شەڕی غازەکە «له‌ده‌ست ده‌رچووه«
قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ: ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێکراوه، بۆ ناچن سکاڵا بکه‌ن
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانتارێکی کوردستان، کێشه‌ى نه‌بوون و که‌می غاز له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌خاته ئه‌ستۆی حزبه‌کانى ناو حکومه‌تی هه‌رێم و پێی وایه ئه‌وان گرفته‌که‌یان دروستکردووه، چونکه هیچ کێشه‌یه‌ک نیه له‌به‌رهه‌مهێنانیدا.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت کێشەکە «له‌ده‌ست ده‌رچووه« داواش لەحکومەت دەکات چارەسەری بکات. هه‌ر تانکەرێکیش رۆژانه پۆلیسێکى له‌گه‌ڵدا ده‌گه‌ڕێت، هەروەها خه‌ڵکی هەولێریش غاز پاشەکەوت دەکەن لەترسی ئەوەی نەبێتە قڕان.
ماوه‌ی (10) رۆژه له‌پارێزگاکانی هه‌رێمی کورستان قه‌یرانی غاز دروستبووه‌و له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا حاڵه‌تی ته‌قه‌کردن له‌تانکه‌ره‌کانی غاز له‌سنوری پارێزگای سلێمانی روویداوه، حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند کۆمپانیایه‌ک گرێبه‌ستى گواستنه‌وه‌ى غازى شلى له‌کێڵگه‌ى کۆرمۆر قۆرخکردووه، کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌کاربووه گرێبه‌سته‌که‌ى له‌و کۆمپانیایه وهرگرتووهتهوهو داویه‌تى به کۆمپانیایه‌کى تر، ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری کێشه‌که.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان، له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «حزبه‌کانى ناو حکومه‌ت ئه‌م به‌زمه‌یان دروستکردووه، دامه‌زراوه‌کانى ناو ده‌وڵه‌ت خۆیانن، چونکه له‌ڕێگه‌ى چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه ته‌قه له (26) تانکەر زیاتر کراوه، مه‌عقول نیه تاکه که‌سێک ده‌ستگیر نه‌کرابێت».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌کۆمه‌ڵێک چه‌کدار له‌سایه‌ى ئه‌م حکومه‌ته‌وه، ته‌قه له‌خه‌ڵک و له‌ئۆتۆمبێله‌کان ده‌که‌ن، خاوه‌ن تانکەره‌کان بۆ (200) هه‌زار ناتوانن بچن ژیانى خۆیان و ماڵ و منداڵیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان باسى له‌وه‌شکرد وه‌ک لیژنه‌ى سامانه سروشتیه‌کان سه‌ردانى کێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازیان له‌چه‌مچه‌ماڵ کردووه‌و دڵنیابوون که‌کێشه‌که له‌به‌رهه‌مهێنانى غازدا نیه، ئه‌و وتى «به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایى وه‌ک پێشتر غازمان هه‌یه‌و هیچ کێشه‌یه‌ک نیه له‌به‌رهه‌مهێنانیدا».
سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى پارێزگاى سلێمانى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که له دوو رۆژى داهاتوودا که‌مى و نه‌بوونی غاز له‌هیچ ناوچه‌یه‌ک نامێنێت و چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «به‌سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌کانى قایمقامیه‌ت و ئاسایشى ئابوری، رۆژانه له‌کاتژمێر چوارى به‌یانییه‌وه، سه‌ردانى کارگه‌کانى دابه‌شکردنى غاز ده‌که‌ین و پاشان سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌تێکى گه‌وره‌مان کرد بۆ دابه‌شکردنى غاز لهگهڕهکهکانى سلێمانی و به‌رده‌وامین تا غاز به‌ڕێکوپێکى ده‌گاته سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌که‌کان و چاودێرى دۆخه‌که ده‌که‌ین». ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هه‌وڵه‌کانى ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن ئه‌زمه‌که کۆتایى بێت.
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش جه‌ختى له‌وه کرده‌وه کێشه‌ى غاز له‌هه‌رێمى کوردستان بوونى نیه، چونکه به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ى له‌ناوخۆى وڵاتدایه.
که‌ریم عه‌لى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى نه‌وت و سوته‌مه‌نى، له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، بۆ هاوڵاتى وتى «کێشه‌ى غاز بوونى نیه، چونکه کارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ى له‌ناوخۆى وڵاتدایه، کێشه‌که ئه‌منیه‌و لایه‌نه ئه‌منیه‌کان لێى به‌رپرسن و ئه‌وان به‌رپرسیارى یه‌که‌من، کهڕێگهیاندا به‌هۆى ده‌ستاوده‌ستکردنى دوو کۆمپانیاوه دۆخه‌که واى لێبێت».
ئه‌و باسى له‌وه‌کرد له‌سنورى سلێمانى که‌مى غاز چاره‌سه‌رکراوه‌و ئومێدی خواست دۆخه‌که به‌ره‌و باشتر بڕوات و به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر بێت.
سه‌باره‌ت به‌هه‌مان گرفت، به‌یار فایه‌ق، وته‌بێژى پارێزگاى هه‌ولێر، به هاوڵاتى وت «ئیشه‌که له‌ده‌ست ده‌رچووه، چونکه رێگرى ده‌کرێت که غاز نه‌گاته هه‌ولێر، بۆیه ئێستا له‌لاى حکومه‌ته‌و حکومه‌ت چاره‌سه‌رى ده‌کات و ده‌یانه‌وێت ئه‌و کێشانه نه‌مێنن».
باسى له‌وه‌شکرد له‌ئێستادا هه‌ر تانکەرێک له‌ناو هه‌ولێر رۆژانه پۆلیسێکى له‌گه‌ڵدا ده‌گه‌ڕێت بۆ چاودێرى دۆخه‌که‌و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌باشترین شێوه غاز بگاته ده‌ست هه‌موو ماڵه‌کان.
ناوبراو وتیشى «خه‌ڵکه‌که به‌شێکى ترسێکى لێنیشتووه‌و ده‌یه‌وێت زیاتر غاز خه‌زن بکات، بۆیه به‌شێک لەئهزمهکه هه‌ر ماوه ئه‌گینا ئاسایى رۆژانه غاز له‌ناو پارێزگاى هه‌ولێردا هه‌یه«.
پێشتر رۆژانه (13) تانکەر غازى شل ده‌گه‌یشته ناو هه‌ولێر، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیا نوێکه‌وه رۆژانه (20) تانکەر ده‌گاته ناو هه‌ولێر.
وته‌بێژه‌که‌ی پارێزگای هه‌ولێر وتیشى «شه‌وانه ته‌قه له‌دوو سێ تانکەر ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ى چه‌مچه‌ماڵ تاده‌گاته هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌ر تانکەره‌کان به‌رده‌وامن و غاز دێته هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى».
ره‌مک ره‌مه‌زان، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هه‌ندێک لایه‌ن گرفته‌که بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ئه‌و کۆمپانیا نوێیه تواناى به‌ڕێوه‌بردنى نیه، چونکه کێشه له‌دابینکردنى بتڵى غازى شل و دابه‌شکردنى غازه‌که‌ى هه‌یه‌و تائێستا خۆى رێکنه‌خستووه.
قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ وتیشى «کێشه‌ى ته‌حه‌مولکردنى له‌گه‌ڵ خاوه‌ن تانکەرو که‌سه‌کانى تردا هه‌یه، که پێویسته که‌مێک نه‌رمى بنوێنێت و خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵیان».
ره‌مک ره‌مه‌زان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه که‌ئه‌رکى پاراستنى ئه‌و تانکەرانه له‌ئه‌ستۆى تاک به‌تاکى کۆمه‌ڵگه‌دایه، تاده‌گاته حکومه‌ت و لایه‌نه ئه‌منیه‌کان، وتیشى «چونکه هه‌یبه‌تێکى بوارى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ئه‌رک و پاراستنى له‌ئه‌ستۆى پۆلیسى نه‌وت و غازهو چه‌ند ساڵى رابردوو ئه‌رکى خۆیان زۆر به‌دڵسۆزى و بێ کێشه به‌ڕێکردووه«.
قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ وتیشى «له‌کاتى گواستنه‌وه‌دا که له‌ئه‌ستۆى ئێمه‌یه، تائێستا یه‌ک تانکەر تووشى کێشه نه‌بووه‌و هیچ که‌سێک تائێستا سکاڵاى یاسایى تۆمار نه‌کردووه، بۆیه له‌سنورى خۆمان کێشه نه‌بووه«.
ناوبراو ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شکرد راگه‌یاندنه‌کان کێشه‌که‌یان زۆر گه‌وره کردووه، وتى «ئه‌و ژماره تانکەره زۆره‌ى که‌باس ده‌کرێت و ته‌قه‌ى لێکراوه، کوا بۆ نیوه‌یان ناچن سکاڵا بکه‌ن، بۆیه خه‌ڵک ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، که کێشه‌که گه‌وره‌نیه‌و له‌ئێستادا به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر کراوه«.