پێنجوێن؛ ناوچه‌ی گه‌شتوگوزاری زستانه‌ی فه‌رامۆشکراو
پێنجوێن خاوه‌نی زیاتر له 10 هاوینه هه‌واره، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانگه‌یه‌کی گه‌شتوگوزار له‌ناوچه‌کدا نییەو پشتگوێ خراوە
5 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌ر فه‌تاح
بەفری سەر لووتکەی شاخەکانی پێنجوێن لەزستاندا خوڕەی ئاوەکانی دامێنی چیاکان لەهاویندا، دێمەنێکی دڵڕفێنن بۆ ئەوانەی کەبیانەوێت شوێنێکی نوێ تاقیبکەنەوە بۆ گەشتوگوزار، بەڵام ئەم دیمەنانە تاڕادەیەک بەتاڵن لەگەشتیارانی تامەزرۆی گەشتی زستانە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی خزمەت و رێگاوبانی پێویستەوە.
پێنجوێن یه‌کێکه له‌ناوچه گه‌شتیاریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌هۆی سروشته جوانه‌که‌ى و دیمه‌نی چیابه‌رزه‌کانی ده‌روپشتی و بوونی دارستان و باخێکی زۆررو فێنکی ئاووهه‌واکه‌یه‌وه سه‌رنجی گه‌شتیارانی به‌لای خۆیدا راکێشاوه، بەڵام بەدەگمەن گەشتیار دەبینێت لەزستاندا گەشت بۆ ئەم ناوچە سەرنجڕاکێشە بکەن کە بەوەزری زستان بەفری سپی لەسەر لوتکەی شاخەکانی نابڕێت.
ساڵانه هه‌زاران هاوڵاتی له‌ناوچه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌وه‌رزه جیاوازه‌کان رووى تێده‌که‌ن و کاته‌کانی خۆیانی تێدا به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام خراپی رێگاوبانهکهی و نه‌بوونی مه‌رجه‌کانی که‌رتی گه‌شتوگوزارییه‌کان وایکردووه گه‌شتیاران داوابکه‌ن ئاوڕی جددی لێبدرێته‌وه.
له‌وه‌رزی زستاندا پێنجوێن ساڵانه به‌فرێکی زۆری لێده‌بارێت، ئه‌مه‌ش وایکردوه ببێته شوێنی گه‌شتی زستانه‌و سه‌دان هاوڵاتی سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکەیه ده‌که‌ن.
ئارام عوسمان ته‌مه‌ن (37) ساڵ دانیشتوی شاره‌زوور ساڵانه چه‌ند جارێک بۆ گه‌شت ده‌چێته سه‌یرانگاکانی پێنجوێن، ئه‌و به‌هاوڵاتی وت «پێنجوێن خۆشترین ناوچه‌ی گهشیتاریه له‌سنورى سلێمانیدا به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى زستان ئه‌وکاتانه‌ى به‌فری لێده‌بارێت، به‌ڵام که‌می خزمه‌تگوزاری واده‌کات زۆر دڵمان بهسهیرانگاکانی خۆش نه‌بێت، چونکه له‌ڕووی رێگاوبانه‌وه زۆر خراپه‌و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانیش نا‌بینیت له‌ناوچه گه‌شتیاریه‌کان وه‌ک ته‌والێت و شوێنی دانیشتن».
له‌ساڵی 2014وه به‌هاوکاری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی گه‌نجان یاری خلیسکانی سه‌ر به‌فر له‌پێنجوێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێستا دوو تیمی کوڕان و کچان که‌ژماره‌یان نزیکه‌ی (60) که‌سه سه‌رقاڵی ئه‌م وه‌رزشه‌ن، جگه له‌چێژبینین له‌یارییه‌که دیمه‌نی جوان و دڵرفێنی چیا به‌فرینه‌کان چێژێکی تایبه‌ت به‌ئاماده‌بووانی وه‌رزشه‌که ده‌به‌خشێت.
مه‌ریوان فه‌ره‌ج سه‌رپه‌رشتیاری یاری خلیسکانی سه‌ر به‌فر، ئاماژه به‌وه‌ده‌کات قه‌د پاڵی کێوێک له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاکه تایبه‌تکراوه به‌یاریی خلیسکانی سه‌ر به‌فر نزیکه‌ی پێنج دۆنم زه‌وییه، به‌ڵام که‌می پێداویستییه‌کان و نه‌بوونی پاڵپشتی بۆته گرفتی گه‌وره له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنیدا.
ئه‌و وتیشی «له‌وه‌رزی زستان ته‌نها فیستیڤاڵی خلیسکانه زۆر گه‌رموگوڕه‌و گه‌شتیار راده‌کێشتێت بۆ ناوچه‌که، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌موکورتییه‌کی زۆرمان هه‌بووه له‌ڕووی دابینکردنی ته‌واوی که‌لوپه‌له‌کان و نه‌بوونی توانای دارایی و پاڵپشتی حکومه‌ت، بۆیه نه‌توانراوه وه‌ک پێویست گرنگی پێبدرێ، لێره‌وه داوا له‌حکومه‌ت ده‌که‌ین که بۆ ساڵانی داهاتوو، که‌لوپه‌لی وه‌رزشیی پێویستمان بۆ دابینبکه‌ن تابتوانین زۆرترین گه‌شتیار بهێنینه پێنجوێن».
سنوری پێنجوێن به‌هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی ناوچه‌یی و که‌شوهه‌واکه‌یه‌وه به‌یه‌کێک له‌ناوچه فێنکه‌کانی پارێزگای سلێمانی داده‌نرێت و خاوه‌نی چه‌ندین سه‌یرانگای زستانه‌و هاوینه‌یه، گرنگترین سه‌یرانگا به‌ناوبانگه‌کانی قه‌زای پێنجوێن بریتین لهبلکیان، گۆڵێ، چوارباخ، یاساماڵ، سێچاکانه، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان هاوینه‌هه‌واری گۆڵێیه که‌خاوه‌نی قهیتهرانێیهکی زۆر دڵگیره‌و له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رمادا له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمه‌وه زۆرترین گه‌شتیار رووی تێده‌کات.
سه‌یرانگه‌ی گۆڵێ ده‌که‌وێته گوندی گۆڵێ له‌شارۆچکه‌ی گه‌رمک به‌دووری 25 کیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی قه‌زاکه‌وه، ئه‌م سه‌یرانگه‌یه تاوه‌کو ئێستا سروشتی خۆی پاراستووه.
به‌رپرسانی ناوچه‌که‌ش هاوشێوه‌ی گه‌شتیاران گله‌یی و گازنده‌یان هه‌یه له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم و سه‌رمایه‌دارانی که‌رتی تایبه‌ت که‌ده‌ستی هاوکاری بۆ سه‌یرانگاکان درێژنهکردووهو نه‌هاتوون پرۆژه‌ی تێدابکه‌ن.
هه‌رچه‌نده له‌سنوری پێنجوێندا خاوه‌نی زیاتر له(10) هاوینه‌هه‌واره، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانگه‌یه‌کی گه‌شتوگوزار له‌ناوچه‌کدا نیه که‌چاودێری شوێنه گه‌شتیارییه‌کان بکات.
زانا ره‌حمان قایمقامی پێنجوێن بە هاوڵاتی وت «ته‌نها هاوینه‌هه‌واری بلکیان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی هه‌رێمدا هه‌ژمارکراوه«.
ساڵانه به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزەکانی بەهارو زستان و هاویندا زیاتر له (100) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌که‌ن
قایمقامی پێنجوێن له‌به‌شێکی تری قسه‌کانیدا بۆ هاوڵاتی وتی «حکومه‌ت و که‌رتی تایبه‌تیش نه‌یانتوانیوه وه‌ک پێویست خزمه‌تی ناوچه گه‌شتیاریه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌پێى توانای خۆمان کارمانکردووهو هه‌ندێک پرۆژه‌ى سه‌ره‌تایی و پێویستمان ئه‌نجامداوه«.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمیه‌کان، ساڵانه به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزەکانی بەهارو زستان و هاویندا زیاتر له (100) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌که‌ن. بەڵام کەمترینیان لەوەرزی زستاندان.
نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که‌پلان و ستراتیژیه‌تی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئه‌وه‌یه که‌رتی گه‌شتیاری بکه‌ن به‌یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کانی داهاتی هه‌رێم و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێت هه‌موو ئه‌و ناوچانانه‌ی کهسهیرانگاو ناوچه‌ی گه‌شتیارییان هه‌یه ئاوڕی پێویستیان لێبده‌نه‌وه.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم بە هاوڵاتی وت «پێنجوێن که‌شوهه‌واو جوگرافیای واهه‌ڵکه‌وتووه که‌ناوچه‌یه‌ک دڵگیرو له‌باره بۆ گه‌شیار، بۆیه ئه‌وێ یه‌کێکه له‌وناوچانه‌ی که له‌ساڵانی رابردوو به‌پێی داهاتی حکومه‌ت هه‌ندێک کار کراوه له‌سه‌یرانگاکان به‌تایبه‌تی گۆڵێ».
نادر رۆستی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هاوشێوه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه فیستیڤاڵی هه‌فته‌ی سپی ئه‌نجامبدرێت و له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌دان گه‌شتیار چوونه‌ته ناوچه‌که، چونکه له‌باره بۆ ئه‌و جۆره وه‌رزشه، که‌شێکی زۆر خۆش و تایبه‌ت دروستده‌کات، هه‌وڵده‌ده‌ین فراوانتر بکرێت بۆ ساڵانی داهاتوو. چونکه سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی راکێشانی گه‌شتیاری زستانه‌یه.
حکومەتی هەرێم هیچ بنکه‌یەکی گه‌شتیاری له‌پێنجوێن نەکردۆتەوە، وته‌بێژه‌که‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار وتی «له‌ساڵی 2014وه حکومه‌ت له‌قه‌یراندایه‌و هه‌موو جۆره دامه‌زراندنێک راگیراوه بۆیه نه‌توانراوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان بنکه‌یه‌کی گه‌شتیاری له‌وێ بکرێته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌یرانگاکان بکات، ئێمه له‌هه‌وڵه‌کانی خۆمان به‌رده‌وامده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا به‌ڵکو حکومه‌ت دامه‌زراندن بکاته‌وه، چونکه زۆر پێویسته‌و زه‌روره که‌ئه‌و بنکه‌یه بکرێته‌وه«.
جگه له‌هاوینه هه‌واره‌کان، به‌هۆی بوونی چه‌ندین قه‌ڵای مێژوویی و ئارامگای شاعیران و که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانه‌وه سالڵانه ژماره‌یه‌کی زۆرگهشتیار سه‌ردانی سنوری پێنجوێن ده‌که‌ن.
پێنجوێن یه‌کێکه له‌قه‌زا دێرینه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، نزیکه‌ی (٩٠) کیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانیه‌وه دووره‌و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیکه‌ی (٤٠) هه‌زار که‌س ده‌بێت و (40) کیلۆمه‌تر له‌شاری مه‌ریوانی رۆژههوڵاتی کوردستانه‌وه دووره.
پێنجوێن ئه‌و شارۆچکهیهیە له‌کۆمه‌ڵێک چیا‌و گردۆڵکه پێکهاتووه، ناوچه‌یه‌کی سه‌خته‌و پله‌کانی گه‌رمای له‌زستاندا زۆرجار بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێت، به‌و هۆیه‌وه که‌شوهه‌واو جوگرافیایه‌کی له‌باری هه‌یه بۆ وه‌رزشه‌کانی تایبه‌ت بهخلیسکانی سه‌ر به‌فر.