داهاتى ئێستاى هه‌رێم زیاتره‌ له‌ پێش قه‌یرانى دارایى

بودجەی ئەمساڵی هەرێم، چوار ترلیۆن‌و 500 ملیار دینارى زیاتره‌ له‌ 2013

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

فراکسیۆنى پارتى کهحزبهکهى سهرۆکایهتى حکومهت و ههرێمى کوردستانى بهدهستهوهیه داتایهکى نوێ لهسهر داهاتهکانى ههرێم ئاشکرادهکات کهدهگاته ترلیۆنێک و (652) ملیار دینار بهپارهکهى بهغداوه.

حکومهتى ههرێمى کوردستان لهسێ کهناڵى جیاوازهوه پاره بۆ خەرجیەکان دابیندەکات کهبریتین لهپارەکەی بەغداو داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ.

داهاتى مانگانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم  ترلیۆنێک و (652) ملیار دیناره‌ به‌پاره‌که‌ى به‌غداوه‌

پارەکەی بەغدا بڕەکەی (452) ملیار دینارى مانگانهیە که لهلایهن بهغداوه بۆ موچهى فهرمانبهرانى ههرێم رهوانه دهکرێت له 2019 تائێستا بهردهوامه. ههروهها داهاتى نهوتى ههرێم مانگانه نزیکهى (900) ملیار دینارە، لەگەڵ (300) ملیار دینار داهاتی ناوخۆ.

بەرهەمی نەوتی رۆژانهی هەرێم زیاتر له (500) ههزار بهرمیلە، بڕى هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە (460) ههزار بهرمیلى لهڕێگهى بۆرى دهگاته بهندهرى جهیهان و بەشەکەی تریشی بەڕێگەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت یان لە رێگەی تانکەرەوە هەناردە دەکرێت.

بودجهى گشتیی حکومهتى ههرێمى کوردستان لهساڵى 2013 گەیشتە (15) ترلیۆن و (257) ملیار و (849) ملیۆن دینار، بەڵام داهاتی ئەمساڵی حکومەتی هەرێم ئەگەر بۆ هەر (12) مانگەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت بودجەی سەردەمی پێش قەیران تێدەپەڕێنێت.

بهپێى لێدوانى فهرمى وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان لەسەر داهاتی ئەمساڵ، بودجە لەماوەی یەک ساڵدا دهگاته (19) ترلیۆن و (824) ملیار دینارى ساڵانهو بهوپێیه بێت بهراورد بهساڵى 2013 چوار ترلیۆن و (500) ملیار دینارى زیاتره له 2020.

پێشهوا ههورامى، وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت «نهوتى ههرێم مانگانه نزیکهى (750) ملیۆن دۆلار داهاتى ههیه که بهدینار دهکاته (900) ملیار دینارى مانگانه، سهرۆکى حکومهت ئاگادارى وردو درشتى داهات و خهرجییهکانى حکومهته«.

ههروهها وتیشى «لهم شهش مانگهدا حکومهتى ههرێم داهاتى ناوخۆى له (150) ملیار دینار گهیاندۆته (300) ملیار دینار ئهویش بهڕێگهى رێکخستنهوهى گومرگهکان و باجى کۆمپانیا گهورهکان».

پێشهوا ههورامى باسى لهوهشکرد بێجگه لهو دوو داهاته، لهبهغداوه مانگانه (452) ملیار دینار بۆ موچه رهوانهى ههرێمى کوردستان دهکرێت.

بهکۆى گشتى داهاتى نهوتى مانگانهو داهاتهکانى ناوخۆو ئهو پارهیهى لهبهغدادوه دێت کهکۆى (900 ملیارى داهاتى نهوت، 300 ملیار داهاتى ناوخۆ، 452 ملیار دینار پارهى بهغدا) دهکاته ترلیۆنێک و (652) ملیار دینارى مانگانه.

به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم زیاتره‌ له‌ 500هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌

حکومهتى ههرێمى کوردستان مانگانه (881) ملیار دینار دهداته موچهى فهرمانبهران، بهڵام بهپێى وتهى پێشهوا ههورامى مانگانه (757) ملیۆن دۆلار که بهدینار دهکاته 900 ملیار دینار بۆ موچه تهرخان دهکرێت بهسێ بهش، لهبهغدا (452) ملیار دینار  کهدهکاته (380) ملیۆن دۆلارو  زائیدهن لهداهاتى نهوت (٢٩٥) ملیۆن دۆلارو لهداهاتى ناوخۆ (82) ملیۆن دۆلار دابین دهکرێت.

ئهندامێکى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهلیژنهى سامانه سروشتییهکان دهڵێت ئهو داهاتانهى وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى باسى کردووه«زۆر لهوه زیاتره«.

شێرکۆ جهودهت، ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهلیژنهى سامانه سروشتییهکانى پهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت «ئهو داتاو ئامارانه زۆر لهوه زیاتره، بهڵام  پڕۆسهیهک ههیه دهبێت دڵنیامان بکاتهوه کهدیوانى چاودێرى دارایى و راپۆرتهکانى کۆمپانیاى دیلۆیته لهسهر داهاتهکانى نهوت».

ناوبراو باسى لهوهشکرد حکومهتى ههرێمى کوردستان ماوهى چهند ساڵێکه قهرز دهداتهوه وهک خۆیان دهیخهنهڕوو،» نه دهزانین قهرزهکان هى کێیهو چۆن کراوهو لهچیدا خهرج کراوه، ئهى ئهمه ههر تهواو نهبووه ئهم قهرزانه، بۆیه گومانى تهواومان لێى ههیه«.

شێرکۆ جهودهت جهختى لهوهشکردهوه کهحکومهتى ههرێم بێجگه لهداهاتى نهوت، داهاتى غازى ههیه بهوپێیهى رێککهوتنى لهگهڵ کۆمپانیاى دانهغاز ههیهو پێکهوه بهشهراکهت (هاوبهش)ى غاز بهرههمدههێندرێت و داهات دهگهڕێتهوه بۆ وهزارهتى سامانه سروشتییهکان.

ههرچهنده پاش مانگێک لهدهستبهکاربوونى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمى کوردستان، مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهت بڕیاریدا کهسهرجهم داهاته نهوتى و نانهوتییهکان بگهڕێتهوه بۆ وهزارهتى دارایى، بهڵام تائێستا ئهوه جێبهجێ نهکراوهو 2/3ى داهاتى نهوت ناگهڕێتهوه بۆ وهزارهتى دارایى.

پهرلهمانتارێکى گۆڕان کهبزوتنهوهکهى لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم بهشدارهو وهزارهتى داراییان لهلایه دهڵێت «داهاتى نهوت بهشێکى لاى وهزیرى دارایى و ئهوى دیکهى ناشهفافهو پێویسته چاکسازیش لهداهاتهکان ئهنجامبدرێت».

بهڵێن ئیسماعیل، ئهندامى فراکسیۆنى گۆڕان لهلیژنهى دارایى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئهو نهوتهى کهدهفرۆشرێت و ئهوهى لهبهرچاوى پهرلهمانه بهشێک لهو پارهیه کهدهچێته وهزارهتى دارایى مانگانه (295) ملیۆن دۆلاره، ئهوى دیکهى لاى ئێمه ناشهفافهو گومانى لهسهرهو داوامان لهوهزارهتى سامانه سروشتییهکان کردووه وهفدێکى ئهنجومهنى ههرێمى بۆ نهوت و گاز بێنه پهرلهمان بۆ ئهوهى روونکردنهوهمان پێبدرێت».

پشووى زستانهى پهرلهمان تهنها ههفتهیهکى ماوهو دواى 1ى ئازار کۆتایى پێدێت و دانیشتنهکانى پهرلهمان دهستپێدهکاتهوه.

بهڵێن ئیسماعیل وتى «گرێبهستى کۆمپانیاى دیلۆیت نوێ دهکرێتهوهو بهو هۆیهوه نزیک ههشت مانگه راپۆرتیان لهسهر داهاتهکانى نهوتى ههرێم بڵاونهکردووەتهوه«، بهڵام بڕیاره راپۆرتێک بۆ ههشت مانگ بڵاوبکهنهوهو بیخهنه بهردهم پهرلهمانى کوردستان و راى گشتى.

ئهو پهرلهمانتارهى گۆڕان، جهختى لهوهشکردهوه که «یهکێک لهئامانجهکانى گۆڕان لهبهشدارى کردنى حکومهتى ههرێم چاکسازیکردن بووه لهداهاتهکاندا کهمهسهلهیهکى گرنگ و چارهنووسسازه«.

بهڵێن ئیسماعیل پێشیوابوو ئهگهر چاکسازى لهداهاتهکاندا نهکرێت، چاکسازى کردن لهخهرجییهکاندا ناتوانێت ئامانجى تهواوى خۆى بپێکێت» ئێمه گفتوگۆمان لهگهڵ تیمى وزارى گۆڕان ههیه کهوهزیرى دارایى لاى گۆڕانهو ئهویش لهگهڵ سهرۆکى حکومهت ههندێک کاریان کردووه بۆ چاکسازى کهداهاتهکانى ناوخۆ زیادى کردووه، بهڵام هێشتا ههموو داهاتهکانى نهوت ناچێتهوه بۆ وهزارهتى دارایى کهئهوه داواى ههموو پهرلهمانتارانه« کهداهاته نهوتى و نانهوتییهکان ههمووى بگهڕێتهوه بۆ وهزارهتى دارایى.

 «تامانگێک پێش دهستبهکاربوونى کابینهى نۆیهم مانگانه (350) ملێون دۆلار لهداهاتى نهوت رادهستى حکومهت کراوهو (400) ملیۆن دۆلار بۆ قهرزى کۆمپانیاکانى نهوت و دهرهێنانى نهوت و گواستنهوهى بووه«، وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى وا دهڵێت.

پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ که‌حکومه‌تى هه‌رێم تووشى کورتهێنانى پاره‌ بووه‌« حکومه‌ت کورتهێنانى پاره‌ى هه‌یه‌ مانگانه‌، هه‌وڵیش دراوه‌ مانگانه‌ به‌شێک له‌خه‌رجیى پرۆژه‌کان بدات بۆ دروستکردنى جوڵه‌‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌واوکردنى پرۆژه‌کان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار