په‌یامى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و لایه‌نه کوردستانییه‌کان بۆ عه‌لاوى جێگه‌ى خۆى گرتووه
کوردستان سێوکانى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌دات په‌یامه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق سه‌رکه‌وتوو بووه‌و جێگه‌ى خۆى گرتووه‌و ده‌شڵێت «نیگه‌رانییه‌کانى مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى دانانى وه‌زیره‌کانه‌وه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ته‌واو نه‌بووه«.
بڕیاره ئه‌مڕۆ 1ى ئازار په‌رله‌مانى عێراق بۆ متمانه‌دان بهکابینهکهى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى کۆببێته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کورد‌و سوننه له‌باره‌ى پۆستى وه‌زیره‌کانه‌وه گه‌شتبێته ئه‌نجام.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند گه‌ڕێکى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نى سیاسى (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدا بۆ چۆنێتى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق.
له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا ئه‌و پێنج لایه‌نه سیاسییه رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێکه‌وه«به‌یه‌کده‌نگى» بایکۆت یان متمانه‌دان بهکابینهکهى عه‌لاوى ئه‌نجامبده‌ن.
راوێژکارێکى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت «هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و پێکه‌وه‌بوونیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوو بۆ دانانى وه‌زیره‌کان».
"نیگه‌رانییه‌کانى مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح کاندیدى وه‌زیره کورده‌کانى داناوه وانه‌بووه"
کوردستان سێوکانى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به هاوڵاتى وت «به‌رهه‌م ساڵح پێشنیارى بۆ عه‌لاوى و لایه‌نه کوردستانییه‌کان کردووه که‌کورد جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى به‌ر کورد ده‌که‌وێت».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌گه‌ر عه‌لاوى سازش بۆ کورد‌و سوننه نه‌کات ناتوانێت متمانه له‌په‌رله‌مانى عێراق وه‌ربگرێت، وتیشى «عه‌لاوى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رێککه‌وتووه له‌کۆى حه‌وت وه‌زاره‌ت که به‌ر سوننه که‌وتووه، سێ دانه‌یان له‌لایه‌ن حه‌لبوسییه‌وه داده‌نرێت و چواره‌که‌ى دیکه له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه«.
کوردستان سێوکانى باسى له‌وه‌شکرد که‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد (لایه‌نه سیاسییه‌کان)و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم په‌یامێکیان بۆ عه‌لاوى هه‌بووه که به‌بێ پرسى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد نابێت وه‌زیره‌کان دابنرێت «په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه کوردییه‌کان بۆ عه‌لاوى سه‌رکه‌وتوو بووه، چونکه هه‌رێمى کوردستان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه له‌عێراقدا».
هه‌فته‌ى رابردوو مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان نیگه‌رانى ده‌ربڕى له‌باره‌ى پرسى پێکهێنانى حکومه‌تى عێراقییه‌وه‌و رایگه‌یاند ده‌بێت کورد خۆى بڕیار له‌سه‌ر دانانى وه‌زیره‌کانى بدات نه‌ک خه‌ڵکانى دیکه.
پێشتریش چه‌ند ده‌نگۆیه‌ک بڵاوکرایه‌وه که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بووه له‌دانانی کاندیده کورده‌کانى کابینه‌که‌ى عه‌لاوى که‌چه‌ند ناوێک راگه‌یه‌ندرابوو، راوێژکاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت «ئه‌وه‌ى بیسترا به‌ڵێ گله‌ییان هه‌بووه له‌و رووه‌وه که‌گوایه به‌رهه‌م ساڵح به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌لاوى خۆى کاندیده کورده‌کانى دیاریکردووه، به‌ڵام دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح تەئکیدى کرده‌وه که‌ته‌نها ناوى یه‌ک کاندیدى وه‌زیرى داوه، که ئه‌ویش حاکم رزگار حه‌مه‌ئه‌مین بووه‌و ره‌خنه‌کان له‌وباره‌یه‌وه هیچ وانییه«.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى عێراق نه‌توانێت متمانه بداته محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى، له‌ڕووى یاساییه‌وه باسى دوو سیناریۆ ده‌کرێت یان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق که‌سێکى دیکه کاندید ده‌کات بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ماوه‌ى (15) رۆژدا کابینه‌که‌ى پێکبهێنێت، یان ئه‌وه‌تا به‌رهه‌م ساڵح له‌یه‌ککاتدا سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانیش ده‌بێت.
کوردستان سێوکانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که «په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ متمانه نه‌داته عه‌لاوى، ئیتر عه‌لاوى کۆتایى پێدێت و ده‌بێت سه‌رۆک کۆمار که‌سێکى دیکه دیاریبکات له‌ماوه‌ى (15) رۆژدا کابینه‌ى حکومه‌ت پێکبهێنێت، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق راسته‌وخۆ ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق».