گەورەترین تاقیگەی زانستی کوردستان لەزانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، رێناس بەرزان
75 خوێندکاری پزیشکی لە ھەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمی پزیشکی گشتی زانکۆی گەرمیان دەخوێنن کە ئەو بەشە دوو ساڵە کراوەتەوە. ھاوکات گەورەترین تاقیگەی زانستی کوردستان لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە.
د.فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە هاوڵاتى وت «دوای ئەوەی ساڵی پار بەشی پزیشکی لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە، خوێندن لەو بەشە بە باشترین شێوە بەرێوە دەچێت و بەهیچ شێوەیە کێشەی کەمی مامۆستایان نیە. کۆلیژەکە لەم دوو ساڵەی خوێندندا 75خوێندکاری هەیە».
لەگەڵ ئەوەشدا تاقیگەیەکی زانستی کراوەتەوە کە بەتاقیگەیەکی «پیشکەوتوو» ناودەبرێت، لە لایەک وەزیری خوێندنی باڵاوە.
تاقیگەکە تایبەتە بە بەشەکانی زانستیەکان بەتایبەتی بەشەکانی بایلۆجی و کیما و ئەندازیاری و پزیشکی.
رووبەری تاقیگەکە 11 هەزار مهتر دوجایە و گەورەترین کۆمەڵگەی تاقیگەکانە لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان.
تاقیگەکە پێکهاتوە لە 38هۆڵی تاقیگە لەگەڵ 90ژووری تایبەت بە تاقیگەکان بەبری 8ملیار دیناری عیراقی.
لەگەڵ ئەوەشدا دکتۆر فەرهاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ئاماژەی بەتایبەتمەندی ئەم تاقیگەیە کردوە کە بریتیەلە کارکردنی زیاتر لەسەر بیناکەو ژوور وهۆڵ و ئەو پێداویستیانەی کە بۆ تاقیگەیە بەڵام سەبارەت بە ئامێرەکانی تاقیگەکە وتی «تاوەکو ئێستا ئامێری بۆ دابین نەکراوە «
دکتۆر فەرهاد قادر وتی «تاقگیەکە دەبێتە ناوەندێکی راوێژکاری بۆ تۆێژینەوەی زانکۆ وە دەرەوەی زانکۆش سودی لێ ئەبینێت».
لەزانکۆی گەرمیان، تاقیگەیەکی زانستی کرایەوە، کە پێکهاتوە لە ٣٨ تاقیگەو ٩٠ ژوری تایبەت بە ئۆفیس و لەسەر ڕوبەری زیاتر لە ١١ هەزار مەتر چوارگۆشە بە بودجەی زیاتر لە ٧ ملیۆن دۆلار دروستکراوە، بەیەکێک لە گەورەترین تاقیگە زانستییەکانی ناوچەکە دادەنرێت.
ھەفتەی رابردوو دکتۆر ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان تاقیگە زانستیەکەی لە زانکۆی گەرمیان کردەوە.
دکتۆر ئارام محەمەد وتی «ئەم تاقیگەیە یەکێک دەبێت لە گەورەترین و گرنگترین تاقیگە زانستییەکان لەنێو دامەزراوەکانمان و بە کەوتنە سەرکاری خزمەتێکی بەرچاو بەزانکۆ و پێشخستنی ئاستی زانکۆکە دەکات، هەوڵی تەواو بۆ دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی دەدەین و لەم ڕوەوە لە هەوڵەکان بەردەوام دەبین».
دکتۆر فەرهاد قادرکە تازە بووە بە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، وتی «سەردانی وەزیری خوێندنی باڵابۆ پیرۆزبایی و پالپشتی ئێمە بوە و لەنزیکەوە باسی کێشەوگرفتەکانی زانکۆمان کرد وجگە لەوە تاوتوێی کردنەوەی ئەو تاقیگەمان کرد.»