سەد هەزار سەربازی هەڵاتووی عێراق دەگەڕێنرێنەوە

زۆربەی گەڕێنراوەکان لەپاریزگا سوننەکانن کەداعش داگیری کردبوون

5 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتى

لەشەش مانگی رابردوودا، زیاد لە (100)هەزار لهئهندامانی سوپاو پۆلیسی عێراق گەڕێندرانەوە بۆ خزمەت دوای ئەوەی لەماوەی پێنج ساڵ و نیوی داهاتوودا بەهۆی شەڕی داعشەوە لەناوچە سوننیەکان لەسەر کارەکانیان نەمان. بڕیاریشە دەیان هەزار کەسی تر لەبواری سەربازیدا دابمەزرێنین لەمساڵدا.

بەرپرسانی عێراق دەڵێن ئەو هەوڵە بۆئەوەیە کەحکومەت پێشڕەویی بەرچاو بەدەستبهێنێت لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

ئەو هێزانە دەرکران لەبەرئەوەی نەیانتوانی بگەڕێنەوە بۆ پێگهکانیان لەکاتی رووداوە ئەمنییهکانی دوای داگیرکاریی داعشدا لەناوەندی 2014.

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وتی «سەربازە گەڕاوەکان ناونووسکراون بۆ چەند خولێکی راهێنانی چڕوپڕ بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی جەستەیی و شهڕکردنیان، گەشەپێدانی کارامەیی و بەرزکردنەوەی ورەیان».

ژمارەی سەربازە گەڕاوەکان تاسەرەتای ئەمساڵ لەتەواوی یەکەکانی سوپادا گەیشتۆتە (61) هەزار کهس جگە لە (٤٢) هەزار کەس لەپیاوانی پۆلیس. ئەوانەی کەگەڕاونەتەوە بۆ خزمەت ئامادەی خولێک دەبن بۆ بەهێزکردنی ورەیان و ئاستی ئامادەییان.

سەربازەکان لەیەکەکانی پێشووی خۆیاندا دانراونهتهوه لەگەڵ چەند فەرماندەییەکی تازەپێکهێنراوو ئهوانهی پەیکەربەندییان نوێکراوهتهوه، بەتایبەتی لەو پارێزگایانەی لەدەست داعش رزگارکران.

عەمید یەحیا وتی «توانا جەنگییە پەرەپێدراوەکانی سوپا بەهۆی ژمارەی زیادکراوی سەربازانەوەیە، ئەم زیادکردنە پەرەی داوە بەهەوڵە ئەمنیەکانمان و رێیداوە پێمان هەنگاوی گەورە بنێین لەشهڕی دژ بهتیرۆردا».

وتیشی «هێزەکانمان کۆنترۆڵی تەواوی خاکەکەمانیان بەدەستەو هێرش ئەنجامدەدەن و بەسەرکەوتووانە بەدووی پاشماوەکانی دوژمن دەکەون، کە بەشێوەیەکی روون رەنگدانەوەی هەبووە بۆسەر دۆخی ئەمنی لەتەواوی وڵاتدا.»

گەڕاوەکان نزیکەی (42) هەزار ئەندامی پۆلیسی پێشووتری لەخۆگرتووەو پلانیش ههیه بۆ دامەزراندنەوەی هەمان بڕ لەساڵی 2020.

شەلال ناجی ئەندامی پێشووی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار وتی «گەڕاندنەوەی ستافی پۆلیس کەپێشتر لەسەرکار لادرابوون، یەکێکە لەداواکارییە سەرەکییەکانمان و حکومەتیش گوێڕایهڵ بووه«.

وتیشی «پارێزگاکەمان یەکێکە لەپارێزگا گهورهکان و بیابانێکی فراوان و چەند شارێکی بەرفراوانی تێدایە.»

وتی «لەبەر ئەم هۆیە، داوامانکردووە ژمارەی ستافی ئەمنی زیادبکرێت بە رێدان بەگەڕانەوەی هێزی لەکارلادراوی پۆلیسی ناوخۆ بۆ یەکەکانیان.»

وتیشی «هەزاران کارمەندی پێشووی پۆلیس بەچەند قۆناغێک گەڕاونەتەوە، کەدوایینیان گروپێکی چوار هەزار کەسی بوو.»

ناجی وتی «لەمڕۆدا، پۆلیسی ئەنبار بەشێوەیەکی زیاتر قەرەبووی کورتهێنانی پۆلیسی کردۆتەوەو لەئێستادا (20) هەزار ئەندامی هەیە بەرامبەر (28) هەزار کەپێشتر هەیبوو پێش 2014.»

هەروەها وتی «هێشتا کورتهێنان ماوە، بەڵام زیادکردنەکان بەڕاستی ئەرێنی بوون و یارمەتی پشتیوانیکردنی پلان و بەرنامەکانیان داوە بۆ زیادکردنی گوشار لەسەر ئەو ئەندامانەی داعش کەخۆیان شاردۆتەوە لەبیابانداو زیاتر پتەوکردنی شارو گوندەکان دژی هەڕەشە تیرۆریستییەکان.»

زۆرێک لەهێزی پۆلیسی گەڕاوە خراونەتە نێو لیواکانی ئامادەی تاکتیکییهوه دوای ئەنجامدانی راهێنانی ئاستی باڵا، ناجی وتی «ئەم لیوایانە لەمڕۆدا سەری رمن لەشەڕی دژ بهپاشماوەکانی داعشدا».

محەمەد رەزاق روبەیعی پسپۆڕێکی ئەمنییە وتی «هەموو ئەم گەڕاوانە بەشێوەیەکی سەرەکی ئەندامی پێشووتری هێزەکانی سوپاو پۆلیس بوون کەبەشدارییان کردووە لەشەڕی تیرۆریستانداو ئەزمونێکی زۆری سەربازییان هەیە.»

وتیشی «هەربۆیە، گەڕانەوەیان زۆر گرنگە بۆ تاوسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان... شەڕی دژی داعش هێشتا تەواو نەبووەو لەناوبردنی مەترسییەکەی پێویستی بەچەند هێزێکی ئەمنیی زیاتر راهێنراو هەیە کەچەکداربن بەپێشکەوتووترین چەکەکان».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار