حکومه‌تى هه‌رێم شه‌ش ژوورى عهمەلیات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا پێکده‌هێنێت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له رێگه‌ى پێنج وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیداره‌وه شه‌ش ژوورى عهمەلیات پێکده‌هێنێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له‌وڵاتى ئێران چه‌ند حاڵه‌تێک تۆمار کراوه.
دوێنێ شه‌ممه 22ى شوباتى 2020 به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانى (ته‌ندروستى، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، دارایى) شه‌ش ژوورى عه‌مه‌لیات پێکهێندراوه.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و به‌شداربووى کۆبوونه‌وه‌که له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و پێنج وه‌زاره‌ته هه‌ریه‌که‌و لاى خۆیه‌وه ژوورێکى عه‌مه‌لیاتى پێکهێناوه‌و ئه‌رکه‌کانیان دیارى کراوه«.
هه‌روه‌ها وتیشى «ژوورێکى دیکه‌ى عه‌مه‌لیات به‌هاوبه‌شى له‌نێوان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا پێکهێندراوه«.
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد وه‌کو وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ئه‌وانه‌وه بێت رێنماییه‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن و پاسى تایبه‌ت دابینده‌که‌ن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکى نه‌خوازراو که رووبدات، وتیشى «ئێمه رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ده‌که‌ین».
هه‌ر دوێنێ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند کهئهوهى پێویسته بۆ رێگریکردن له‌گه‌یشتنى ئه‌و ڤایرۆسه بهههرێمى کوردستان، «ئه‌وه‌ى له‌تواناى ئێمه‌دا بێت جێبه‌جێى ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ى دیکه‌ش داواى هاوکارییمان کردووه هه‌م له‌حکومه‌تى فیدراڵ، هه‌میش له‌ئۆرگانه‌کانى UN به‌تایبه‌تى رێکخراوى WHO له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه رۆژانه، ته‌نانه‌ت هه‌موو کاتژمێرێک ئاگایان لهوردهکارییهکانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه له‌باره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌وه‌ى لهدهوروبهرى ئێمه ده‌گوزه‌رێت».
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌وڵاتى ئێران که (28) حاڵه‌ت به‌فه‌رمى تۆمارکراوه پێنج که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، حکومه‌تى هه‌رێم له‌فرۆکه‌خانه‌کان و خاڵه سنورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران رێوشێوینى توندى گرتۆته‌به‌رو سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه که‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه (14) رۆژ له‌ژێر چاودێریى پزیشکیدا ده‌بن.