وه‌فدێکی په‌رله‌مان دەچنە ماڵی ئەو گەنجەی کە لەئاسایش پێڵاو خراوەته ده‌میه‌وه
بڕیارە پەرلەمان به‌دواداچوون بکات بۆ دۆسیەی په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نووسانی سەیدسادق و لەکهموکووڕییهکانی شارەکە بکۆڵ
5 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌ر فه‌تاح
لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ بچێته سه‌یدسادق و به‌دواداچوون بکات بۆ داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران و ھەروەھا سەردانی ماڵی ئەو گەنجە بکات کەمانگی رابردوو لەکاتی خۆپیشاندانەکانی شارۆچکەکەدا دەستگیرکراو پێڵاو خرایە دەمیەوە لەناو بارەگای ئاسایش.
زانا عه‌لی یه‌کێک له‌ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ی سه‌یدسادق و ئه‌و چالاکوانه‌ی لێى دراوه به هاوڵاتى وت «له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌وه ئاگادارکراومه‌ته‌وه که‌سه‌ردانم ده‌که‌ن و به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌که‌م ده‌کرێت، منیش ئه‌وه‌ی روویداوه ده‌یخه‌مه‌ڕوو بۆ ئه‌وان».
هێشتا هیچ یه‌کێک لهبهڵێنەکانی بەرپرسان جێبهجێنهکراوە کە دابوویان بەخۆپیشاندەرانی سەیدسادق کەمانگی رابردوو رژانە سەرشەقام و بەدوای ئەوانیشدا دانیشتوانی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تی ھاوسنور لەگەڵ سەیدسادق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
دیارترین داواکانی خۆپیشاندان، داواکردنی به‌شه سوته‌مه‌نی و زیادکردنی کاته‌کانی کاره‌بای نیشتیمانی بوو، تێیدا ماوه‌ی ههفتهیهکیاندایه حکومه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنی.
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان لیژنه‌یه‌کی سێ که‌سی پێکهێناوه، بڕیاره ئه‌مرۆ یه‌کشه‌مه سه‌ردانی قه‌زاکه بکه‌ن و چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامبده‌ن.
شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ سه‌رۆکی لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان پێکیهێناوه، به هاوڵاتى وت «دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌کان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌کی سێ که‌سی دروستکردووه‌و ده‌چینه سه‌یدسادق و له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه ئیدارییه‌کان کۆده‌بینه‌وه«.
رۆژی دووشه‌ممه 27ی مانگی یه‌کی رابردوو، ژماره‌یه‌ک له‌چین و تووێژه جیاوازه‌کانی سه‌یدسادق خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامداو داوایانکرد له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا به‌شه سوته‌مه‌نی ئه‌مساڵیان پێبدرێت و کاته‌کانی کاره‌بای نیشتیمانییان بۆ زیادبکرێت و ده‌ستبکرێته‌وه به‌جێبه‌جێکردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه وه‌ستاوه‌کان، به‌ڵام به‌وته‌ی رێکخه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندانه هێشتا هیچ یه‌کێک له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێنه‌کراون.
شاخەوان رەئوف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو جگه له‌فه‌رمانگه ئیداریه‌کان چاویان بهچالاکانی مه‌ده‌نی و نوێنه‌رى رێکخراوه‌کانیش ده‌که‌وێت و له‌کۆبوونه‌وه‌کانیاندا له‌نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ کێشه‌و داوکاری و که‌موکوڕییه‌کانی ئه‌و قه‌زایه ده‌که‌ن.
له‌کاتی خۆپیشاندانه‌که‌دا یه‌کێک له‌چالاکانی مه‌ده‌نی و به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که ئاشکرایکرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه لێی دراوه‌و سوکایه‌تی زۆری پێکراوه‌و پێڵاو خراوەته ده‌میه‌وه.
زانا عه‌لی یه‌کێک له‌ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ی سه‌یدسادق سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانی ئه‌وان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه که تائێستا که زیاتر له دوو هه‌فته تێپه‌ڕ بووه، هیچ یه‌کێک له‌و به‌ڵێنانه که‌دراوه پێیان جێبه‌جێ نه‌کراوه.
وتیشى «نه‌وت یه‌ک جار هاتووه، ئێستا به‌هه‌وڵی خێرخوازان که‌مپینمان رێکخستووه‌و نه‌وت به‌سه‌ر ماڵه هه‌ژاره‌کاندا دابه‌شده‌که‌ین، وه‌زعی کاره‌باش خراپتر بووه باش نه‌بووه«.
شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌کان وتى «ده‌چینه ماڵى ئه‌و چالاکوانه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌وحاڵه‌ته‌ش ده‌که‌ین و له‌کۆی ئه‌و پێشیلکاریانه ده‌کۆڵینه‌وه که‌ئه‌و رۆژه روویداوه«.
هه‌روه‌ها وتى «دوای کۆبوونه‌وه‌کان ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌مان به راپۆرتێک به‌رزده‌که‌ینه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌وکات ئه‌وان بڕیاری کۆتایی ده‌ده‌ن که چی بکرێ و قسه‌ى پێویست له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکه‌ن».
سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ژماره‌یه‌ک له‌دانیشتوانی سه‌یدسادق خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامداو گه‌نجێکی دانیشتوی قه‌زاکه به‌ناوی بڕیار حه‌سه‌ن شه‌هید کراو زیاتر له (100) که‌سی دیکه‌ش برینداربوون، که‌سوکاری ئه‌وگه‌نجه هه‌رچه‌نده سکاڵایان تۆمارکردووه، به‌ڵام دوای شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و رووداوە هیچ که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه سزا نه‌دراوه.
قه‌زای سه‌یدسادق سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانییه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی بەناحیەو گوندەکانیەوە نزیکه‌ی (120) هه‌زار که‌س دهبێتو بۆ جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانی قه‌زاکه چه‌ند جارێک دانیشتوانه‌که‌ی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆیان تائێستا زۆرێک له‌داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کراوه.