عه‌لاوى شەڕی «شه‌ره‌ف» لەگەڵ پەرلەمانتاران دەکات

هەندێک لەپەرلەمانتارە کوردەکان دەڵێن هەڕەشە لەعەلاوی کراوە، کاندیدى وەزارەت فرۆشراوە

5 ساڵ لەمەوپێش



عومهر فهتاح

دهنگۆى ئهوه ههیه که رێککهوتنێکى پێشوهخته کرابێت و بهشێک لهوهزیرهکان عهلاوى دایبنێت و بهشێکیشى لایهنە سیاسیهکان خۆیان سهرپشک بکرێن لهدانانى کاندید بۆ وهزارهتهکان. عهلاویش لە رێگەی تویتەرەوە شەڕی «شهرهف» لەگەڵ پەرلەمانتاران دەکات.

بڕیاره ئهمڕۆ یهکشهممه (1ی ئازار/ مارسی 2020) دانیشتنی نائاسایی نوێنهرانى عێراق ئهنجامبدرێت بۆ دهنگدان بهکابینهکهی محهمهد عهللاوی راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومهت، ئهمه سێیهم جاره که کۆبوونهوهى پهرلهمان دوادهخرێت بههۆی ئامادهنهبوونی رێژهی یاسایی نوێنهرانهوه.

ئهحمهد حاجى رهشید ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهسهر فراکسیۆنى کۆمهڵى ئیسلامى کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی  ئاماژهى بۆ ئهوهکرد پێشتر ناوى چهند کاندیێک هاتووه بۆ وهزیرهکان، بهڵام ناوى هیچ کاندیدێکى کورد تائێستا بهدهست ئهوان نهگهیشتووه، وتی «ئهوهش پێچهوانهى دهستوره«.

بهپێی ناوهرۆکی راگهیهندراوی کۆبوونهوهی لایهنه سیاسییهکان و ههرسێ سهرۆکایهتیهکهی ههرێم (سهرۆکایهتی ههرێم، سهرۆکایهتی پهرلهمان، سهرۆکایهتی حکومهت) بڕیاردرا وهفدهکهی ههرێم بچێتهوه بهغداو درێژه بهکۆبوونهوهکان بدات لهگهڵ لایهنه سیاسییهکانی دیکهی عێراق، لهگفتوگۆو راگۆڕینهوه بهردهوام دهبێت، بهڵام ئهو وهفده نهچوونهوه بهغدا.

بڵێسه جهبار فهرمان ئهندامى پهرلهمانى عێراق، لهسهر فراکسیۆنى یهکێتى نیشتیمانى کوردستان، ئهوهى خستهڕوو ئهوان ئاگادارنین بۆچى وهفدهکه نههاتوون، ئهوهى بهئهوان وتراوه کهئهمڕۆ یهکشهممه کۆبوونهوهکه دهکرێت، بهڵام نازانرێت ئایا نیساب تهواو دهبێت یان نا.

 بڵێسه جهبار فهرمان بە  هاوڵاتى وت «عهلاوى چهند جارێک حسابی بۆ پهرلهمان نهکردووهو کاتى دانیشتنهکهى بۆ دهنگدان بهحکومهتهکهى دواخستووه«.

وتیشى «عهلاوى بههۆى ئهوهى ئهو تویتانهى دهیکات و ههڵوێستهکانى زۆرینهى پهرلهمانتارانى لهخۆى زیزکردووه، وتوویهتى ئهوهى دهنگبدات بهم کابینهیه ئهوه خهڵکانى بهشهرهفن، واته ئهوانهى دژى بن یان دهنگى پێنهدات بهشهرهف نیه بهقسهى ئهو، ههر لهئێستاوه ئهوە نیشانهى پرسیارى لهسهر کابینهکهى و پهرلهمانتارانیش داناوه، چونکه کاندیدى وهزارهت ههیه دهفرۆشرێت، قسه ههیه کاندید کڕدرابێت».

جهختى لهسهر ئهوهشکردەوه کە لایهنى کوردى زۆرینهیان «یهکههڵوێست و یهکگرتوون» هەروەها وتی «پۆسته وهزاریهکان گرنگ نیهو ئهوهى بهلاى کوردهوه گرنگه تێڕوانینى حکومهتهکهى عهلاوی-یه بۆ ههرێم، چونکه تائێستا تێڕوانیهکانى ئهو بۆ ههرێم دروست نییهو لهگفتوگۆکانیدا بێ باکیهکى زۆرى پێوهدیارهو وهک پارێزگا مامهڵهو حساب بۆ کورد دهکات.

سهبارهت بهوهى که تاچهنده کاندیدهکان کهسانى تهکنۆکراتن، بڵێسه جهبار وتی «کاندیدهکان هیچیان کهسانى تهکتنۆکترات نەبوون، چونکه عهلاوى خۆى بێلایهن نیهو شیعه دایناوه، ئهمه لهکاتێکدایه شهقام و خۆپیشاندهرانیش داواى ئهوهیان دهکرد کاندیدهکان دهبێ حزبى نهبن».

 وتیشى «ئهو هیچ بهڵێنێکى واى بهکوردو بهههرێمیش نهداوه، ههندێک لهو بهڵێنانهشى داویهتى لهدهسهڵاتى ئهودا نییه لهمهسهلهى بودجهدا ناتوانێت هیچ دهستکارى بکات، چونکه بودجهى ساڵى 2020 خوێندنهوهى بۆ نهکراوهو دهنگى لهسهر نهدراوهو ههرههمان بودجه تهشغیلیهکهى ساڵى پار بهکاردههێنرێت و هیچ وهبهرهێنانێک ناکرێت».

سهبارهت بهوهى ئایا ههڵوێستى پهرلهمانتاره کوردهکان چیهو بهشدارى کۆبوونهوهکه دهکهن یان دهبێت چاوهڕوانى ئۆکهی سهرکردایهتى سیاسى کوردبن، بڵێسه جهبار فهرمان وتى «قورسه چۆن ههڵسوکهوت بکهین، وهکو کورد دهبێت تهنها بهرژهوهندى خۆمان لهبهرچاوبێت، چى زامنى ماف و دهستکهوتهکانى ئێمه دهکات ئهوه جێبهجێ بکهین، ههوڵبدهین ئهوه بچهسپێنین ئهوهى دێته سهر حکوم و دهسهڵات ههوڵنهدات مافه دهستوریهکانمان پێشێل بکات یان ههوڵبدات دهستور ههمواربکاتهوهو مافه دهستوریهکانى ههرێم و کورد کهمبکاتهوه، ئهوه بنهماى کارکردنى ئێمهیه«.

پهرلهمانی عێراق له (328) کورسی پێکهاتووهو دابهشبووه بهسهر شیعهو سوننهو کوردهکاندا کهشیعهکان نیوه زائید یهک پێکدههێنن و سوننهکانیش نزیکهی (70) کورسی و کوردیش (58) کورسی ههیه.

مهیاده جهبار ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهسهر فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان، سهبارهت بهکۆبوونهوه چاوهڕوانکراوهکهى ئهمڕۆ ئاماژهى بۆ ئهوهکرد که گفتوگۆکان بهردهوامه، جهختى لهسهر ئهوهشکردهوه ناوى ئهو کاندیدانهى گهیشتووهته دهستى پهلهمانتاران هێشتا یهکلایی نهکراوهتهوه، ئهگهر ههیه ئاڵوگۆڕى تێدابکرێت و پۆستى چهند وهزارهتێکیش به بهتاڵى جێدههێڵت.

سهبارهت بهوهى کهدهوترێت عهلاوى رێککهوتووه خۆى بهشێک لهوهزیرهکان دابنێت و لایهنه سیاسیهکانی تریش ئهوانى دیکهى دابنێن، ئهندامهکهى پهرلهمان، ئاماژهى بۆ ئهوهکرد کهسێک خۆى حزبى شیعه ههڵیبژاردووهو کاندیدى کردووه بۆ سهرۆک وهزیران ناتوانێت بێت بههێزه سیاسیهکانى کوردو سوننه بڵێت کاندیدى حزبم ناوێت ببێته وهزیر، وتیشى «ئهو کهسانهى عهلاوى دهستنیشانى دهکات نابنه نوێنهرى ئێمهو خۆمان قبوڵى ناکهین».

مهیاده جهبار جهختى لهسهر ئهوهکردوه تائێستاش ئهوان وهک پهرلهمانتاران هیچ بهرچاو روونیهکیان لانیه کهچۆن و بهچ شێوازێ دهچنه پهرلهمان، بهڵام گفتوگۆکان بهردهوامهو رێککهوتنى کۆتایی نهکراوه.

سهبارهت بهناوهڕۆکى وهزارهتهکان و بهرنامهکهى حکومهتهکهى عهلاوى وتى «بهگشتى هیچ خاڵێکى تێدانیه بۆ کورد کهدڵى پێ خۆشبکات، تهنها لهیهک شوێن بهکورتى باسى ههرێمى کردووه، باسى چۆنیهتى چارهسهرکردنى نێوان کێشهکانی ههرێم و بهغداى نهکردووه، وهک کێشهکانى کهرکوک و مادهى 140و نهوت و گازو موچهو شایسته داراییهکانى جوتیاران و پێشمهرگهو مافه دهستورییهکان، دهبێت چارهسهرى ئهمانه بدۆزرێتهوه«.

ئهو پهرلهمانتارهى پارتى پێشبینى ئهوهدهکات لهکۆبوونهوهى ئهمڕۆش حکومهتهکهى عهلاوى دهنگى لهسهر نهدرێت، چونکه بهوتهى ئهو بهشێک لهشیعهکانیش بهم شێوازهى ئێستاش قبوڵیان نیه، وتیشى «ههتا ئهگهر دهنگى لهسهربدرێت تهمهنى کورت دهبێت، بهپێى مادده دهستورییهکان ئهگهر (30) رۆژهکه تهواوبێ و ئهمڕۆ دهنگى لهسهرنهدرێت کارتهکهى عهلاویش دهسوتێ».

ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد رایهکى تر ههیه کهچهند کهسێکى یاسایی و پهرلهمانتاران پشتیوانى دهکهن، چهند رۆژێکى پشوو لهکۆى (30) رۆژهکه حساب نهکرێت و تاههشتى ئهم مانگه درێژبکرێتهوه بۆ پێکهێنانى حکومهتهکهى عهلاوى، ئهو وتى «بهڵام ئهمه یاسایی نیه، لهدهستوردا تهنها (30) رۆژ دیاریکراوهو ئهوه خزمهتى عهلاوى دهکات».

عادل عهبدولمههدی، سهرۆکوهزیرانی عێراق  29-11-2019 بههۆی خۆپیشاندانهکانهوه دهستی لهکارکێشایهوهو دوو رۆژ دواتر لهکۆبوونهوهی پهرلهمانی عێراق، بهزۆرینهی دهنگ دهستلهکارکێشانهوهی پهسەندکرا، سهرهتای مانگی رابردووش بهرههم ساڵح سهرۆک کۆماری عێراق، محهمهد تۆفیق عهلاوی سیاسهتمهداری سهربهخۆی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینهی نوێی حکومهت، بهپێی دهستوور دهبێت عهلاوی لهماوهی (30) رۆژدا کابینهکهی پێشکهشی پهرلهمان بکات بۆ پهسهندکردنی.

محهمهد تۆفیق عهلاوی لهساڵی 1954 لهبهغدا لهدایکبووهو شیعهی عهلمانیهو کهسایهتیهکی سهربهخۆیه، لهدوو خولدا ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهران بووه، ههروهها ماوهی دوو ساڵ لهخولی دووهمی حکومهتهکهی نوری مالیکیدا وهزیری گواستنهوهو گهیاندن بووهو لهساڵی 2012دا بههۆی کێشهو ناکۆکی لهگهڵ مالیکی دهستی لهکارکێشایهوه.

کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ له‌ (22) وه‌زاره‌ت پێکهاتبوو، شیعه‌کان (12) وه‌زاره‌ت، سوننه‌ شه‌ش وه‌زاره‌ت، کوردیش سێ وه‌زاره‌ت و مه‌سیحییه‌کانیش وه‌زاره‌تێکیان هه‌بوو، له‌ سێ وه‌زاره‌ته‌که‌ی کورد دوو وه‌زیریان به‌ر پارتی که‌وتبوو که‌پێکهاتوون له‌ فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروباری دارایی و وه‌زیری دارایی، به‌نگین رێکانی وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار