پارتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌م خاوه‌ن بڕیارەو گـۆڕانو یـه‌کێتی شاهـیدى هیچ نه‌دیون
وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان ره‌خنه لهبزوتنهوهى گۆڕان ده‌گرێت که نه‌ده‌بوو به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى بکردایه‌و به‌و مۆدێلى حکومڕانییه رازى ببوایه‌و ده‌شڵێت:»پارتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌م خاوه‌ن بڕیار‌و گۆڕان و یه‌کێتی شاهیدى هیچ نه‌دیون».
وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، به‌پێویستى داده‌نێت گۆڕان و یه‌کێتى بۆ پارێزگاى سلێمانى ستراتیژیان هه‌بێت، قایمقامى سلێمانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتره له‌پارێزگارى سلێمانى و یه‌کێتى باڵاده‌سته نه‌ک گۆڕان».
هەروەها ناوبراو دەشڵێت «له‌دواى وه‌فاتى مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروانه‌وه فره کوێخاییهک له‌پارێزگاى سلێمانى دروستبووه‌و به‌شێکى خه‌ریکى بازرگانى هێلکه‌و دوگى ئاژه‌ڵ و خه‌ریکى خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردنن».
ئه‌و بۆچونه زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه که‌پێى وابێت ئه‌گه‌ر عێراق کاول بێت، هه‌رێمى کوردستان ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌کى زۆر زۆر ئاسانه، ئه‌گه‌ر ئاگر له‌ماڵى دراوسێکه‌تدا بێت تۆ به‌ئیسراحه‌ت دانانیشیت، له‌به‌رئه‌وه بێگومان بۆ کورد زۆر گرنگه چاوخشاندنه‌وه بکاته‌وه به‌جۆرى ئه‌و به‌شدارییه‌ى که له‌عێراقدا هه‌یه‌تى
هاوڵاتى: ماوه‌ى چوار مانگ زیاتره دۆخى عێراق خراپه‌و دوێنێ شه‌ممه وه‌ک دوا واده‌ى به‌رهه‌م ساڵح دانراوه بۆ کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران، تاچه‌ند بۆ کورد گرنگه ئه‌م پرسه یه‌کلابکرێته‌وه؟
وشیار عه‌بدوڵا:ئیستیقرار له‌عێراقدا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى راسته‌وخۆ کاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و سیاسى بهرەوپێشچوونى دیموکراتییه‌ت له‌عێراقدا ئه‌گه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت بێگومان له‌هه‌رێمى کوردستان کاریگه‌رى ئیجابى ده‌بێت به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت بڕوات و بەرەو شه‌ڕى تائیفى و مه‌زهه‌بى بڕوا، بێگومان کاریگه‌رى سلبیى بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت.
ئه‌و بۆچونه زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه که‌پێى وابێت ئه‌گه‌ر عێراق کاول بێت، هه‌رێمى کوردستان ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌کى زۆر زۆر ئاسانه، ئه‌گه‌ر ئاگر له‌ماڵى دراوسێکه‌تدا بێت تۆ به‌ئیسراحه‌ت دانانیشیت، له‌به‌رئه‌وه بێگومان بۆ کورد زۆر گرنگه چاوخشاندنه‌وه بکاته‌وه به‌جۆرى ئه‌و به‌شدارییه‌ى که له‌عێراقدا هه‌یه‌تى، عێراقى دواى مانگى 10ى 2019 وه‌کو عێراقى پێش مانگى 10ى 2019 نییه.
عێراقى دواى مانگى 10 ى 2019 به‌خێراییه‌کى زۆر به‌ره‌و جۆرێک لهسیستمێکى سته‌مکارى ئه‌وتۆ کهخوێنى ئینسانه‌کانى عێراق و رۆژنامه‌نوس و ژیانى عێراقییه‌کان هیچ به‌هایه‌کى نه‌ماوه، عێراق له‌دواى ئه‌و مێژووه‌وه که‌وتۆته ده‌ست گروپه چه‌کداره میلیشیاکانه‌وه، که‌ئه‌مه ده‌رئه‌نجامێکى چاوه‌ڕوانکراوى پاش شه‌ڕى داعش بوو، چونکه هه‌ر له‌دواى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مانى عێراق که به‌ساخته‌کارى گه‌وره یه‌کلاکرایه‌وه که‌تێیدا ئه‌و گروپانه سه‌رکه‌وتن که‌هێزى چه‌کداریان هه‌یه بههاوکێشهى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و یه‌کێتى و پارتیشه‌وه، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌کرا که‌دۆخى عێراق به‌ره‌و ناجێگیرى بڕوات، له‌ئێستادا کە محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى راسپێردراوه بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، چۆن حکومه‌ت پێکده‌هێنێت، گریمان حکومهتهکهشى به‌دڵى خۆى پێکهێنا چۆن ده‌توانێت رووبه‌ڕووى ده‌وڵه‌تى قووڵ ببێته‌وه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته قووڵه‌ى که به‌ده‌ست میلیشیاى چه‌کدارو له 2004 به‌ده‌ست ئه‌و حزبانهوهیه که به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و جومگه سه‌ره‌کییه‌کانى ده‌وڵه‌تى عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، تابلۆى عێراق به‌گشتى ئاڵۆزه.
ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش پێکبهێنێت ناتوانێت ئاماده‌سازى بکات بۆ هه‌ڵبژاردنێکى بێ ساخته‌کارى ئه‌گه‌ر «ریعایهى نێوده‌وڵه‌تى به‌هێز نه‌بێت چاودێرى کردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات) لانى که‌م سه‌ره‌تایه‌کى پێویست بۆ پاکێتى هه‌ڵبژاردنه‌کان دابین بکات به‌چاودێرى قورسى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وا هاوکێشه‌ى هه‌ڵبژاردن و خه‌باتى په‌رله‌مانى هه‌ر ئه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنێت که‌ئێستا به‌رهه‌م هاتووه.
به‌داخه‌وه هه‌ندێک پێیانوایه ته‌نها هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ره نه‌خێر وانییه، جۆرى هه‌ڵبژاردنه‌که کاریگه‌رى ده‌بێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ریعایهى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت یا ئه‌م کۆمسیۆنه حزبیه‌ى ئێستا ئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کانیش به‌حزبى دابنێن، ده‌یانه‌وێت هه‌مان هاوکێشه‌ى پێشوو (نفس تاص، نفس حه‌مام) دووباره بکه‌نه‌وه، ئه‌وه هیچ له‌دۆخه‌که ناگۆڕێت.
جارێکیان ئه‌مریکییه‌کان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى پێشترى هه‌رێمى کوردستان دەکەن که‌ئێستا سه‌رۆکى پارتییه، پێیانوتبوو که تۆ بۆچى هه‌وڵناده‌یت به‌کێکه بچوکه‌که‌ى خۆت به‌شدارى بکه‌یت لهکێکه گه‌وره‌که‌ى عێراق، ئێوه به (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌توانن ببنه هاوبه‌شى سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى عێراق، به‌ڵام ئه‌و (مه‌سعود بارزانى) وه‌ڵامى ئه‌وه بووه (ئه‌گه‌ر 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌مبهێندرێت خۆمان سهرپەرشتى بکه‌ین باشتره).، هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه نییه نه‌وت ببێته پرۆسه‌یه‌کى نیشتمانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا.
هاوڵاتى: ئه‌و رێکه‌وتنه مهبدهئییهى که له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌رى عادل عه‌بدولمه‌هدى کراوه له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه چى لێدێت؟
وشیار عه‌بدوڵا: زۆر به‌داخه‌وه‌م ئه‌وه‌ى که‌پێى ده‌وترێت قه‌زییه‌ى کوردى له‌باشوورى کوردستان ته‌نها هاتۆته‌سه‌ر نه‌وت و پاره له‌کاتێکدا پێویست بوو قه‌زیه‌ى کورد قەزییهیهکى ئینسانى بێت، مافى نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت کهسهدههاى ساڵه تێکۆشاوه بۆ ئازادى نیشتمانه‌که‌ى، به‌داخه‌وه به‌هۆى مافیاکانى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان و به‌هۆى ئه‌و چاوچنۆکییه سیاسییه‌ى که عائیلهو ئه‌حزابى سیاسى کوردى بکه‌رو باڵاده‌ست هه‌یانه، دۆخه‌که گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ئایا مانگانه پاره لهبهغدادەوه دێت یاخود نایات، هه‌تا ئێستا ئه‌و کێشه‌یه‌ى که په‌یوه‌ندى بهمهسهلهى ناردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌و رێژه‌یه‌ى که دیاریکراوه بۆ سۆمۆ له‌لایه‌ن به‌غدادەوه تائێستا یه‌کلاکه‌ره‌وه نییه، که ئه‌مه بۆ خۆى بێگومان بۆچى هه‌رێمى کوردستان له 2015 تائێستا (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى نه‌داوه به‌به‌غدا، ته‌نهاو ته‌نها مافیاکانى نه‌وتى کوردستان سوودیان لێ بینیوه، له‌به‌ر هاوکێشه‌یه‌کى زۆر ئاسان.
جارێکیان ئه‌مریکییه‌کان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى پێشترى هه‌رێمى کوردستان دەکەن که‌ئێستا سه‌رۆکى پارتییه، پێیانوتبوو که تۆ بۆچى هه‌وڵناده‌یت به‌کێکه بچوکه‌که‌ى خۆت به‌شدارى بکه‌یت لهکێکه گه‌وره‌که‌ى عێراق، ئێوه به (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌توانن ببنه هاوبه‌شى سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى عێراق، به‌ڵام ئه‌و (مه‌سعود بارزانى) وه‌ڵامى ئه‌وه بووه (ئه‌گه‌ر 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌مبهێندرێت خۆمان سهرپەرشتى بکه‌ین باشتره).، هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه نییه نه‌وت ببێته پرۆسه‌یه‌کى نیشتمانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت کهئابوورییهکى به‌هێز بنیادبنێت باشه، به‌ڵام ده‌رکه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ ناردنى نه‌وت و فرۆشتنى، نه‌ک ته‌نها هى کوردستان، نه‌وتى که‌رکوکیش له‌قۆناغێکدا ناکاته ئه‌وه‌ى کهموچهى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بده‌ن.
بۆچى، له‌به‌ر ئه‌و گیرفانانهى کهگیرفانى حزب و عائیله‌یه له‌کوردستانى عێراقدا، زۆر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره کهبهراوردى بکه‌یت به‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک و هاوڵاتیانى کوردستان، نه‌وت واى کردووه هاوکێشه‌ى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌خێرایى گۆڕانکارى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردابێت.
ئه‌و هاوکێشه سیاسییه‌ى که له‌په‌رله‌مانى کوردستان و عێراقدا هه‌یه هاوکێشه‌یه‌کى نه‌وتییه، ئه‌م دۆخه‌ى میدیا، سه‌یرى رۆژنامه‌یه‌کى وه‌کو هاوڵاتى ده‌که‌یت به‌و مێژووه دوور‌و درێژه‌ى که‌هه‌یه‌تى له رۆژنامه‌ى ئازاد‌دا به‌راوردى بکه به‌و میدیا نه‌وتییه‌ى کهئهزانى که‌نه‌وت چى کردووه بۆ حزب و عائیلهو ئه‌شخاس، ئه‌وانه‌شى دانیشتوون بۆ ئه‌وه‌ى که بهمیههنیانه ئیش بکه‌ن بزانه چیان به‌سه‌ردا هاتووه.
پرسى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه زۆر زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو ئاڵۆزتره کهپێیوابێت ئه‌رێ ئه‌مانه بۆ نه‌وته‌که نانێرن و بودجه‌ى خه‌ڵکى کوردستان جێگیر بکه‌ن.
له‌یاساى بودجه‌ى 2019 له‌ده‌ره‌وه‌ى ناردنى نه‌وت پشکێکى بۆ دیارى کراوه لهقهرهبووکردنهوهى فه‌رمانبه‌راندا، به‌گوێره‌ى قانونى ئیداره‌ى مالى هه‌تا موازه‌نه‌ى 2020 نه‌یه‌ت، پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌مساڵیشدا دێت، کێشه‌ى نییه.
ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى کراوه وا بڕیاربووه له‌سه‌ره‌تاى 2020وه ده‌ستبکرێت به‌هه‌نارده‌کردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، به‌ڵام شتێک هه‌یه ده‌بێت روون بێت، سیاسه‌تى گشتى ئابوورى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى گشتى سیاسه‌تێکى فرۆشراوه‌و راسته‌وخۆ له‌ده‌ستى ته‌نانه‌ت پارتى دیموکراتى کوردستانیشدا نه‌ماوه، به‌تایبه‌تى تورکیا رۆڵى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌م سیاسه‌ته‌دا.
ئه‌گه‌ر نه‌وت له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه بفرۆشرێت که (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه، داهاته‌که‌ى دیاره‌و وازحه، به‌ڵام له‌ئێستادا داهاتى نه‌وت ئه‌وپه‌ڕى ناشه‌فافه، حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت ده‌فرۆشێت، باج و رسومات به‌نایاسایى سه‌پاندوویه‌تى کۆى ده‌کاته‌وه به‌شێوه‌یه‌کى زۆر به‌رفراوان، داهاتى گومرگه‌کانى هه‌یه‌و پاره‌شى له‌عێراقه‌وه بۆ دێت که‌چى هێشتا بۆ نموونه تواناى ئه‌وه‌ى نییه موچه به‌ڕێکوپێکى بدات، یان سلفه‌و پێشینه بدات به‌خه‌ڵک و یان جۆرێک لهبوژاندنهوهى ئابوورى له بازاڕدا دروستبکات.
هه‌رێمى کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى که له‌به‌غداده‌وه بۆى دێت، ئه‌گه‌ر داهاته نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى نزیک ده‌بێته‌وه له‌ملیارێک دۆلارى مانگانه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى ناشه‌فاف به‌و داهاته‌وه ده‌کرێت و گه‌نده‌ڵى زۆر هه‌یه نه‌توانراوه ئابوورى ببوژێندرێته‌وه.
ته‌مه‌نى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (11) ساڵه، بۆ حزبێکى سیاسى وه‌ک گۆڕان کهدۆخێک واى لێکرد به‌گه‌وره‌یى له‌دایک ببێت و له‌ناکاویشدا کاریزمایه‌کى وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ده‌ستده‌دات زۆرى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دیکه خۆى بگرێته‌وه
هاوڵاتى: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌کابینه‌ى نۆیه‌م به‌شدارى کردووه، قسه‌ت چییه له‌سه‌ر گۆڕان قازانجى کردووه یان بێ زیان لێى ده‌رناچێت؟
وشیار عه‌بدوڵا: له 2013وه پێموابووه رۆڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئۆپۆزسیۆندا کاریگه‌رتر ده‌بێت له‌وه‌ى بڕوات ببێت بهشهریکى ده‌سه‌ڵات، به‌شدارێک به‌تامى په‌راوێزخراو، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى هه‌ردووکیان بوون بهسوڵتهو وه‌کو حزب نه‌ماون، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردنیش بدۆڕێنن که‌چه‌ند جارێک له‌سنورى سلێمانیدا یه‌کێتى به‌گۆڕان دۆڕاوه، ده‌سه‌ڵات راده‌ست ناکه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى هێزو پاره‌یان هه‌یه، به‌شداریکردن له‌و مۆدێلى حکومڕانییهى هه‌رێمى کوردستان که به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌کى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى گۆڕان له‌ساڵانى رابردوودا خۆیان ده‌ڵێن سیستمى سیاسى له‌عێراقدا سیستمێکى چه‌ته‌گه‌ره، کلیپ تۆکراسه، بۆیه به‌شداریکردن له‌دۆخێکى ئاوادا هه‌ڵه‌یه به‌شداریکردنیان، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه که له‌به‌رئه‌وه‌ى دژى به‌شداریکردنى گۆڕان بووم له‌حکومه‌تدا ده‌بێت حزبه‌که به‌جێبهێڵیت.
حزب و رۆژنامه‌و مرۆڤ هه‌میشه ته‌ندروست باش نییه، سه‌رده‌مێک رۆژنامه‌ى هاوڵاتى به‌هێزترین رۆژنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان بووه، ئێستا ئه‌و هێزه‌ى جارانى نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه ئه‌وانه‌ى وه‌فایان بۆ دامه‌زراوه‌ى هاوڵاتى هه‌یه یه‌کسه‌ر به‌جێى بهێڵن.
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دروستبوونى یه‌کێتییه‌وه لهناوەڕاستى حه‌فتاکان و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاکان ره‌خنه‌ى قورس و گه‌وره‌ى له‌یه‌کێتى و ئه‌داى یه‌کێتى هه‌بووه، به‌شێک لهیاداشتهکانى بخوێنه‌ره‌وه به‌ئاشکرا دیاره، به‌رده‌وام ناکۆکى له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تى جه‌نابى مام جه‌لالدا هه‌بووه، له‌و مێژووه‌وه ساڵى 2006 یه‌کێتى به‌جێهێشت.
ئه‌و مۆدیله‌ى که‌ئێستا مامه‌ڵه‌ى پێده‌کرێت له‌ناو گۆڕان به‌وه‌ى هه‌ر که‌سێک ره‌خنه‌یه‌کى هه‌بوو یه‌کسه‌ر به‌جێى بهێڵێت، ئه‌مه نه نه‌فه‌سى سیاسیی و ئه‌خلاقیی و وهفادارانهیه بۆ سیاسه‌ت، ناکرێت له‌قۆناغێکدا که حزبه‌که به‌هێزبێت له‌گه‌ڵیدا بیت و که لاواز بوو یه‌کسه‌ر به‌جێى بهێڵیت، هه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئه‌وانه‌ى که ره‌خنه‌یان له‌گۆڕان هه‌یه‌و دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه له‌گۆڕان چوونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه یا وازیان له‌گۆڕان هێناوه، ره‌خنه‌کانیان به‌ڕه‌وا ده‌بینم و حه‌قیانه، پێویست بوو نه‌فه‌سى ئه‌وان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان درێژتر بێت، چونکه ته‌مه‌نى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (11) ساڵه، بۆ حزبێکى سیاسى وه‌ک گۆڕان کهدۆخێک واى لێکرد به‌گه‌وره‌یى له‌دایک ببێت و له‌ناکاویشدا کاریزمایه‌کى وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ده‌ستده‌دات زۆرى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دیکه خۆى بگرێته‌وه، ئایا رێگا ئاسانه‌که بریتییه له‌وه‌ى به‌جێى بهێڵیت و سه‌نگه‌ره‌که چۆڵ بکه‌یت، بڕۆیته‌وه بۆ ماڵه‌وه یا رێگا قورسه‌که ئه‌وه‌یه شه‌ڕى گۆڕانکارى بکه‌یت، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵه‌ى کرد به‌شدارى حکومه‌تى کردووه، هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌تر ده‌کات به‌وه‌ى به‌م مۆدیلى حکومڕانییهى ئێستا به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت.
پارتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا حکومه‌تێکى بۆ خۆى له‌ناو حکومه‌تێکدا دروستکردووه، مه‌سرور بارزانى یه‌ک کۆمه‌ڵ راوێژکارى بۆ هه‌موو سێکته‌ره‌کان داناوه له‌سه‌ر حسابى بێده‌نگى یه‌کێتى و گۆڕان.
هاوڵاتى: بۆچى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵه‌ى کردووه به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى کردووه؟
وشیار عه‌بدوڵا: له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى زۆربه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که به‌گۆڕانى دابوو بۆ جۆرى به‌شدارى کردن و پۆسته‌کان لێى په‌شیمانبووه‌ته‌وه، وابڕیاربووه سه‌رۆکى حکومه‌ت یه‌ک یاریده‌ده‌رى هه‌بێت بۆ چاکسازى، ئێستا پێنج شه‌ش که‌سى بۆ خۆى داناوه به‌بێ ئه‌وه‌ى پرس نه به‌یه‌کێتى و نه به‌گۆڕان بکات، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌یاسا سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌بێت یاریده‌ده‌ر بۆ خۆى دابنێت، پارتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا حکومه‌تێکى بۆ خۆى له‌ناو حکومه‌تێکدا دروستکردووه، مه‌سرور بارزانى یه‌ک کۆمه‌ڵ راوێژکارى بۆ هه‌موو سێکته‌ره‌کان داناوه له‌سه‌ر حسابى بێده‌نگى یه‌کێتى و گۆڕان.
ئایا گۆڕان و یه‌کێتى بکه‌رى راسته‌قینه‌ن له‌ناو حکومه‌تدا، یاخود پارتى ته‌نها بکه‌رى راسته‌قینه‌یه، ئه‌م قسه‌یه‌ش هه‌ڵه‌یه کهپێتوابێت مادام یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان له‌یه‌ک حکومه‌تدا به‌شدارن ئیدى هه‌موویان به‌یه‌کسانى وه‌ک یه‌ک تۆمه‌تبارن ئه‌مه راست نییه، ئه‌مه پاکانه‌کردنه بۆ پارتى، ئێستا مۆدێلى پاکانه کردن بۆ پارتى زۆر زۆر بووه، واى لێهاتووه مامۆستاى زانکۆ ره‌خنه‌گرتن لهپارتى چ سودێکى هه‌یه، یا واى لێهاتووه ده‌ڵێن گۆڕانیش وه‌ک پارتى به‌رپرسیاره ئۆباڵى پارتى پاکبکه‌نه‌وه، یان یه‌کێتیش به‌قه‌ده‌ر پارتى به‌رپرسیاره، به‌شێکى ئه‌م مۆدێلى پاکانه‌کردنه بۆ پارتى ئێستا له‌کوردستاندا له‌لاى هه‌ندێک مامۆستاى زانکۆ‌و سیاسى بۆته مۆدێل، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌کى وه‌ک یاساى چاکسازى، پارتى زۆرینه‌یه‌و (45) کورسى هه‌یه‌و گۆڕان (12) کورسى هه‌یه، به‌ڵام زۆرترین جار په‌لامارى گۆڕان ده‌درێت و قسه له‌سه‌ر پارتى ناکرێت، ئه‌مه جۆرێکى دیکه‌ى مۆدێلى پاکانه‌کردنه بۆ پارتى.
گۆڕان یه‌که‌م پێویست بوو به‌شدارى نه‌کات، که به‌شدارى کرد ده‌بوو له رێکه‌وتنه سیاسییه‌که‌دا وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌چه‌ندین دانیشتن و مه‌جلیسدا ئه‌و قسه‌یه‌ى کردووه که«پارتى لهئتیفاقیاتدا ئینتقائییه« واتا پارتى له رێکه‌وتنه‌کاندا ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌کات که خۆى مه‌به‌ستێتى، ئه‌وه جێبه‌جێ ناکات که‌خۆى مه‌به‌ستى نییه، ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌کات کهبهرژهوهندى خۆى تێدایه‌و ئه‌وه جێبه‌جێ ناکات کهبهرژهوهندى خۆى تێدا نییه.
هه‌تا ئێستا پارتى جگه له‌پێنج شه‌ش پۆست هیچ پۆستێکى دیکه‌ى نه‌داوه به‌گۆڕان، ئه‌وه شه‌ش مانگ له‌ته‌مه‌نى کابینه‌ى نۆیه‌م تێپه‌ڕى، عاده‌ته‌ن سه‌رنجى یه‌که‌مى خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌م حکومه‌ته گرنگه، گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌رنجه وه‌ربگرێت پێویستى به‌وه بووه پۆسته‌کان وه‌ربگرێت، شه‌ش مانگ له‌ته‌مه‌نى گۆڕان له‌ناو حکومه‌ت تێپه‌ڕبووه شه‌ش پۆست زیاترى وه‌رنه‌گرتووه، وه‌کو جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروبارى چاکسازى و وه‌کیل وه‌زیره‌کان و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌کان و نوێنه‌ره‌کانى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات و چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى.
ئه‌و کاسته سیاسیانه‌ى که هاوڕێکانى نه‌وشیروان مستهفاو مام جه‌لال بوون، ئه‌وانه ئێستا بکه‌رى سیاسى له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتیدا، نه‌فه‌سى ململانێکردنیان له‌گه‌ڵ پارتى پێنه‌ماوه، به‌داخه‌وه زۆرینه‌یان ناڵێم هه‌موویان ئه‌وه‌نده‌ى خه‌مى ئه‌وه‌یانه پارتى له‌خۆیان رازى بکه‌ن
هاوڵاتى: گۆڕان بۆ قبوڵى ده‌کات دواى شه‌ش مانگ شه‌ش پۆست وه‌ربگرێت و ئه‌وانى دیکه‌ى وه‌رنه‌گرتووه وه‌ک باستان کرد؟
وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و کاسته سیاسیانه‌ى که هاوڕێکانى نه‌وشیروان مستهفاو مام جه‌لال بوون، ئه‌وانه ئێستا بکه‌رى سیاسى له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتیدا، نه‌فه‌سى ململانێکردنیان له‌گه‌ڵ پارتى پێنه‌ماوه، به‌داخه‌وه زۆرینه‌یان ناڵێم هه‌موویان ئه‌وه‌نده‌ى خه‌مى ئه‌وه‌یانه پارتى له‌خۆیان رازى بکه‌ن، ئه‌وه‌نده قه‌ناعه‌تیان به‌و سه‌ره‌تا فکریانه نه‌ماوه کهوهختى خۆى بۆچى یه‌کێتیان به‌رانبه‌ر پارتى دروستکرد، ئه‌وه‌نده قه‌ناعه‌تیان به‌و بنه‌ما فکریانه نه‌ماوه کهوهختى خۆى گۆڕان دژى پرۆسه‌ى سیاسى دروستکرا.
وه‌ختى خۆى له‌بارێکدا دروستبوونى گۆڕان توڕه‌بوونى خه‌ڵک و کادرانى یه‌کێتى و کادرى عامه‌و خه‌ڵکى پارێزگاى سلێمانى یه‌کێتى زۆر موتهنازله له‌گه‌ڵ پارتیدا‌و بهتهنازولێکى گه‌وره‌دا له‌گه‌ڵیدا تێپه‌رده‌بێت، ئه‌مه یه‌کێک بوو له‌هۆکاره‌کانى سه‌رکه‌وتنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌ئه‌مه هێزێکه له‌به‌رانبه‌ر یه‌کێتى و پارتى ده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێت نا.
ئه‌م مۆدێلى قبوڵکردنى هه‌موو شتێک لهپارتى واى لێهاتووه له‌دواى مردنى نه‌وشیروان مستهفاو مام جه‌لاله‌وه بووه به‌دۆخێک ئه‌گەر به‌هه‌مان نه‌فه‌سى ئه‌وساو سه‌رده‌مى کاک نه‌وشیروان و مام جه‌لال ره‌خنه لهپارتى بگرن بووه به‌شتێکى عه‌یبه‌و پێت ده‌ڵێن ئه‌مه بۆ حه‌مله‌ى هه‌ڵبژاردنه، واى لێهاتووه لهقهزییهى فکرى ده‌رچووه‌و بووه بهقهزییەى گروپ.
هه‌ر که‌سێک له‌یه‌کێتى و گۆڕان له‌حزبه‌کانى دیکه‌ش به‌دڵى پارتى نه‌بێت ڤیتۆیهکى له‌سه‌ر داده‌نێت، ئه‌مه بۆى نییه پۆست وه‌ربگرێت، ئه‌مه دۆخێکى مه‌ترسیداره ته‌بعه‌ن.
کوڕه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دواى وه‌فاتى باوکیانه‌وه هه‌وڵیانداوه رۆڵیان هه‌بێت و هه‌شبوون له‌وانه‌ى هاوکارییان کردوون بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵیان هه‌بێت، به‌ڵام بڵێت بڕیارى بزوتنه‌وه‌که‌یان سه‌د له‌سه‌د بردووه به‌و ئاراسته‌یه‌ى که‌خۆیان ده‌یانه‌وێت راست نییه.
هاوڵاتى: تا چه‌ند کوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا رۆڵى یه‌کلایکه‌ره‌وه‌یان له‌بڕیارى سیاسى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا هه‌یه؟ ده‌وترێت کاک عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ته‌نها گۆچانه‌که‌ى خۆى به‌ده‌سته؟
وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌م قسه‌یه دوو به‌شه، به‌شێکى ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌سێک بڵێت به‌ته‌واوى راست نییه، تاوان ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیش بڵێت راسته دیسان تاوان ده‌کات.
کوڕه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دواى وه‌فاتى باوکیانه‌وه هه‌وڵیانداوه رۆڵیان هه‌بێت و هه‌شبوون له‌وانه‌ى هاوکارییان کردوون بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵیان هه‌بێت، به‌ڵام بڵێت بڕیارى بزوتنه‌وه‌که‌یان سه‌د له‌سه‌د بردووه به‌و ئاراسته‌یه‌ى که‌خۆیان ده‌یانه‌وێت راست نییه.
بکه‌رى سه‌ره‌کى و فاعلى سه‌ره‌کى که رۆڵى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى له‌زۆر لهململانێکانى ناو گۆڕان هه‌بووه تائێستا رێکخه‌رى گشتى و براده‌ره کۆنه‌کانى ئه‌وساى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى بوون، هه‌ندێک له‌وانه‌ى ته‌وریسى سیاسى بهبنهماڵهیى کردنى گۆڕان زۆر زۆر گه‌وره بکه‌ن له‌بارێکدا، له‌به‌رئه‌وه نه‌ده‌وێرن ره‌خنه لهکاسته کۆنه‌که‌ى سیاسییه‌کانى ناو گۆڕان بگرن، هه‌ر بۆیه له‌مه‌سه‌له‌ى دیارى کردنى وه‌زیره‌کان و به‌شدارى حکومه‌تدا ئه‌وه‌ى بڕیاریداوه رێکخه‌رى گشتى و هاوڕێکانى بوون، ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه کوڕه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا رۆڵیان نه‌بووبێت، بۆ خۆم وتوومه پێویسته ئه‌مانه بێن وه‌ک هه‌ر گه‌نجێکى دیکه له‌ناو ئۆرگانه‌کانى گۆڕاندا کاربکه‌ن یا ئه‌و هێزو توانایه‌ى هه‌یانه بێن له‌ناو ئۆرگانه‌کانى گۆڕاندا به‌رجه‌سته‌ى بکه‌ن، هه‌رکاتێک گۆڕان به‌بنه‌ماکانى تهورسیى سیاسى ئیش بکات نه من نه به‌شێک لهبرادهرهکانى ئێمه‌ى تێدا نییه، ساڵێک پێش ئێستا وتومه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه رێکخه‌رو جڤاتهکهى، نه زۆر شتى به‌ده‌ست کوڕه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا نییه، ئێستا که من و تۆ قسه ده‌که‌ین چه‌ند مانگێکه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن و له‌هه‌رێمى کوردستاندا نین، به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه‌ش په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونییان له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا نه‌بووه.
ئه‌وانه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر گه‌وره ده‌که‌ن دوو به‌شن، به‌شێکیان فعله‌ن ترسه حهقیقهکهیان هه‌یه که گۆڕان به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یى بچێت، به‌شێکى تریان فه‌شه‌ل و ترسى خۆیانى پێ داده‌پۆشن، هه‌ندێک له‌وانه‌ى پاڵه‌وانبازى به‌سه‌ر ئێمه‌و مانانه‌وه ده‌که‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ى گۆڕان زۆرجار بینیومانن له‌به‌رده‌م کوڕه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فادا بهادهیهک ته‌نازولیان کردووه‌و خۆیان کردووه به‌خاک و خۆڵ، ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت رووبه‌ڕووى خۆیان نه‌یانتوانیوه ره‌خنه‌یان لێ‌بگرن دووراو دوور نه‌بن، زۆرى جیاوازه که‌ئێمه له‌ناو سه‌نگه‌رى گۆڕان ماوینه‌ته‌وه‌و رێگر بین لهتهوریسى سیاسى گۆڕان، وه‌کو ترس ناڵێن له‌به‌رده‌مماندا نییه، چونکه مۆدیله‌که له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا ته‌واو ئاڵۆزه، به‌ڵام سه‌نگه‌ر چۆڵکردن و لهدوورهوە پلاردان چاره‌سه‌ر نییه.
پارتى هه‌موو پۆسته‌کانى بۆ خۆى بردووه، پارتى ئێستا له‌به‌غدا له‌سه‌ر پۆستى فه‌ڕاشێک شه‌ڕ ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌ى پێش ریفراندۆمه‌وه که‌جۆرێک بێمنهتییان هه‌بوو، له‌دواى ریفراندۆمه‌وه که‌ئێستا هه‌موو ئامانجیان ئه‌وه‌یه زۆرترین پۆست وه‌ربگرنه‌وه، ده‌یانه‌وێت له‌پۆست وه‌رگرتن خۆیان به‌ته‌نها بن
هاوڵاتى: ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى کۆبوونه‌وه له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کراوه له‌گه‌ڵ گروپى 15 به‌تایبه‌ت گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو که‌ببنه فراکسیۆنێکى هاوبه‌ش وه‌ک هاوپه‌یمانى کوردستانى؟
وشیار عه‌بدوڵا: ئێمه له‌فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌مان ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و به‌خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیشمان وتووه که‌ئێمه له‌گه‌ڵ دروستکردنى هاوپه‌یمانى کوردستانى نین به‌و مۆدێله، چونکه پێمانوابوو پارتى ده‌یه‌وێت ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستان دروستى کردووه به‌وه‌ى که‌هه‌موو هێزه‌کان بخاته‌ژێر چه‌ترى خۆى و خۆى بڕیارى سه‌ره‌کى بدات، ده‌یه‌وێت له‌عێراقیش هه‌مان شت بکات، ئێمه دژى بووین، ئێمه وتمان له‌م قۆناغه‌دا جگه لهلیژنهیهکى هه‌ماهه‌نگى هیچ شتێکى دیکه‌مان قبوڵ نییه.
ئێستا پارتى بڕیارى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، بڕیارى به‌غدا و بڕیارى نه‌وت و سیاسه‌تى دبلۆماسى و حکومه‌ت هه‌موو شتێکى قۆرغ کردووه، ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ى له‌عێراقدا بۆ دروستنه‌بووه، چونکه له‌عێراق ده‌نگى جیاواز هه‌یه‌و فراکسیۆنه‌کان له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌کدا نین، ئه‌و هه‌وڵه‌ى که‌ده‌یده‌ن بۆ چه‌ترێک به‌ناوى یه‌کڕیزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه، پاش ئه‌وه‌ى که‌پارتى هه‌موو پۆسته‌کانى بۆ خۆى بردووه، پارتى ئێستا له‌به‌غدا له‌سه‌ر پۆستى فه‌ڕاشێک شه‌ڕ ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌ى پێش ریفراندۆمه‌وه که‌جۆرێک بێمنهتییان هه‌بوو، له‌دواى ریفراندۆمه‌وه که‌ئێستا هه‌موو ئامانجیان ئه‌وه‌یه زۆرترین پۆست وه‌ربگرنه‌وه، ده‌یانه‌وێت له‌پۆست وه‌رگرتن خۆیان به‌ته‌نها بن، کاتێک که دێته‌سه‌ر هه‌ندێ قۆناغ ئێمه ئه‌وه‌مان ره‌تکردووه‌ته‌وه.
گۆڕان و یه‌کێتى له‌پرۆسه‌ى سیاسى و حکومڕانیدا وه‌کو شایه‌تى هیچ نه‌دیو وان، شایه‌تن به‌سه‌ر دۆخه‌که‌وه، به‌ڵام وه‌کو وایه هیچیان نه‌دیبێت، بڕیارى سه‌ره‌کى و راسته‌قینه به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه، زۆرجار له‌زۆر جومگه‌و بڕیاردا پارتى به‌ئه‌نقه‌ست ئیهانه‌ى یه‌کێتى و گۆڕان ده‌کات
هاوڵاتى: پێتوایه گۆڕان و یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا بڕیار به‌ده‌ست نین؟
وشیار عه‌بدوڵا: گۆڕان و یه‌کێتى له‌پرۆسه‌ى سیاسى و حکومڕانیدا وه‌کو شایه‌تى هیچ نه‌دیو وان، شایه‌تن به‌سه‌ر دۆخه‌که‌وه، به‌ڵام وه‌کو وایه هیچیان نه‌دیبێت، بڕیارى سه‌ره‌کى و راسته‌قینه به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه، زۆرجار له‌زۆر جومگه‌و بڕیاردا پارتى به‌ئه‌نقه‌ست ئیهانه‌ى یه‌کێتى و گۆڕان ده‌کات، دیارى کردنى کۆمه‌ڵێک ده‌موچاو بۆ ئه‌وه‌ى ببنه یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌ت که‌ئه‌وانه گۆڕان بوون و به‌شێوازێک رۆشتوون بۆ ناو پارتى، ئه‌مه ئیهانه نییه که‌پارتى تائێستا ڤیتۆى له‌سه‌ر چه‌ند ناوێکى یه‌کێتى کردووه که‌نابێت پۆست له‌حکومه‌تدا وه‌ربگرن و هه‌ڵیشی پهساردووهو بۆشى چۆته‌سه‌ر، به‌ئاشکرا ده‌یانوت ئه‌وانه‌ى گروپى 16ى ئۆکتۆبه‌رن نابێت پۆست وه‌ربگرن، ئایا ئه‌مه ئیهانه نییه که‌سێکى وه‌کو وته‌بێژى حکومه‌ت به‌ئاره‌زووى خۆى له‌سه‌ر داروبه‌رد بڵاوده‌کاته‌وه بهمستهوایهکى زۆر دابه‌زیوو، ئه‌م وته‌بێژى کابینه‌ى نۆیه‌مه مه‌فروز نییه وته‌بێژى حکومه‌ت بێت که‌پێکهاتووه لهپارتى و گۆڕان و یه‌کێتى، ئایا ئه‌مه ئیهانه نییه به‌ڕێز سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت سایتى په‌رله‌مان بۆ بەلابهڕێدابردنى راى گشتى به‌کارهێندراوه‌و هه‌تا ئێستاش که من و تۆ قسه ده‌که‌ین ئه‌و هه‌وڵه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دژیه‌تى له‌سه‌ر سایته‌که لانه‌براوه، ئیهانه له‌مه زیاتر چییه.
له‌سلێمانیدا یه‌کێتى باڵاده‌سته‌و گۆڕان باڵاده‌ست نییه، به‌راوردى ده‌سه‌ڵاتى پارێزگارى سلێمانى بکه به‌ده‌سه‌ڵاتى قایمقامى سلێمانى، قایمقامى سلێمانى ده‌سه‌ڵاتى له‌پارێزگارى سلێمانى زیاتره....له‌دواى وه‌فاتى مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروانه‌وه فره کوێخاییهک له‌پارێزگاى سلێمانى دروستبووه‌و به‌شێکى خه‌ریکى بازرگانى هێلکه‌و دوگى ئاژه‌ڵ و خه‌ریکى خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردنن
هاوڵاتى: له‌لاپه‌ره‌ى خۆت له‌فه‌یسبوک نووسیت که‌خه‌ڵکى سلێمانى له‌گۆڕان و یه‌کێتى توڕه‌یه؟ بۆچى؟
وشیار عه‌بدوڵا: له‌سلێمانیدا یه‌کێتى باڵاده‌سته‌و گۆڕان باڵاده‌ست نییه، به‌راوردى ده‌سه‌ڵاتى پارێزگارى سلێمانى بکه به‌ده‌سه‌ڵاتى قایمقامى سلێمانى، قایمقامى سلێمانى ده‌سه‌ڵاتى له‌پارێزگارى سلێمانى زیاتره، له‌لایه‌کى دیکه‌وه، گرێى سلێمانى له‌ڕووى سیاسییه‌وه هى ئه‌مڕۆ نییه، گرێى سلێمانى مێژووى دوورودرێژى هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ پارتى، قه‌ناعه‌تێک هه‌یه ئه‌گه‌ر سلێمانى زوڵمى جوگرافى لێبکرێت پڕۆژه‌ى بۆ نه‌کرێت و ئابڵوقه‌ى بخرێته‌سه‌ر ئیتر ئاڵاى سپى هه‌ڵده‌کات به‌رانبه‌ر پارتى، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ى پارتى پڕۆسه‌یه‌کى ههڵخهڵتێنهره، راسته پارتى شه‌قامى (120)ی دروستکردووه‌و ئێستا شه‌قامى (150)ی دروستده‌کات، به‌ڵام هه‌ر بارانێک ببارێت ده‌زانرێت ئاو‌و ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر چییه.
ئه‌و سهرمایهگوزارییهى له‌ژێر خاکى سلێمانیدا کراوه له‌بیست ساڵى دیکه‌شدا له‌هه‌ولێردا ناکرێت، بڕۆ سه‌یرى گه‌ڕه‌که ههژارنشینهکانى هه‌ولێرو قه‌زاو ناحییه‌کانى بکه، پارتى هه‌ندێک شت وه‌کو شۆ پیشانده‌دات به‌تایبه‌ت شه‌قامه‌کانى، حه‌زده‌که‌م سلێمانى چه‌ند پێشکه‌وتوو بێت هه‌ولێرو دهۆکیش به‌هه‌مان شێوه، بزانه دهۆک که‌پارتى بهمهخزهنى ستراتیژى خۆى ده‌زانێت بزانه چى کردووه.
شارێکى وه‌کو سلێمانى له 920وه تائێستا سه‌یرى مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى و حزبه‌کان و شۆڕش و راپه‌ڕینه‌کانى بکه، ژماره‌ى ئه‌و شه‌هیدو قوربانى دراوه، ئه‌وانه‌ى شه‌هیدى شۆڕشى نوێى یه‌کێتین بزانه چه‌ندى پارێزگاى سلێمانییه، ئه‌مه بریتی نییه لهناوچهگهرێتى، هه‌رکه‌سێک گه‌ڕه‌ک و شاره‌که‌ى خۆى له‌هه‌موو شوێنێکى دیکه خۆشنه‌وێت لهنیشتمانپهروهرى تێنه‌گه‌یشتووه.
سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک و هه‌ڵه‌بجه‌م خۆشده‌وێت، سلێمانیم له‌هه‌مووى خۆشتر ده‌وێت، ئه‌وه‌ى وایکردووه به‌به‌رده‌وامى له‌ڕێگاوبان و پرۆژه‌ى دیکه‌وه بێته دواوه به‌شێکى په‌یوه‌سته بهبێئیرادهیى سیاسى کهدهگەڕێتهوه بۆ سه‌ر ئه‌و مۆدیله‌ى که‌هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت دڵى پارتى رازى بکه‌ن، نایانه‌وێت سیاسه‌تى له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، دژى شه‌ڕى ناوخۆ‌و دژى شه‌ڕو توندوتیژیم، سلێمانى به‌هه‌موو پێوه‌ره‌کانییه‌وه بنه‌ماى شارى زۆر تێدایه، بۆ نموونه مه‌عقوله هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت بچێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان ئیلا به‌ناو شارى سلێمانى تێپه‌ڕێت، رێگه‌یه‌کى خاریجى دروستنه‌کراوه، له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌وه دروستبکرێت، کهسلێمانى دوو مهنفهزى هه‌یه رێگه‌یه‌کى تاسڵوجه‌و رێگه‌یه‌کى دیکه‌ى به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه، نه‌ده‌کرا ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌قامى سه‌دمه‌ترى ته‌واونه‌کرێت لایه‌کى بکرێت و ته‌واوبکرایه.
له‌دواى وه‌فاتى مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروانه‌وه فره کوێخاییهک له‌پارێزگاى سلێمانى دروستبووه‌و به‌شێکى خه‌ریکى بازرگانى هێلکه‌و دوگى ئاژه‌ڵ و خه‌ریکى خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردنن، هه‌ستده‌که‌ن خه‌ڵکى سلێمانى له‌م سنوره‌دا شهخسیهتێکى دیارى ئهوتۆو کاریزمى کهقهزییهى مابێت، قه‌زییه‌که بریتییه له‌دوو شت، چۆن پاره زیاتر په‌یدا ده‌که‌یت، چۆن دڵى پارتى له‌خۆت رازى ده‌که‌یت، ئه‌م مۆدێله زۆر زۆر مه‌ترسیداره، ته‌مه‌نا ده‌که‌م کۆنگره‌ى یه‌کێتى دۆخێکى نوێ بێنێته کایه‌وه، دۆخى گۆڕان زیاتر سه‌رپێ بکه‌وێت.
ئێمه له‌کۆتا مانگه‌کانى ساڵى 2019 له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا عه‌لى عه‌لاق سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى عێراقمان بینى، عه‌لى عه‌لاق پێى راگه‌یاندین یه‌ک نووسراوى فه‌رمیم بۆ بهێنن له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستده‌که‌ین به‌کردنه‌وه‌ى فه‌رعى سلێمانى بانکى مه‌رکه‌زى، شوێنێکى باشمان بده‌نێ بینایه‌کى جوانى تێدا دروستده‌که‌ین.
کردنه‌وه‌ى فه‌رعى بانکى مه‌رکه‌زى خۆت ده‌زانیت و ئیهتمامات ده‌ده‌یت به‌پرسه ئابوورییه‌کان چه‌ند گرنگه، باشه مه‌عقوله نه وه‌زیرى دارایى، نه جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، نه پارێزگار هیچ لایه‌کیان، له‌گه‌ڵ دکتۆر هه‌ڤاڵ قسه‌م کردووه وتى ده‌چینه سه‌رخه‌ت و په‌رۆشى خۆى ده‌ربڕیوه، هه‌تا ئێستا یه‌ک که‌س خۆى ناکات به‌به‌رپرسى ئه‌م مه‌له‌فه بۆ ئه‌وه‌ى نووسراوێکى فه‌رمى له‌حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بڕوات بۆ بانکى مه‌رکه‌زى بێن ئه‌و فه‌رعه بکه‌نه‌وه، هه‌وڵێک هه‌بوو بانکى تى بى ئاى له‌سلێمانى دابخرێت، ئه‌گه‌ر دابخرێت به‌هه‌ر هۆکارێک به‌شێکى رشتنى سه‌رمایه‌یه له‌سلێمانییه‌وه بۆ شوێنێکى دیکه، ئێ سلێمانى بانکى له‌و شێوه‌یه‌ى لێ نه‌بێت وه‌کو گوندێکى لێدێت.
ئێستا مه‌عقوله کۆمپانیاکان بیانه‌وێت فه‌رع بکه‌نه‌وه له‌سلێمانى بۆیان ناکه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌ولێر بۆى ده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌ى نوێنه‌رانى گۆڕان خه‌مخۆر نین له‌کابینه‌ى نۆیه‌م، ئه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌یه‌کێتى؟
وشیار عه‌بدوڵا: ته‌مه‌نا ده‌که‌م کاک قوباد به‌شێوه‌یه‌کى ریشه‌یى به‌خۆداچونه‌وه بکات له‌وه‌ى کێشه‌کانى سلێمانى چین له‌ڕووى ئابوورى و بونیه‌ى تهحتیی و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى که‌پێویسته بۆى بکرێت.
گۆڕان و یه‌کێتى سلێمانیان لێ بسه‌نیته‌وه چى ده‌مێنێته‌وه، ئێ له‌به‌رئه‌وه ئاساییه بایه‌خدانێکى ستراتیژییان بۆ سلێمانى هه‌بێت، ئه‌مه ناوچه‌گه‌رێتى نییه، هێزێکیش که له‌دهۆک به‌هێزه با کاریگه‌رى هه‌بێت بۆ دهۆک، به‌مه تۆ ده‌توانى نیشتمانێکى ئاوه‌دانت هه‌بێت، به‌م مۆدێله‌ى ئێستاى حکومڕانى وا ناڕوات به‌ڕێوه.