هه‌ر کۆچبه‌رێک بگاته‌ یۆنان ده‌ستگیرده‌کرێت و سنورداشى تورکیا ده‌کرێته‌وه‌

حسێن حه‌مه‌ساڵح، نوێنه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى له‌یۆنان بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: ئارا ئیبراهیم

نوێنهرى پێشووى پهیوهندییهکانى یهکێتى لهیۆنان باس لهبڕیارهکهى رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆک کۆمارى تورکیا دهکات بۆ کردنهوهى رێگا بۆ کۆچبهران و دهڵێت «پاش بڕیارهکهى ئهردۆغان ههر کۆچبهرێک بگاته یۆنان دهستگیردهکرێت و سنورداشى تورکیا دهکرێتهوه«.

حسێن حهمهساڵح، نوێنهرى پێشووى پهیوهندییهکانى یهکێتى لهیۆنان کهماوهى (25) ساڵه لهو وڵاتهدایه، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه بهوهدهدات یۆنان رێوشوێنى توندى ئهمنى گرتووتهبهر بۆ رێگرتن لهگهیشتنى کۆچبهران بهوڵاتهکهى.

ناوبراو رهخنه لهحکومهتى ههرێمى کوردستان دهگڕێت کهنهیتوانیوه ههلى کار بۆ گهنجان دابین بکات، کهگهنجهکان رێگهى کۆچ نهگرنهبهر بۆ گهیشتن بهئهوروپاو دهڵێت:»حکومهتى ههرێم پاش (29) ساڵ لهحوکمڕانى نهیتوانیوه دهرفهتى کار بۆ گهنجهکان دابین بکات».

ئهوکات جهخت لهوهدهکاتهوه، تێچووى ههر گهنجێکى کۆچبهر لهههرێمى کوردستانهوه بۆ گهیشتن بهوڵاتانى ئهوروپا زیاتر له (25) ههزار یۆرۆ دهکاته دهستى قاچاغچییهکانهوه.

هاوڵاتى: دواى بڕیارهکهى تورکیا بۆ کردنهوهى سنورهکان بهڕووى کۆچبهراندا، وڵاتى یۆنان چ رێوشوێنێکى گرتووهتهبهر؟

حسێن حهمهساڵح: بێگومان پێشتر ئهو رێگایانه کۆچبهرى پێدا تێپهڕبووهو گهشتوونهته یۆنان، بهڵام پاش ئهوهى دهیان سهربازى تورک لهئیدلیب لهسوریا کوژرا ئهردۆغان سهرۆک کۆمارى تورکیا بڕیارى کردنهوهى رێگاکانى به رووى کۆچبهراندا کردهوهو پێشتریش ئهو ههڕهشهیهى لهوڵاتانى یهکێتى ئهوروپا کردبوو.

حکومهتى یۆنان خۆى ئامادهکردبوو بۆ کاردانهوهى تورکیا، دواى بڕیارهکهى ئهردۆغان، حکومهتى یۆنان کۆبوونهوهیهکى ئهنجامدا کههێزى زیاتر بۆ کهناره ئاوییهکانى رهوانه کراوهو هێزى کۆماندۆو دهریایى و هێزى بهرگرى و چالاکییه مهدهنییهکان و سهربازى یۆنانى لهههموو گوندهکانى سهر سنورى تورکیا جێگیرکردووهو بههیچ شێوهیهک رێگا نادات کۆچبهر بهنایاسایى داخڵى یۆنان ببێت.

هاوڵاتى: هێزهکانى یۆنان کهجێگیرکراون دهتوانن رێگرى تهواوبکهن یان کهم تازۆر کۆچبهران دهتوانن بگهنه یۆنان؟

حسێن حهمهساڵح: بهشهوان گروپ گروپى بچووکى کۆچبهر هاتوونهته یۆنانهوه ههر لهڕێگه ئاوییهکانهوه داخڵى یۆنان بوون و نهبیندراون و نهکهوتوونهته بهرچاوى پۆلیسى یۆنانى، بهڵام ئێستا لهبهرئهوهى هێزه ئهمنییهکان لهسهر سنورهکان زیادى کردووه لهگهڵ هاوڵاتیانى گوندهکان  لەسهر سنورهکانى تورکیا  ههواڵ دهدهنه پۆلیسى یۆنانى، ههر کۆچبهرێک لهو سنورانه بگیرێت دهنێردرێتهوه بۆ تورکیا.

ههندێکجار کۆچبهران تووشى رووداوى نهخوازراو دهبن و دهبنه قوربانى و گیان لهدهستدهدهن و دهخنکێن لهئاوهکاندا، لهماوهى رابردوودا (25) کوردى باشوورى کوردستان لهدهریاى ئایۆن خنکان و تهنها سێ کۆچبهر لهو ژمارهیه رزگارکران و  پێنج تهرمیان دۆزرانهوهو  ئهوانى دیکه تهرمهکانیان ههر نهدۆزراوهتهوه

 

هاوڵاتى: بێجگه لهوهى کۆچبهرێکى زۆرى سوریا لهتورکیان و لهئێستادا دهیانهوێت بپهڕنهوه بۆ یۆنان، کۆچبهرى کوردى باشوورى کوردستانیش دهیانهوێت بگهنه یۆنان؟

حسێن حهمهساڵح: هیچ کهسێک بهپێى جاڕنامهى مافهکانى نهتهوهیهکگرتووهکان کههیچ کهسێک ناتوانێت رێگرى تهواو لهکۆچبهران بکات و خهڵک ئازاده ژیانى لهکوێ دهباتهسهرو بهدواى ژیانێکى باشترو ئاسودهتردا دهگهڕێت، بهڵام راستییهک ههیه گرنگه ههموو ئهو کهسانهى نییهتى ئهوهیان ههیه بگهنه ئهوروپا ئهوهیه، ئهو ئهوروپایهى ئێستا وهک ئهوروپاکهى جاران نهماوهو هیچ وڵاتێکى ئهوروپا لهئێستادا ئامادهنییه مافى پهناههندهیى بدات.

ئهوانهى ئێستا لهکهمپهکانى وڵاتى یۆناندان سهختترین و ناڕهحهتترین ژیانیان ههیهو بهڕێگهى ئاو دهپهڕنهوه بۆ ئیتاڵیاو رێگهیهکى نایاساییه، یان سنورى ساڵۆنیک و مهکهدۆنیاو کرواتیاو سربیا بهکاردههێنن و بهڕێگاى وشکانى دهڕۆن و دهچنه ئیتاڵیایهوه، پارهیهکى زۆرو رێگهیهکى خراپ دهگرنهبهرو ئهنجامهکهشیان وهک پێویست نییه کهدهگهنه ئهوروپاو باوهڕناکهم ئهوه بهێنێت مرۆڤ خۆى بکاته قوربانى بۆ گهیشتن بهئهوروپا.

ههندێکجار کۆچبهران تووشى رووداوى نهخوازراو دهبن و دهبنه قوربانى و گیان لهدهستدهدهن و دهخنکێن لهئاوهکاندا، لهماوهى رابردوودا (25) کوردى باشوورى کوردستان لهدهریاى ئایۆن خنکان و تهنها سێ کۆچبهر لهو ژمارهیه رزگارکران و  پێنج تهرمیان دۆزرانهوهو  ئهوانى دیکه تهرمهکانیان ههر نهدۆزراوهتهوه.

حکومهتى ههرێم  لهماوهى (29) ساڵ حوکمڕانیدا نهیانتوانیوه کارێکى وابکهن گهنجهکانمان رێگای هات و نههات نهگرنهبهر، (18) ساڵ گهنجێک دهخوێنێت و زانکۆو پهیمانگا تهواودهکات، بهڵام حکومهت داینامهزرێنێت یان کارێکى واى نهکردووه پڕۆژهى ستراتیژى جێبهجێ بکات بۆ ئهوهى ههلى کار زیادبکات بۆ ئهوهى گهنج و خێزانهکانمان روو لهئهوروپا نهکهن

 

هاوڵاتى: ئایا گهنجان لهههرێمى کوردستان بهکهڵکى ئهوهدێت خۆیان بگهیهننه ئهوروپا؟

حسێن حهمهساڵح: بهداخهوه ئێمه چهند گلهیى لهخهڵک و گهنجان و خێزانهکانى ههرێمى کوردستان بکهین، دهبێت دهیان جار گلهیى زیاتر لهحکومهتى ههرێم بکهین، که تائێستا لهماوهى (29) ساڵ حوکمڕانیدا نهیانتوانیوه کارێکى وابکهن گهنجهکانمان رێگای هات و نههات نهگرنهبهر، (18) ساڵ گهنجێک دهخوێنێت و زانکۆو پهیمانگا تهواودهکات، بهڵام حکومهت داینامهزرێنێت یان کارێکى واى نهکردووه پڕۆژهى ستراتیژى جێبهجێ بکات بۆ ئهوهى ههلى کار زیادبکات بۆ ئهوهى گهنج و خێزانهکانمان روو لهئهوروپا نهکهن، ئهرکهکه دهکهوێته سهرشانى حکومهت کهژیان و گوزهرانى خهڵک بهگشتى باشتر بکات.

لهگهڵ ههر گهنجێکدا قسهدهکهین دهڵێت لهکوردستان نه کارم ههیه، نه هیچ ئیشێک، بۆیه دهبێت حکومهت ئهگهر خۆیشى بهتهنها نهتوانێت ههلى کار زیادبکات لهڕێگهى کهرتى تایبهتهوه کارگهو پڕۆژهى گهوره بنیادبنێت بۆ ئهوهى گهنجهکانمان کاریان ههبێت لهههرێمى کوردستاندا کهئهوه مافى سهرهتایى ژیانیانه، گهنجانى ههرێمى کوردستان هیچى لهگهنجانى وڵاتانى ئهوروپا کهمتر نییهو ههموو خاوهن بههرهن، بهڵام دهبێت حکومهت کارئاسانى بکات بۆ دابینکردنى ههلى کار لهههرێمى کوردستانداو خزمهتى خۆیان و وڵاتهکهشیان بکهن.

ئهو گهنجانهى روو لهئهوروپا دهکهن دهچن خزمهتى وڵاتانى ئهوروپا دهکهن و ئهوان سوود لهتواناو بههرهى گهنجهکانمان وهردهگرن، سهدان گهنجى کورد لهوڵاتانى ئهوروپا رۆڵیان ههیه لهپێشخستنى وڵاتانداو ئهوروپا سوودى لێبینیوه، ئهى بۆ حکومهتى ههرێم ههوڵى ئهوهنادات یارمهتى و دهستى گهنجهکان بگرێت و سوود لهتواناو بههرهکانیان بگرێت کهئهو سهرمایه مرۆییهى ههیانه لهههرێمى کوردستاندا وزهکهیان خهرجبکهن نهک لهئهوروپا.

ئهو کۆچبهرانهى هاتوونهته کهناره ئاوییهکان لهسنورى تورکیادان، بهشێکى زۆری کۆچبهران لهتورکیا زانیارییان ههیه کهیۆنان و بولغاریا سنورهکانیان نهکردووهتهوه، بولغاریاش رێگانادات هیچ کۆچبهرێک سنورهکانى ببهزێنێت و ههر کۆچبهرێک ببینرێت دهستگیردهکرێت و رهوانهى تورکیاى دهکاتهوه

 

هاوڵاتى: چهند پهنابهرى ههرێمى کوردستان لهکهمپهکانى یۆناندان و دهیانهوێت لهڕێگهى ئاوى یان وشکانى خۆیان بگهیهننه ئهڵمانیاو بهریتانیا؟

حسێن حهمهساڵح: ژمارهیهکى زۆر کۆچبهرى ههرێمى کوردستان لهیۆناندان، دیاره باڵیۆزخانهى عێراقیش ئهو ئاماره وردهى نییه که رایبگهیهنێت چهند کۆچبهرى عێراقى و ههرێمى کوردستان لهیۆناندان، بهڵام ئهو کۆچبهرانهى ههرێمى کوردستان کهمتر لهیۆنان دهمێننهوه و ههموو دهڕۆن بهرهو وڵاتانى ئهڵمانیاو بهریتانیاو وڵاتانى ئهسکهندهناڤى.

لهئێستادا زیاتر لهچوار ههزار کۆچبهر لهکهمپهکانى یۆناندان و بهردهوام ئهم ژمارهیه کهم و زیاد دهکات، کۆچبهر ههیه یۆنان بهجێدههێڵێت و کۆچبهرى نوێى دیکه دێته یۆنانهوه.

ئهو گهنجانهى لهههرێمى کوردستانهوه کۆچ دهکهن لانى کهم (25) ههزار دۆلار دهکهنه دهستى قاچاغچییهکانهوه بۆ گهیشتن بهئهوروپا، پێموایه ئهو گهنجانه بهو بڕه پارهیه کهدهیدهنه قاچاغچییهکان دهتوانن لهکوردستان پڕۆژهیهکى بچوکى پێ دابمهزرێنن و بژێوى ژیانیانى لهسهر بنیادبنێن لهجیاتى ئهوهى رێگهى مهرگ و ژیانى تێدایه بیگرنه بهر بۆ گهشتن بهئهوروپا.

 

هاوڵاتى: رۆژى ههینى تورکیا لهڕێگهى پاسهوه کۆچبهرانى دهگهیانده کهناره ئاوییهکان تاخاکى تورکیا بهجێبهێڵن، ئهمه کاردانهوهى شهقامى یۆنانى لێکهوتووهتهوه؟

حسێن حهمهساڵح: بێگومان رایگشتى یۆنانى توڕه کردووه لهیۆنانداو سهرۆک وهزیرانى یۆنان پهیوهندى کرد بهئهنگێلا مێرکل راوێژکارى ئهڵمانیاو ئیمانیۆڵ ماکرۆن سهرۆکى فهرهنساو  سهرۆک وهزیرانى ئیتاڵیاو  و سهرۆکى وڵاتانى دیکهى ئهوروپا که رێگرى بکرێت لهو بڕیارهى ئهردۆغان داویهتى بۆ کردنهوهى رێگاى کۆچبهران.

ئهو کۆچبهرانهى هاتوونهته کهناره ئاوییهکان لهسنورى تورکیادان، بهشێکى زۆری کۆچبهران لهتورکیا زانیارییان ههیه کهیۆنان و بولغاریا سنورهکانیان نهکردووهتهوه، بولغاریاش رێگانادات هیچ کۆچبهرێک سنورهکانى ببهزێنێت و ههر کۆچبهرێک ببینرێت دهستگیردهکرێت و رهوانهى تورکیاى دهکاتهوه.

هاوڵاتى: واتا هیچ رێگایهک نییه بۆ گهیشتن بهیۆنان لهڕێگهى تورکیاوه؟

حسێن حهمهساڵح: رێگاکان پێشتر ههر ههمووى بهتهواوى کۆنترۆڵ نهکراوهو نهگیراوه، گروپ گروپ کۆچبهر بهقاچاغ لهتورکیاوه دهگهنه یۆنان، بهڵام پاش بڕیارهکهى ئهردۆغان بۆ کردنهوهى رێگاى تورکیا لهمهودوا یۆنان ئهو رێگه کهمهى کهههبووه ئهوهش ناهێڵێت که کۆچبهر پێیدا بپهڕێتهوه.

هاوڵاتى: گهنجێگ لهههرێمى کوردستانهوه کۆچ بکات بۆ ئهوروپا چهند پاره دهکاته دهستى قاچاغچییهکانهوه؟

حسێن حهمهساڵح: ناتوانین بهتهواوى خهمڵاندنى بۆ بکهین بۆ گهشتنى گهنجێک بۆ ئهوروپا چهندى تێ دهچێت، بهڵام بهپێى بهدواداچوونى ئێمهو بهریهککهوتنمان لهگهڵ ئهو کۆچبهرانهى دهگهنه یۆنان و ئهوانهى یۆنان بهجێدههێڵن باسیان کردووه له (20) بۆ (25) ههزار یۆرۆ زیاتریان خهرج کردووه، ههر کۆچبهرێک لهیۆنانهوه بۆ ئیتاڵیا شهش ههزار یۆرۆ زیاتر خهرجدهکات و دهیکاته دهستى قاچاغچییهکانهوه، کۆچبهر ههیه لهفهرهنساوه بۆ بهریتانیا (13) ههزار یۆرۆ دهدات بۆ گهیشتن بهبهریتانیا.

ئهو گهنجانهى لهههرێمى کوردستانهوه کۆچ دهکهن لانى کهم (25) ههزار دۆلار دهکهنه دهستى قاچاغچییهکانهوه بۆ گهیشتن بهئهوروپا، پێموایه ئهو گهنجانه بهو بڕه پارهیه کهدهیدهنه قاچاغچییهکان دهتوانن لهکوردستان پڕۆژهیهکى بچوکى پێ دابمهزرێنن و بژێوى ژیانیانى لهسهر بنیادبنێن لهجیاتى ئهوهى رێگهى مهرگ و ژیانى تێدایه بیگرنه بهر بۆ گهشتن بهئهوروپا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار