چوار تووشبووەکەی کۆرنۆنا لەکەرکوک بەقاچاخ لەئێران گەڕاونەتەوە

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: هیچ حاڵه‌تێکى ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌کوردستان تۆمارنه‌کراوه‌و  پێویست ناکات خەڵکی بترسن

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى رایدهگهیهنێت تائێستا هیچ حاڵهتێکى نهخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لهههرێمی کوردستان تۆمارنهکراوهو پێویست بهترس ناکات، ئاماژهی بۆ ئهوهشکرد راگهیاندنى پشوو پهیوهست نیه بهبوونى حاڵهتهوه تهنیا بۆ رێگریکردنه لهتووشبوون و خۆپارێزییه.

دوێنێ سێشهممه، بۆ یهکهمجار ئاشکراکرا که چوار ئهندامى یهک خێزانى پارێزگاى کهرکوک کهپێش دوو رۆژ له شارى قوم بوون، توشى ڤاپرۆسی کۆرۆنا بوون لهژێر چاودێریدان.

محهمهد قادر، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم، ئاماژهى بۆ ئهوهکرد ئهو چوار توشبووهى کهرکوک پێشتر لهشارى قومى ئێران بوون و وا گومان دهکرێت به رێگهى قاچاخ هاتبێتنهوهو لایهنه پهیوهندیدارهکان سهرقاڵى لێکۆڵینهوهن و  ئهوه پشتڕاستدهکهنهوه.

وتهبێژهکهى وهزارهتى تهندروستى به هاوڵاتى وت «ههرکهسێک لهخاڵه سنورییهکانهوه بێته ناو ههرێمهوه، ماوهى (14) رۆژ لهژێر چاودێریدا دهمێنێتهوه، چونکه رێگهنادهین هیچ کهسێک بێته ناو خهڵکهوه تاماوهى (14) رۆژهکهى خۆى تهواو نهکات و دڵنیانهبینهوه لهبارى تهندروستى».

ناوبراو جهختى لهسهر ئهوهکردهوه که هاوڵاتیان هیچ نهترسن و پێویسته ئاگادارى خۆیان بن، وتیشى «ترس و ئاگاداربوون زۆر جیاوازه، چونکه تائێستا هیچ حاڵهتێکى ئهو نهخۆشییه لهکوردستان تۆمارنهکراوه، بهڵام که روویدا ماناى ئهوه نیه کوردستان تهواو دهبێت چونکه ههموو رێکارهکان گیراوهتهبهر».

دکتۆر محهمهد ئهوهشى روونکردهوه گومانلێکراو ئهوهیه کهنیشانهکانى لێدهردهکهوێت و تائێستا هیچ حاڵهتێکى وا نهبووه، وتیشى «ئامێرى پشکنینى ڤاپرۆسى کۆرۆنا هاتۆته ههرێمهوهو پێویست بهوهناکات لهکاتى ئهگهرى توشبوونى ههر کهسێکدا پشکنینهکان بنێردرێن بۆ بهغدا، ئهوه سودى زۆرى ههیهو کاتى زیاترمان بۆ دهگهڕێنێتهوه«.

بهوتهى بهرپرسهکهى وهزارهتى تهندروستى تائێستا پشکنینى هیچ کهسێک نهنێردراوه بۆ بهغدا، چونکه هیچ گومانلێکراوێک نهبووهو پێویست بهوهبکات پشکنینهکهی بنێردرێت بۆ بهغدا.

سهبارهت بهو بڕه بودجهیهى حکومهتى ههرێم تهرخانیکردوه بۆ ریگریکردن لهبڵاوبوونهوهى ڤاپرۆسهکه، وتهبێژى تهندروستى وتى «بودجهیهک وهک بودجهى فریاگوزارى تهرخانکراوه، بۆ رووبهوبوونهوهى ئهو ڤاپرۆسهو سودى لێوهردهگیرێت».

له‌باره‌ى رێنماییه‌کانه‌وه‌ ناوبراو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که‌ پێشنیار ده‌که‌ن خه‌ڵک له‌شوێنى قه‌ره‌باڵغ و به‌رکه‌وتنى راسته‌وخۆ دووربکه‌وێته‌وه‌، وتیشى «داوامان له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌ ئه‌گه‌ر بتوانن به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ئه‌وانه‌ رێکبخه‌وه‌ رێگاکانى خۆپاراستن زۆر کاریگه‌رتر ده‌بن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار