کورد یه‌کلایی نه‌بووەته‌وه‌ چۆن به‌شدارى له‌حکومه‌تەکەى عەلاویدا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



عومهر فهتاح

تا ئێستا سهردانى وهفدى لایهنه سیاسیهکانى ههرێمى کوردستان بۆ بهغدا دیارینهکراوهو هیچ وادهیهکیش دهستنیشان نهکراوه بۆ کۆبوونهوه لهگهڵ محهمهد عهلاوی راسپێردراوی کابینهی نوێی حکومهتی عێراق.

 بهرنامهى وهزارهتهکان و حکومهت گهیشتوهته دهستى ئهوان و لیژنهیهک پێکهێنراوه بۆ ئهوهى راپۆرتى لهسهر ئاماده بکرێت تا دهنگى لهسهر بدرێت، بهڵام هێشتا ناوى کاندیدو سیڤى کانیدهکان نهگهیشتووهته دهستى پهرلهمانتاران. لایهنه سیاسیهکانى ههرێمى کوردستان، سورن لهسهر ئهوهى لهلایهن دامهزراوه فهرمیهکانهوه کاندیدهکانى کورد لهحکومهتى داهاتوودا دهستنیشان بکرێن.

زیا پترۆس ئهندامی وهفدی لایهنه کوردیهکان، ئاماژه بۆ ئهوهدهکات ئهوان وهکو لایهنى کوردى بهلایانهوه گرنگه لهحکومهتى داهاتوودا مافه دهستوریهکانى ههرێم وهک پێشتر پارێزراوبێت و لهسهر ئهو بنهمایهش بهشدارى لهحکومهتهکهى عهلاویدا دهکهن.

 زیا پترۆس به هاوڵاتى وت «ئێمه لهکۆبونهوهى ههرسێ سهرۆکایهتیهکهى ههرێمی کوردستان و  سهرکردهی لایهنه سیاسییهکان جهختمان لهسهر ئهوهکردووهتهوه که پێویسته حکومهتى داهاتوو، مافه دهستورییهکانی ههرێمی کوردستان بپارێزێت، ئێمه لهسهر ئهو بنهمایه بهردهوام دهبین لهگفتوگۆکانمان لهگهڵ کاندیدى راسپێردراو».

ئهندامهکهى وهفدى ههرێم ئهوهشى خستهڕوو لهگفوگۆکانی پێشووتریان لهگهڵ عهلاوى داوایانکردووه لهماوهى حکومهتکهى ئهودا کاربکرێ بۆ گێڕانهوهى مافه دهستوریهکان وهک ماددهى 140 جێبهجێبکرێ و  موچهى فهرمانبهران و شایسته داراییهکانى جوتیاران بپارێزرێت و وهکخۆى مانگانه بدرێت.

سهبارهت بهکاتی چوونى وهفدى ههرێم بۆ بهغدا، زیا پترۆس وتى «تائێستا هیچ وادهیهک دهستنیشان نهکراوه، چونکه ئێمه که دهچین دهبێ پێشوهخته ئامادهکارى بکرێت و کات و شوێنى کۆبوونهوهکانمان دیاری بکرێ، ناکرێ بچینه ئهوێ و هیچ روون نهبێت».

ناوبراو ئهوهشى خستهڕوو ئێستا ههر تهنها لایهنى کوردى نیه که گلهیی و ناڕهزایی ههیه لهسهر شێوازو کارو بهرنامهى حکومهتى داهاتوو، وتیشى «لایهنه سوننهکانیش گرفتیان ههیهو بهشێک لهشیعهکانیش بهههمانشێوه بۆیه واباشتره تادواسات گفتوگۆو بیروڕا گۆڕینهوهکانمان بهردهوام بێت بۆ ئهوهى بگهینه خاڵێکى لێکتێگهیشتن».

پهرلهمانی عێراق له (328) کورسی پێکهاتووهو دابهشبووه بهسهر شیعهو سوننهو کوردهکاندا کهشیعهکان نیوه زائید یهک پێکدههێنن و سوننهکانیش نزیکهی (70) کورسی و کوردیش (58) کورسی ههیه.

 بهپێى ناوهرۆکی راگهیهندراوى کۆبوونهوهى لایهنه سیاسیهکان و ههرسێ سهرۆکایهتیهکهى ههرێم (سهرۆکایهتى ههرێم، سهرۆکایهتى پهرلهمان، سهرۆکایهتى حکومهت) بڕیاردراوه وهفدهکهى ههرێم بچێتهوه بهغداو درێژه بهکۆبوونهوهکان بدات لهگهڵ لایهنه سیاسییهکانی دیکهی عێراق، لهگفتوگۆو راگۆڕینهوه بهردهوام دهبێت.

خهلیل ئیبراهیم ئهندامى وهفدى کوردى بۆ بهغدا، ئاماژهى بۆ ئهوهکرد ئهوان لهسهر راسپاردهى کۆبوونهوهکه ئامادهکارى خۆیان کردووه بۆ گهڕانهوه بۆ بهغدا، بهڵام هێشتا وادهکهى یهکلایی نهکراوهتهوه، ئهو به هاوڵاتى وت «به بهردهوام کات تێدهپهڕێت کهئهمهش خراپهو ههموومان لهژێر فشارى کاتداین، پێویسته بهزوویی گفتوکۆکان بهردهوامى پێبدهین، بهس ئهگهر بهرنامهکان ئاوا بڕوات لهوانهیه کۆبوونهوهکهى پێنجشهممهى پهرلهمان دوابخرێت».

لهنێو کابینهکهی ناوی سێ کورد دههێندرێت که بریتین له عادل کهریم بۆ وهزارهتی بازرگانی، شوان ئیبراهیم بۆ وهزارهتی دارایی و حاکم رزگار محهممهد ئهمین بۆ وهزارهتی داد.

پهرلهمانتارێکی گۆڕان که بهشداربووی کۆبوونهوهی لایهنه سیاسییهکان بووه لهگهڵ ههرسێ سهرۆکایهتییهکهی ههرێمی کوردستان، ئاماژه بۆ ئهوهدهکات پهرلهمانتاران تهنها بهرنامهى حکومهتیان بۆ هاتووه، هێشتا سیڤی و ناوى کانیدهکانیان بهدهست نهگهیشتوه.

بههار مهحمود ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهسهر فراکسیۆنى گۆڕان، به هاوڵاتى وت «بڕیاره وهفدى ههرێم بێنهوه بهغداو درێژه بهگفتوگۆکانیان بدهن و ئێمهش لهژێر رۆشنایی ئهو گفتوگۆیانهو بڕیارى قیادهى سیاسی کوردى بهشدارى کۆبوونهوهکهى پهرلهمان دهکهین یاخود نا، پێشتریش لهبهیاننامهى کۆبوونهوهکهى سهرۆکایهتیهکان روونمانکردووهتهوه که کورد بهچ شێوازێک و لهسهر چ بنهمایهک بهشداری دهکات لهحکومهتهکهى عهلاویدا».

ئهو ئهندامهى پهرلهمان جهختى لهسهر ئهوهکردهوه که تائێستا ئهگهرێکى زۆر ههیه کۆبوونهوهکه بکرێت، چونکه بهرنامهى حکومهت گهیشتووهته پهرلهمان، وتیشى «ههموو حکومهتێکى نوێ که پێکدههێنرێت، دهبێت بهرنامهى خۆى بنێرێته پهرلهمان که بهنیازه چیى بکات و پهرلهمانتارانیش دهنگى لهسهر بدهن، لیژنهیهکیش بهسهرۆکایهتى حهسهن کهعبى جێگرى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق، پێکهێنراوه بۆ ئهوهى دیراسهى ناوهرۆکى راپۆرتێک لهسهر بهرنامهى حکومهتهکهى عهلاوی ئامادهبکهن و ڤیان سهبریش وهک کورد بهشداره لهو لیژنهیهدا».

بههار مهحمود ئاماژهى بۆ ئهوهکرد پێویسته (48) کاتژمێر بهر لهکۆبوونهوهى پهرلهمان ناوو سیڤى کانیدهکانیان پێ بگات، چونکه ئهوان لهسهر بنهماى زانیاریهکان دهتوانن دهنگ بدهن، دهبێ بزانن چى دهکهن و کێن.

عادل عهبدولمههدی، سهرۆکوهزیرانی عێراق  29-11-2019 بههۆی خۆپیشاندانهکانهوه دهستی لهکارکێشایهوهو دوو رۆژ دواتر لهکۆبوونهوهی پهرلهمانی عێراق، بهزۆرینهی دهنگ دهستلهکارکێشانهوهی پهسندکرا، سهرهتای ئهم مانگهش بهرههم ساڵح سهرۆک کۆماری عێراق، محهمهد تۆفیق عهللاوی سیاسهتمهداری سهربهخۆی، راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینهی نوێی حکومهت، بهپێی دهستوور دهبێت عهلاوی لهماوهی (30) رۆژدا کابینهکهی پێشکهشی پهرلهمان بکات بۆ پهسهندکردنی.

محهمهد تۆفیق عهلاوی له ساڵی 1954 لهبهغدا لهدایکبووهو شیعهی عهلمانیهو کهسایهتیهکی سهربهخۆیه، لهدوو خولدا ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهران بووه، ههروهها ماوهی دوو ساڵ لهخولی دووهمی حکومهتهکهی نوری مالیکیدا وهزیری گواستنهوهو گهیاندن بووهو لهساڵی 2012دا بههۆی کێشهو ناکۆکی لهگهڵ مالیکی دهستی لهکارکێشایهوه.

کابینهکهی عادل عهبدولمههدی دهستلهکارکێشاوه له (22) وهزارهت پێکهاتبوو، شیعهکان (12) وهزارهت، سوننه شهش وهزارهت، کوردیش سێ وهزارهت و مهسیحییهکانیش وهزارهتێکیان ههبوو، له سێ وهزارهتهکهی کورد دوو وهزیریان بهر پارتی کهوتبوو که پێکهاتوون له فوئاد حوسێن جێگری سهرۆک وهزیران بۆ کاروباری دارایی و وهزیری دارایی، بهنگین رێکانی وهزیری ئاوهدانکردنهوهو نیشتهجێکردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار