گیان لەدەستدانە تەمومژاوییەکەی پێشمەرگەیەکی یەکێتی کێشە دەخاتە ناو پەرلەمانەوە

په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى: ئاسایشى هه‌ولێر پێیانوتین پێشمه‌رگه‌که‌ به‌ به‌نه‌خوێن خۆى خنکاندووه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى لیژنه لاوهکییهکهى پهرلهمان که بۆ دۆسیهى پێشمهرگهکهى یهکێتى (مهجید ئیبراهیم) که لهئاسایشى ههولێر گیانى لهدهستدا دهڵێت ئاسایشى ههولێر پێیانوتوون کە پێشمهرگهکه به «بهنهخوێن خۆى خنکاندووه«و پزیشکى دادیش دهڵێت بهشتێک بووه «وهک قوماش بووه«.

ئەو پێشمەرگەیەى یەکێتى کە لەناو ئاسایشى هەولێردا هەفتەى رابردوو گیانى لەدەستدا، لیژنەى لێکۆڵینەوەى هاوبەش لەنێوان پارتى و یەکێتی و لیژنەیەک لەلایەنە پەیوەندیدارەکانى بۆ پێکهێنراوە، بەڵام لیژنەکە نەگەشتۆتە ئەنجام و یەکێتى چاوەڕێى راپۆرتى کۆتایى دەکات.

رۆژى دووشەممە 13ى کانونى دووەمى 2020 مەجید ئیبراهیم عەبدوڵا لەلایەن هێزەکانى ئاساشەوە دەستگیر دەکرێت لەماڵەکەی خۆیداو رۆژى پێنجشەممە 16ى کانوونى دووەم  ئاسایشى هەولێر روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوەو لەبەشێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە کە«  مەجید ئیبراهیم عەبدوڵا، رەزامەندى دادوەر وەرگیراوە بۆ دەستگیرکردن و پشکنینى ماڵەکەی لەگوندى سیساوەى سەر بەشارۆچکەى هەریر» .

پهرلهمانى کوردستان لیژنهیهکى بۆ ئهو دۆسییهیه پێکهێناو سهردانى ئاسایشى ههولێرو پزیشکى دادى لهسلێمانى و ههولێرو ماڵى قوربانییهکهیان کردووه.

عوسمان کهریم سواره ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى و جێگرى سهرۆکى لیژنهى پێشمهرگهو ئهندامى لیژنه لاوهکییهکه لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی «بهنسبهتى ئهو کهیسهى (مهجید ئیبراهیم) ماوهیهکه روویداوهو پهرلهمان بهپێویستى زانیوه کهتهمومژاوى لهدۆسییهکهدا ههبووه، لیژنهى بۆ پێکهێناوهو چوونهته ئاسایشى ههولێرو پزیشکى دادى لهههولێرو سلێمانى و سهردانى کهسوکارى قوربانییهکهو شوێنى رووداوهکهشیان کردووه«.

وتیشى «شوێنى رووداوهکه لهبهرزى مهترێک و (25) سانتیمهتر عهمهلییهکه کراوه، وهکو لیژنهکه ناتوانین  بڵێین خۆى خۆى خنکاندووه یاخنکێندراوه«.

بەپێی وتەی عوسمان کهریم جهختى لهوهشکردهوه کهجیاوازی ئەنجامی پشکنینی پزیشکى دادى لهسلێمانى و ههولێر بۆ توێکارى تهرمى (مهجید ئیبراهیم) «زۆر کهمه« ههردوولایان دهڵێن بهمادهیهک بووه «وهکو قوماش».

ئاسایشى ههولێر پێیان راگهیاندوون که  (370) گرام تلیاک لهماڵی مەجید ئیبراهیم دهستى بهسهرداگیراوه لەگەڵ (60) کیلۆ تلیاکیش که لهئێرانهوه هاتووه.

ئهو پهرلهمانتارهى یهکێتى وتی «تلیاکەکە گوایه کهسێک هێناویهتى و دهستگیرکراوهو ئهویش ژماره مۆبایلێکى پێبووه که هى مهجید ئیبرایم بووه که بهحسابى ئاسایش و بهدواداچوونهکانیان وهک ئهمانهتێک بۆ مهجید ئیبراهیم بووه«.

ئهو پهرلهمانتارهى یهکێتى که لەلیژنه لاوهکییهکهدا بووه بۆ بهدواداچوون لهسهر دۆسیهى پێشمهرگهکهى یهکێتى دهشڵێت «ئاسایشى ههولێر فۆتۆکانیان پێ نیشانداین، ئهو پێشمهرگهیه جلى کوردى لهبهردا بووهو گوایە بە بهنهخوێنکهى ئهو عهمهلیهى کردبێت بهقسهى ئاسایشى ههولێر، پزیشکى دادیش ههر دهڵێت بهشتێک بووه کهوهک قوماش بووه«.

په‌رله‌مانتارێکى پارتى به‌بێ ئاگادارى لیژنه‌که‌ چووه‌ هه‌والێکى له‌سایتى په‌رله‌مان داناوه‌

وتیشی «بهداخهوه دوو حزبى گهورهى وهکو پارتى و یهکێتى تائێستا متمانه لهنێوانیاندا بهشێکى نهگهڕاوهتهوه«.

بڵاوبوونهوهى ههواڵێک لهسایتى پهرلهمان لەسەر ئەو بابەتە بهبێ ئاگادارى سهرۆکى پهرلهمان گرژى لهنێوان دهستهى سهرۆکایهتیدا دروستکردووهو تائێستاش لهسایتى فهرمى پهرلهمان لانهبراوه.

دهربارهى ئهو ههواڵهى لهسایتى پهرلهمان بڵاوبووهتهوهو رێواز فایهق سهرۆکى پهرلهمان رایگهیاند ئهو راگهیهندراوهى لیژنهکه لهسهر دۆسیهى مهجید ئیبراهیم بۆ «بهلاڕێدابردنى راى گشتى بووه«.

 پهرلهمانتارهکهى یهکێتى ئهوهى دووپاتکردهوه کهئهو راگهیاندراوهى لهسایتى پهرلهمانى کوردستان بڵاوکراوهتهوه دوورو نزیک وهک لیژنهکه «ئاگادارى نین و تهنانهت پهرلهمانتارێکى پارتى بهناوى (سهعید ههرکى) چووه نوسوویهتى، هیچ یهکێک لهپهرلهمانتارانى دیکه ئاگادارى نهبوون».

وتیشی «ناکرێت راگهیەندراوێک بهپێچهوانهى رێساو یاساکان بڵاوبکرێتهوه، دهبوو ئێمه راپۆرت بدهینه سهرۆکایهتى پهرلهمان که لهم ههفتهیهدا ئامادهى دهکهین».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار