"قوباد تاڵه‌بانى قبووڵ ناکات غه‌در له‌سلێمانى بکرێت"

سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى

5 ساڵ لەمەوپێش



 

ئارا ئیبراهیم

 

جێبهجێنهکردنى شهقامى سهدمهترى لهسلێمانى و کهمکردنهوهى دووجارى گوژمهى قۆناغى یهکهمى پڕۆژهکهو پێداچوونهوه بهبڕگهکانیدا نیگهرانى دروستکردووه، وتهبێژى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم دهڵێت «قوباد تاڵهبانى قبوڵناکات غهدر لهسلێمانى بکرێت».

پڕۆژهى شهقامى سهدمهترى سلێمانى له 6ى تشرینى دووهمى 2013 حکومهتى ههرێمى ئهوکات که عیماد ئهحمهد جێگرى سهرۆکى حکومهت بوو بهردى بناغهى دانرا، دواى تێپهڕبوونى زیاتر لهشهش ساڵ، بڕیاربوو مانگى 1ى ساڵى 2019 بکهوێته بوارى جێبهجێکردنهوهو حکومهت بههۆى زۆرى گوژمهى پڕۆژهو کهمکدرنهوهى دووجارى گوژمهى قۆناغى یهکهمى کهتهنها (32) کیلۆمهترهو لهتاسڵولجهوه دهستپێدهکات تاگوندى دهمرکانى نزیک شارۆچکهى عهربهت.

«قوباد تاڵهبانى قبووڵ ناکات غهدر لهسلێمانى بکرێت»

وتهبێژى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم ئاماژە بەوەدەکات کە پرۆژەى شەقامی ١٠٠ مەتری بهمزووانه جێبهجێ دهکرێت دواى پێداچوونهوهى.

سهمیر ههورامى، وتهبێژى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «ههندێک کهس ههیه لهنهزانییهوه قسه لهبارهى شهقامى سهدمهترییهکهوه دهکات بهسهراحهت، ئهوهى لهکۆبوونهوهى ئهنجومهنى باڵاى ئابوورى ههرێم باسکراوه رێکهوت زهکى ئاگادارى نییهو قسهکانى تهندروست نییه«.

سهمیر ههورامى وتیشى «ههندێک تێبینى ههیه لهسهر پرۆژهى شهقامى سهدمهترى و گوژمهکهى ئێستا لهژێر دیراسهدایه بڕیاره لهکاتێکى نزیکدا ئهم مهسهلهیه چارهسهر بکرێت، پرۆژهیهکى ستراتیژى بێ کهموکورى بکرێت باش بشکێتهوه ئهوه گرنگه، پهیوهندى به قوهتى وهزیرو کاک قوبادهوه نییه ئهمه شهڕ نییه، ئیدارهدانى حکومڕانییه و ئهو قسانه رهتدهکهمهوه که لهبارهى پێداگریی وهزیرهکان یان کاک قوبادهوه کراوه«.

وتهبێژى جێگرى سهرۆکى حکومهت وتى «قوباد تاڵهبانى قبوڵ ناکات غهدر لهسلێمانى بکرێت، بهههمان شێوهش قبوڵ ناکات غهدر لهههر پارێزگاو ناوچهیهکى دیکهى ههرێمى کوردستان بکرێت».

«شهقامى سهدمهترى پێداگیرى هەمووانی دەوێت»

قۆناغى یهکهمى پڕۆژهى شهقامى سهدمهترى سلێمانى پێکهاتووه لهپێنج رێرهوى رۆشتن و هاتن و دوو شهقامى خزمهتگوزارى  لهگهڵ حهوت یهکتر بڕو سێ پردو پێنج پردى پهڕینهوهى هاوڵاتیان (64) ئاوبارهى تێدایه.

کۆبوونهوهى ئهنجومهنى باڵاى ئابوورى له 27ى کانونى دووهمى 2020 ئهنجامدرا بهئامادهبوونى پارێزگارى سلێمانى و پارێزگارى ههولێرو دهۆک یهکێک لهتهوهرهکان گفتوگۆ بووه لهسهر شهقامى سهدمهترى، بڕیار دراوه پێداچوونهوه بهگوژمهى پڕۆژهکهدا بکرێت.

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى دهڵێت، شهقامى سهدمهترى سلێمانى پێداگیرى گۆڕان و یهکێتى و پارتییهکانى شارهکهى دهوێت و بهتایبهت تیمى یهکێتى لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم.

رێکهوت زهکى، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «ئهگهر پێداگیری ههموو ئهوانهى سلێمانى لهکابینهى نۆیهم ههبوایه وهزیرهکانى گۆڕان و پارتى و لهسهروو ههموویانهوه ئهوانهى یهکێتى، چونکه یهکێتى جێگرى سهرۆکى حکومهت و شهش وهزارهتى ههیه پێداگیرییهکهیان بههێزو کاریگهر بووایه نهدهگهیشته ئێستا، کهواته پێداگیرییهکهیان لهسهر جێبهجێکردنى شهقامى سهدمهترى لاواز بووه«.

پارێزگاى سلێمانى خاوهنى غازو نهوتێکى زۆرى ژێر زهوییهو رۆژانه بهتانکهر دهڕوات و پڕۆژهى ستراتیژى تێدا ناکرێت.

رێکهوت زهکى وتى «کاتى ئهوه هاتووهو گۆڕان و یهکێتى پێکهوه بۆ ئهم سنورەى پارێزگاى سلێمانى کاربکهن و ئهگهر یهکێتى و گۆڕان نهتوانن لهئاستى سیاسى رێکبکهون و نهگونجێن یا قورس بێت لهئێستادا رێککهوتن بکهن، پێویسته لهئاستى حکومهت چۆن لهحکومهتى خۆجێى سلێمانى رێککهوتن ههیه، لهپێناوى سلێمانى لهکابینهى نۆیهم پێکهوه کاربکهن».

گۆڕان خۆی بێبەری دەکات

رۆژى 2ى شوباتى 2020 تیمى وزارى بزوتنهوهى گۆڕان روونکردنهوهیهکیان بڵاوکردهوهو خۆیان بێبهرى کردووه لهشهقامى سهدمهترى سلێمانى که  بهرپرسیارێتیى جێبهجێنهکردنى شهقامى سهدمهتریى سلێمانى  دوورو نزیک پهیوهندیى بهوانهوه نییه.

تیمى وزارى بزوتنهوهى گۆڕان له روونکردنهوهیهکدا باسى جێبهجێنهکردنى پڕۆژهى شهقامى سهدمهترى دهکهن و لهیهکێک لهخاڵهکاندا ئهوه خراوهتهروو که مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهتى ههرێم پێى راگهیاندوون «ناکرێت بۆ کیلۆمهترێک لهههولێر دوو ملیۆن و نیو دۆلار تهرخان کراوه بۆ شهقامى سهدمهترى بۆ کیلۆمهترێک 9 ملیۆن دۆلار تهرخان بکرێت... دواى پێداچوونهوه بهدهرخستهى شهقامى سهدمهترى پڕۆژهکه دهکهوێته بوارى جێبهجێکردنهوه«.

ههروهها ئهوهشیان روونکردووهتهوه که ئهم پڕۆژهیه لهسنورى کارى وهزارهتى شارهوانیدایه که دووره لهکارى ئهو چوار وهزارهتهى بزوتنهوهى گۆڕان لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمى کوردستان و بهرپرسیارێتى وهرگرتووه بۆ جێبهجێکردنى ئهرکهکانى سهرشانى خۆى لهچوارچێوهى کارى حکومهتدا.

دەشڵێت «وهک تیمى وهزارى بزوتنهوهى گۆڕان پابهندبوونى خۆمان دووپات دهکهینهوه بهبهرنامهى چاکسازى و بهرگریکردن لهمافهکانى خهڵکى کوردستان بهسهرجهم ناوچهکانهوه بهبێ جیاوازى و بهشارى سلێمانیشهوه«.

 

فراکسیۆنى پارتى:«خهڵکى نابهرپرس» ناحهقى بهرانبهر پارتى دهکهن لهپرسى شهقامى سهدمهتریی سلێمانیدا

 

پارتی: ناهەقیمان بەرامبەر دەکرێت

فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت ههندێک «خهڵکى نابهرپرس» ناحهقى بهرانبهر پارتى دهکهن لهپرسى شهقامى سهدمهتری سلێمانیدا.

پێشهوا ههورامى وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى لهپەرلەمانی کوردستان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهتى ههرێم دهیهوێت لهههموو پرسهکاندا شهفافییهت و رێکخستنهوه ههبێت ههندێ شت بهههرهمهکى بهڕێوهنهچێت و وردهکارى پرۆژهى شهقامى سهدمهترى دهوێت لهشوێنێک ههرزانترو کوالێتى باشتر بێت و پێداچوونهوهى پێدا بکرێت».

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد ئهوهى پارتى دهیەوێت و دهیکات دهستکراوه دهبێت لهخزمهتى سلێمانى و ئهو ناوچانه، وتیشى «ههندێک خهڵکى نابهرپرس ناحهقى بهرانبهر پارتى دهکهن لهپرسى شهقامى سهدمهتری سلێمانیدا، هێرشهکان لهچوارچێوهى حهملهیهکدایه له ناشرینکردنى شێوهى راستهقینهى پارتى لهسلێمانى و مێژوویهکى ههیهو دهیانهوێت لهسهر ئهم دروستکردنى رقه جهماوهرى خۆیان زیاد بکهن».

وتیشی «بههیچ جۆرێک مهسرور بارزانى و پارتى جیاوازى ناکات لهنێوان پارێزگاکانداو جهختى لهوهشکردهوه کهتهمهنى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم (200) رۆژه لهو بهرنامهیهى حکومهت دایناوه بۆ بودجهى شارهکان و پارێزگاکان بهژماره ئهوه بهدرۆ دهخرێتهوه«.

بەراوردی شەقامی سەدمەتری سلێمانی لەگەڵ 120 و 150 مهترى لهههولێر

پهرلهمانتارێکى کۆمهڵى ئیسلامى باسى»ناحهقییهک» دهکات لهنێوان شهقامى سهدمهترى سلێمانى بهراورد بهشهقامى 120 و 150 مهترى لهههولێر.

سۆران عومهر، پهرلهمانتارى کۆمهڵ و ئهندامى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت «ھهر کیلۆمهترێکى شهقامى (120) مهترى 2 ملیۆن و (300) ھهزار دۆلار زیاترى تێچووه لهوهى بۆ شهقامى (100) مهترى سلێمانى تهرخان کراوه!».

ههروهها ئاماژه بهوه دهدات بۆ بهدواداچوونى ھۆکارى دهستکردن بهجێبهجێ نهکردنى شهقامى (100) مهترى سلێمانى بهرپرسانى حکومهت وتیان ناکرێ شهقامى (120) مهترى بهنرخێک تهواوکرابێ بهڵام شهقامى (100) مهترى چوار ھێنده زیاترى تێبچێ.

سۆران عومهر دهشڵێت «بهبهراوردى تێچوى شهقامى (120) مهترى ھهولێر زۆر زیاتره! بهھانهیهکى ناڕاسته، بهپێچهوانهوه شهقامى (120) مهترى ھهر کیلۆمهترێکى بهبهراوردى شهقامى (100) مهترى سلێمانى 2 ملیۆن و (300) ھهزار دۆلار زیاترى تێچووه«.

قۆناغى یهکهمى پرۆژهى دروستکردنى شهقامى (120)مهترى خێرا که (١١) کیلۆمهتره، کۆمپانیاى ئهکنجلهى تورکى و ھێمن گروپ جێبهجێیان کردووه، نێوان رێگاى سهرهکى ھهولێر موسڵ تاھهولێر کهرکوک دهکات، (١٦) زێرابى سندوقى و سێ یهکتربڕو یەک ئۆڤهر پاسى تێدابووه، بهگوژمهى گرێبهست و گوژمهى گۆڕانکارى و کۆى گشتى گوژمهى خهرجکراو بڕى (١٨٠) ملیۆن دۆلارى بۆ سهرفکراوه.

سۆران عومەر دەڵێت «ھهرچهنده نزیک به (٥٠) ملیۆن دۆلارى دیکه لهکۆى گوژمهکهدا ھهیه سهرف نهکراوه، پێدهچێ لهبهرامبهر ئهوهدا زهوى پێدرابێ».

قۆناغى دووهم نێوان رێگاى سهرهکى ھهولێر موسڵ تا ھهولێر شهقڵاوه دهگرێتهوه که نۆ کیلۆمهتر دهکات، پێنج یهکتربڕو یەک ئۆڤهر پاس و دوو ئهندهرپاس و یەک ئۆڤهرفلاى و هەشت زێرابى سندوقى تێدایه، کۆمپانیاى ھێمن جێبهجێى کردووه (١٦٥) ملیۆن و حهفتاوسێ ھهزارو (٢٥) دۆلارى بۆ خهرجکراوه.

قۆناغى سێیهمى پرۆژهکه ١٤.٥ کم بووه، نێوان رێگاى سهرهکى ھهولێر کهرکوک تا ھهولێر شهقڵاوه دهگرێتهوه، دوو یهکتربڕو یەک ئۆڤهر پاس و چوار ئهندهر پاس و یەک ئۆڤهرفلاى و نۆ زێرابى سندوقى تێدایه.

(١٤٤) ملیۆن و (٣٦٥) ھهزارو (٣٣٦) دۆلارى بۆ خهرجکراوه. کۆى گشتى (١٢٠) مهترى ھهولێر ٣٤.٥ کیلۆمهتره، بڕى (٤٨٩) ملیۆن دۆلارى تێچووه

سۆران عومەر دەشڵێت «بایى (٥٠) ملیۆن دۆلارێش زهوییان پێدراوه لهبرى قۆناغى یهکهم... تێچوى ھهر کیلۆمهترێک ١٤.١٧ ملیۆن دۆلاره«.

هەروەها بس لەشەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی دەکات کە ٣٣ کیلۆمهتره (٣٩١) ملیۆن دۆلارى بۆ دانراوه، لهکاتێکدا زهویهکهى سهختترهو شوێنهکهى بڕین و یهکتربڕو تێچوى زۆرتره، تێچووى ھهر کیلۆمهترێک ١١.٨٦ ملیۆن دۆلاره.

بە بڕوای سۆران عومەر ھهر کیلۆمهترێکى شهقامى (120) مهترى ھهولێر، بهبهراوردى (١٠٠) مهترى سلێمانى دوو ملیۆن و (٣٠٠) ھهزار دۆلار زیاترى تێچووه.

بۆ شهقامى (١٥٠) مهترى شارى ھهولێر نێوان رێگاى سهرهکى ھهولێر بهحرکه تا ھهولێر کۆیه (١٤) کیلۆمهتره بهبێ پارهى گوژمهى گۆڕانکارى (١٣١) ملیۆن و (٣١٦) ھهزارو (٢٨٠) دۆلارى بۆ تهرخانکراوه.

گوژمهى گۆڕانکارى بۆ شهقامى (120) مهترى کهخراوهته سهر گوژمهى تهرخانکراو بڕى (١٠٥) ملیۆن دۆلار بووه.

حکومەت: جیاوازی ناکەین

نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆکى حکومهتى ههرێمى کوردستان رایگهیاند زۆر کهس و لایهن زۆر به ناشارهزایى و بهبێ زانیاریی، لهچوارچێوهى موزایهدهکردن پرۆژهى شهقامى سهدمهتریى سلێمانییان خستووهته بهرباس و گفتوگۆو دهڵێت لهئێستادا لهڕێگهى لیژنهیهکى باڵاو پسپۆرى حکومهتهوه سهرقاڵى پێداچوونهوهو ئامادهکارى کردنین بۆ  پڕۆژهکه.

نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆکى حکومهتى ههرێمى کوردستان لە رایگهیراوێکدا وتی «حکومهتى ههرێم خزمهتگوزارییهکانى بهبێ جیاوازى دهگهیهنێته ههموو ناوچهکانى ههرێمى کوردستان، هاووڵاتیانمان لهسلێمانى شایهنى باشترین و شایستهترین خزمهتگوزارین و لهچهند مانگى رابردووشدا بڕیارمان لهسهر جێبهجێکردنى چهندین پڕۆژه لهسنوورى سلێمانى و گهرمیان و ههڵهبجه و ئیدارهى راپهڕین داوهو لهماوهیهکى نزیکیشدا دهست بهجێبهجێکردنى پرۆژهى سهدمهتریى سلێمانى دهکرێت».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار