ده‌ست به‌سه‌ر بارێکی قاچاخی شۆفڵدا دەگیرێت کەهەوڵدراوە ببرێتە ئێران

5 ساڵ لەمەوپێش



عومهر فهتاح

ئۆتۆمبیلێکی جۆری میکزهمینی ئێوارهی دوینێ بارێکی قاچاخى شۆفڵی تێدابووهو لهلایهن پۆلیسى گومرگهوه لهناو بازاڕی خورماڵ دهستی بهسهرداگیراو شۆفێرهکهشی دهستگیرکراوه، ویسویەتی لهمهرزێکی سنورهکهوه ئهو باره قاچاخه ببهن بهرهو کۆماری ئیسلامی ئێران.

عوسمان ئهنوهر محهمهد بهڕێوهبهری ناحیهی خورماڵ به هاوڵاتى  وت «سهیارهک بارێکی قاچاخی پێبوهو هێزهکانی گومرگ پێیان زانیوهو لهناو بازاڕ گرتویانه«.

وتیشی «پێش گرتنهکهشی تهنها دوو فیشهک بهئاسماندا تهقێنراوهو هیچ کهسێک بریندار نهبووه، مهبهستی تهقهکهش بۆ ئهوه بووه ئهو کهسە لهدهست یاسا رانهکات و دهستگیربکرێت».

سهرچاوهیهکی تری  ئاگادار لهو رووداوه بە ھاوڵاتی راگەیاند ئێوارهی دوێنێ سێشهممه ئۆتۆمبێلێک که لهسنوری سهیدسادقهوه بهرهو ناحیهى خورماڵ رۆیشتووە، بارێکی قاچاخی شۆفڵی تیابووه، ویستویانه لهمهرزی دهرهی مهڕهوه لەناوچەی ھەورامان که مهرزێکی لاوهکییه ئهو کهلوپهلانه ببهن بهرهو ئێران.

 سهرچاوهکه داوایکرد ناوی نەھێنرێت لەبەرئەوەی پۆستەکەی رێگەپێدراو نیە بۆ لێدوانی فەرمیی، به‌‌ وت «مهفرهزهیەکی پۆلیسی گومرگ کهوتوونهته شوێنی قاچاخچیەکان، چهند فیشهکێکی بهئاسماندا تەقاندوە، دواتر شۆفێرهکهیان دهستگیر کردووەو کهلوپهله قاچاخهکانیشیان گرتووە».

بهوتهی ئهو سهرچاوهیە پێشتر چهند جارێکی دیکه لهمهرزه لاوهکیهکانی ئهو سنوورهوه کهلوپهل و ئامێرى جۆراوجۆر بهشێوهی قاچاخ براونهتە کۆماری ئیسلامی ئێران.

سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ عوسمان ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا به‌ ‌هاوڵاتى  وت «سه‌یاره‌ک بووه‌ بارێکی قاچاخی پێبووه‌و هێزه‌کانی گومرگ پێیان زانیوه‌و له‌ناو بازاڕ گرتوویانه‌، پێش گرتنه‌که‌شی ته‌نها دوو فیشه‌ک به‌ئاسماندا ته‌قێنراوه‌و هیچ که‌سێک بریندار نه‌بووه‌، مه‌به‌ستی ته‌قه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌بووه‌ ئه‌و که‌سە له‌ده‌ست یاسا رانه‌کات و ده‌ستگیربکرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار