هاوڵاتى ناوى پێنج کاندید بۆ هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ئاشکرا ده‌کات

ئه‌وانه‌ى ده‌بنه‌ هاوسه‌رۆکى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌کێتى ئه‌رک‌و کاره‌کانیان جیاواز ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و پێنج که‌سه‌ ده‌بنه‌ رابەری

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى که له (124) ئهندام پێکهاتووه بهزۆرینهى دهنگ سیستمى هاوسهرۆکى بۆ بهڕێوهبردنى یهکێتى یهکلاکردهوهو ‌هاوڵاتى ناوهکانیان ئاشکرادهکات.

بهپێى بهدواداچوونهکانى ‌هاوڵاتى، ئهو پێنج کهسهى بۆ پۆستى هاوسهرۆکى یهکێتى خۆیان دهپاڵێون یان رێکهوتن و تهوافوقى لهسهردهکرێت بریتین له (بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق، باڤڵ تاڵهبانى، لاهور شێخ جهنگى، رهفعهت عهبدوڵا، شاڵاو کۆسرهت رهسوڵ عهلى).

ههروهها ئهوانهى دهبنه هاوسهرۆکى بهڕێوهبردنى یهکێتى ئهرک و کارهکانیان جیاوازدهبێت، بهڵام ئهو پێنج کهسه دهبنه رابەری بهڕێوهبردن و ئیدارهدانى یهکێتى.

ئهندامێکى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى، داوایکرد ناوی نەهێرێت، زانیاریەکانی بە هاوڵاتى دا، جهختى لهوهکردهوه که ئهو ناوانه باسدهکرێت بۆ هاوسهرۆکى بهڕێوهبردنى یهکێتى، بهڵام بهشێک لهسهرکردایهتى لهگهڵ دانانى سێ کهسدان و بهشێک لهگهڵ چوارو پێنج کهسدان، وتیشى «ئهگهرى زۆرینه بهلاى ئهوهدا دهڕوات که چوار بۆ پێنج کهس بن».

ههروهها ئهوهشى خستهڕوو پرسى سهرۆکى ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى و جێگرهکهى و سکرتێرهکهى یهکێکى دیکهیه لهوانهى کهدهبێت لهنێوخۆى یهکێتى گفتوگۆو رێکهوتنى پێشترى لهسهربکرێت، وتیشى «ئهگهر هاوسهرۆکانى بهڕێوهبردنى یهکێتى سێ کهس بێت، ئهوا ئۆتۆماتیکى دووان لهوانهى ناویان بۆ هاوسهرۆکى دێت بهههڵبژاردن پۆستى سهرۆکى ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى و جێگرهکهى وهردهگرن و کهسێکى دیکه بۆ سکرتێرى ئهنجومهنهکه ههڵدهبژێردرێت».

ئهندامانى ئهنجومهنى جێبهجێکردن ژمارهیان له (9 بۆ 11) کهس دهبێت، لهگهڵ هاوسهرۆکانى یهکێتى یا پێشتر ههڵبژاردنیان بۆ دهکرێت لهناو ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى.

ئهندامێکى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى وتی «هێشتا یهکێتى نیوهى خاڵهکانى پهیڕهوى پهسهند نهکردووه، دواى پهسهندکردنى سهرجهم خاڵهکانى پهیڕهو که له (75) خاڵ پێکهاتووه، ئهوکاته ئهندامانى ئهنجومهنى جێبهجێکردن و هاوسهرۆکانى بهڕێوهبردنى یهکێتى ههڵدهبژێردرێن».

سهرپهرشتیارى دانیشتنهکانى کۆبوونهوهى ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى یهکێتى دهڵێت بهزۆرینهى دهنگ سیستمى هاوسهرۆکى پهسهند کراوهو یهکێتى سکرتێرى نابێت.

مستهفا چاوڕهش، سهرپهرشتیارى دانیشتنهکانى کۆبوونهوهى ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى یهکێتى لهلێدوانێکدا به‌‌  هاوڵاتى وت «تائێستا (40) خاڵ لهپهیڕهوى ناوخۆ پهسهند کراوهو (35) ماددهى ماوهو ههوڵدهدهین لهچوار پێنج رۆژى دیکه کارهکانى تهواو بکهین».

وتیشى «بڕیاردرا لهپهیڕهوى ناوخۆ دهبێت ههمووى پێوهى پابهندبێت و بچنه سهر کارهکانى خۆى، لهپهیڕهو جێگیرکرا کهیهکێتى سکرتێرى نابێت و کۆتا بڕیاره، بهڵکو سیستمى هاوسهرۆکى پهیڕهو دهکات، کهس دیارى نهکراوه بۆ هاوسهرۆکى و بههێمنى لهچهند رۆژى داهاتوو ئهوه دیارى دهکرێت».

مستهفا چاوڕهش باسى لهوهشکرد که تاپهیڕهوى ناوخۆى یهکێتى ماددهکانى پهسهند نهکرێت، ههڵبژاردن بۆ ئهندامانى ئهنجومهنى جێبهجێکردن ناکرێت.

هەروەها وتی «که ماددهکانى پهیڕهو پهسهندکران ههڵبژاردن لهناو ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى دهکرێت، لاى ئێمه ژمارهى ئهندامانى ئهنجومهنى جێبهجێکردن دیارى نهکراون».

مستهفا چاوڕهش ئهوهشى دووپاتکردهوه که ناگاته مانگێکى دیکه کارهکانى یهکێتى تهواودهکرێت بهههڵبژاردنى هاوسهرۆکان و ئهنجومهنى جێبهجێکردن و پهسهندکردنى ماددهکانى پهیڕهوى ناوخۆشهوه.

وتیشی «تهمهننا دهکهین یهکێتى نوێببێتهوه، ئهگهر لهسهر ئهم نهفهسه بڕۆین و یهکگرتوو بین لهسهروو ههموویهوهو بهرنامهى باشمان ههبێت ئهوه نوێبوونهوهیه، ئهگهر ئهوه نهکهین مهعنا ئهوهیه کهئێمه زهرهرمان کردووه«.

چهند خاڵێک لهپهیڕهوى ناوخۆى یهکێتى هێشتا یهکلانهکراوهتهوهو پهسهندنهکراوه که لهکۆى (75) خاڵ (35) خاڵى ماوهتهوه، بهشێک لهخاڵهکان پهیوهندى بهههماههنگى ئۆرگانهکانى یهکێتییهوه ههیه، بهتایبهت ههماههنگى و دهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى و ئهنجومهنى جێبهجێکردن و ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى.

مسته‌فا چاوڕه‌ش وتى «ئه‌و ماددانه‌ى په‌یوه‌ندى به‌هه‌ماهه‌نگى  له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى هه‌یه‌، هێشتا په‌سه‌ند نه‌کراوه‌و ماوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ندبکرێت هه‌ردوولا قبوڵى بێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار