په‌روه‌رده‌ى پێنجوێن سبه‌ینێى کرده پشوو
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو بارانه‌ى هه‌رێمى گرتوه‌ته‌وه، په‌روه‌رده‌ى پێنجوێن ده‌وامى باخچه‌کان و بازنه‌ى یه‌که‌مى بنه‌ڕه‌تى کرده پشوو.
په‌روه‌رده‌ى پێنجوێن رایگه‌یاند"به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو بارانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته‌وه و له‌به‌ر سه‌لامه‌تى خوێندکاران، سبه‌ینێ یه‌ک شه‌ممه 9-2-2020، ده‌وامى باخچه‌کان و بازنه‌ى یه‌که‌م واته پۆلى یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌مى بنه‌ڕه‌تى ده‌کرێته پشوو".
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند"به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو بارانه‌ى رووى له هه‌رێمى کوردستان کردوه، ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ینه به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌کان که به‌پێى که‌شوهه‌واى ناوچه‌کانیان بڕیار له‌سه‌ر ده‌وامى سبه‌ینێ یه‌ک شه‌ممه بده‌ن".
هاوکات هه‌ر له‌م ساڵدا هه‌فته‌ى رابردووش دوو ڕۆژ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى خوێندن له قه‌زاى پێنجوێن به‌هۆى به‌فر و بارانه‌وه کرابووه پشوو.