داواکاریی چاوپێکەوتنی ئۆجالان جارێکی‌ تر رەتکرایەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

داواکاری بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان رابەری زیندانیکراوی پەکەکە جارێکی تر رەتکرایەوە بۆ سەردانی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوو گیراوانی دیکەی سیاسیدا.

هەریەکە لەمەزلوم تونجی پارێزەری ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان  بەمەبەستی سەردانکردنی ئیمرالی داوایەکیان ئاراستەی داواکاری گشتی بورسا کرد، بەڵام داواکارییەکەیان رەتکرایەوە.

هاوکات ئەمین کۆنار برای عومەر خەیری کۆنارو پۆلات یلدرم برای هامیلی یلدرم و مەلیحە چەتین خوشکی ڤەیسی ئاکتاش-یش بەهەمان مەبەست داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کردبوو، بەڵام داواکارییەکەی ئەوانیش رەتکرایەوە.

لە ١ی ئابی ٢٠١٩-وە داواکاریی بنەماڵەکەی بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیمراڵی، رەتدەکرێتەوە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لەدێی ئامەرای قەزای خەلفەتێی سەر بەشاری ئورفا رحا لەباکوری کوردستان لەدایکبووە.

ئۆجالان سەرکردەی بزوتنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانە، ناسراو بە (پەکەکە)ەیە و لەناو کورددا بە «ئاپۆ» ناسراوە.

تاساڵی ١٩٩٨ ئۆجەلان لەسوریا بوو، پاش ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیاو سوریا تێکچوو، تورکیا هەڕەشەی لەسوریا کرد بەوەی کەپشتگیری لەم پارتە دەکات، بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سوریا بەجێبهێڵێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی.

پاش ئەوە ئۆجەلان روویکردە روسیا، پاشان روویکردە چەند وڵاتێکی تر، لەوانە ئیتاڵیا و یۆنان، لەساڵی ١٩٩٨ لەوکاتەی کە لەیۆنان بوو، حکومەتی تورکی داوای تەسلیمکردنی ئۆجەلانی کرد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەکینیا دەستگیرکرا لەپرۆژەیەکی چەکداری هاوبەش لەنێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمەریکی سی ئای ئەی و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد.

پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. لەکاتی دەستگیرکردنیەوە، ئۆجالان خراوەتە زیندانێکی تاکەکەسی لەدوورگەی ئیمرالی لەدەریای مەڕمەڕە لەتورکیا، هەرچەند لەسەرەتادا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر بەمەرجەوە ئەم حوکمە گۆڕا بۆ تاهەتایی لەئابی ٢٠٠٢دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار