ئه‌ردۆغان پڕۆسه‌ى ئاشتى ناوێت‌و هه‌موو رێگایه‌کى شه‌ڕو وێرانکاریی گرتووه‌ته به‌ر
به‌دران ئوزتورک، هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیک (که‌جه‌ده) بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
به‌دران ئوزتورک، هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى جڤاتى دیموکراتیک (که‌جه‌ده)و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا له‌فراکسیۆنى هه‌ده‌په ئه‌ردۆغان تۆمەتبار دەکات بەگرتنەبەری رێگاى «شه‌ڕو وێرانکاریی» و پێیوایە پرۆسه‌ى ئاشتى ناوێت.
به‌دران ئوزتورک، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، دەڵێت «هه‌ده‌په‌و که‌جه‌ده به‌یه‌که‌وه هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ن یه‌کێتیه‌کى نه‌ته‌وه‌یى له‌باکورى کوردستان سازبکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ده‌په ستراتیژییه‌ک بۆ باکورى کوردستان داڕێژێت».
هەروەها دەڵیت «ئه‌ردۆغان ته‌سلیمى خواستى خۆى و گروپێک بووه به‌ناوى ئه‌رگه‌نه‌کۆن که‌پێکهاتوون له‌ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى و مه‌هه‌په‌و ئه‌که‌په‌و بوونه‌ته یه‌ک به‌ره‌و به‌رامبه‌ر کورد وه‌ستاونه‌ته‌وه«.
هاوڵاتى: دۆخى کورد له‌ئێستادا به‌گشتى چۆنه به‌تایبه‌ت له‌باکورى کوردستان؟
به‌دران ئوزتورک: له‌مێژووى کورددا به‌قه‌د ئێستا دۆخى کورد باش نه‌بووه، چونکه گه‌لى ئێمه خاوه‌نى رێکخستنى خۆیه‌تى، خاوه‌نى هه‌ڵوێست و ده‌نگى به‌رزه، ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان گه‌لى ئێمه به‌هێزه، له‌هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ گه‌لى کورد ناسنامه‌ى خۆى ده‌پارێزێت، به‌نموونه که‌ده‌وڵه‌تى تورک هێرشى کرده سه‌ر رۆژئاواى کوردستان له‌باشورى کوردستان و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت لهههولێرو سلێمانى گه‌لى ئێمه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک ده‌نگیان به‌رزکرده‌وه‌و هه‌ڵوێستى خۆیان نواند، ئه‌مه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که‌ئیراده‌ى ئه‌م گه‌له گوزارشته له‌یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی، له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان گه‌لى ئێمه، کوردستان هه‌مووى یه‌که‌و ساڵ ساڵى کوردانه، کورد خاوه‌نى رۆژئاواى کوردستانه، کورد له‌به‌رگرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کى مێژووییدان، ئێستا جیهان ده‌زانن کورد کێیه‌و چییه‌و له‌کوێیه، بۆیه ئێستا فرسه‌تێکى باش بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان هاتووه‌ته پێشه‌وه، راسته به‌دۆخێکى قورس‌دا تێپه‌ڕ ده‌بین، له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خێرا شته‌کان ده‌گۆڕێن.
هاوڵاتى: زۆر جار سه‌رکرده‌کانى هه‌رێم باسى ئه‌وه‌ده‌که‌ن هاوکار ده‌بن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى، ئایا بۆ کورد قورسه یان ئه‌ردۆغان به‌ربه‌سته؟
به‌دران ئوزتورک: پرۆسه‌ى ئاشتى ساڵى ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ که به‌ڕێز ئۆجه‌لان ده‌ستیپێکردو ده‌وڵه‌تى تورکیشی له‌ناودابوو گه‌یشته ئه‌نجامێکى باش، رێککه‌وتنى (دۆڵمه باخچه) کرا که (١٠) خاڵى له‌خۆگرتبوو، دواى رێککه‌وتنه‌که ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت وتیان کێشه‌ى کورد بوونى نییه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتنه ئاستى ئه‌وه‌ى بڵێن کوردیش نییه، بۆیه ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌لاى ئه‌وانه‌وه راگیرا، له‌ساڵى ١٩٩٣وه ئۆجه‌لان به‌رده‌وام ده‌ستى بۆ گفتوگۆ‌و دانوستان و ئاشتى درێژ کردوه بۆ ئه‌وه‌ى پرسى کورد له رێى گفتوگۆ‌و رێککه‌وتنه‌وه چاره‌سه‌ر ببێت، بۆ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام پێشنیار‌و ده‌ستپێشخه‌رى کردووه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى پێش خۆى خراپتر ده‌کات به‌رامبه‌ر کورد، ئه‌گه‌ر پێش ئه‌ردۆغان هه‌وڵێک هه‌بووبێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد، ئه‌وا ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى نه‌هێشت.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه جارێکى تر ئه‌و رێککه‌وتنه به‌فشارى ئێوه‌و هه‌وڵى که‌سانى تر پرۆسه‌که ده‌ستپێبکاته‌وه؟
به‌دران ئوزتورک: ئه‌ردۆغان بڕیارى خۆى دابوو، ئه‌ردۆغان ته‌سلیمى خواستى خۆى و گروپێک بووه به‌ناوى ئه‌رگه‌نه‌کۆن که‌پێکهاتوون له‌ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى و مه‌هه‌په‌و ئه‌که‌په‌و ئه‌ردۆغان بوونه‌ته یه‌ک به‌ره‌و به‌رامبه‌ر کورد وه‌ستاونه‌ته‌وه، نه‌ک له‌باکور به‌ڵکو به‌رامبه‌ر هه‌موو کورد، ئه‌وان له ٢٠١٤وه ئاماده‌کارى و پلانسازى خۆیان کردبوو جهندرمهشیان ئاماده‌کردبوو بۆ ئه‌وه‌ى ته‌سفیه‌ى کورد‌و جوڵانه‌وه‌ى کوردى له‌باکورى کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى رابگرن هه‌ندێک شتیان کرده به‌هانه، هاتن پۆلیسێکیان کوشت وتیان ئه‌وه په‌که‌که کردویه‌تى، دواتر ده‌رکه‌وت په‌که‌که ئه‌و کاره‌ى نه‌کردووه، ئه‌وه‌یان کرد به‌به‌هانه، چونکه پێشتر بڕیارى خۆیان دابوو که‌چى بکه‌ن، بینییان کاتێک کورد له‌هه‌ر به‌شێکدا خه‌ریکى خۆڕێکخستنه‌وه‌و به‌هێزبوونه ئه‌وه‌یان وه‌ک مه‌ترسى له‌سه‌ر خۆیان بینى، بینییان هه‌ده‌په رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌وڵى زۆریاندا هه‌ده‌په وه‌ک پارت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ٢٠١٥ نه‌کات، به‌ڵکو وه‌ک تاک به‌شدارى بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ده‌په به‌شدارى کرد‌و رێژه‌ى له‌سه‌دا (١٠)ى تێپه‌ڕاند، ئه‌مه شتێکى مێژوویى بوو بۆ کورد، ئه‌و به‌نده‌ى بۆ کورد دانرابوو هه‌ده‌په تێیپه‌ڕاند، ئه‌مه جارى یه‌که‌م بوو هه‌ده‌په نه‌یهێشت ئه‌که‌په به‌ته‌نیا حکومه‌ت وه‌ربگرێت، بۆیه ترسى له‌هه‌ده‌په هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په بڕیارى خۆیان جێبه‌جێ کرد‌و چوونه‌وه سه‌ر رێ و رێبازى پێشتووتر بۆ دژایه‌تى گه‌لى کورد‌و هه‌ده‌په، هاتن گوند‌و شاره‌کانیان سووتاند‌و وێران کرد، خه‌ڵکیان خسته زیندانه‌وه‌و چیان پێکرا کردیان.
هاوڵاتى: پێتانوایه گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى به‌گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌کرێت؟
به‌دران ئوزتورک: له‌دوا دیداریدا کهپارێزهرهکان چوون بۆ لاى به‌ڕێز ئۆجه‌لان بۆ ئیمرالى، ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو که له ٢٠١٣ چى وتووه ئێستاش هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێته‌وه‌و ئاماده‌یه بۆ ده‌ستکردن به‌گفتوگۆ له‌باره‌ى پرسى کورده‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئاماده نییه، راستییه‌که ئه‌وه‌یه که‌چاره‌سه‌رى هه‌موو پرس و کێشه‌کان له‌ئیمرالى لاى ئۆجه‌لانه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت و هیچ رێگایه‌کى دیکه نییه، هه‌ده‌په ده‌توانێت چى بکات، هه‌ده‌په له‌په‌رله‌ماندا ده‌توانێت هه‌وڵبدات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دیدارانه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه، هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مان وتوویه‌تى و گه‌لى کوردیش له‌باکور ده‌ڵێت، نوێنه‌رو قسه‌که‌رى ئێمه ئۆجه‌لانه، ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت گۆشه‌گیرییان خستووه‌ته سه‌ر ئۆجه‌لان، ده‌بێت گۆشه‌گیرى لاچێت له‌سه‌ر ئۆجه‌لان و مه‌رج و داواکارییه‌کانى جێبه‌جێ بکرێت، دواى ئه‌وه رێگا‌و ئامرازه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان چییه هه‌نگاوى بۆ ده‌نرێت، ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په له رووى ئه‌خلاقى و سیاسى و دیبلۆماسى و ئابورییه‌وه شکستیان خواردووه‌و له‌ناو ده‌وڵه‌تیشدا هیچ ئه‌رزشێکیان نه‌ماوه.
قسه‌که‌رى حکومه‌ت ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغانه که‌هه‌موو رێگایه‌کى شه‌ڕو وێرانکارى گرتووه‌ته‌به‌ر، پرسه‌که ده‌وڵه‌ته ئایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ببێته ده‌وڵه‌تێکى دیموکراسى و ئاماده‌یه دان به‌مافى کورددا بنێت، ئاماده‌یه مافى گه‌لانى دیکه‌ى ناو تورکیا بدات، ئه‌مه پرسه‌که‌یه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئاماده نه‌بێت ئه‌ردۆغان بێت یا هه‌ر که‌سێکى تر وه‌ک ئێستا ده‌بێت.
هاوڵاتى: ئایا پارتى گه‌لى کۆمارى (جه‌هه‌په) یه‌کێکه له‌و لایه‌نانه‌ى که‌هه‌ده‌په لێى نزیک بێت؟
به‌دران ئوزتورک: هه‌ده‌په به‌ته‌نیا نییه، به‌ڵکو لایه‌نى سیاسى و رێکخراوو که‌سانى دیکه‌ش هه‌ن، ئه‌ساس و پرنسیپه‌کانى ئێمه وه‌ک هه‌ده‌په دیاره، ئێمه تێکه‌ڵییه‌کى وامان له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په نییه، به‌ڵکو ئێمه ده‌ڵێین کێ له‌تورکیادا ئاشتى له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌وێت و دیموکراسیخوازو ئازادىخواز بێت، هه‌ده‌په‌ش و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى کوردیش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هێزى ئازادیخواز‌و دیموکراسىخواز ده‌توانین کۆبینه‌وه‌و دانیشین، ئه‌مه تێکۆشانى ئێمه‌یه.
پێنج ساڵه ده‌وڵه‌ت هێرش ده‌کاته‌سه‌ر هه‌ده‌په‌و گه‌لى کورد هیچ ئه‌نجامێکى نه‌بووه، هاوسه‌رۆکانى ئێمه‌و پهرلهمانتارو سه‌رۆک شاره‌وانى و ئه‌ندامى ئێمه هه‌موو له‌زیندانه‌کانن، به‌ڵام هیچ کاریگه‌رى و ئه‌نجامێکى نه‌بوو، یه‌ک قسه‌که‌ر هه‌بێت لاى ئێمه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه، له راستیدا نه‌ک بۆ ته‌نیا باکورى کوردستان، به‌ڵکو بۆ رۆژئاواى کوردستان و به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌نیا ئۆجه‌لان پڕۆژه‌و چاره‌سه‌رى پێیه بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
هاوڵاتى: دۆخى زیندانیه‌کانى کورد له‌ناو زیندانه‌کانى تورکیا چۆنه‌و چیتان کردووه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى ژیانیان له‌ناو زیندان پارێزراو بێت؟
به‌دران ئوزتورک: هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌کانى ئێمه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنى هاوڕێیه‌کانمان ده‌ستىپێکردوه له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ده‌ره‌وه تائێستاش ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ له‌تورکیا ئه‌وه‌ى حکوم ده‌کات فاشیزمه، ئه‌و فاشیزمه‌ش ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ژیانى کورد‌و پرسى کورد ژیان بکات، کار‌و هه‌وڵى ئێمه‌ش چییه به‌رخۆدانه ئه‌گه‌ر ئێمه بێده‌نگ بین و هیچ نه‌ڵێین فاشیزم به‌هێزتر ده‌بێت، ده‌بێت له‌تورکیادا دیموکراسى بۆ گه‌لى تورکیش بێته دی، فاشیزم بۆ سه‌ر هه‌موان هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه.
هاوڵاتى: که‌واته له‌م دۆخه‌دا هه‌په‌ده چى ده‌کات و چۆن به‌رامبه‌ر ئه‌و فاشیزمه ده‌وه‌ستێته‌وه.؟
به‌دران ئوزتورک: هه‌ده‌په‌و که‌جه‌ده به‌یه‌که‌وه هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ن یه‌کێتیه‌کى نه‌ته‌وه‌یى له‌باکورى کوردستان سازبکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ده‌په ستراتیژییه‌ک بۆ باکورى کوردستان داڕێژێت، پێویسته رێککه‌وتنێکى نه‌ته‌وه‌یى له‌باکور دروستبکات، له‌ئاستى تورکیاشدا له‌گه‌ڵ هێزێک ده‌بین کهدیموکراسى و ئاشتى بخوازێت جا کێ ده‌بێت با ببێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و چى تورکیایه‌کى ده‌وێت.
هاوڵاتى: ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو عه‌لى باباجان حزب دروستده‌که‌ن ئه‌مه چاره‌نووسى ئه‌که‌په‌و ئه‌ردۆغان به‌ره‌و کوێ ده‌به‌ن؟
به‌دران ئوزتورک: پارچه پارچه‌بوون له‌ناو ئه‌که‌په ماوه‌یه‌کى درێژه ده‌ستیپێکردوه، چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌و دروستکردنى حزب بۆ دیموکراسى باشتره، به‌ڵام ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ که سه‌رۆک وه‌زیران بوو هێرشکرایه سورى ئامەدو وتى ئێمه تۆڵه ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌ون و گه‌لى کورد له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام ده‌بێت سه‌یر بکه‌ین بزانین هه‌نگاوو وتاره‌کانى ئه‌و به‌رامبه‌ر به‌کورد چۆنه، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کانى دیموکراسى و ئاشتیانه بوو ئێمه ده‌توانین به‌یه‌که‌وه بین، چونکه گه‌لى ئێمه باوه‌ڕی پێ نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوى دیموکراسیانه بنێت ئه‌مه بۆ دیموکراسى باشه‌و تێکۆشانی دیموکراسى باش ده‌بێت، ئه‌وکات ده‌نگى ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په ده‌که‌وێت، ئێستا ئه‌که‌په پۆلیس و سه‌ربازو زیندان و دادگا‌و دادوه‌رى خۆى هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوى دیموکراسى هه‌بێت له‌تورکیادا ئه‌وکاته ئه‌که‌په ئه‌مانه له‌ده‌ستده‌دات.