"ده‌مانه‌وێت هه‌ر چوار وه‌زیره‌که له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه دابنرێن نه‌ک عه‌لاوى"
به‌هار مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى گۆڕان بۆ سایتى هاوڵاتى
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان که به‌شداربووى کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان بووه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت سبه‌ینێ چوارشه‌ممه وه‌فدى هه‌رێم ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق.
ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بونى سه‌رۆک و نوێنه‌رى پێنج حزبى سیاسى و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌که‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆک و جێگرى حکومه‌ت و رێواس فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى هاوڵاتى ده‌ڵێت:" پێنج حزبه سیاسییه‌که (پارتى، گۆڕان، یه‌کێتى، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) پێکه‌وه بریار له‌سه‌ر به‌شداریکردنى کۆبونه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌مڕۆ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا پاراستنى کیانى هه‌رێمى کوردستان و مافه ده‌ستورییه‌کانى جه‌ختى لێکراوه‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌کان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که "هه‌ر چوار وه‌زیره‌که خۆمان دایانبنێن نه‌ک عه‌لاوى، چونکه هه‌رێمى کوردستان دامه‌زراوه‌ى ده‌ستورى هه‌یه‌و ناکرێت وه‌ک حزبێک یا پارێزگایه‌ک مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت".
سبه‌ینێ وه‌فدى کورد ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ عه‌لاوى
هاوڵاتى: کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چى باسکرا ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به کابینه‌که‌ى عه‌لاوییه‌وه هه‌یه؟
به‌هار مه‌حمود: بڕیارى کۆتایمان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه له کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌شدارى ده‌که‌ین یان نا، به‌ڵام وه‌فده‌که‌مان سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانوستاندن، به‌یانێکمان ده‌رکردووه که وتومانه ئێمه پشتیوانى حکومه‌تێک ده‌که‌ین که ره‌نگدانه‌وه‌ى داخوازى خۆپیشانده‌ران و گشت پێکهاته‌کانى عێراق بێت به کورد‌و سونه‌و شیعه‌وه ئێمه پشتیوانى ئه‌و جۆره حکومه‌ته ده‌که‌ین که مافه‌کانى خه‌ڵک بپارێزێت، پشتیوانى حکومه‌تێک ناکه‌ین ته‌نها هى لایه‌نێک یان چه‌ند شه‌خسیاتێک بێت.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌پاراستنى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین و کیانى هه‌رێمى کوردستان، ناکرێت عه‌لاوى وه‌کو حزبێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا بکات و بڵێت نابێت وه‌زیره‌کان ئێوه دایبنێن و بۆ خۆم کاندیدى وه‌زاره‌ته‌کان دیارى ده‌که‌م، چونکه هه‌رێمى کوردستان نه حزبه نه پارێزگایه‌که و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و دامه‌زراوه‌ى ده‌ستورى هه‌یه ده‌بێت ئه‌وان بریار بده‌ن کێ به‌شدار ده‌بێت له کابینه‌که‌دا.
عێراق ئێستا به‌دۆخێکى هه‌ستیاردا تێپه‌ر ده‌بێت ئێمه داوامان کردووه که کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه چاره‌سه‌رێک بۆ ده‌رکردنى عێراق له‌م دۆخه‌ى که تێیدایه.
وه‌فدى کورد که‌چونه‌ته به‌غدا پشتراستى ئه‌وه‌یان کردووه‌ته‌وه که رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین کاندیدى وه‌زاره‌تى داده، عادل که‌ریم کاندیدى وه‌زیرى بازرگانییه، شوان ئیبراهیم ته‌ها کاندیدى وه‌زاره‌تى داراییه
هاوڵاتى: ده‌وترێت کورد ته‌حه‌فوزى له‌سه‌ر کاتى دیاریکردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌یه که عه‌لاوى نایه‌وێت حکومه‌ته‌که‌ى راگوزه‌ر بێت؟
به‌هار مه‌حمود: له‌قسه‌کانى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى کانیدى راسپێردراوى کابینه‌ى نێى حکومه‌تى عێراق به‌ته‌ما نییه بۆ ساڵێک بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که ئه‌و ده‌یدات به رووبه‌روبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و پارێزگارى له‌سه‌روه‌رى یاسا بۆ حکومه‌تێکى راگوزه‌ر نییه، به‌ڵکو بۆ حکومه‌تێکى دائیمییه، بۆیه وه‌فدى کورد سبه‌ینێ ده‌چێته‌وه به‌غدا موناقه‌شه له‌گه‌ڵ لایه‌نى راسپێردراوى حکومه‌ت ده‌کات و له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى دانوساندنه‌که بریار ده‌ده‌ین به‌شدارى ده‌که‌ین یان نا.
له‌قسه‌کانى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى کانیدى راسپێردراوى کابینه‌ى نێى حکومه‌تى عێراق به‌ته‌ما نییه بۆ ساڵێک بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که ئه‌و ده‌یدات به رووبه‌روبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و پارێزگارى له‌سه‌روه‌رى یاسا بۆ حکومه‌تێکى راگوزه‌ر نییه، به‌ڵکو بۆ حکومه‌تێکى دائیمییه
هاوڵاتى: کورد پێکه‌وه بریارده‌دات یانى لانى که‌م پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو؟
به‌هار مه‌حمود: ئه‌مه شتێکى چاره‌نوسسازه‌و پاراستنى کیانى هه‌رێمى کوردستان و مافه‌کانییه‌تى، له‌به‌رئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه وه‌کو یه‌ک بیر ده‌که‌ینه‌وه.
نوێنه‌رى گۆڕان و پارتى و یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى تێدا بووه، به‌ڵام هاوپه‌یمانى به‌شداریان نه‌کرد.
هاوڵاتى: ئه‌و سێ کاندیده‌ى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و بازرگانى و داد بڵاوکراوه‌ته‌وه تا چه‌ند نزیکن له حزبه سیاسییه‌کانه‌وه؟
به‌هار مه‌حمود: وه‌فدى کورد که‌چونه‌ته به‌غدا پشتراستى ئه‌وه‌یان کردووه‌ته‌وه که رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین کاندیدى وه‌زاره‌تى داده، عادل که‌ریم کاندیدى وه‌زیرى بازرگانییه، شوان ئیبراهیم ته‌ها کاندیدى وه‌زاره‌تى داراییه.
عادل که‌ریم که کاندیدى وه‌زاره‌تى بازرگانییه یه‌کێتییه، هه‌رچه‌نده حاکم رزگار حه‌مه ئه‌مین پێشتر په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى بوو بۆ ماوه‌یه‌ک له په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڵام تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیى و شه‌خسییه‌تى خۆى پاراستووه، به‌ڵام بۆ کاندیدى وه‌زیرى دارایى نازانم و نایناسم که بزانین نزیکه له چ لایه‌نێکى سیاسییه‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌و وه‌زیرى ده‌وڵه‌ته‌ى بۆ کاروبارى هه‌رێم و به‌غدا دیارى کراوه سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌هاوکارى لایه‌نه‌کان کاندیده‌که‌ى دیارى ده‌کات؟
به‌هار مه‌حمود: بریارمان نه‌داوه رازى ده‌بین یان نا، ئێمه ده‌بێت و ده‌مانه‌وێت هه‌ر چوار وه‌زیره‌که خۆمان دایانبنێن تا ئێستا قسه‌یه‌که ئه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌تى ئێمه پاراستنى کیانى مافه ده‌ستورییه‌کانه، کێ ده‌ڵێت به‌شدارى ده‌که‌ین له کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا.