ژمارەی پسپۆڕەکانی جوانکاری روو لەهەڵکشانە

وەزارەتی تەندروستی: سۆشیال میدیا هۆکارە بۆ زیادبوونی نەشتەرگەریی جوانکاری

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى، لاڤین مهحمود

شیلان ههموو رۆژێک بۆ رازیکردنى دڵى هاوسهرهکهى خواردنى خۆشى ئامادهدهکرد تادڵى هاوسهرهکهى لهخۆی رازى بکات، بهڵام دەڵێت هاوسهرهکهى ههر ناڕازیى بووە، چونکه رووخسارى ژنهکهى بهدڵ نهبوو، دواتر پێیدهڵێت دهبێت جوانکارى بکهیت.

شیلان ئهحمهد ناوى خوازراوى ژنێکه تهمهنى (٣٢) ساڵه بەهاوڵاتى وت «من رووخسارێکى بێ کهموکورتیم ههبوو، بهڵام لاى هاوسهرهکهم وا نهبووم بهردهوام پێى دهوتم جوانکارى بکه، منیش جوانکاریم ئهنجامدا بۆ لوت و روومهت و لێوم».

ماوهى مانگێکه شیلان جوانکاریی کردووهو پارهیهکى زۆریشی لەجوانکاریەکەیدا خەرجکردوە، وتی «بهڵام هیچ پێم جوان نیه، چونکه زۆر ناسروشتى دهردهکهوم، کاتێک هاوسهرهکهم پێیدهوتم جوانکارى بکه زۆرم پێ ناخۆش بوو، چونکه حهزم نهدهکرد دهستکارى کارى خودا بکهم.

زۆربوونى جوانکارى دهگهڕێتهوه بۆ ئهو کچانهى وهک مۆدێل خۆیان دهنوێنن یان ئهوانهى لهسۆشیال میدیا ناوبانگیان ههیه، وادهکهن خهڵک و کچى ههرزهکار چاویان لێبکات.

شیلان وتی «بهڵام ههموو مرۆڤێک بهو شێوهیه جوانه کهخودا دروستى کردووه، من لهبهر هاوسهرهکهم کردم ههرچهنده ئێستا منى پێ جوانه بهڵام من خۆم بهجوانێکى دهستکرد دهزانم، بهڵام لوتمم بهدڵه«.

لهئێستادا بهشێوهیهکى بهرچاو جوانکارى لهکوردستان برهوى سهندووه، بهشێکى زۆرى هاوڵاتیان پهنایان بۆ بردووه بهمهبهستى جوانترکردنى رووخساریان، سهرجهم نهشتهرگهرییهکانیش لهنهخۆشخانه تایبهتهکان دهکرێن.

محهمهد مهحمود، پسپۆڕى نهخۆشیهکانى پێست و جوانکارى به هاوڵاتى وت «لهئێستادا جوانکاریکردن روو لهزیادبوونه، بههۆى ئهوهى بهشێکى خهڵکى چاو لهیهکترى دهکهن یان چاو لهکهسایهتیهکى دیار دهکهن، بهشێکى بههۆی پسپۆڕیه، ئهو دکتۆرانهى ئهو پسپۆڕییەیان هەیە ژمارهیان زیادى کردووه، سهردانکردنى خهڵک بۆ دهرهوەو ئاشنابوون بهوڵاتانى دهرهوه، ههروهها بوونى ئەو درامایانهى لهتەلەڤزیۆن پهخش دهکرێت».

وتیشی»رۆژانه خهڵک دێنه لام داواى جوانکاریهک دهکهن کهپێویستیان نیه، من ئامۆژگارییان دهکهم نهیکهن، بهڵام بهشێکى کهمیان پهشیمان دهبنهوه، ههندێک دێن دهڵێن دکتۆر دهمهوێ رووخسارم لهفڵان کهس بچێت، کاتێک من جوانکارى بۆ کهسێک ناکهم کهپێویستیهتى دهچێته لاى دکتۆرێکى تر، ئهگهر دکتۆرێکى تریش نهیکات دواجار دکتۆر زۆره بۆى بکات».

ئهم پسپۆڕه ئاماژهى بهوهشدا «جوانکاریکردن بهپێى کات و وهرزهکان دهگۆڕێت، لهمانگى (١٠ بۆ ١) کهمتر خهڵک دێت بۆ جوانکارى،  بهڵام دواى ئهوه  زیاددهکات»

سهبارهت بهزیانهکانى جوانکاریش وتی «ههموو شتێک سوودو زیانى ههیه، بهپێى زۆریى و کهمى بهپێى جۆرى جوانکاریهکه، دهگۆڕێت و پێویستى بهپسپۆڕى باش و کهرهستهى باش ههیه تاجوانکاریهکه زیانى نهبێت، ههموو حاڵهتێک پێویستى بهگفتوگۆکردن ههیه لهنێوان نهخۆش و دکتۆرهکهدا، بۆ ئهوهى ئهنجامێکى سهرکهوتووى ههبێت».

لەماوەی چەندساڵی رابردوودا ژمارەی پزیشکە پسپۆرەکانی بواری جوانکاری زیادیان کردووە بەهۆی زیادکردنی خواست لەسەر نەشتەرگەیی جوانکاریی، کە بەبڕوای وەزارەتی تەندروستی سۆشیال میدیا کاریگەری هەیە لەسەر بایەخدان بەجوانکاریی.

ئاکام محهمهد، تهمهن (٢٤) ساڵ کهجوانکارى بۆ لوتى کردووه، وتی «هاوڕێیهکم لوتى تهجمیل کرد زۆر جوان بۆیان بچووک کردبۆوهو تهواو رووخسارى گۆڕابوو، منیش پێم جوان بوو بڕیارمدا بیکهم، پێشتریش هاوڕێکانم پێیان دهوتم لوتت تهجمیل بکه خۆم تهمهڵیم لێ کردو دوام دهخست، دواى بینینى هاوڕێکهم کهبینیم لوتى زۆر جوان بوو، منیش کردم».

وتیشی «ئێستا زۆر مورتاحم چونکه رووخسارم کراوهتهوه، پێشتر شێوازى رووخسارمى تێکدابوو، بهڵام خهڵک زۆر توانجیان لێدهدام کاتێک لهزگهکه بهلوتمهوە بوو، زۆر کهسیش دهیبینیم پێم پێدهکهنین وهک ئهوهى تاوانێکم کردبێت توانجیان دهدا، ههندێک لهبهرئهوهى حهزیان لێبوو بهڵام توانایان نهبوو ئهوانیش بیکهن، یاخود بهشهرمیان دهزانى دهیانووت تۆش بوویت بهکچ لێمان».

تووێژەرانی کۆمەڵایەتی دەڵێن ئهو کهسانهى جوانکاریهک دهکهن بڕوایان بهخۆیان نیه وا بیردهکهنهوه کهجوانکارى بکهن لهبهرچاوى خهڵکى زۆر جوان دهردهکهون، بهڵام بهپێچهوانهوه ههر جوانکارییەک کهدهکرێت لهڕووخساردا دیاره کهجوانکارییه بهڵام رووخسارى سروشتى زۆر جوانتره.

ئامار سادق، تووێژهرى دهروونى بۆ هاوڵاتى وتی «پێیوایه لهئێستادا نهشتهرگهرى جوانکارى بۆته لاساییکردنهوهو چاولێکهرى» ههندێک کهس نهفسییهن نامورتاحه، بهبڕواى من شتێکى تهقلیدییه کهسێک دهبینێت حهز دهکات رووخسارى وهک ئهو لێبکات یاخود ئهو درامایانهى ههیه کاریگهرى ههیه لهسهر دهروونى تاک».

وتیشی «تێکهڵبوون بهکلتورى وڵاتان کاریگهرى ههیه، چونکه هاوڵاتیان چاو لهوان دهکهن و رۆژبهڕۆژ جوانکارى بهرهو زیادبوون دهڕوات، بهتایبهت جوانکارى لوت بهشێوهکى لێهاتووه ئێستا زۆرینهى کهس لهزگهیهکى بهلوتهوهیه، ئهگهر کهسێک کێشهیهکى لهلوتیدا ههبێت ئاساییه، بهڵام نهک پێویستى نهبێ و بیکات».

نهشتهرگهرى جوانکارى لهنهخۆشخانه گشتییهکان بهشێوهیهکى گشتى لهشاره گهورهکان دهکرێن لهههندێ قهزاو ناحیه ههیه، بهڵام بەڕێژەیەکی کەمتر.

محهمهد قادر، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ههرێم لهلێدوانێکیدا به هاوڵاتى وت «ئهوانهى کهنەشتەرگەریەکان ئەنجامدەدەن پسپۆرى تایبهتی پێست و نهشتهرگهرى جوانکارین، چونکه نهشتهرگهرى جوانکارى بهشێکى پێستیشى تێدایه«.

وتیشی «زیادبوونى نهشتهرگهرى جوانکارى پێدەچێت دیوێکى کۆمهڵایهتى ههبێت، رهنگه سۆشیال میدیا هۆکار بێت، لهوانهشه رێژهى جوانکاریکردنهکه نهگۆڕابێت، بهڵام زیاتر خهڵک باسى بکات ئهوه لێکۆڵینهوهى زیاترو وردترى دهوێت بۆ دیاریکردنى ژمارهکه«.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار