیدهیهکى گهورهو لهبن نههاتووى ههیه، بهڵنیاییهوه لهئهنجامى ئهو کۆنگرهیهى کردوومانه باشتر کارهکانى خۆمان باش دهکهینهوه، ململانێ و کێبڕکێى هاوئاستى پارتى دهبینهوه لهههڵبژاردنى داهاتوو.

هاوڵاتى: باس لهههوڵێک دهکرێت لیژنه پێکبهێنن بۆ گفتوگۆ لهگهڵ زویربووهکانى یهکێتى و ئاشتیان بکهنهوه؟

ئارێز عهبدوڵا: ههندێک لهبرادهرانمان دواى کۆنگره توڕهبوون بهههر هۆکارێک بێت، بێگومان ئهوانه کادرو تێکۆشهرى ئێمهن و کادرى  باشن و حهقیان بهسهر یهکێتییهوه ههیه، ههندێک خهڵک دهنگیان بهگۆڕان داوه یا لهیهکێتى دوورکهوتوونهتهوه، ئهوانهش زیاتر لهبهر دوو سێ هۆکار بووه، رهنگه ئێمه نهتوانین ههموو هۆکارهکان نههێڵین، بهڵام بێگومان پڕۆژهمان ههیه بۆ ئهوهى لهگهڵ ههموو ههڤاڵان و ئهو بنهماڵانهى دوورکهوتوونهتهوه بهههر هۆکارێک بێت ئاشتیان بکهینهوه، خهڵکیش لهیهکێتى بهدوور نییه تهنانهت ئهوانهى گلهییان لهیهکێتى ههیه دهزانن بهبێ یهکێتى وهزعى کوردستان باشتر نابێت خراپتر دهبێت، واتا زهرورهتى یهکێتى لاى ههموولایهک روونهو خهڵکهکهش تهفاهومى ئهوه دهکات بگهڕێنهوه ناو ریزهکانى یهکێتى، ههندێک لهو کێشانهمان چارهسهر کردووهو خهڵکیش چاوى زیاتر لهیهکێتییهو زهرورهتى یهکێتى بۆ راگرتنى هاوسهنگى لهکوردستان و بهرگریکردن لهخهڵکى کوردستان لهبهغداو شوێنهکانى تر باش دهزانرێت، دڵنیام لهداهاتوودا یهکێتى ئهستێرهى گهش دهبێت و لهههڵبژاردنى ئایندهدا یهکێتى پێگهى جارانى دهگێڕێتهوه.

هاوڵاتى: ئایا خهڵکى یهکێتى لهههولێرو دهۆک زوڵمیان لێکراوه لهلایهن پارتییهوه؟

ئارێز عهبدوڵا: حکومهت جیاوازى زۆر زۆر دهکات لهنێوان خهڵکى یهکێتى و پارتی بهئێستاشهوه، تهنانهت ئهو ناوچانهى کهخهڵکى یهکێتیان زۆره لهگهڵ ئهو ناوچانهى کهپارتیان زۆره جیاوازى دهکرێت، شوێنێک ئهگهر یهکێتى زۆر بێت پارتى کهم بێت، خزمهتگوزارى کهمتر دهگاته ئهو ناوچانهو ئهو پهیامهشمان گهیاندووه بهبهرپرسانى یهکێتى لهناو حکومهتى ههرێم.

تائێستاشى لهگهڵدا بێت لهههندێ قهزاو ناحییهکانى پارێزگاى ههولێر لهههڵبژاردنهکان یهکهمین، بۆ نموونه له چۆمان و رهواندز، کارمهندێکیش حکومهت داینامهزرێنێت لهوشوێنانه ئهگهر یهکێتى بێت، ئهگهر ههڵبژاردن لهناو قهزاو سهرۆک شارهوانى لهناو قهزا بێت ئێمه لهقهزاو ناحییهکانى چۆمان و رهواندز دهیبهینهوه وهک یهکێتى، بهڵام ناتوانین ئهوهش سیماى دوو ئیدارهیى و دوو دهسهڵاتییه.

ئێمه ئهگهر بههێز بینهوهو هاوسهنگى راستبکهینهوه وهک یهکێتى، بێگومان کاریگهرمان باشتر دهبێت لهسهر راستکردنهوهى ئهو بابهتانهش لهسهر چاککردنهوهى ئهو کهموکوڕیانهى کهههیه.

ناکرێت حزبێک لهشوێنێک بۆ ماوهى بیست سى ساڵ پلهى یهکهم بهێنێت، حزبێکى دیکه کهپلهى دووهم دههێنێت حوکمڕانى بکات لههیچ شوێنێکى دنیا شتى وا نییه، مادام ههڵبژاردن و دیموکراسى ههیه دهبێت وابێت.

بۆ نموونه لهحاجى ئۆمهران ژمارهیهکى زۆر بارههڵگر لهوێ رۆژانه کارى بازرگانى دهکهن و هاتوچۆ دهکهن، ئهگهر کهسێک لهلایهن ناوچهى پارتییهوه مۆڵهت و  رێگهى پێنهدرێت، رێگهى پێنادرێت کاربکات ئیلان دهبێت ناوچهى پارتى رێگهى بدات، ئهگهر یهکێتییهک لهوێ کاربکات یان بهواستهو خزم خزمێنه کراوه، ئهگهر نا بههیچ شێوهیهک رێگه نادهن یهکێتییهک  کاربکات، کارکردنیان لهسهر ئهندامانى پارتى تاپۆ کردووه.

هاوڵاتى: حکومهتى ههرێم یهکى گرتووهتهوه، قوباد تاڵهبانى دهتوانێت قایمقامێک لهدهۆک لابدات و مهسرور بارزانى لهسلێمانى قایمقامێک دابنێت؟

ئارێز عهبدوڵا: حکومهتى ههرێم له رووى ستراتیژییهوه یهکى گرتووهتهوه، بهڵام لهکاروبارى رۆژانهى دامودهزگاکانى حکومهت ههنگاوى زۆرى ماوه بهتهواوى یهکبگرێتهوه، رۆژێک حکومهت یهکدهگرێتهوه که لهم کوردستانى ههرێمه یهک حزب بهتهنها حکومڕانى بکات نهک بههاوبهشى، دهبێت حزبێک بێ بتوانێت زۆرترین کورسییهکانى پهرلهمان بهدهستبهێنێت ئهوکاته دهتوانێت حکومهتى ههرێم یهکبگرێتهوه، بهڵام بهو شێوهیهى ئێستا یهکى نهگرتووهتهوه، هێشتا زۆر بوار ههیه کهوهک دوو دهسهڵاتى وایه، ههژموونى پارتى لهههولێرو دهۆک ههیهو ههژمونى یهکێتیش بهسهر سلێمانى و ههڵهبجهوهیه بێگومان لهههموو روویهکهوه.

بۆ ئهوهى بهتهواوى یهکبگرێتهوه ئهو حکومهتی ههرێمهى خۆمان چۆن داواى دهسهڵاتى زیاتر لهبهغدا دهکهین، حکومهتى ههرێمى خۆشمان دهسهڵات بداته پارێزگاکان، پارێزگاکان دهسهڵات بدهن بهقهزاو ناحییهکان بهو شێوهیه بێت ورده ورده ئهو دیاردانه نامێنێت.

هاوڵاتى: دهوترێت ژمارهیەک ئهندام و کادرى یهکێتى دهستگیرکراون و لهزیندانن لهههولێرو دهۆک؟

ئارێز عهبدوڵا: بهڵێ ئێستاش ههندێ خهڵکمان لهزینداندایه بهتۆمهتى جیاجیا، مهسهلهن خهڵکمان ههیه دهڵێن لهپهکهکه نزیکن ئهسڵ و ئهساسى نییهو تۆمهته، خهڵکمان ههیه دهستگیرکراوهو دهڵێن لهحهشدى شهعبیى نزیکهو دهستگیر کراوه، لهمهخمور لهدهۆک، بهشێکیان لهچۆمان ئازادکران، ئهوانه ههموو ئهندامى یهکێتى بوون، بهداخهوه تۆمهت بۆ کادرو ئهندامانى یهکێتى دروستدهکرێت و دهستگیریان دهکهن.

هاوڵاتى: بهڵام یهکێتى شهریکه لهکابینهى نۆیهم، ناتوانن رێگرى لهدهستگیرکردنى ئهندام و کادرانتان بکهن؟

ئارێز عهبدوڵا: ئێمه لهحکومهتداین دهبێت رێنمایى دهربچێت، کهدهستگیرکردنى ئهندام و کادرانى یهکێتى خزمهت بهو حکومهته ناکات، خۆ ئێمه دهمانهوێت دامودهزگاکانى ئاسایش و پۆلیس رابهێنین پارێزگارى لههاوڵاتیان بکهن و لهسهر بنچینهى هاوڵاتیبوون نهک لهسهر بنچینهى حزبیبوون، ئهو کارهى باسى دهکهم ئهگهر یهکێتیش له ههڵهبجهو سلێمانیش بیکات ناکرێت وابکهین بهرانبهر پارتى.

یهکێتى و پارتى و گۆڕان  پێویسته پهنجه لهسهر کهموکورییهکان دابنێن و پێکهوه کێشهکان چارهسهر بکهین و ئهو شتانه نهبێته دیارده، یهکێک دهگیرێت و غهڵهتێک دهکرێت ئهوه ئاساییه، گرنگه دهستگیرکردن و تۆمهت دروستکردن نهبێته نهریت و دیارده.

هاوڵاتى: ئایا یهکێتى پهیوهندى لهگهڵ پهکهکه لهشهنگال ههیه؟ لاوازن لهو ناوچهیهدا؟

ئارێز عهبدوڵا: ئێمه لاواز نین لهشهنگال، لهدواى رووخانى رژێمى سهدام، پارتى لهکهرکوک و خانهقین و دوزخورماتوو ئاسایشى ههبوو، جگه لهوهى ئاسایشى فهرمى ههبوو ئاسایشى خۆى ناردبوو، بهڵام یهکێتى ئهو کارانهى نهکردبوو ئاسایشمان لهشهنگال دانهمهزراند.

پارتى بههاوکارى پارێزگارى موسڵ بههیچ شێوهیهک رێگهیان نهدهدا خهڵکى یهکێتى دابمهزرێنن و کاربکهن، راسته هێزه هاوبهشهکانى حکومهتى لێبوو  ئهوان لاواز بوون، بهڵام هێزهکانى پارتى لهوێ بوون کۆنتڕۆڵی بارودۆخهکهیان کردبوو.

دواى ئهوهى کهداعش هات ههردووجار که بهرگرى نهکرا ئێ خهڵکى دوورکهوتووهتهوه، چونکه پارتى بهبهرپرسیار دهزانن لهو شکستهى که  دووجار بهسهر شهنگالدا هات و پاشهکشهیان کردبوو، ئێمه وهک یهکێتى بارهگاو کۆمیتهو مهڵبهندمان لهوێ ماوه.

ههندێ هێزى لێیه بهرگرییان لهشهنگال کردووه راسته لهپهکهکه نزیکن پهیوهندیمان لهگهڵیاندا ههیه، بهڵام خهڵکى ناوچهکهن و ئێزیدین، پهیهده کههێزێکى رۆژئاواى کوردستان بوو بهرگرى باشیان کرد لههاتنى داعش بێگومان پهیوهندیمان لهگهڵیاندا ههیه، پهیوهندیشمان لهگهڵ پارتى لهشهنگالدا ههیه.

هاوڵاتى: نهتوانراوه ساڕێژى ئهو شکسته بکرێت لهشهنگالدا؟

ئارێز عه‌بدوڵا: کشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ 2014 کاریگه‌رى زۆرى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌و شکسته‌ى به‌سه‌ر شه‌نگالدا هات نه‌ به‌ ئێمه‌ و نه‌ به‌ پارتى هه‌مومان نه‌مانتوانیوه‌ ته‌مى ئه‌و شکسته‌ بسڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵکه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌و بڕواى به‌حزبه‌ کوردستانییه‌کان ببێته‌وه‌، تائێستا دوو هه‌زارو (800) که‌سى ئێزیدى بێسه‌روشوێنن، ئێ خه‌ڵکى شه‌نگال ئه‌وه‌ له‌ناوچه‌وانى هه‌رێمى کوردستان و به‌ده‌ره‌جه‌ى یه‌که‌م به‌پارتى ده‌زانن، با ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت له‌به‌رانبه‌ریشدا حکومه‌تى هه‌رێم داڵده‌ى خه‌ڵکى شه‌نگالى داوه‌و خزمه‌تى ئێزیدییه‌کانى کردووه‌ باهه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ى ببینین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار