حەشدی شەعبی بازرگانی بەو چەکانەوه دەکات کهداعش جێیهێشتوون
هەندێک لەو چەکانە بە نایاسایی بەدەستهاتوون بەقاچاخ دەبرێنە سوریاو بەچەند گروپێکی چەکداری دیکە دەفرۆشرێنەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سوپای عێراق بەمدواییانە تۆڕێکی تاوانکاریی هەڵوەشاندەوە لەئەنبار کەدەستی هەبوو لەکڕینی چەک و تەقەمەنی دزراودا بۆ دواتر فرۆشتنەوەیان لەبازاڕی رەشدا. سوپا نۆ ئەندامی گروپەکەی دەستگیرکردووه لەناوچەی قائیم لە 30ی کانونی دووەم.
هەندێک لەو چەکانەی بە نایاسایی بەدەستهاتوون بەقاچاخ دەبرێنە سوریا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەهێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانهوهو بەچەند گروپێکی چەکداری دیکە دەفرۆشرێنەوە.
فەرماندەیەکی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرەو بادیە کەداوایکرد ناوی نههێنرێت رایگەیاند ئەندامانی تۆڕەکە دانیان پێداناوە کەچەکەکانیان لەمیلیشیاکانی سەر بەئێران کڕیوەو لەحەشارگەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دزراون لەو شارانهی لەلایەن هێزەکانی عیراقەوە رزگارکران.
بەشێکی زۆری چەکی سوک و مامناوەندی روسین، بۆمب و تەقەمەنی و هاوەنیش بەئەندامانی تۆڕەکە گیران لەناوچەی قائیم لەڕۆژئاوای ئەنبار.
ئەفسەرەکە وتی «ئەندامانی تۆڕەکە وتوویانە گوایە رۆڵی ئەوان سنوورداربووە بۆ فرۆشتنی چەکەکان، دوای ئەوەی لەو گروپانەیان کڕیوە کە سەر بەمیلیشیاکانی هەواداری ئێرانن وەک کەتائیب حزبوڵاو بزووتنەوەی نوجەباو عەسائیب ئەهل حەق و سەید شوهەدا».
باسی لەوەشکرد لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەوەی کێ چەکەکانی بەتۆڕەکە فرۆشتووە تادەستگیربکرێت و بهێنرێتە بەردەم دادگا.
ھەروەھا وتی «ئەندامانی میلیشیاکان سەقامگیرییان ناوێت، لەبەرئەوەی سەقامگیری لەعێراق مانای ئەوەی ئهوان چیتر بەهانەیان نابێت چەکیان لەدەستدابێت یان لەناو میلیشیاکاندا چالاکبن و خزمەتی بەرژەوەندی وڵاتانی دیکە بکەن.»
بازرگانیکردن بەو چەکانەوە زیادیکردووە که تاڵانیکراون لەو ناوچانهی لەداعش رزگارکراون دوای ئەوەی ئەمریکا سزای سهپاند بهسەر ئێراندا، لەکاتێکدا سزاکان بوونەهۆی کەمبوونەوەی پشتیوانی ئێران بۆ ئهو میلیشیایانهی لەعێراق چالاکن.
ئەو سزایانە فشاری بۆ هێنان دەستبکەن بەکاری تاوانکارانە بۆ دابینکردنی داراییان.
لیوا نوعمان عەبدول زهوبهعی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، رایگەیاند لە سێ هەفتەی رابردوودا سوپای عێراق دەستیگرتووە بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنیدا کە لەدوای داعش جێمابوون لەموسڵ و تەلەعفەرو بەعاج و ناوچەکانی دیکە لەدەشتەکانی نەینەوا.
زهوبهعی وتی «دەستمانگرتووە بەسەر زیاتر لەهەزارو (500) کیلۆ تەقەمەنی و تفاقی جۆراوجۆردا لەگەڵ دەیان ئارپیجی.»
سوپا دهستیشیگرتووه بهسهر سەدان چەکی سوک و بچوکدا لەگەڵ دوو سەکۆی موشەک هاویشتن.
زهوبهعی راشیگەیاند گهر ئەو چەکانە بهشاراوهیی بمانایهتهوه، دەکرا ئەندامانی داعش و گروپە تیرۆریستەکانی دیکە دەستیان هەیە لەبازرگانیی چەکدا بیاندزن و بۆ خۆیان بەکاریانبهێنن بۆ ههڕهشهکردن لەسەقامگیریی وڵات.
وتیشی «هێزەکانی عێراق بەردەوامن لەئەنجامدانی گەڕان بۆ هەڵدانەوەی حەشارگەکانی چەک و لەناوبردنیان لەو شوێنەی دەدۆزرێنەوە یان دوورخستنهوهیان بۆ شوێنێکی دیکە بۆ ئەوەی بهشێوهیهکی ئهمین فڕێبدرێن تا دڵنیایی هەبێت لهوهی مەترسییان نییە».
ئەحمەد حەمدانی شارەزایهکی بواری سیاسهت وتی «چەند میلیشیایەک کەئێران پشتیوانیانە بەشدارن لەدابینکردنی چەکدا بۆ بازاڕی رەش و ئەوانەش لەو حەشارگە ژێرزەمینیانە دەرهێنراون کەدوای داعش جێمابوون».
وتیشی «کڕیارەکان زۆربەی جار ئهو تاقمە تاوانکارانهن کەدەستیان هەیە لەکوشتن و دزیکردن بەزەبری چەک جگە لەخێڵەکانی ناوچە دوورەدەستەکان کەکێشەیان هەیە لەگەڵ خێڵی دیکە».
ئەحمەد حەمدانی ههروهها وتی «لەعێراق دەبێت ئەگەری ئهوەمان لەبیرنەچێت کەچەکدارانی داعش دەتوانن جاریکی دیکە بیانکڕنەوە.» ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد که لەهەمان کاتدا هێزەکانی عێراق هەنگاوی باشیان ناوە بۆ لهناوبردنی ئەو تۆڕانەی دەستیان هەیە لەفرۆشتنی چەکدا بە نایاسایی