به‌ڕێوەبه‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم: کارەبای هەولێر رۆژانە دوو کاتژمێر زیاترە لەسلێمانی

«هەتا یەک ساڵی‌تر پێوەری زیرەک چالاک ناکرێت»

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

بهڕێوەبهرى کۆنتڕۆڵى کارهباى ههرێم، ئاشکرایدهکات لهمانگى شوباتى ئهمساڵدا پێدانى کارهباى نیشتیمانى لهسنورى پارێزگاى ههولێر زیاتر بووه بهراورد بهپارێزگاى سلێمانى، بهجۆرێک لهسلێمانى و کهرکوک (8_10) کاتژمێر کارهبا دراوه بههاوڵاتیان، بهڵام لهههولێرو دوروبهرى (11_13) کاتژمێر کارهباى ههبووه، لهدهۆکیش نزیکهى (10) کاتژمێر بووه.

ئومێد ئهحمهد، بهڕێوەبهرى کۆنتڕۆڵى کارهباى ههرێم، ئاماژهی بۆ ئهوهکرد ئهگهر پلانهکهیان وهک خۆى بڕوات، لهمانگى 3ى ساڵى 2021دا بهستنى پێوهرى زیرهک تهواودهبن.

ئومێد ئهحمهد به‌‌ هاوڵاتى وت «دواى ئهو کاته پێوەرەکە دهبهستێت بهسهنتهرى کۆنترۆڵى کارهباوه، دواتر دهبهسترێتهوه بهسهعاتى ماڵانهوه، ئهوکات کارى پێدهکرێت».

لهئێستادا کار بهپێوهرى زیرهک ناکرێت،  واته هاوڵاتیان ههر لهڕێگهى پێوەرە کۆنهکهوه پارهى مانگانهى کارهباى نیشتیمانیان بۆ دێتهوه.

ئومێد ئهحمهد وتی «ئەو پێوەرەی کەئێستا دەبەسترێت لهدهرهوهى ماڵهکان بهستراوهو تا ئهوکاتهى ههموو ههرێم تهوادهبێت و پێوهرى بۆ دهبهسترێت بهکۆنترۆڵى کارهباوه پەیوەستدهکرێت، ئهو کات پارهکه بهپێوهره تازهکه حساب دهکرێت».

لهئێستادا لهسهروو (220) ههزار پێوهرى زیرهک بۆ ههموو ههرێم بهستراوه، پرۆسهکه بهردهوامهو بڕیاروایه بۆ مانگى 3 ئازارى 2021 پرۆژهکه تهواوبکرێت و لهدواى ئهو کاتهوه کار بهپێوهرهکان دهکرێت.

لهبهشێکى دیکهى قسهکانیدا بهرێوهبهرى کۆنترۆڵى کارهباى ههرێم ئهوهى روونکردهوه لهمانگى شوباتى ئهمساڵدا لهسنورى سلێمانى و تا کهرکوکیش لهشهوو رۆژێکدا (8 ـ 10) کاتژمێر کارهباى نیشتیمانیى دراوه بههاوڵاتیان، بهڵام ئهو ناوچانهى کهمامناوهندن لهپلهى گهرمیدا وهک ههولێرو دوروبهرى (11 ـ 13) کاتژمێر کارهباى ههبووه، لهدهۆک هاوشێوهى سلێمانى کهمێک زیاتربووهو (9 ـ 10) کاتژمێر بووه، لهگهرمیانیش  کاتهکانى بوونى کارهبا ههندێک جار (14) کاتژمێریشى تێپهڕاندووه.

ئومێد ئهحمهد ئاماژهى بۆ ئهوهکرد لهئێستادا بڕى بهرهههێنانى کارهباى نیشتمیانى (3400 ـ 3500) مێگاواته.

وتیشى «پێدانى کاتژمێرهکانى کارهباى نیشتیمانى، پهیوهندى بهپلهى گهرماى ناوچهکانهوه ههیه، لهمانگى دوودا بهتێکڕا له (8 ـ 12) کاتژمێر کارهبا دراوه بههاوڵاتیان، بهڵام بهپێى ناوچهکان گۆڕانکارى تێداکراوه، چونکه رێژهى کارهباى ههر شوێنێک دیاریکراوه، بهڵام بهپێى ئهو ناوچانهى کهزۆر ساردن واته ناوچهى سهختى سهرما یان مامناوهندن گۆڕانکارى تێدایه«.

ئومێد ئهحمهد جهختى لهوهشکردهوه پێدانى کارهباى نیشتیمانى بۆ مانگى ئازار زیاددهکات، بەڵام بڕەکەی دیاری نەکرد.

وتى «ناتوانین دیاری بکهین چهند کاتژمێر کارهبا دهدرێت بههاوڵاتیان، بهڵام لهگهڵ بهرزبوونهوهى پلهى گهرماو کهمبوونهوهى خواست لهسهر کارهبا بێگومان کارهباى نیشتیمانى کاتژمێرهکانى زیاددهکات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار