به‌هۆی به‌فره‌وه‌ 62 هاوڵاتی تووشی حاڵه‌تی شکان و ده‌رچوونی ئێسک بوون

5 ساڵ لەمەوپێش



عومهر فهتاح

لهماوهی دوو رۆژی رابردوودا (62) هاوڵاتی تووشی حاڵهتی شکان و دهرچوونی ئێسک بوون بههۆی بهفرو سهرماوهو بهستنی شهقامهکانهوه، بهشێکی زۆریان دوای چارهسهری پزیشکی رهوانهى ماڵهوه کراونهتهوهو هاتوچۆش رێنمایی دهداته شۆفێران کهتیژڕهوی نهکهن.

چهند رۆژێکه شهپۆلێکی سهرماو سۆڵهو بهفر روویکردوهته ناوچهکانی ههرێمی کوردستان و پلهگانی گهرما دابهزیون بۆ ژێر سفری پلهی سهدی و بهشێک له رێگا سهرهکیهکان و شهقامهکانی ناو سهنتهری شارهکانیش بهستویهتی و ئاستهنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلیش دروستکردوه.

لهسهنتهری پارێزگای دهۆک نزیکهی (20) سم بهفر باریوهو پلهی گهرما دابهزیوه بۆ ئاستی (12) پلهی ژێر سفرو بهشێکی زۆری شهقامهکان بهستویهتی و چهند رووداوێکی هاتوچۆش روویداوه.

ههیسهم عهبدی بهرپرسی سهنتهری فریاکهوتنی پارێزگای دهۆک، به ھاوڵاتی وت «بههۆی بهستنی شهقامهکانهوهو زۆری بهفرهوه کارمهندانی سهنتهرهکهمان لهماوهی دوو رۆژی رابردوودا (37) هاوڵاتی تهمهن جیاوازیان گهیاندوهته نهخۆشخانهکان کهتووشی حاڵهتی شکانی ئێسکی دهست و قاچ بوون یان خزان  و ترازان بوون».

ئهو بهرپرسه ئاماژهی بهوهکرد نزیکهی (12) حاڵهتیان بههۆی رووداوهکانی هاتوچۆوه بووه که ئاستهنگیان بۆ دروستبووه لهسهر شهقامهکانی ناوهندی پارێزگا یان رێگاوبانهکانی دهرهوه.

بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیش بڵاویکردهوه لهنزیک قلیاسان ئۆتۆمبێلێکی ئهمبولانس لهکاتی گواستنهوهی نهخۆشێکدا، کۆنترۆڵی لهدهستداو وهرگهڕاوهو رووداوهکهش بههۆی بهستنی شهقامهکهوه بووهو شۆفێرهکه کۆنترۆڵی لهدهستداوه‌‌و وهرگهڕاوه، بهڵام رووداوهکه هیچ زیانێکی گیانی بهدواوه نهبووه.

لوقمان لهتیف، بهرپرسی بهشی راگهیاندنی نهخۆشخانهی گشتی پێنجوێن به‌‌ ھاوڵاتی وت «بههۆی ئهو شهپۆله سهرمایهی که رووی لهناوچهکهمان کردووهو ئهو بهفرو بهستهڵهکهی کهههیه لهماوهی ئهم دوو رۆژهدا نزیکهی (25) ھاوڵاتی بههۆی خزان و کهوتنهوه تووشی شکانی ئێسک و دهرچوون و درزو ئازار پێگهشتن بوون و چارهسهری پێویستیان بۆ کراوه«.

ناوبراو داوای لههاوڵاتیان کرد کهزۆر بهووریاییهوه هاتوچۆ بکهن و لهکاتی زۆر پێویست نهبێت نهچنه دهرهوه تا ئهم شهپۆله سهرماو بهفره تێدهپهڕێت، وتیشی «بهتایبهت ئهوانهی بهتهمهن و منداڵن چاودێری وردتریان دهوێت، چونکه پێکهاتهی ئێسکیان لاوازتره بۆ بهرکهوتنی زهبری دهرهکی».

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیش، له‌ئاگاداریه‌کیدا هۆشداری داوه‌ته‌ شۆفێران که‌ به‌هۆی دابه‌زینی پله‌کانی گه‌رما بۆ ژێر سفر به‌سته‌ڵه‌ک له‌سه‌ر چه‌ند شه‌قامێک هه‌یه‌و پێویسته‌ به‌وریاییه‌وە شۆفێریی بکه‌ن‌و تیژڕه‌ویی نه‌که‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار