داعش لهههموو جیهاندا لهتۆڕه کۆمهڵایهتیهکان راودهنرێت
دەیان هەزار ماڵپەڕو ئەکاوتنی داعش دادەخرێن لەنێویشیاندا تیک تۆک کەڕێخراوەکە هەوڵی قۆستنەوەی دەدا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەوکاتەوەی لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیە سەرەکیەکان قەدەغەکراوە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی «داعش» توانای لەدەستداوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا تووندڕەوەکەی. رێکخراوەکە لە ئێستادا رووبەڕووی چەند بەربەستێکی بەرچاو بۆتەوە له هەوڵدانیدا بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی لەسەر ئینتەرنێت.
هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیە سەرەکیەکان لەنێویاندا فەیسبوک، تویتەر، واتسئەپ، تەلەگرام کهناڵ و پەیجەکانی گروپەکەیان داخستووە و ناچاریانکردووە چەند تۆڕێکی نادیار بەکاربهێنێت بۆ برەودان بە چالاکی و ئایدۆلۆژیا تووندڕەوەکەی.
ئەمە زیاتر دهرکهوت کاتێک ئەکاونتێکی پەیوەندیدار بە ئاژانسی هەواڵی ناشری داعشهوه هێرشەکەی 29 تشرینی دووەمی سهر پردێکی لەندەن (لهندهن بریدج)ی لەئەستۆگرت لەڕێی بەرنامەیەکی پەیامگۆڕینەوەی رووسییەوە بەناوی تامتام.
دەستبەجێ دوای چەند رۆژێک لە هێرشەکە، بە هەزاران ئەکاونت و کهناڵی تەرخانکراو بۆ بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی داعش لەسەر تامتام دەرکەوتن.
شیکاروانان دەڵێن داعش شکستی هێنا لە هەوڵەکانی بۆ قۆرخکردنی مەیدانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ برەودان بە ئایدۆلۆژیا تووندڕەوەکەی.
بەڵام بەگوێرەی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە 3 کانونی یەکەم، تامتام سەدان ئەکاونتی پەیوەندیدار بە داعشی سڕییەوە و بەشێوەیەکی کاریگەر گروپەکەی لە مینبەرەکە دەرکرد.
لەکارخستنی تۆڕی ئینتەرنێتی داعش
رەعد کەعبی مامۆستای توێژینهوه رۆژنامەوانیەکان لە زانکۆی بەغدا، وتی «هەوڵەکانی داعش بۆ بەکارهێنانی مینبەرە کەمناسراو یان ناجەماوەرییەکان سەلمێنەری ئەوەیە کە چیتر ئازاد نیە بۆ بڵاوکردنەوەی هەرشتێک کە بیەوێت بەشێوەیەکی بەرفراوان لەسەر تۆڕە جەماوەرییەکان».
وادیارە داعش هەوڵدەدات بەدوای دەرچەی دیجیتاڵی جێگرەوەدا بگەڕێت، چونکە گرنگترین شت بۆ گروپەکە ناردنی پەیامەکانێتی بۆ جیهانی دیجیتاڵی لە هەر رێگەیەکەوە بێت.
زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئالگۆریزمی وایان چێکردووە کە رێدەگرن لەو بابەت و ڤیدیۆیانەی برهو به داعش دهدهن. ئالگۆریزم بریتیە لەو
لە 2017، تەلەگرام رایگەیاند زیاد لە 8 هەزار و 500 کهناڵی قەدەغەکردووە کە پروپاگەندەی تووندڕەوییان بڵاودەکردەوە. داعش گواستییهوه بۆ تەلەگرام دوای ئەوەی لە تویتەر و فەیسبوک دەرکرایە دەرەوە.
ههروهها هەوڵەکانی داعش بۆ بەکارهێنانی ئینستاگرام، کە لەلایەن فەیسبوکەوە خاوەندارێتی دەکرێت و سناپچات و تیکۆک، کە لەلایەن کۆمپانیای چینی بایتدانسەوە خاوەندارێتی دەکرێن، لەلایەن بەکارهێنەران و کارمەندانی کۆمپانیاکان و فیلتهرهکانی هزری دەستکردەوە چاودێریدەکرێن.
لە تشرینی دووەم، کارمەندێکی تیک تۆک بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت «مینبەرەکە نزیکەی 10 ئەکاونتی داعشی سڕیوەتەوە لهسهر بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەک کە جەستەی مرۆڤیان نیشاندەدا بەنێو شەقامەکاندا رادەکێشران لەگەڵ چەکدارانی داعش بە چەکەوە».
تیک تۆک، کە رێ بە بەکارهێنەرانی دەدات ڤیدۆی 15 چرکەیی دروستبکەن و بڵاوبکەنەوە، بەتایبەتی لەنێو لاواندا باوە.
پێشئەوەی داعش هێرشەکەی پردی لەندەن لە ئەستۆ بگرێت لەسەر تامتام، یۆرۆپۆل، دەزگای جێبەجێکردنی یاسای یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند بەشێوەیەکی کاریگەر تۆڕی سەر ئینتەرنێتی داعشی لەکارخستووە و نزیکەی 26 هەزار ماڵپەڕ و ئەکاونتی ئینتەرنێتی داخستووە.
ئەمریکا ماوەیەکە کاردەکات بۆ لەکارخستنی هەوڵەکانی داعش بۆ پروپاگەندەی سەر ئینتەرنێت
هەڵمەتەکە ئەوکاونتەکانی سەر تەلەگرامی داعشی لهخۆگرت، وەک ئاژانسی هەواڵی ناشر، کە بابەتهکانی ئەعماقی بڵاودەکردەوە، که باڵی پروپاگەندەی داعشه.
سوپای ئەمریکاش ماوەیەکە کاردەکات بۆ لەکارخستنی هەوڵەکانی داعش بۆ پروپاگەندەی سەر ئینتەرنێت بە ئۆپەراسیۆنێکی هاککردن کە دەگەڕێتەوە بۆ 2016.
پێشتر بەڵگەنامە تەواو نهێنیەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە 21 کانونی دووەم بڵاوکرانەوە و رایانگەیاند که فەرماندەیی ئینتەرنێتی ئەمریکا «بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەسەر داعشدا زاڵبووە لە بواری زانیاری» و هەوڵەکانی سەر ئینتەرنێتی سنووردارکردووە بۆ تووندڕەوکردن و راکێشانی خەڵک.
کەعبی وتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بابەتی تووندڕەوانە لەسەر ئینتەرنێت «سەرکەوتوو بووە» و وتیشی سەرکەوتنەکە «رێ لە تیرۆریستان دەگرێت دەرفەتی ئەوەیان هەبێت کاریگەری بخەنەسەر جەماوەر، مێشکیان ژەهراوی بکەن یان بیانتۆقێنن».
رێگرتن لە پروپاگەندەی داعش
پسپۆڕی عێراقی له بواری هەواڵگریدا، فازل ئەبوڕەغیف وتی لە عێراق، وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانیویانە رێگربن لە چالاکیە ئینتەرنێتیەکانی داعش و لەڕێی هەوڵێکی هاوبەشی چەند مانگییەوە قەدەغەیان بکەن.
ئەم هەوڵە بووە هۆی دەستگیرکردنی چەند تۆڕ و کەسێک کە تێوەگلابوون لە دروستکردن و بەڕێوەبردنی «چەندین پەیج و ئەکاونت کە پشتیوانیی چالاکی و ئایدۆلۆژیای داعشیان دەکرد لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان».
نزیکەی دوو هەزار کەس لە تەواوی عێراقدا دەستگیرکراون و وتیشی 22 هەزار مینبەری ئینتەرنێتی چالاکی گروپەکە داخراون.
ئەبوڕەغیف وتی «بە دەستگیرکردنی پشتیوانانی داعش لە تەواوی جیهاندا و داخستنی پروپاگەندەی سەر ئینتەرنێتیان سەختە بۆ داعش لەمڕۆدا ئەو مینبەرانە بەکاربهێنێت بۆ خزمەتکردن بە کارنامەکەی».
وتیشی «هەوڵی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی هەن که رێدهگرن لەمە.»
بەڵام هۆشداریی دا لەوەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای تووندڕەو «هێشتا هەڕەشەیە، سەرەڕای هەنگاوەکان بۆ رێگرتن لەوەی ئەمە بکەن... بۆ ئەوەی ئەمە کەمبکرێتەوە دەبێت چاودێری ئەلیکترۆنی چڕبکرێتەوە».
سەرنج لەسەر چالاکیەکانی داعش
ئیبراهیم سەراجی بەڕێوبەری رێکخراوی بەرگری لە مافەکانی رۆژنامهوانان، وتی «داعش گەیشتۆتە کۆتایی خۆی دوای ئەوەی زۆرینەی سەرکردایەتی باڵای لەدەستدا، لەگەڵ سەرچاوەکانی پشتیوانی دارایی و تواناکانی شهڕکردنی».
وتیشی «هەوڵە بەردەوامەکانی گروپەکە بۆ دۆزینەوەی پێگەیەکی سەلامەت و بێ چاودێری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تووشی شکست بوون و ناتوانن سەرکەوتوو بن بەهۆی ستراتیژە جیهانییەکانهوه بۆ بەرگرتن بەو بابەتانەی لەسەر ئینتەرنێت پشتیوانی له تیرۆریزم دەکەن.» سەراجی وتی سەرنجەکە بەردەوام لەسەر جوڵە و چالاکیەکانی داعشە و راستیەکەی ئەوەی پەنادەبەن بۆ مینبەری دیکه، مانای ئهوه نییه دەتوانن لەوە رزگاربن کە ئاشکرا بکرێن و بەدوویان بکەون.
جەختیکردەوە لە پێویستیی جێبەجێکردنی «یاسای نێودەوڵەتیی تووند» کە رێگر بن لەوەی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاربهێنرێن بۆ بڵاوکردنەوە و برەودان به تووندڕەوی.