‌وەزیرە کوردەکان لەبەغدا دانانرێنەوە

عه‌للاوى په‌یامێک بە دوو رێگا بۆ سه‌رکردایه‌تیى سیاسیى کورد دەنێرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

کاندیدى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینهى نوێى حکومهتى عێراق محهمهد تۆفیق عهللاوى، شهوى دووشهممهى رابردوو پهیامێکى بەپەرلەمانتاران و «فوئاد حوسێن» وەزیری دارایی عێرقدا ناردووه کهوهزیر «لهسهر بنهماى حزبى دانانێت».

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، فوئاد حوسێن جێگرى سهرۆک وهزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئابوورى و وهزیرى دارایى لهگهڵ محهمهد تۆفیق عهللاوى کاندیدى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومهتى عێراق کۆبووهتهوهو داواى لێکردووه لهسهر بنهماى کورسى کوردو پشکى حزبه کوردییهکان لهپهرلهمانى عێراق وهزارهتهکان بدرێته کورد.

فوئاد حوسێن وتوویەتی کەدۆخى کورد جیاوازه لهشیعهکان که ناڕهزایهتیان ههیه لهئێستادا، بهڵام عهللاوى به راشکاوى ئهوهى پێ راگهیاندووه کهوهزیرهکان لهسهر بنهماى تهکنۆترات و سهربهخۆ دادهنێت و کهسانى دیارى حزبى دانانێت.

بهرههم ساڵح شهوى 1ى شوباتى 2020 محهمهد تۆفیق عهللاوى راسپارد بۆ پێکهێنانى کابینهى نوێى حکومهتى عێراق و ماوهى مانگێکى لهبهردهستدایه بۆ پێکهێنانى حکومهتهکهى و تهنها (18) رۆژى لهبهردهستدا ماوه بۆ پێکهێنانى کابینهکهى.

پهرلهمانتارێکى کوردو ئاگادار لهو پرسه کهنهیویست ناوى بهێندرێت، جهختى لهوهکردهوه که «فوئاد حوسێن دواى کۆبوونهوهکه، بهتووڕهیى لهکۆبوونهوهکه چۆته دهرهوهو نیگهران بووه«.

سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهپهرلهمانى عێراق دهڵێت نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان پێى راگهیاندوون فوئاد حوسێن بهفهرمى بۆ دانوستان لهگهڵ کاندیدى راسپێردراو بۆ کابینهى نوێى حکومهت کۆنهبووهتهوه.

سهلیم شوشکهیى، سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به‌ ھاوڵاتی وت «دوێنێ سهرۆکى ههرێمى کوردستان پێى راگهیاندین که فوئاد حوسێن بهفهرمى لهگهڵ عهللاوى باسى پێکهێنانى حکومهتى داهاتووى عێراقى لهگهڵدا نهکردووهو نهچۆته ناو دانوستانى فهرمییهوه«.

دوێنێ سێشهممه 11ى شوباتى 2020 نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێم لهگهڵ سهرۆکى فراکسیۆنه کوردییهکان کۆبوونهتهوهو جهخت لهیهکڕیزى کورد کراوهتهوه لهبهغدا بهپێى راگهیاندراوى فهرمى سهرۆکایهتى ههرێم.

لهبارهى ئهو وهزیره کوردانهى که لهناو کابینهکهى عادل عهبدولمههدی سهرۆکى حکومهتى کاربهڕێکهردان دهمێننهوه یان نا، سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ وتی «بهتەئکید ئهم دهموچاوانهى ئێستا لهناو حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدیدان نامێنن».

عهللاوى بەپەرلەمانتارە کوردەکانی وتووە، دوو مهرجى سهرهکی ههیه، کهسانێک بن زۆر حزبى دیار نهبن و هاوکاری بن لهکابینهکهدا، وتوشیەتی «خۆ ئهوانهى لهناو حزبهکاندان ههموو خهڵکى خراپ نین و خهڵکى باشیشیان تێدایه«.

پهرلهمانتارێکى کورد لهبهغدا ئاشکراى دهکات که عهللاوى کاندیدى راسپێردراو بۆ کابینهى نوێى حکومهتى عێراق ههردوو وهزیرهکهى پارتى لهپۆستهکانیان لادهدات و خهڵکانى سهربهخۆ دادهنێت.

کاوه محهمهد، ئهندامى فراکسیۆنى گۆڕان لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «محهمهد تۆفیق عهللاوى کاندیدى راسپێردراو بۆ کابینهى نوێى حکومهت پێى راگهیاندین کهخهڵکى سهربهخۆ دادهنێت و شیعهکان بهوه رازى بوون، سوننه و کورد دهیانهوێت بهشداربن و پشکیان ههبێت».

ناوبراو وتیشى «عهللاوى ههردوو وهزیرهکهى پارتى، فوئاد حوسێن وهزیرى دارایى و بهنگین رێکانى وهزیرى ئاوهدانکردنهوهو نیشتهجێکردن لادهدات لهپۆستهکانیان و خهڵکى سهربهخۆ دادهنێت، ئهوهشى کردووه بهمهرج بۆ لایهنه سیاسییهکان».

کورد لهکابینهکهى عادل عهبدولمههدى سێ وهزارهتى ههبووهو فوئاد حوسێن جێگرى سهرۆک وهزیران بۆ کاروبارى دارایى و وهزیرى دارایى، بهنگین رێکانى وهزیرى ئاوهدانکردنهوهو نیشتهجێکردن لهسهر پشکى پارتى  و یهکێتیش یهک وهزارهتى ههیه کهبریتییه لهحاکم فاروق وهزیرى داد.

سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى لهبهغدا دهڵێت قبوڵى ناکهن عهللاوى راسپێردراو بۆ حکومهتى نوێى عێراق بهناوى کهسانى سهربهخۆ وهزیرێکى وهکو تهها محێدین مهعروف بۆ کورد دابنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ کۆبونهوهى سهرۆکایهتى ههرێم لهگهڵ پێنج فراکسیۆنى کوردستانى(پارتى، یهکێتى، گۆڕان، کۆمهڵ، یهکگرتوو) بەڕێوەچوو لەسەر ئەو پرسە.

ڤیان صهبرى، سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى لهبهغدا بە ھاوڵاتی بۆ هاوڵاتى،  باسی لەوەکرد کە کۆبوونەوەکە  جهختی لهیهکڕیزى کرادۆتەوە.

ڤیان سهبرى وتی «وهزیر پۆستێکى سیاسییه نهک پۆستێکى ئاسایى، که سیاسییه زۆر ئاساییه ئهو کهسانه حزبى بێت و ههم تهکنۆترات و پاک بێت، دهبێت عهللاوى مامهڵه لهگهڵ سهرکردایهتى سیاسى کورد بکات لهسهر مهسهلهى دانانى وهزیرهکان.

هاوکات، ئهوهشی روونکردەوه که لهگهڵ حکومهتى نوێ رێککهوتنى نێوان ههرێمى کوردستان و عێراق که پێشتر ئهنجامدراوه لهسهر مهسهلهى بودجهو ماددهى 140ى دهستور جێبهجێ بکرێت و یهکێکه له ئهولهویاتهکانیان.

بهرههم ساڵح شهوى 1ى شوباتى 2020 محهمهد تۆفیق عهللاوى راسپارد بۆ پێکهێنانى کابینهى نوێى حکومهتى عێراق و ماوهى مانگێکى لهبهردهستدایه بۆ پێکهێنانى حکومهتهکهى.

ئهو پهرلهمانتارهى گۆڕان جهختى لهوهشکردهوه که عهللاوى کۆتایى ههفتهى ئاینده بڕیاره حکومهتهکهى رابگهیهنێت و بێته پهرلهمان، وتیشى:» تهنها (١٨) رۆژ لهبهردهست محهمهد تۆفیق عهللاوى کاندیدى راسپێردراو بۆ کابینهى نوێى حکومهت ماوه، ئهوهى بهبرادهرانى ئێمه وتووه لهبهغدا بڕیاره کۆتایى ههفتهى ئاینده حکومهتى نوێ و بهرنامهى حکومهتهکهى رابگهیهنێت».

سهلیم شوشکهیى ئهوهشى دووپاتکردهوه که کورد لهکابینهکهى عهللاوى چوار وهزارهتى پێدهدرێت، بهپێى بهرکهوتهى کورسییهکان بێت پارتى دوو وهزارهت و یهکێتى وهزارهتێک و گروپى (١٥) وهزارهتێکیان دهبێت.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا کە دوو بەشن، بەشداریانن نەکردوە لە کۆبوونەوەکەدا، رابوون مەعروف پەرلەمانتاری فراکسۆنی ئایندە کە ساڵی رابردوو لە نەوەی نوێ جیابوونەوە، لەو باریەوە وتی «ئێمە وەک بنەما، کۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ ھیچ ناوەندێکی حکومی و حیزبی رەتناکەینەوە، بەڵام لە دیدی ئێمەوە پارتی و یەکێتی بەشێکن لە کێشەکانی عێراق نەک چارەسەر. بۆیە گونجاو نیە بچین لەگەڵ پارتی و یەکێتی باسی چارەسەری کێشەکان بکەین لە کاتێکدا ئەو دو حیزبە خۆیان بەشێکن لە ھۆکاری کێشەکان».

رابوون مەحروف بە ھاوڵاتی وت «ئێمە بڕوامان بە تێرمی یەکڕیزی و دابەشکاری تائیفی و مەزھەبی نییە لە عێراقدا. لە دیدی ئێمەوە لەم قۆناغەدا پارتی و یەکێتی زوڵم و ستەمیان لە ھاوڵاتیانی ھەرێم زۆرتر کردوە تا دەزگا حوکمڕانیەکانی بەغداد. بۆیە ئێمە بیر لە رزگارکردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەکەینەوە لە دەستی پارتی و یەکێتی، نەک بچین لەگەڵ پارتی و یەکێتی فراکسیۆنی یەکگرتو پێکبھێنین و ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە سەر بلەقێنین».

وتشی «شاندی کوتلە کوردستانیەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ بەڕێز محمد عەلاوی دانیشتون بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەجێندای کابینەی داھاتو لەسەر مافە بنەڕەتیەکانی گەلی کوردستان. بەڵام سەبارەت بە پشکی حیزبەکان، ئێمە وەک فراکسیۆنی ئایندە لەم قۆناغەدا دژی پێکھێنانی حکومەتین لەسەر بنەمای پشکپشکێنەی حیزبی و بەشداریش لە حکومەتدا ناکەین».

گروپى (١٥) پێکهاتوون له‌فراکسیۆنه‌کانى (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، نه‌وه‌ى نوێ، ئاینده‌، هاوپه‌یمانى)، کاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه‌ که‌ داواى هیچ وه‌زاره‌تێکیان له‌ عه‌للاوى نه‌کردووه‌، به‌ڵکو ته‌نها داواى پاراستنى مافه‌کانى گه‌لى کوردیان کردووه‌ به‌تایبه‌ت پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ى جووتیاران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار