وه‌زیرێکى گۆڕان: بڕیاره له‌م مانگه‌دا کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى‌و گۆڕان‌و پارتى بکرێت
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوى چوار وه‌کیل وه‌زیرى بۆ حکومه‌ت ناردووه تا ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دانوسان له‌نێوان پارتى و گۆڕان که‌هاوکات وه‌زیرى کابینه‌ى نۆیه‌مه، ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که‌بڕیاره له‌م مانگه‌دا کۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان ئه‌نجامبدرێت.
دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشتهجێکرن و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دانوسان له‌نێوان گۆڕان و پارتى له‌سه‌ر پۆسته‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «گفتوگۆکان به‌رده‌وامه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پۆسته‌کان له‌گه‌ڵ پارتى، ئێمه به‌پێى رێککه‌وتنه‌که ئه‌و پۆستانه یه‌کلاییده‌که‌ینه‌وه، له‌قۆناغى کۆتاییداین و ئه‌و بابه‌ته‌ش کۆتایى دێت».
وتیشى «به‌پێى رێککه‌وتنى گۆڕان و پارتى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆک وه‌زیرانمان هه‌یه بۆ چاکسازى که‌په‌یوه‌ندیداره به‌یاساى چاکسازى گشتییه‌وه، ده‌کرێت یاریده‌ده‌ره‌که‌مان پێش ده‌رچوونى یاساکه ده‌ستبه‌کاربێت یا دواى ده‌رچوواندنى یاساکه ده‌ستبه‌کاربێت، هیچ رێگرییه‌ک له‌وباره‌یه‌وه نییه«.
دانا عه‌بدولکه‌ریم، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌کابینه‌ى نۆیه‌م له‌چه‌ند لایه‌نێک پێکهاتووه، به‌ڵام سێ لایه‌نى سه‌ره‌کى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕانن» ده‌بێت ئه‌و سێ لایه‌نه کۆبوونه‌وه‌و دانیشتن بکه‌ن و هه‌ندێک له‌و پۆستانه لاى یه‌کێتى و پارتى بێت و ئەوەشی له‌داڕشتنه‌وه‌ى پۆسته‌کان به‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بکه‌وێت پێویستى بهدانوسانه«.
بڕیاربوو له‌مانگى 12ى ساڵى 2019 کۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى و یه‌کێتى ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام یه‌کێتى به‌هۆى سه‌رقاڵییان بۆ کۆنگره‌که‌یان داوایان کرد دوابخرێت بۆ دواى کۆنگره.
دانا عه‌بدولکه‌ریم وتی «کۆنگره‌ى یه‌کێتى ته‌واو بووه، به‌دڵنیایى له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ى سێ لایه‌نه ئهنجامدەدرێت، بڕیاروایه له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا کۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان ئه‌نجامبدرێت».
ئه‌ندامێکى ژوورى حکومه‌ت لهبزوتنهوهى گۆڕان ده‌ڵێت ناوى چوار وه‌کیل وه‌زیر که‌پشکى بزوتنه‌وه‌که‌یه‌تى ره‌وانه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه.
سۆز عه‌بدولقادر، له‌ژوورى حکومه‌ت لهبزوتنهوهى گۆڕان به هاوڵاتى وت «رێکه‌وتنى پارتى و گۆڕان کراوه له‌سه‌دا 12ى هه‌موو پۆسته‌کانمان هه‌یه‌و ناوى هه‌ر چوار وه‌کیل وه‌زیره‌که که‌پشکى گۆڕانن نێردراوه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، ته‌نها راوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان ماون».
سۆز عه‌بدولقادر ناوه‌کانى وه‌کیل وه‌زیره‌کانى بۆهاوڵاتى ئاشکراکرد که نێردراون بۆ کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم که‌بریتین له (چالاک موهه‌ندیس وه‌کو وه‌کیل وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، کامیل قه‌زاز بۆ وه‌کیل وه‌زیرى کاره‌با، مسته‌فا سه‌لیم بۆ وه‌کیل وه‌زیرى ناوخۆ، دکتۆر سه‌یوان بۆ وه‌کیل وه‌زیرى په‌روه‌رده).
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که نایانه‌وێت جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروبارى چاکسازى وه‌کو یاردیدهدهرهکانى ئێستا بێت که‌سه‌رۆکى حکومه‌ت دایناون.
وتیشى «مه‌رجى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌یه که‌یاسا بۆ جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروبارى چاکسازى ده‌ربچێت له‌په‌رله‌مانداو هێزى یاسایى له‌پشت بێت و ده‌ستى ئاواڵا بێت، تائێستا حکومه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ى نه‌ناردووه، حکومه‌ت پێیان راگه‌یاندووین که‌ئیشى له‌سه‌رده‌که‌ین».