کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى له‌ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌کان پێکدەهێنرێت

کۆمیته‌یەک له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان پێکده‌هێنرێت بۆ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد بەهۆی «په‌رته‌وازه‌یی» حزبه‌ سیاسییه‌کان ‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ئهندامێکى کۆنگرهى نهتهوهیى کورد دهڵێت کۆمیته لهههر چوار پارچهى کوردستان پێکدههێندرێت و دواتر دهکرێن بهیهک بۆ چاودێرى ههڵوێستى لایهنه سیاسییهکان.

دوێنێ شهممه 8ى شوباتى 2020 وهفدێکى پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) که بهشێکیان پهرلهمانتاربوون و چهند پارتێکى سیاسى کوردى باکور کۆنفرانسێکیان لههۆتێل داوا لهسلێمانى بهئامادهبوونى دهستهبژێرانى رۆشنبیران و رووناکبیران ژمارهیان زیاتر له (200) کهس دهبوو لهشارهکه ئهنجامدا.

 ئهندامێکى کۆنگرهى نهتهوهیى کورد ئاماژه بهوهدهدات ئامانجیان ئهوهیه کۆمیتهى هاوبهش لهنێوان ههر چوار پارچهى کوردستان پێکبهێنن لهسهر ئاستى کۆمهڵگا نهک حزبه سیاسییهکان.

شوکروڵڵا حهمهدهمین، ئهندامى کۆنگرهى نهتهوهیى کورد لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى  وت «ئامانج بۆ یهکخستنى وتارى کوردو دروستکردنى یهکێتى نهتهوهییه بهشێوازێکى تر، رایهڵهیهکى کۆمهڵگایى پێکدههێنین کار لهسهر یهکێتى نهتهوهیى بکات ببێته پردێک لهنێوان پارچهکانى کوردستان، لانى کهم لهم قۆناغهدا وهکو چاودێرێک بێت بهسهر ههڵوێست و ههڵسوکهوتى حزبه سیاسییهکانهوه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد پێشتر ههوڵهکان لهسهر ئهوهبوون که لهگهڵ لایهنه سیاسییهکان قسه بکرێت، بهڵام ئهمجاره لهدهرهوهى حزبهکانه که لهئێستادا حزبه سیاسییهکان پهرتهوازهن.

بهپێى دهرئهنجامى کۆنفرانسهکه بڕیاره کۆمیتهیهک لهههرێمى کوردستان (باشورى کوردستان) و کۆمیتهش لهسێ پارچهکهى دیکه پێکبهێندرێت، ئهو ئهندامهى کۆنگرهى نهتهوهیى کورد وتیشى «زهمینهسازى کراوهو کاتى ئهوهش هاتووه که کۆمیتهکان لهههر چوار پارچه، دواتر بکرێنه یهک بۆ وشیارى نهتهوهیى و نزیککردنهوهى ههستى نهتهوهیى و کار بۆ بهستنى کۆنفرانسى راوێژى دهکات بۆ ئهوهى لهم قۆناغهى ئێستا بهرچاوڕوونى بداته هێزو لایهنه سیاسییهکان و کۆمهڵگا».

شوکروڵڵا جهختى لهوهشکردهوه دروستکردنى کۆنگرهى نهتهوهیى کورد پشوودرێژى زۆرى دهوێت، وتی «داگیرکهرانى کوردستان سهدساڵه کار لهسهر کهرتکردنى کورد دهکهن، کارکردن لهسهر یهکخستنهوهی ههوڵى زۆرو کاتى زۆرى دهوێت».

وه‌فده‌که‌ى هه‌ده‌په‌و پارته‌ سیاسییه‌کانى دیکه‌ى باکور رۆژى 4ى شوباتیش له‌پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک رۆشنبیرو رووناکبیر کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، که‌پێکهێنانى کۆمیته‌ى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورده‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار