ئه‌ندامه کورده‌کان نابنە نوێنه‌رى گه‌ل، نوێنه‌رى ویلایه‌تی فه‌قیهن
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن، ئه‌ندامی کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆدار بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: عومه‌ر فه‌تاح
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن، ئه‌ندامی کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (کۆدار) رایده‌گه‌یه‌نێت رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌موو فێڵ و فڕو رێگایه‌کی جیاواز په‌یڕه‌و ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵک به‌شداری پێ‌بکات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌ماندا چه‌ند به‌ڵێنی جیاواز ده‌دات و دواتریش هیچی جێبه‌جێ ناکات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆردار له‌م چاوپێکه‌وتنه تایبه‌ته‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌پێویسته هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بایکۆتی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، وتیشى به‌هۆی فشاره ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌کان رووبه‌ڕووى بۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌دوای کوشتنی قاسم سوله‌یمانى، ئه‌وه ئه‌گه‌رێکی کراوه‌یه‌و ئێران بیه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بکاته یه‌ک ده‌ست و هه‌موویان بخاته ژێر رکێفى سوپاوه.
ئه‌گه‌رێکى کراوه‌یه ئێران هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بخاته ژێر رکێفى سوپاوه
هاوڵاتى: رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و پارته کوردییه‌کان چیه له‌هه‌ڵبژارنى په‌رله‌ماندا؟
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن: له‌هه‌ڵبژاردندا پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان هه‌م کوردیه‌کان هه‌م لایه‌نه‌کانی تری ئێران رۆڵی گرنگ و به‌رچاویان هه‌یه‌و پێویسته مێژوو خه‌باتی رابردووى خۆیان به‌باشی هه‌ڵبسه‌نگێنن و لایه‌نی باش و خراپه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ خه‌ڵک لێکبده‌نه‌وه که‌ئامانجی رژێم چیه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ئه‌وکات بڕیاری بایکۆته‌که بدات هاوته‌ریب و هاوشانی هاوڵاتیان رۆڵیان روون ده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى: چاوه‌ڕوانی به‌شداریکردنی به‌رفراوانی کورد ده‌که‌ن له‌هه‌ڵبژاردندا، رای ئێوه له‌سه‌ر به‌شداریکردنی خه‌ڵک چیه؟
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن: به‌گشتی هاوڵاتیان له‌و بارودۆخه‌ى که‌ئێستا له‌ئێران هه‌یه ناڕازیه، زوڵم و ناعه‌داله‌تی و فشارێکی زۆر له‌سه‌ر میلله‌ت هه‌یه، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م فشار‌و نایه‌کسانیه‌ش له‌ناوچه کوردییه‌کان زیاتر‌و کاریگه‌رتر هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یربکه‌یت رۆژانه کوشتن و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌و بێ‌کاری هه‌یه‌و کۆڵبه‌ره‌کان ده‌کوژرێن، له‌کاتێکدا ئه‌وان بۆ پارویه‌ک نان ئه‌و رێگایه ده‌گرنه به‌ر، بێگومان خه‌ڵک ئه‌مانه ده‌بینێت و بیر له‌و زوڵمه ده‌کاته‌وه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن ناکات و بایکۆتى ده‌کات.
هاوڵاتى: چیتان هه‌یه بۆ ئه‌و کاندیده کوردانه‌ی له‌شاره کوردیه‌کاندا خۆیان کاندید کردووه بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن؟
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن: پژاک و کۆدار که له‌ژێر فکرو فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ کارده‌که‌ین، داوا‌و بانگه‌وازمان بۆ هه‌موو خه‌ڵک و کاندیده‌کانیش ئه‌وه‌یه به‌شداری نه‌که‌ن و بایکۆت بکه‌ن، بۆ ئه‌وانه‌شی که هه‌ر سوورن له‌سه‌ر کاندیدبوونی خۆیان بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌ین به‌شدار نه‌بن، چونکه ئه‌و رژێم و سیسته‌مه‌ى هه‌یه ناعه‌ڵه‌تی زۆر تێدایه، هه‌موی ده‌ربه‌ده‌رى و ئاواره‌یی بووه بۆ کورد، ئه‌وانه‌ى که‌بیانه‌وێت رۆژێ له‌ڕۆژان گۆڕانکاری بکه‌ن له‌و رژێمه‌دا له‌سوودى میلله‌ت جێگه‌یان نابێته‌وه‌و به‌گۆڕینی ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش هیچ گۆڕانکاریه‌کی نوێ و ئه‌وتۆ نایه‌ته ئاراوه.
هاوڵاتى: کۆماری ئیسلامی ئێران چی به‌ده‌سته‌یه‌وه خه‌ڵکی رازی بکات بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌کاتێکدا چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر به‌هه‌زاران که‌س له‌خۆپیشانده‌رانی ناڕازی کوژران و برینداربوون؟
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن: رژێمی داگیرکه‌ری حاکمی ئێران به‌شداری و زۆری ژماره‌ی خه‌ڵکی زۆر به‌لاوه گرنگه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌موو فێڵ و فه‌نێکی خۆی به‌کارده‌هێنێت له‌سه‌ره‌تاوه له‌وانه‌یه به‌شێوازێکی نه‌رمونیان ده‌زانێت باری ئابوورى میلله‌ت و گه‌ل فه‌قیره، له‌وانه‌یه به‌فێڵی ئابورى وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی کۆمه‌کی ماڵی دابه‌شبکات یان به‌شێوازێکی دیکه‌ى جیاواز بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌بکات مافی کرێکار‌و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتربکات.
له‌وانه‌یه ئه‌وه باس بکات که به‌هۆى ئه‌وه‌ی بارودۆخ خراپه ده‌سه‌ڵات و رژێمه‌که له‌دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌یه‌وێت هه‌ندێ ریفۆرم و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی بکه‌ین و سۆزی خه‌ڵک رابکێشێت به‌و جۆره کارانه و بیه‌وێت هه‌ندێ گۆڕانکاری بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌ورى نه‌بوو له‌وانه‌یه بیکاته باری ترس و هه‌ڕه‌شه‌و فشاره‌وه‌و ئه‌وانه‌ى که‌مه‌ئمورو کارمه‌ندى ده‌وڵه‌تن ده‌یانترسێنێت و خه‌ڵک ده‌به‌نه‌سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی که‌زۆرترین خه‌ڵک ببات و نمایشه‌که‌ی خۆی بۆ ناوه‌وەو ده‌ره‌وه‌ش ته‌واوبکات.
هاوڵاتى: رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و خۆپیشاندانه ناوخۆییه‌کان تاچه‌ند کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان؟
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن: بێگومان ئه‌و رووداوانه کاریگه‌رییان ده‌بێ، هه‌رچه‌نده به‌ده‌ر له‌و رووداوانه‌ش خه‌ڵک ده‌زانێت که رژێمی ئێران چۆنه‌و خه‌ریکی چیه، به‌ڵام هه‌مووکات دوای رووداوه‌کان خه‌ڵک ناڕه‌زایی خۆى ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وانیش به‌شێوه‌ی دڕندانه وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه، ئه‌و راستییه ناگۆڕێت که‌ئه‌مڕۆ میلله‌ت به‌بایکۆت و نه‌چوونه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان وه‌ڵامیان ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵات.
هاوڵاتى: هێشتا خه‌ڵکانێکی وه‌کو میر‌حوسێن مووسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی وه‌کو نه‌یاری رژێمی ئێران له‌ناوخۆدا هه‌ن. ئایا ئه‌م ده‌نگانه ده‌توانن گۆڕانکاریی ریشه‌یی له‌ئێراندا بکه‌ن له‌ڕێگه‌ی سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌وه یان به‌ڕێگه‌ی تر؟
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن: ئێران رژێمێکی دژی دیموکراتییه، ئازادی و دیموکراسی ئه‌گه‌ر دژى خۆی بێت قبوڵی ناکات، بۆیه هه‌ڵبژاردنیش ته‌نها شانۆیه‌که‌و رووکه‌شه، ئه‌و که‌سانه‌شی که تۆ ناوت هێناون له‌بنه‌ڕه‌تدا دوژمنی ئێران نین، مووسه‌وی و که‌ڕووبی ته‌نها بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێ شتی فه‌رعی نه‌ک ئه‌سڵی رژێمه‌که، جیاوازییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ئه‌وه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵک دژی بنه‌ڕه‌تی رژێمه‌که‌یه وه‌ک فه‌سادو زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌و ناعه‌داله‌تی، بۆیه ئه‌م کێشانه به‌سه‌ندوق و هه‌ڵبژاردن و گۆڕینى که‌سه‌کان چاره‌سه‌ر نابێت، پێویسته سیسته‌مه‌که بگۆڕدرێت و ئه‌وه‌ش ئێستا ده‌بێ بایکۆت بکرێت.
ئێران هه‌موو فێلێک به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر بێت
هاوڵاتى: نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شورا کاتێک ده‌رده‌چن تاچه‌نێک ده‌توانن کاریگه‌ری له‌سه‌ر رووداوه سیاسییه‌کان له‌ئێران دابنێن، به‌تایبه‌تی کورده‌کان، ئایا ده‌توانن هیچ شتێک بۆ مافه‌کانی کورد له‌و وڵاته‌دا بکه‌ن؟
مه‌زوڵم هه‌فته‌ن: ئێران رژێمێکی مه‌رکه‌زییه، سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیهی و ئاینییه‌و په‌یوه‌سته به‌ته‌نها یه‌ک کەسه‌وه ئه‌ویش رابه‌ره، بۆیه ئه‌و ئه‌ندامانه کورده‌کان یا چ ئه‌وانی دیکه‌ش له‌مه‌جلیسی شورادان نوێنه‌رى گه‌ل نین، به‌ڵکو نوێنه‌رى سیسته‌م و ویلایه‌تی فه‌قیه و ده‌سه‌ڵات و حاکمن، ئه‌وا ته‌نها به‌گوێی ئه‌وان ده‌که‌ن و رابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که‌ئه‌و نوێنه‌رانه ناتوانن هیچ بکه‌ن.
هاوڵاتى: ئایا هیچ ئه‌گه‌رێک هه‌یه کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ندێ ریفۆرم بکات بۆ رازیکردنی دڵی خه‌ڵک؟ ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بێ ئایا ئاماده‌یه هیچ به‌رپرسێکی خۆی بکاته قوربانی و له‌پۆسته‌که‌یدا لایبدات؟ یان موسه‌وی و که‌ڕوبی ئازادبکات؟
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن: بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌موو فێڵ و فرو رێگایه‌کی جیاواز په‌یڕه‌و ده‌کات و ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵک به‌شداری پێ‌بکات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چه‌ند به‌ڵێنی جیاواز ده‌دات و دواتریش هیچى جێبه‌جێناکات، پێده‌چێت په‌نا بباته‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌هه‌ندێ گۆڕانکاری بچوک و شکڵی بکات به‌س زیان له‌ئه‌ساسه‌که نه‌دات، ئه‌وکاته‌ی که رژێم ده‌که‌وێته ته‌نگانه، له‌وانه‌یه که‌سانێک که ریفۆرمخواز بوون ئازادبکات، به‌ڵام بۆ ئازداکردنی موسه‌وی و که‌ڕوبی ناتوانم هیچ پێشبینیه‌ک بکه‌م.
هاوڵاتى: پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن که‌حکومه‌تی ئێران زۆرترین که‌سانی نزیک له‌سوپای پاسداران و خامنه‌یی بنێرێته ئه‌جومه‌ن؟
مه‌زڵوم هه‌فته‌ن: به‌هۆی فشاره ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌کان کە رووبه‌ڕووى بۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌دوای کوشتنی قاسم سوله‌یمانى ئه‌وه ئه‌گه‌رێکی کراوه‌یه‌و ئێران بیه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بکاته یه‌ک ده‌ست و هه‌موویان بخاته ژێر رکێفى سوپاوه، ئه‌وانه‌ی که له‌په‌رله‌مانن یان له‌دادگاو قه‌زاکانن یان له‌حکومه‌تن چاویان پێدابخشێنێته‌وه.