کێشه‌ى سه‌ره‌کیمان تاتۆکردنه‌ له‌ناو ئارایشتگه‌کاندا

شاتوو حسێن سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئارایشتگه‌کانی سلێمانی:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: شاناز حهسهن

سهرۆکی لیژنهی ئارایشتگهکانی سهر بهلیژنه هاوبهشهکانی قایمقامیهتی سلێمانی دەڵێت: کێشەی سەرەکییان ئەو شوێنانەیە کەتاتۆیان تێدا دەکرێت.

شاتوو حسێن سهرۆکی لیژنهی ئارایشتگهکانی سهر بهلیژنه هاوبهشهکانی قایمقامیهتی سلێمانی، لهم چاوپێکهوتنهى ‌‌هاوڵاتى دا ئاماژه بهوه دەدات لهناو ئارایشتگهکاندا نابێت تاتۆ بکرێت.

هەروەها باس لەوەش دهکات پێشتر ههموو کهس دهیتوانى مۆڵهتى ئارایشتگە وهربگرێت و کاربکات، بهڵام ئێستا رێوشوێنهکانیان قورستر کردووهو تهنیا مۆڵهت بهو کهسانه دهدهن کهخاوهنى رهگهزنامهى عێراقین.

هاوڵاتى: لهسنورى پارێزگاى سلێمانى چهند ئارایشتگە ههیهو چۆن جیاکراونهتەوه، کهههندێکیان لهژێر ناوى سهنتهردا کاردهکهن؟

شاتوو حسێن: لهسنورى پارێزگاى سلێمانى بهسێ ناحیهکەوە کهسهر به قایمقامیهتى سلێمانین،  زیاتر لههەزارو (200) ئارایشگە ههیه، ئارایشگە سێ پلهى ههیه A B C،  A پلهکه پێویسته رووبهرهکهى له (150) مهتر زیاتر بێت و کارمهند بڕوانامه وهردهگرێت و شوێنى جوگرافیاکهى ههموو ئهمانه واى لێدهکهن وهک پله A ى پێبدرێت و ناونراوه سهنتهر، پله B  رووبهرهکهى (100) بۆ (150) مهترە، وهرگرتنى کارمهندهکان به تاقىکردنهوهیهو زۆر پشت بهبڕوانامه نابهسترێت، پله C له (500) بۆ (100) مهتر و کهمتره دهستپێدهکات و زیاتر ئهو ئارایشتگەیانهى ناو کۆڵانهکانن.

هاوڵاتى: ئایا نرخى خزمهتگوزارییهکان بۆ ئافرهتان بهپێى پلهکان جیاوازى ههیه؟

شاتوو حسێن: نرخهکان بهپێى پلهکان بۆمان دیاریکردوون سهنتهرێک که پله Aى پێدهدرێت کوالێتى شتهکانى باشترهو کارمهندى زیاترى ههیه کرێى بیناکهى و کارمهندهکانى لهسهره، بۆیه ناکرێت وهک ئارایشگەیهکى پله C بێت، بۆ نموونه بووک چاککردنێک لهپله A (350) ههزارهو لهپلهی B (250) ههزارهو لهپلهى C (150) ههزارمان دیاریکردووه. بهپێى ئارایشتگەکانیش خۆیان دهتوانن کهمتر لهو نرخه بیکهن، بهڵام زیاتر لهوه رێگهپێدراو نیهو لهڕێگهى لیژنهکانهوه چاودێریی دهکرێن.

هاوڵاتى: نرخى خزمهتگوزارییهکان بۆ نموونه برۆ چاککردن یاخود قژبڕین چۆن دیاریکراوه؟ لهگهڵ بوونى قهیرانى دارایى چیتان کردووه بۆ هاوکارى هاوڵاتیان؟

شاتوو حسێن: لهگهڵ بهرهوپێشچوونى بوارهکانى جوانکارى و زیادبوونى کهرهستهو بوارهکانى دهستمانکرد بهڕێکخسشتنهوهى نرخهکان و دیاریکردنى نرخى ئهو شتانه لهئهمڕۆدا هاتوونه ئاراوه وهک کریاتین و ئۆمبۆوهى و پیدیکورو میدیکور، پێشنیارمان کرد سهرلهنوێ ههمووى لهسفرهوه دهستپێبکهینهوه بۆ ئهم زروفهى ئێستاى هاوڵاتیان و نرخهکانمان دیاریکرد،  پێشتر نرخى بووک چاککردن به (450 ـ 500) ههزار بوو، کهممان کردهوه بۆ (350) ههزار بۆ ئهوهى ههر هاووڵاتیهک کهتواناى دارایی مامناوهندهو حهزبکات لهو سهنتهرانهدا خۆى بڕازێنێتهوه.

هاوڵاتى: بهچ شێوازێک چاودێریى ئارایشتگەکان دهکهن؟ زیاتر چ کێشهیهکتان ههیه که ناوه ناوه دهبینین ئارایشتگە ههیه دادهخرێت؟

شاتوو حسێن: بهردهوام لهڕێگهى لیژنهکانهوه کارمان بهدواداچوونهو بۆ چاودێریى ئاراشتگە تازهکان و ئهوانهى تازه دادهنرێن و یان لهشوێنێکى ترهوه دهیگوازنهوه، بهردهوام مانگانهش چاودێرییان دهکهین بۆ ئهوهى ههر شتێکى نائاسایى بکرێت  سهرهتا رێنماییان پێدهدرێت و دواتر بهوهسڵى ئاگادار ئاگاداردهکرێنهوهو ماوهى (7) بۆ (15) رۆژی کهچهند جارێک دووبارهى کردهوه  دواى ئهوه دادهخرێت، زیاترینى ئهو کێشانهى ئێمه ههمانه پاکوخاوێنى ئارایشتگەکان، یاخود بێ مۆڵهتى و میکیاژى بهسهرچوو و زۆرترین حاڵهتیش لهئێستا تاتۆکردنه لهناو ئارایشتگەکاندا که لهبهرئهوهى کاریان کهم بووه پهنا بۆ کردنى تاتۆ دهبهن لهناو ئارایشتگەکاندا کهئهمه زۆر رێگهپێنهدراوه، چونکه تاتۆ بهجیا پێویستى بهمۆڵهت ههیهو کارێکه تێکهڵى خوێن دهبێت..

هاوڵاتى: ئێستا زۆر شوێن ههیه که تاتۆى تێدا دهکرێت؟

شاتوو حسێن: تائێستا زیاتر له(20) شوێن ههیه کهتایبهت بێت بهتاتۆو مۆڵهتى بهفهرمى بۆ وهرگیراوه، بهڵام لهدواى ئهو رێکهوتهوه زۆر زۆر بووهو ئێستا لهسلێمانیدا کێشهیهکى سهرهکییهو بهردهوام چاودێرى دهکرێت بۆ رێگرى کردن لێى بهبێ مۆڵهت و لهناو شوێنى ئارایشتگەکاندا نابێت بکرێت، تهنیا ئهگهر شوێنى تایبهتى بۆ جیابکرێتهوه، چونکه راستهوخۆ تێکهڵ بهخوێن دهبێت و پێویسته شوێنهکهى له (20) مهتر کهمتر نهبێت و دوو مهتر و نیو بهرزییهکهى بێت.

هاوڵاتى:  ئایا ههموو کهس دهتوانێت مۆڵهتى ئارایشتگە وهربگرێت؟

شاتوو حسێن: پێشتر ههموو کهس دهیتوانى مۆڵهتى ئارایشتگە وهربگرێت و کاربکات، بهڵام ئێستا رێوشوێنهکانمان قورسکردووهو وامان کردووه تهنیا هاوڵاتى عێراقى بتوانێت مۆڵهت وهربگرێت، بۆ رهخساندنى ههلى کاره بۆ کهسى خۆمان و ههم ئهوهش یاساى کارکردنى جیهانییه که بیانى ناتوانێت مۆڵهتى دوکان یان ئارایشتگە وهربگرێت، ئێستا وامانکردووه بهلیژنه دهچین سهیرى ئارایشتگەکه دهکهین شوێنهکهى گرتبێت و ئارایشتگەکهى دانابێت ئینجا مۆڵهتهکهى پێدهدهین.

هاوڵاتى: ئایا ژمارهى ئەو ئارایشتگەیه زۆر نیه بۆ سنورى سلێمانى؟

شاتوو حسێن: پێویسته ئهوهندهى تێدا بێت کهئێستا ههیه، چونکه خهڵک رۆژ بهڕۆژ زیاتر گرنگى بهخۆی دهدات و کهرهستهکانى جوانکاریش زیاد دهبن، بۆیه پێویسته لهگهڵ زۆربوونى پێداویستى ئافرهتان شوێنهکانیش وهک پێویست ههبن.

هاوڵاتى: لهو سێ پلهیهى کهههیه بۆ ئارایشتگەکان کامیان دهتوانن خول بکهنهوه؟

شاتوو حسێن: تهنیا بۆ ئهوانه رێگهپێدراوه کهمۆڵهتى پهیمانگایان ههیهو مۆڵهتى پهیمانگا لهوهزارهتى پهروهرده دهدرێت، بهدهر لهوهش لهگهڵ ژنانى ئهنجومهنى پارێزگا ماوهى (5 بۆ 10) ساڵ به ئارایشتگەکان بهبهردهوامى ئارایشتگەى ههبووبێت دهتوانێت بیکات بهپهیمانگا، ئهزموونێک لهههموو شتێک ههبێت مۆڵهتهکهیان بۆ دهکرێته پهیمانگا دهتوانن خول بکهنهوه.

هاوڵاتى: لهئێستادا تێڕوانینى خهڵک گۆڕاوه بهرامبهر ئارایشتگە؟

شاتوو حسێن: تێڕوانینى خه‌ڵک و خێزانه‌کان گۆڕاوه‌و پێشتر له‌کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا عه‌یبه‌ بوو کچ خۆى بڕازاندایه‌ته‌وه‌و بچووایه‌ بۆ ئارایشتگە،  ئێستا زۆر به‌ئاسایى خێزانه‌که‌ دێنیت مۆڵه‌تى ئارایشتگەى بۆ وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تیش به‌هۆى قه‌یرانه‌که‌وه‌ زۆر ده‌ورى هه‌بووه‌و ئارایشگە یه‌کێک بوو له‌و پیشانه‌ى زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه‌، جێگه‌ى هاوکارى بۆ خێزانه‌کان و هاوکارى بوو بۆ مێرده‌که‌ى و خێزانه‌که‌ى و په‌یداکردنى داهات بوو، بۆیه‌ تێڕوانینه‌که‌ى زۆر گۆڕى و ئێستا پیاو هەیه‌ خوشکه‌که‌ى یان ژنه‌که‌ى ده‌هێنێت و مۆڵه‌تى ئارایشگەى بۆ وه‌رده‌گرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار