یه‌کێک له‌ڕێگاکانی منداڵى بلورى حه‌رام ده‌کرێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ئه‌و رێگایه‌ى که‌حه‌رام کراوه‌ له‌کوردستان به‌کار ناهێنرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

ئهنجومهنی باڵای فهتوای ههرێمی کوردستان، یهکێک لهڕێگاکانی منداڵى بلورى حهرامدهکات و بهرپرسانی وهزارهتی تهندروستی و پسپۆرانی بواری نهخۆشیهکانى ژنان جهخت لهسهرئهوه دهکهنهوه ئهو رێگایهى کهحهرامکراوه لهههرێمی کوردستان بهکارناهێنرێت.

چهند ساڵێکه لهههرێمی کوردستان، بهشێک لهو خێزانانهی منداڵیان نیه پهنا دهبهنهبهر چاندنى منداڵى بلوری و هیواو ئومێدیان بهوهیه لهو رێگهیهوه ببنه خاوهنی منداڵ و لهزۆربهی پارێزگاکانی ههرێمیش سهنتهرو نهخۆشخانهی تایبهتی بۆ کراوهتهوه.

ئهنجومهنى باڵاى فهتوا رێگەیەکی منداڵی بلوری حەرامکردووە کەبریتیه لهچاندنى هێلکهى ژنێک لهناو هێلکهدانى ژنێکى تردا، ئهوهش کێشهى بۆماوە دروستدهکات. وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت ئەوە رێگهپێنهدراوه لەهەرێمی کوردستان.

لهنووسراوێکدا ئهنجومهنى باڵاى فهتوا رایگهیاندووه لهدانیشتنى ئاسایى خۆیدا له 24/12/2019 بهزۆرینهى دهنگى ئهندامهکانى دانانى منداڵى بلورى تهلقیحکراو لهتۆوى پیاوو هێلکهدانى ئافرهتدا لهدهرهوهى رهحم، پاشان چاندن و دانانى لهڕهحمى ههوێى ئهو ئافرهتهى خاوهن هێلکهدانه تهلقیح کراوهکهیه حهرامکردووه.

بهپێى نووسراوهکهی ئهنجومهنی فهتوا لهبهرئهوهى ئهو رێگه بلوریه هۆکاره بۆ شێواندن و نادیارى چهندین حوکمى شهرعى وهک میرات و دهستنوێژشکان و خهڵوهت لهگهڵ خزمهکانى پله دووى دایکهکهى و نادیارى دایکى راستهقینهى ئهو منداڵه بلوریه.

پهیمان ئیبراهیم، یهکێکه لهو ژنانهى بهوتهی خۆی ماوهى (ههشت) ساڵ چاوهڕوانى ئهوهبووه که بهڕێگهی سروشتی منداڵی ببێ، بهڵام ئاواتهکهی بهدینههاتووهو پهنای بردووەتهبهر رێگای بلوری و ئێستا بۆته دایکى منداڵێک و وهک خۆی ئاماژهى بۆدهکات کهتاکه هیواو خهونهکانى لهڕێگهى منداڵى بلوریهوه بهدیهاتووه.

پهیمان  ئێستا دایکی کچێکه لهڕێگهی بلوریهوه لهدایکبووه، دەڵێت «لهماوهی ئهو ههشت ساڵهدا پزیشک و سهنتهرو شار نهما نهچین و رووى تێنهکهین بۆ ئهوهى ببینه خاوهنى منداڵێک، بهڵام لهڕێگهى بلوریهوه بوومه دایکى کچێک».

پهیمان ئهوهى باسکرد کهدووجار لهوڵاتانى دهرهوهش بلورى داناوهو سوودى نهبووه، ئهو وتى «لهنهخۆشخانهیهکى شارى سلێمانى سهرکهوتووانه کارهکه ئهنجامدراو بوومه خاوهنى کچێک».

ئهو ژنه لهبارهى حهرامکردنی رێگهیهکی منداڵی بلوری لهلایهن لیژنهی فهتواوه، وتى «ئهگهر منداڵى ههقیی خۆت نهبێت و لهجهرگى خۆت نهبێت راسته حهرامه، کێ منداڵى دهوێت و کهس ئهوهى پێ قبوڵ ناکرێت».

بهشێک لهپسپۆرانی نهخۆشیهکانى ژنان و نهزۆکى و بلورى ئهوه دهخهنهڕوو لهو وڵاتانهی ئاینی ئیسلامی تیا پهیڕهودهکرێت ئهو جۆرهى تێدا دهکرێت که لیژنهى فهتوا حهرامیکردووه.

ژیان ئهحمهد، پسپۆرى نهخۆشیهکانى ژنان و منداڵبوون و نهزۆکى و بلورى، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «لهئێستادا رێژهیهکى زۆر خێزان دێن و منداڵى بلورى دهکهن، بهتایبهتیش نهک ههر خێزانى ناو ههرێمى کوردستان، بهڵکو لهتهواوى عێراقهوه داوای چاندنى منداڵى بلورى دهکهن».

لهبارهى بڕیارهکهی لیژنهى فهتواوه جهختی لهسهر ئهوهکردهوه پێشتریش بههیچ شێوهیهک ئهو جۆرهمان بۆ هیچ کهسێک نهکردووه، وتی «چونکه ئێمه کۆمهڵگهیهکى موسوڵمانین و وهک باسیش کراوه لهڕووى بۆماوەوە زیاتر کێشه دروستدهبێت، بۆیه نایکهین «.

ئهو پسپۆره باسى لهوهکرد پێش فهتواکه خێزانێک هاتوون و داوایانکردووه ئهو جۆرهیان بۆ بکهن، وتی «بهڵام پزیشکهکان نهیانکردووه، بۆیه خێزانهکه پهنایان بردۆتهبهر لیژنهى فهتوا، بۆیه ئهوانیش بهفهتوا رایانگهیاندووهو حهرامیان کرد».

ژیان ئهحمهد وتى «لهوڵاتانى تردا دهکرێت بهتایبهت لهوڵاته موسوڵمانهکانیش، خهڵکى خۆشمان نهخۆشمان  ههیه لهقوبرس و لوبنان و ئێران کردوویهتى».

سهبارهت بههۆکاری دهرکردنی ئهو فهتوایه، حهسهن موفتى، سهرۆکى لیژنهى باڵای فهتوا قسهى بۆ هاوڵاتى کردووهو دهڵێت «ئهو جۆرهیان کێشهى بۆماوەییەو تێکهڵبوونى تێدایه، بۆیه حهراممان کردووه«.

ئهو جۆرهى که فهتوا حهرامیکردووه، لهوڵاتانى تر جێبهجێدهکرێت کهبریتیه لهچاندنى هێلکهى ژنێک لهناو هێلکهدانى ژنێکى تردا، ئهوهش کێشهى وراسه دروستدهکات، بۆیه رێگهپێنهدراوه، زیاتر بابهتهکە شهرعییه نهک زانستى، چونکه لهزۆر وڵاتى تردا دهکرێت

باسى لهوهشکرد ئهگهر بهشێوهیهکى زانستى بکرێت و ئهو حاڵهتانه بێت، کهڕێگهپێدراوه «ئهوه حهڵاڵه« وتیشى «منداڵ بهختهوهرى بۆ خێزان دههێنێت، بۆیه ئێمهش رێگریمان لهوه نیه«.

بهرپرسانی وهزارهتی تهندروستى جهخت لهسهر ئهوهدهکهنهوه رێگه حەرامکراوەکە لهههرێم بهکارناهێنرێت و رێگهپێدراو نیه.

 محهمهد قادر، وتهبێژى وهزارهتی تهندروستى حکومهتی ههرێمى کوردستان، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئهو جۆرهى که فهتوا حهرامیکردووه، لهوڵاتانى تر جێبهجێدهکرێت کهبریتیه لهچاندنى هێلکهى ژنێک لهناو هێلکهدانى ژنێکى تردا، ئهوهش کێشهى وراسه دروستدهکات، بۆیه رێگهپێنهدراوه، زیاتر بابهتهکە شهرعییه نهک زانستى، چونکه لهزۆر وڵاتى تردا دهکرێت».

ئه‌و وتیشى «ئه‌و رێگه‌یه‌ به‌کارناهێنرێت له‌هه‌رێمدا، چونکه‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى موسوڵمانین و زیاتر گرنگى به‌کلتورو دابونه‌ریت ده‌درێت له‌وڵاتى ئێمه‌دا»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار