هه‌رێم ده‌که‌وێته هه‌فته‌یه‌کى هه‌ستیاره‌وه
ئامێرى په‌نجه‌مۆر له‌فه‌رمانگه‌کان قه‌ده‌غه ده‌کرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌ر فه‌تاح
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا، چه‌ند رێوشوێنێکى نوێ دهگرێبهرو بڕیارى ئه‌وه‌ده‌دات که‌به‌کارهێنانى په‌نجه‌مۆرى هاتن و چوونى فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کاندا قه‌ده‌غه‌بکات.
هه‌روه‌ها داواش ده‌کات به‌کارهێنانى ئه‌سانسۆر که‌مبکرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بزانرێت مه‌ترسى هه‌یه به‌کارهێنانى ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌ده‌کات، هاوکات سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر پێویست بکات کاتژمێره‌کانى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران که‌مده‌کرێته‌وه‌و سیستمى ته‌ناوب به‌کارده‌هێنرێت.
هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستى سلێمانى، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد تائێستا هیچ حاڵه‌تێک لاى ئه‌وان تۆمارنهکراوهو رۆژانه‌ش به‌رده‌وامن لهپشکنینى ئه‌و که‌سانه‌ى که له‌ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هێرش سه‌لیم به هاوڵاتى وت «رۆژانه رێنمایی و بڕیارى پێوست بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌و ئه‌و شتانه‌ى هۆکارن بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسه‌که قه‌ده‌غه‌یان ده‌که‌ین، له‌م چه‌ند رۆژه بڕیار ده‌ده‌ین که‌به‌کارهێنانى په‌نجه‌مۆرى فه‌رمانبه‌ران تاماوه‌یه‌کى نادیار قه‌ده‌غه‌بکرێت، چونکه ناکرێت رۆژانه سه‌دان فه‌رمانبه‌ر په‌نجه له‌سه‌ر خاڵێکى بچوک دابنێن، با له‌برى ئه‌وه شێوازى دیکه به‌کاربهێنرێت بۆ هاتن و چوونى فه‌رمانبه‌ر».
له‌دواى تۆمارکردنى چه‌ند حاڵه‌تێکى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران و عێراق، بۆ به‌رگریکردن و خۆپاراستن لهڤایرۆسهکه حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند بڕیار‌و رێنماییه‌کی تایبه‌تیان ده‌رکردووه له‌ناو سه‌نته‌ری شار‌و شارۆچکه‌کانیشدا چه‌ند رێوشوێنێکی پزیشکی گیراوه‌ته به‌ر.
جێگرى ته‌ندروستى سلێمانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌سانسۆر یه‌کێکى دیکه‌یه له‌وانه‌ى کهپهنجهى تێدا به‌کارده‌هێنرێت و پێده‌چێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پێویست بکات قه‌ده‌غه‌ى دەکه‌ین، وتی «چونکه ناو ئه‌سانسۆره‌کان بچووکن و هه‌واى که‌میان تێدایه‌و ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێک له‌یه‌ک کاتدا به‌کارى بهێنێت هه‌ناسه‌یان ده‌چێت به‌سه‌ر یه‌کدا، ئه‌مه‌ش له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه نه‌گونجاوه«.
رۆژى هه‌ینى رابردوو 28ى مانگى دوو، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و هۆشداری داوه‌ته هاوڵاتیانی دانیشتووی سنووری پارێزگاکه‌و رایگه‌یاندوه، هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌فته‌یه‌کی هه‌ستیاره بۆ خۆپارێزی له‌په‌تای کۆرۆنا، له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه سه‌رۆکی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کوردستان (سنه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان) لهکۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کردووه به‌پێی ئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌کانیان ئه‌م هه‌فته‌یه چالاکیی ڤایرۆسى کۆرۆنا روو له‌زیادبوون ده‌کات و داواى له‌خه‌ڵکی پارێزگاى سنه کردووه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ پاراستنى خۆیان و جێبه‌جێکردنى رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى.
سه‌باره‌ت به‌هۆکارى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یان، هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستى سلێمانى به هاوڵاتى وت «مه‌به‌ست لهجهختکردنهوهى ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌وکه‌سانه‌ى له‌ئێران هاتوونه‌ته‌وه‌و له‌ژێر چاودێریدان، کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه کهرهنتینهکهیان ده‌گاته (14) رۆژو دواى پشکنین کۆتایی ده‌هێنرێت به‌ماوه‌ى چاودێریکردنه‌که‌یان، بۆیه ئه‌گه‌ر هیچ حاڵه‌تێک تۆمارنه‌کرێت ئه‌وه مایه‌ى خۆشحاڵیمانه که رێنمایی و خۆپارێزیهکهمان جێگه‌و رێگه‌ى خۆى گرتووه‌و به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌رى».
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لهههڵکشاندایهو تائێستا پێنج حاڵه‌ت له‌پارێزگای که‌رکوک تۆمارکراوه‌و حکومه‌تی هه‌رێمیش بڕیاریداوه که‌پشووی فه‌رمی بێت له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندن تاکو ١٠ی ئازار.
جێگرى به‌رپرسى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌وان به‌رده‌وامن لهکهرهنتینهکردنى ئه‌وکه‌سانه‌ى که له‌ئێرانه‌وه دێنه‌وه.
وتیشى «جگه له‌وانه‌ى لهدهروازهکانهوه دێنه‌وه، به‌شێک له‌هاوڵاتیانیش به‌قاچاغ هاتوونه‌ته‌وه بۆ کوردستان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خۆیان یان خه‌ڵکانى دیکه ئاشکرایان کردوون و ئێستا له‌ژێر چاودێریدان بۆ ماوه‌ى (14) رۆژ، داواش له‌هه‌موو هاوڵاتیان ده‌که‌م که رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى وه‌کخۆى جێبه‌جێبکه‌ن و هه‌ست یا گومانیان له‌که‌سێک یان شوێنێک کرد لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لێ ئاگاداربکه‌نه‌وه«.
له‌چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناو رێگریکردن له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌کردنی بڕیارى داخستی سه‌رجه‌م کافتریاکان ده‌رکرا.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى که‌مکردنه‌وه‌ى کاتى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران، ئازاد حهمەئهمین، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد تائێستا به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى هیچ داوایه‌کیان بۆ نه‌هاتووه له‌و باره‌یه‌وه.
ئازاد حهمەئهمین به هاوڵاتى وت «له‌ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌وه لیژنه‌کانمان به‌دواداچوونى زیاتر ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر داواکارى فه‌رمانبه‌ران بووبێت، یان به‌پێویستى بزانین ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وە چى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیاندا بێت ئه‌وه ده‌که‌ین و بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه ده‌ده‌ین».
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى باسکرد که‌ئه‌وان چه‌ند نووسراوێکیان کردووه بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى و ئه‌وقاف بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێوشوێنانه‌ى که‌پێویستن بیگرنه‌به‌ر، وتیشى «داوامان لهبهڕێوهبهرایهتى ئه‌وقاف کردووه ئه‌وه‌ى شه‌رع رێگه‌ى پێداوه‌و له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه پێویسته جێبه‌جێبکرێت، ئاگادارمان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار‌و رێنمایی پێویستى بۆ ده‌ربکرێ، هه‌روه‌ها به‌ته‌ندروستیمان راگه‌یاندووه به‌کارهێنانى په‌نجه‌مۆر ئه‌گه‌ر زیانى هه‌یه، ئه‌وا ئاگادارمان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لای ببه‌ین».
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له رێگه‌ى پێنج وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیداره‌وه شه‌ش ژوورى عهمەلیاتی پێکهێناوە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى لەئێران چه‌ند حاڵه‌تێک تۆمارکراو دواتر لەو رێگەیەوە گوێزرایەوە بۆ چەند شارێکی عێراق.
شه‌ممه 22ى شوباتى 2020 به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانى (ته‌ندروستى، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، دارایى) شه‌ش ژوورى عه‌مه‌لیات پێکهێندرا.
وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان پیش‌تر رایگەیاندبوو «ئه‌وه‌ى له‌تواناى ئێمه‌دا بێت جێبه‌جێى ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ى دیکه‌ش داواى هاوکارییمان کردووه هه‌م له‌حکومه‌تى فیدراڵ، هه‌میش له‌ئۆرگانه‌کانى UN به‌تایبه‌تى رێکخراوى WHO له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه رۆژانه، ته‌نانه‌ت هه‌موو کاتژمێرێک ئاگایان لهوردهکارییهکانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه له‌باره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌وه‌ى لهدهوروبهرى ئێمه ده‌گوزه‌رێت».
ژمارەی تووشبوان بەکۆرۆنا لەعێراق گەیشتووەتە (13) کەس، بەڵام هیچ کەس تائەم کاتە گیانی لەدەست نەداوە، لەکاتێکدا لەئێران ئەوانەی بەکۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە (43) کەسی تێپەڕاندووە.